





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
جابری کوڕی عبداللە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وهاوەڵان ئیحرامیان بەست بۆ ئەنجامدانی حەج، وهیچ یەکێکیان قوربانیان لەگەڵدا نەبوو جگە لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وتەڵحە، وعەلیش -ڕەزاى خواى لێبێت- لە یەمەنەوە هات، ووتی: ئیحرامم بەست هەروەکو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وهاوەڵانی، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی بە هاوەڵان کرد کە ئیحرام بەستنەکەیان بۆ ئەنجامدانى عومرە بێـت، تەواف بکەن وقژیان کورت بکەنەوە وکۆتایی بهێنن بە ئیحرام بەستنیان، جگە لەوانە نەبێت کە قوربانی لەگەڵدایە، ووتیان: چۆن بەرەو (مینا) بچین لە کاتێکدا عەورەتی ئێمە (مەنی) لێدێتە خوارەوە؟ ئەمە گەیشت بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وفەرمووی: «ئەگەر ئەوەى ئێستا دەیزانم پێشتر بمزانیایە؛ ئەوا قوربانیم نەدەکرد، وئەگەر قوربانیم لەگەڵدا نەبووایە؛ ئەوا ئیحرام بەستنم کۆتایی پێدەهێنا»، وعائیشە تووشی سووڕی مانگانە بوو، هەموو دروشمەکانی جێبەجێ کرد، جگە لەوە نەبێت کە تەوافی نەکرد بە دەوری کەعبەدا، کاتێک پاک بووەوە وتەوافی کرد بە دەوری کەعبەدا، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، هەمووتان دەگەڕێنەوە بە ئەنجامدانى حەج وعومرە، ومن دەگەڕێمەوە بە ئەنجامدانی حەج؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی بە عبدالرحمانی کوڕی ئەبی بەکر کرد کە لەگەڵیدا بڕوا بەرەو (تەنعیم) وبۆیە عومرەی ئەنجامدا لە پاش حەجکردن.
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریجابری کوڕی عبداللە -ڕەزای خوایان لێبێت- وەسفی حەجکردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەکات دەڵێت: ئەو وهاوەڵانی ئیحرامیان بەست بۆ ئەنجامدانی حەج، وهیچ یەکێکیان قوربانیان لەگەڵدا نەبوو جگە لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وتەڵحەی کوڕی عبیدالله نەبێت -ڕەزاى خواى لێبێت-، وعەلیش -ڕەزاى خواى لێبێت- لە یەمەنەوە هات، لە نیشانەى تێگەیشتنی لە دیندا ئیحرامی بەست ونیەتی هێنا هەروەکو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، کاتێک گەیشتن بە مەککە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی بە هاوەڵان کرد کە ئیحرام بەستنی حەج هەڵبوەشێننەوە بۆ ئیحرام بەستن بۆ ئەنجامدانى عومرە، وتەواف کردن و (سەعی کردنیان) -لە نێوان سەفا ومەروادا- بە نیەتی ئەنجامدانى عومرە بێت، پاشان قژیان کورت بکەنەوە وئیحرام بەستنەکەیان هەڵبوەشێننەوە -دەستی لێهەڵبگرن- بە شێوەیەکی گشتی، ئەمە سەبارەت بە ئەو کەسانەیە کە قوربانی لەگەڵدا نەبوو. ئەوانەى ئیحرام بەستنیان بۆ ئەنجامدانى حەج هەڵوەشاندنەوە بۆ ئیحرام بەستن بۆ ئەنجامدانى عومرە ووتیان -بە سەرسوڕمانەوە وشتێکی مەزن بوو لایان-: چۆن هەموو شتێک حەڵاڵ دەبێت وجیماع بکەین وپاشان بەرەو (مینا) بچین، وتەهلیلات بکەین (زیکرەکانی حەج بڵێین)، لەکاتێکدا ئێمە ماوەیەکی زۆر نابێت وازمان لە (جیماع کردن) هێناوە؟ ئەم باسە گەیشت بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە بە لایانەوە گەورە بووە وجێی سەرسوڕمان بووە لە نەفسی خۆیاندا، بۆیە دڵنیایانی کردەوە بە شتێک کە هەقی تێدایە، فەرمووی: (ئەگەر ئەوەى ئێستا دەیزانم پێشتر بمزانیایە؛ ئەوا قوربانیم نەدەکرد): چونکە ئەم قوربانیکردنە ڕێگر بوو لەوەى ڕێگەپێدراو بێت هەموو حەڵاڵکراوەکان ئەنجام بدەم، ئەگەر نا منیش وەکو ئێوە بووم، وئەمیش وایکرد ڕازی ببن ودڵنیا بن. وعائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- تووشی سووڕی مانگانە بوو کاتێک نزیکی مەککەوە بوونەوە، (حەجی قیرانی)ی ئەنجامدا چونکە سووڕی مانگانە ڕێگر بوو لەوەى تەواف بکات بە دەوری کەعبەدا، هەموو دروشمەکانى جێبەجێکرد جگە لە تەواف و(سەعی کردن) -هاتن وچوون لە نێوان سەفا ومەروا- نەبێت. کاتێک پاک بووەوە وتەوافی کرد بە دەوری کەعبەدا، شتێک لە ناخیدا مابوو، چونکە هەموو هاوەڵان لە نێوانیشیان -خێزانەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەموو دروشمەکانى عومرە وحەجیان ئەنجامدا، بەڵام ئەو عومرەی لەگەڵ حەجدا ئەنجامدا (واتا عومرەکەى بەشێوەیەکی کامڵ ئەنجامنەدا وەکو ئەوانى تر)، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، هەمووتان دەگەڕێنەوە بە ئەنجامدانى حەج وعومرە، ومن دەگەڕێمەوە بە ئەنجامدانی حەج؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دڵنەوایی پێیدا وفەرمانی بە براکەى (عبدالرحمانی کوڕی ئەبی بەکر) کرد کە لەگەڵیدا بڕوا بەرەو (تەنعیم) وبۆیە عومرەی ئەنجامدا لە پاش حەجکردن.
لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە گوێی لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- لە ساڵی (فەتحی مەککە) لە مەککەدا دەیفەرموو: «بەدڵنیاییەوە، خودا وپێغەمبەرەکەى فرۆشتنی مەی ومردارەوەبوو وبەراز وبتەکانیان حەرامکردووە». ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەی چی سەبارەت بە چەوری (ئاژەڵی) مردارەوەبوو، بۆ ڕووپۆشینی کەشتیەکان بەکاردێت، وبۆ ڕووپۆشینی (چەورکردنی) پێستەکان بەکاردەهێنرێت ، وخەڵکی بۆ مەبەستی ڕۆشنایی بەکاریدەهێنن (واتا وەکو مۆم بۆ ڕووناککردنەوە)؟ فەرمووی: «نەخێر، حەرامە»، پاشان پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەوێدا فەرمووی: «نەفرەتی خودا لە جولەکەکان، خودا چەوری -بەزی- (ئاژەڵی) لەسەریان حەرامکرد، بەڵام ئەوان تواندیانەوە، وفرۆشتیان ونرخەکەیان خوارد».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریجابری کوڕی عبداللە -ڕەزای خوایان لێبێت- گوێی لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- لە ساڵی (فەتحی مەککە) لە مەککەدا دەیفەرموو: الله وپێغەمبەرەكەی فرۆشتنی مەی -سەرخۆشكەر- ومردارەوەبوو وگۆشتی بەراز وبتیان حەرامكردووە، ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا حەڵاڵە بەزی -چەوری- مردارەوەبوو بفرۆشین؟ چونكە بۆ ڕووپۆشینی كەشتیەكان بەكاردێت، وپێستەكانی پێ چەور دەكرێت، وخەڵكی بەكاریدێنن بۆ كاركردنی چراكانیان، فەرموو: نەخێر، فرۆشتنی حەرامە، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: خوای گەورە جولەكەی لەناوبرد ونەفرەتی لێكردن، كاتێك خوای گەورە بەزی ئاژەڵەكانی لەسەر حەرامكردن ؛ ئەوان تواندیانەوە پاشان فرۆشتیان ونرخەكەیان خوارد.
لە زیری کوڕی حوبەیشەوە دەڵێـت: هاتم بۆ لای سەفوانی کوڕی عەسال -ڕەزاى خواى لێبێت- بۆئەوەى پرسیاری لێبکەم سەبارەت بە مەسح کردن لەسەر خوفەکان^، ووتی: بۆچی هاتوویت ئەی زیر؟ ووتم: بۆ فێربوونی زانست، ووتی: فریشتەکان باڵەکانیان دادەنێن بۆ فێرخوازی (زانستی شەرعی) وەکو ڕەزامەندیەک لەسەر ئەم فێربوونەیان، ووتم: هەندێک گومانم هەیە سەبارەت بە مەسح کردن لەسەر خوفەکان لە پاش پیسی کردن ومیز کردن، تۆ یەکێک بوویت لە هاوەڵانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆیە هاتووم پرسیارت لێبکەم؛ ئایا بیستووتە هیچ شتێک سەبارەت بەوە بڵێت؟ ووتی: بەڵێ، فەرمانی پێمان دەکرد ئەگەر لە سەفەردا بووین؛ سێ ڕۆژ وشەو خوفەکانمان دانەکەنین مەگەر بەهۆی لەشگرانیەوە نەبێت، بەڵام بۆ حاڵەتەکانی تر وەکو پیسی و میز کردن وخەوتن (مەسح کردن ڕێگەپێدراوە)، ووتم: ئایا هیچ شتێکی باسکرد سەبارەت بە خۆشەویستی؟ ووتی: بەڵێ، لە سەفەرێکدا بووین لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، کاتێک لەگەڵ ئەودا بووین؛ دەشتەكیەك بە دەنگێکی بەرزەوە بانگی کرد: ئەی موحەمەد، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە ئاستی دەنگی خۆی وەڵامی دایەوە، فەرمووی: «لێرەم»، (بە دەشتەكیەكەمان) ووت: تیا بچیت^^! دەنگ نزم بکەرەوە چونکە تۆ لە لای پێغەمبەری خودایت -صلى اللە علیە وسلم-، ونەهیت لێکراوە لەسەر ئەم کارە ! ووتی: والله دەنگم نزم ناکەمەوە، (پاشان) دەشتەكیەكە ووتی: پیاو کەسانێکی خۆش دەوێت؛ بەڵام ناتوانێت شوێنی ئەوان بکەوێت (وەکو ئەوان بێت لە کردەوەدا)؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «مرۆڤ لە ڕۆژی قیامەتدا لەگەڵ ئەوانەدا حەشر دەکرێت کە خۆشیانی دەوێت». بەردەوام قسەی بۆمان دەکرد هەتاوەکو باسی پانی دەرگایەکی کرد لە ڕۆژئاواوە، کەسێک بە سواریەوە لە پانیەکەى دەڕوات لە ماوەی چل یان حەفتا ساڵ. ^(خوفەکان: وەکو گۆرەوی وایە بەڵام لە پێست دروستدەکرێت)، ^^(تیا بچیت -ویحک-: وشەیەکە عەرەب بەکاریدەهێنێت بۆ ڕەخنەکردن وسەرزەنشت کردن مەبەستیان نزا لێکردن نییە)
(الترمذي وابن ماجه وأحمد) ڕیوایەتیان كردووەزیری کوڕی حوبەیش هات بۆ لای سەفوان کوڕی عەسال -ڕەزای خوای لێبێت-، پرسیاری لێکرد دەربارەی مەسحکردن بەسەر خوفەکاندا، سەفوان ووتی: ئەی زیر، بۆچی هاتووی؟ زیر ووتی: بۆ بەدەستهێنانی زانست، سەفوان ووتی: فریشتەکان باڵەکانیان ڕادەخەن بۆ فێرخوازی زانستی شەرعی؛ وەكو ڕەزامەندی و بەگەورەدانانێك بۆ ئەوەی فێرخوازی زانست ئەنجامی دەدات، زیر ووتی: لە دڵمدا گومان دروست بووە دەربارەی مەسحکردن بەسەر خوفەکاندا دوای پیسی و میز كردن، و تۆ لە هاوەڵانی پێغەمبەری -صلى الله عليه وسلم-، و هاتووم پرسیارت لێ بکەم؛ ئایا هیچ شتێکت لە پێغەمبەرەوە بیستووە دەربارەی ئەمە؟ سەفوان ووتی: بەڵێ، فەرمانی پێدەکردین ئەگەر لە گەشتدا بووین؛ خوفەکانمان دانەکەنین بۆ ماوەی سێ ڕۆژ و سێ شەو لەكاتی ڕوودانی بچووک وەک پیسی و میز كردن و خەوتن، جگە لە لەشگرانی نەبێت کە لە پاش ڕوودانی دەبێت خوفەكان دابكەنین، ووتم: ئایا بیستووتە هیچ شتێک بفەرموێت لەبارەی خۆشەویستییەوە؟ ووتی: بەڵێ، لەگەڵ پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- بووین لە گەشتێکدا؛ کاتێک لەلای ئەو بووین، دەشتەكیەك بە دەنگێکی بەرز بانگی کرد: ئەی موحەممەد، پێغەمبەریش -صلى الله عليه وسلم- بە دەنگێکی بەرز و نزیک لە دەنگی ئەو؛ وەڵامی دایەوە: وەرە، پێمان ووت: تیا بچیت؛ دەنگت نزم بکەرەوە چونکە تۆ لەلای پێغەمبەریت -صلى الله عليه وسلم-، و نەهیت لێكراوە كە دەنگ لەلای ئەو بەرز بكەیتەوە. دەشتەكیەكە بەهۆی زبری و وشكی خەسڵەتی؛ ووتی: سوێند بە خودا؛ دەنگم نزم ناکەمەوە، پاشان ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، مرۆڤ هەیە خەڵكانێكی چاكەكاری خۆشدەوێت بەڵام وەک ئەوان کردەوەی نەکردووە؟ پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- فەرمووی: مرۆڤ لە ڕۆژی قیامەتدا لەگەڵ ئەو كەسەدایە کە خۆشی دەوێت، زیر ووتی: سەفوان بەردەوام بوو لە گێڕانەوەی باسەكە بۆمان؛ هەتاوەکو باسی دەرگایەکی تەوبەی کرد لە ئاراستەی شامەوە، کە خوای گەورە لە ڕۆژی خوڵقاندنی ئاسمانەکان و زەویدا دروستی کردووە، سوارچاکێک چل یان حەفتا ساڵ بە پانییەکەیدا دەڕوات، و داناخرێت هەتاوەکو خۆر لە ڕۆژئاواوە هەڵدێت.
لە مەعنی کوڕی یەزیدی کوڕی ئەخنەسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: یەزیدی باوکم چەند دینارێکی دەرهێنا بۆئەوەى بیکاتە خێر، لە لای پیاوێک هەڵیگرت لە مزگەوتدا، هاتم (دینارەکانم) برد وهێنام بۆ لای (یەزید)، ئەویش ووتی: والله نەمویست بە تۆی ببەخشم، سکاڵام برد بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەوەى تۆ نیەتت بوو (پێت بەخشرا لە پاداشت) ئەی یەزید، وئەوەى بردت بۆ تۆیە ئەی مەعن».
بوخاری گێڕاویەتیەوەیەزیدی کوڕی ئەخنەس چەند درهەمێکی دەرهێنا بۆئەوەى بیکاتە خێر لەسەر هەژارەکان، وئەم بڕە پارەیەی لە لای پیاوێک هەڵگرت لە مزگەوتدا، مەعنی کوڕی هات وپارەکەى لە پیاوەکە برد، باوکی (یەزید) ووتی: نەمویست ئەم درهەمانە وەکو خێر بە تۆ ببەخشم، چوون بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بۆئەوەى دادوەری بکات لە نێوانیاندا، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی : (ئەوەى تۆ نیەتت بوو -پێت بەخشرا لە پاداشت- ئەی یەزید): چونکە خێرەکەت بەخشی بە هەژارێک لە هەژارانی مسوڵمانان بۆیە بە پێی نیەتت پاداشت دەدرێیتەوە. (وئەوەى بردت بۆ تۆیە ئەی مەعن): چونکە هەژار بوو وشایستەی ئەوە بوو باوکی یارمەتی بدات.
لە ئەبی زەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کردەوە چاک وخراپەکانى ئومەتەکەمم پێنیشاندرا، بینیم لابردنی شتی ئازاردەر لەسەر ڕێگا لە کردەوە چاکەکانە، وبینیم فڕێدانى بەڵغەم لە نێو مزگەوتدا بێ ئەوەى بشاردرێتەوە لە کردەوە خراپەکانە».
موسلیم گێڕاویەتیەوەخواى گەورە کردەوەکانى ئەم ئومەتەى نیشاندا بە پێغەمبەرمان -صلى اللە علیە وسلم-، وئەویش بینی لە کردەوە چاک وباشەکان: لابردنی شتی ئازاردەر لەسەر ڕێگاوبانەکان کە دەبێتە هۆی زیان وئازار بۆ سەر خەڵکی، ولە کردەوە خراپەکان: فڕێدانى بەڵغەمە لە نێو مزگەوتدا بێ ئەوەى بشاردرێتەوە بە لە چاڵنان یان شاردنەوەى بە هەرشێوەیەکی تر.
لە عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- وموغیرەی کوڕی شوعبەوە -ڕەزای خوای لێبێت-: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- (ئەوەندە) لە شەودا دەوەستا (بۆ شەونوێژکردن) هەتاوەکو پێیەکانی هەڵدەقڵیشا (درزی تێدەکەوت)». (عائیشە دەڵێت): پێیم ووت: بۆ ئاوا دەکەیت ئەی پێغەمبەری خودا، لەکاتێکدا خودا لە گوناهەکانى پێشوو وداهاتووت خۆش بووە؟ فەرمووی: «ئایا نابێت حەز بکەم کە بەندەیەکی سوپاسگوزار بم (بۆ خودا) ؟!».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- (ئەوەندە) لە شەودا دەوەستا (بۆ شەونوێژکردن) هەتاوەکو پێیەکانی هەڵدەقڵیشا (درزی تێدەکەوت)، چونکە عائیشە گومانی وابوو لە ترسی گوناهـ وبۆ داواى لێخۆشبوونی خواى گەورە بەم شێوەیە خودا دەپەرستێت -لەکاتێکدا ئەو لێخۆشبوونی یەکلایی بووەتەوە بۆیە پێویست بە پەرستن ناکات بەم شێوەیە-، عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- پێی ووت: بۆ ئاوا دەکەیت ئەی پێغەمبەری خودا، لەکاتێکدا خودا لە گوناهەکانى پێشوو وداهاتووت خۆش بووە؟، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: (ئایا نابێت حەز بکەم کە بەندەیەکی سوپاسگوزار بم -بۆ خودا- ؟!)، هۆکاری ئەم پەرستنە لێخۆشبوونە لە هەموو گوناهەکان وهەروەها ئەو نیعمەت وبەخشینانەیە کە خواى گەورە بە پێغەمبەری بەخشیووە -صلى اللە علیە وسلم-.
لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی کرد لەسەر نەجاشی، ومنیش لە ڕیزی دووەم یان سێیەم بووم».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریجابری کوڕی عبداللە -ڕەزای خوایان لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی کرد لەسەر نەجاشی کە پێی دەووترێت: (صلاة الغائب:نوێژی مردووی ئامادەنەبوو)، وئەویش (جابر) لە نێو ئەوانەدا بوو کە نوێژی کرد بەڵام بیری نایەتەوە ئایا لە ڕیزی دووەم یان سێیەم بوو؟ ئەمە گومانێکە لە لایەن (جابرەوە) نەک لە لایەن گێڕەرەوەى فەرموودەکە.
لە ئەبی هورەیرە وجابرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «جەنگ هەڵخەڵەتاندنە».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریجەنگ پیلان وهەڵخەڵەتاندنە واتا هەڵخەڵەتاندنی کافرەکان وپیلانگێڕی لە دژیان لە کاتی جەنگدا دروستە، بۆ ئەوەى تووشی زیان ببن وزیان لەسەر مسوڵمانان کەم ببێتەوە، وئەمیش کردەوەیەکی ناڕەوا نییە لە شەریعەتدا، بەڵکو لە داواکراوە، ئیبن مونیر -ڕەحمەتی خواى لێبێت- دەڵێت: (باشترین جەنگ بۆ ئەنجامدەرەکەى کە کامڵ بێت لە مەبەستدا ئەوەیە کە هەڵخەڵەتاندنی تێدا بێت نەک ڕووبەڕووبونەوە، وئەمیش بەهۆی ئەگەری ترسناکی ڕووبەڕووبونەوە، وهەڵخەڵەتاندن زیان گەیاندنە بە بێ ترسناکی). وهەڵخەڵەتاندن مانای ستەمکردن وشکاندنی پەیمانی نێوان مسوڵمانان ودوژمنەکانیان نییە، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَإِمَّا تَخَافَنَّ مِن قَوْمٍ خِيَانَةً فَٱنۢبِذْ إِلَيْهِمْ عَلَىٰ سَوَآءٍ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ ٱلْخَآئِنِينَ} [الأنفال: 58] واتە: {وە ئەگەر بەڕاستی مەترسیت کرد لە ناپاکی دەستەیەک (کە پەیمانەکەیان بشکێنن) ئەو کاتە (پەیمانەکە) فڕێ بدەرەوە بۆیان بەڕێکی تا بەرامبەر بن بەڕاستی خوا ناپاکانی خۆش ناوێت}، واتا ئەگەر لە نێوان ئێوە وکۆمەڵانێک پەیمان هەبوو؛ وئەوان پەیمانەکەیان هەڵوەشاندەوە ئەوا ئێوەش هەڵوەشاندنەوەى پەیمانەکە ڕابگەیەنن پێش ئەوەى جەنگیان بەرامبەر بەرپا بکەیت، بۆئەوەی هەردوو لا یەکسان بن، وهەروەها بۆئەوەى ناوبانگی سوپای مسوڵمانان زیانی بەر نەکەوێت.
لە ئوم سەلەمە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا پاداشتم بۆ هەیە لە خەرجکردن بۆ منداڵەکانی ئەبی سەلەمە، بۆئەوەى جێیان نەهێڵێم ئاوا وئاوا (بڵاو بنەوە بۆ داواکردن لەخەڵکی)؛ لەکاتێکدا ئەوان منداڵی منن؟ فەرمووی: «بەڵێ، پاداشتت بۆ هەیە لەسەر خەرجکردن بۆیان».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریئوم سەلەمە -ڕەزای خوای لێبێت- بە پێغەمبەری خودا ووت -صلى اللە علیە وسلم- : ئایا پاداشتم بۆ هەیە لە قیامەتدا ئەگەر خەرجی بکەم بۆ منداڵەکانی ئەبی سەلەمە وپێداویستیەکانیان جێبەجێ بکەم، بۆئەوەى جێیان نەهێڵێم ئاوا وئاوا (بڵاو بنەوە بۆ داواکردن لەخەڵکی)؟ یان پاداشت بۆ من نییە چونکە دەبێت من ئەمە ئەنجام بدەم چونکە ئەوان منداڵی منن؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو بەڵێ، پاداشتت بۆ هەیە لەسەر خەرجکردن بۆیان.