





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: دایکم مردوو، وڕۆژووی یەک مانگی لەسەر بوو کە دەبوو بیگرێتەوە، ئایا لە جیاتی ئەو (ڕۆژووی ئەو ڕۆژانەى بۆ) بگرمەوە؟ فەرمووی: ئەگەر قەزرێک لەسەر دایکت بووایە ئایا بۆیت دەدایەوە؟ ووتی: بەڵێ، فەرمووی: قەزری خودا شایستەترە کە بدرێتەوە». ولە گێڕانەوەیەکدا: «ئافرەتێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، دایک مردوو وڕۆژووی نەزری لەسەر بوو (کە دەبوو بیگرێتەوە)، ئایا من لە جیاتی ئەو (ئەو ڕۆژووە) بگرم؟ فەرمووی: ئەگەر قەرزێک لەسەر دایکت بووایە وتۆ قەرزەکەت بدایەتەوە، ئایا قەرزەکە لە جیاتی ئەو دراوەتەوە؟ (ئافرەتەکە) ووتی: بەڵێ. فەرمووی: لەجیاتی دایکت (ئەو ڕۆژووە) بگرە».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریسەبارەت بە ئەم فەرموودەیە دوو گێڕانەوە هەیە، وا دیارە دوو ڕووداوە نەک یەک دانە بێت، یەکەم: پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی دایکم مردووە، وڕۆژووی یەک مانگی لەسەر بووە کە دەبوو بیگرێتەوە، ئایا لە جیاتی ئەو (ڕۆژووی ئەو ڕۆژانەى بۆ) بگرێتەوە (لە جیاتی ئەو قەزا بکاتەوە)؟. دووەم: ئافرەتێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- و پێی ووت کە دایکی مردووە وڕۆژووی نەزری لەسەر بوو (کە دەبوو بیگرێتەوە)، ئایا لە جیاتی ئەو (ئەو ڕۆژووە نەزرە) بگرێتەوە؟، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە هەردوو حاڵەتەکەدا فتواى ئەوەى بۆیان دا کە دەبێتە ڕۆژووەکان بگرنەوە لە جیاتی دایک وباوکیان، پاشان نموونەیەکی بۆیان هێنایەوە بۆئەوەى زیاتر لە ماناکە تێبگەن وڕوونتر بێت، ئەویش ئەوەیە: ئەگەر قەرزێک لەسەر دایکت وباوکیان بێت کە لە مرۆڤێک قەرزیان کردبێت، ئایا قەرزەکە لە جیاتی ئەوان دەدەنەوە؟ ووتیان: بەڵێ. پێیانی فەرموو: ئەم ڕۆژووە قەرزی خودایە لەسەر دایک وباوکیان، ئەگەر قەرزی مرۆڤ دەبێت بدرێتەوە، ئەوا قەرزی خودا شایستەترە بەوەى کە بدرێتەوە.
لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە لە عەرەفاتدا ووتاری دەدا (دەیفەرموو): هەرکەسێک نەعلی دەستنەکەوت؛ ئەوا با خوف* لە پێ بکات، وهەرکەسێک ئیزاری** دەستنکەوت ئەوا با شەڕواڵ^ لە پێ بکات -مەبەستی ئەو حاجیانە بوو کە موحریمن لە حەجدا-». *(خوف: وەکو گۆرەوی وایە بەڵام لە پێست دروستکراوە)، **(ئیزار: جلێکە لە یەک پارچەیە وەکو -خاولی ودزداشە- وایە بەڵام لە ناوک بەرەو خوارەوە لەبەر دەکرێت)، ^(شەڕواڵ: مەبەست ئەو جلانەیە کە هەردوو پێیەکان دەچێـتە نێویانەوە ودووراوەتەوە وەکو پانتۆڵ وبێجامە وشەڕواڵ)
بوخاری گێڕاویەتیەوەعبداللەی کوڕی عەباس -ڕەزای خوایان لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ڕۆژی عەرەفەدا وتاری بۆ خەڵکی دەدا لە عەرەفاتدا، ڕێگەى دا بەو کەسەی کە نەعلی دەستناکەوێت؛ خوف* لە پێ بکات، وباسی ئەوەى نەکرد کە دەبێت خوفەکە لە خوارەوەى گوێزنگەکانەوە ببڕدرێن، وهەروەها ڕێگەى دا بە لەبەرکردنی شەرواڵ** بۆ هەرکەسێک ئیزاری^ دەستنکەوت، ومەرجی ئەوە دانەنا کە دەبێت بکرێتە یەک پارچە، ئەمیش وەکو ئاسانکاریەک لەسەر مسوڵمانان لە لایەن خودای دانا وحەکیمەوە -سبحانه وتعالى-. *(خوف: وەکو گۆرەوی وایە بەڵام لە پێست دروستکراوە)، **(شەڕواڵ: مەبەست ئەو جلانەیە کە هەردوو پێیەکان دەچێـتە نێویانەوە ودووراوەتەوە وەکو پانتۆڵ وبێجامە وشەڕواڵ)، ^(ئیزار: جلێکە لە یەک پارچەیە وەکو -خاولی ودزداشە- وایە بەڵام لە ناوک بەرەو خوارەوە لەبەر دەکرێت)
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «(ئەو شتەى) ئاژەڵ (زیانی پێبگەیەنێت) بەهەدەرچووە، (وئەوەى بەهۆی) بیرەوە (زیانی پێبگات) بەهەردەچووە، ولە گەنجینە وکانزاى دەرهاتوو لە ژێر زەوییەوە یەک لەسەر پێنج (واجبە بدرێت بە خانووی سامانی مسوڵمانان -بە حکومەتی فەرمانڕەوای مسوڵمان-)».
بوخاری گێڕاویەتیەوەلەم فەرموودەیەدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی حوکمی بەرپرسیارێتی دەکات بەرامبەر ئەو شتانەى بەهەدەرچووە یان زیان وکەموکورتی بەرکەوتووە بەهۆی ئاژەڵ یان بەهۆی بیرەوە یان بەهۆی کانزاکانەوە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی دەکاتەوە: ئەگەر هەرکەسێک زیانی بەربکەوێت بەهۆی ئاژەڵ ئەوا هیچ کەسێک لێی بەرپرسیار نییە ونابێت نرخی ئەو زیانەى بۆ بداتەوە ئەگەر خاوەنەکەى کەمتەرخەم نەبووبێت لە چاودێری کردنی ئاژەڵەکەى، بەهەمان شێوە ئەگەر کەسێک بکەوێتە ناو بیرێکەوە یان بەهۆی بیر وسەرچاوەیەکی ئاو زیانی بەربکەوێت وتیا بچێت؛ ئەوا خاوەنی ئەو بیرە بەرپرسیار نییە، چونکە ئاژەڵ وبیر وسەرچاوەى ئاو ناکرێت زەمانەت بکرێت بۆ دانەوەى نرخەکەی وپارە بەو کەسەی زیانی بەرکەوتووە بەهۆیانەوە وبەهەمان شێوە خاوەنی ئەم شتانەش بەرپرسیار نین ئەگەر کەمتەرخەم نەبوو بێت لە چاودێری کردنیان، وپاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە کرد هەرکەسێک کە خەزێنە وکانزاى بەنرخی دۆزیەوە زۆر یان کەم بێت ئەوا دەبێت یەک لەسەر پێنجی ببەخشێت بە (خانووی سامانى مسوڵمانان -بە حکومەتی فەرمانڕەوای مسوڵمان-)؛ چونکە بەدەستیهێناوە بە بێ ماندوو بوونێکی زۆر، وئەوەى دەمێنێتەوە بۆ خۆی دەبێت.
لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وهاوەڵانی لە بەیانی ڕۆژی چوارەمی (-ذي الحجة- گەیشتنە مەککە بە مەبەستی ئیحرام بەستن بۆ حەجکردن)، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی پێکردن مەبەستیان لە ئیحرام بەستن بۆ عومرە کردن بێت، ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، ڕێگەپێدراوە چی شتێکی حەرامکراوى ئیحرام ئەنجام بدەین؟ ئەویش فەرمووی: هەموو شتێکی حەرامکراوی ئیحرام؛ حەڵاڵ دەبێت».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریعبداللەی کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- باسی ئەوە دەکات: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وهاوەڵانی لە بەیانی ڕۆژی چوارەمی (-ذي الحجة- گەیشتنە مەککە بە مەبەستی ئیحرام بەست بۆ حەجکردن وهەندێکیان ویستیان حەج وعومرە پێکەوە ئەنجامبدەن)، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى بەوانە کرد کە قوربانیان نەکردووە لەم دوو کۆمەڵەیە کە دەستهەڵگرن لە ئیحرام بەستن بۆ حەج کە ئەمیش هەموو شتێک حەڵاڵ دەکات وئەوانیش ئەمەیان بە لاوە شتێکی گەورەوە بوو، چونکە پاش عومرە کردن هەموو شتێکی حەڵاڵکراو ڕێگەپێدراوە لەوانەش جیماع کردن؛ پێش بەستنی ئیحرام بۆ ئەنجامدانى حەج، بۆیە پرسیاریان لێیکرد ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، ڕێگەپێدراوە چی شتێکی حەرامکراوى ئیحرام ئەنجام بدەین؟ ئەویش فەرمووی: هەموو شتێک پێش ئیحرام بەستن حەڵاڵ بووە هەر بە حەڵاڵی دەمێنێتەوە، ئەوانیش فەرمانی پێغەمبەریان جێبەجێکرد -صلى اللە علیە وسلم-.
لە عروەى کوڕی زوبەیرەوە دەڵێت: «ئوسامەی کوڕی زەید پرسیاری لێکرا -لە کاتێکدا من دانیشتبووم- : پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- چۆن ڕێی دەکرد (لە عەرەفەوە بۆ موزدەلیفە لە ماوەی حەجدا)؟ ووتی: بەشێوەیەکی مامناوەند ڕێی دەکرد، ئەگەر بۆشاییەکی ببینیایە (لە نێو قەرەباڵەغیەکەدا) خێرا ڕێی دەکرد (بۆئەوەى ئەو شوێنە پڕ بکاتەوە)».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریئوسامەی کوڕی زەید لە پشتی پێغەمبەرەوە بوو -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر وشترەکەى کاتێک لە عەرەفەوە بەرەو موزدەلیفە دەچوون. بۆیە شارەزاترین کەس بوو سەبارەت بە شێوازى ڕۆیشتنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە عەرەفەوە بەرەو موزدەلیفە بۆیە پرسیاری لێکرا سەبارەت بە شێوازى ڕۆیشتنی، ئەویش ووتی: بەشێوەیەکی مامناوەند ڕێی دەکرد لە نێو قەرەباڵەغی خەڵیکدا، بۆئەوەى زیان بە کەس نەگات، ئەگەر بۆشاییەکی ببینیایە (لە نێو قەرەباڵەغیەکەدا) کە هیچ کەسێکی لێ نەبووایە خێرا ڕێی دەکرد (بۆئەوەى ئەو شوێنە پڕ بکاتەوە) چونکە لێرەدا هیچ زیانێک بە کەس ناگات.
لە عبداللە کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خۆشەویستترین ڕۆژووگرتن لە لای خواى گەورە؛ ڕۆژووگرتنی داودە، خۆشەویستترین نوێژکردن لە لای خواى گەورە؛ نوێژکردنی داودە، نیوەى شەو دەخەوت، وسێیەکی شەو نوێژی دەکرد، وشەش یەکی شەو دەخەوت، وڕۆژێک ڕۆژووی دەگرت وڕۆژەکەى تر دەیشکاند».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەم فەرموودەیەدا باسی ئەوە دەکات کە خۆشەویستترین ڕۆژووگرتن ونوێژکردن لە لای خواى گەورە ڕۆژووگرتن ونوێژکردنی پێغەمبەر داودە -علیه الصلاة والسلام-، ڕۆژێک بەڕۆژوو دەبوو وڕۆژەکەى تر دەیشکاند؛ واتە لە ساڵێکدا شەش مانگ بەڕۆژوو دەبوو، وئەم شێوە ڕۆژووگرتنە باشترین شێوازى ڕۆژووگرتنە وهەروەها هەندێک ئیسراحەت پێدانی تێدایە بۆ لاشە، داود -علیه السلام- شەوی دەکرد بە شەش بەشەوە نیوەى دەخەوت؛ بۆئەوەى بە چالاکی هەستێت بۆ نوێژکردن دوو لەسەر شەشی شەو نوێژی دەکرد وپاشان یەک لەسەر شەشی کۆتایی شەو دیسان دەخەوتەوە بۆئەوەى بە چالاکی هەستێت بۆ نوێژی بەیانی وچالاکیەکانى ڕۆژ، وئەم شێوازە لە شەونوێژکردن باشترین شێوازە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی کردووە بۆ ئەنجامدانى.
عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێی ووترا کە من دەڵێم: والله هەموو ڕۆژێک بەڕۆژوو دەبم، وهەموو شەوێک شەونوێژ دەکەم هەتاوەکو لە ژیاندا بم»، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «تۆ بوویت کە ئاوات ووت؟»، پێیم ووت: (بەڵێ) من ووتم -باوک ودایکم بە قوربانت بن-. فەرمووی: «تۆ ناتوانیت، (ڕۆژانێک) بەڕۆژوو بە؛ ڕۆژەکانی تر بیشکێنە، و(بەشێک لە شەو) هەستە (بۆ شەونوێژکردن) و (بەشێکی تر لە شەودا) بخەوە، لە مانگێکدا سێ ڕۆژ بەڕۆژوو بە، چاکە بە دە هێندەیە، وئەمیش وەکو ڕۆژووگرتنی هەموو ساڵەکە وایە»، ووتم: من تواناى لەوە باشترم هەیە، فەرمووی: «ڕۆژێک بەڕۆژوو بە و ڕۆژەکەى تری بیشکێنە، ئەمە وەکو ڕۆژووگرتنی داودە، وباشترین (شێوازى) ڕۆژووگرتنە»، ووتم: من تواناى لەوە باشترم هەیە، فەرمووی: «هیچ ڕۆژووگرتنێک باشتر نییە لە ڕۆژووگرتنی داودی برام -نیوەى ساڵ-، ڕۆژێک بەڕۆژوو بە وڕۆژەکەى تر بیشکێنە».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی ووترا کە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- سوێندی خواردووە کە هەموو ڕۆژێک بەڕۆژوو بێت، وهەموو شەوێک شەونوێژ بکات ونەخەوێت، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێیکرد: ئایا وای وتووە؟ ئەویش (عبداللە) ووتی: بەڵێ، فەرمووی: ئەمە قورسە لەسەرت وناتوانیت، وڕێنموێنی کرد بۆئەوەى هەندێک کات ئیسراحەت بە ماندووبوونی لاشەی خۆی بدات وهەندێک کاتی تر پەرستن ئەنجامبدات بە ڕۆژووگرتن وشەونوێژکردن، وئامۆژگاری ئەوەى کرد لە هەموو مانگێکدا سێ ڕۆژ بەڕۆژوو بێت؛ بۆئەوەى پاداشتی ڕۆژووگرتنی هەموو ساڵەکەى دەستبکەوێت، (عبداللە) پێی ووت ئەو توانای لەوە زیاتری هەیە، وبەردەوام داواى زیاتری کرد هەتاوەکو لە باشترین شێوازى ڕۆژووگرتن وەستا، ئەویش ڕۆژووگرتنی پێغەمبەر داودە -علیه السلام-، کە ڕۆژێک بە ڕۆژوو دەبوو وڕۆژەکەى پاشی دەیشکاند، بەڵام ئەو ووتی تواناى لەمە زیاتری هەیە ئەمیش بەهۆی سووربوونی لەسەر ئەنجامدانى خێر بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: هیچ ڕۆژوویەک لەمە باشتر نییە.
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پێنج ئاژەڵ پیس وزیانبەخشن، دەبێت بکوژرێن لە ناو حەرەمی پیرۆزدا (لە مەککەدا): قەلەڕەش، وداڵی گەرمەسێر*، ودووپشک، ومشک، وسەگی هار». ولە گێڕانەوەیەدا: «حەوت (ئاژەڵی) پیس وزیانبەخش دەبێت بکوژرێن لە ناوەوە ودەرەوەى شوێنە بە حورمەت وپیرۆزەکەدا (مەبەست نێو کەعبە ونێو مەککە)یە». *(جۆرە داڵێکە لە زمانی عەرەبیدا پێی دەووترێت -الحِدأة- زۆرجار لە ناوچە گەرمەکاندا دەژی)
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریشیکردنەوەى فەرموودەکە: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی کردووە بە کوشتنی پێنج جۆر لە ئاژەڵی پیس وزیانبخەش، جا ئەگەر لە ناو حەرەمی پیرۆزی مەککەشدا بن دەبێت هەر بکوژرێن، ئەم پێنج ئاژەڵە بریتین لە: قەلەڕەش، وداڵی گەرمەسێر*، ودووپشک، ومشک، وسەگی هار. ئەم پێنجە جۆرە ئاژەڵە خراپ وزیانبەخشن (فاسقن)، ولە خووی سروشتیان ئەوەیە کە زیانبەخش وئازاردەرن. ئەم پێنج جۆرە دیاریکراون چونکە جۆری زیانەکەیان جیاوازە، وهەر ئاژەڵێکیش وەکو ئەمانە زیانیان هەبێت بۆ سەر مرۆڤ ئەوا دەبێت بکوژرێت ئەگەرچیش لە ناو حەرەمی مەککەى پیرۆزدا بێت. (مەبەست نێو کەعبە ونێو مەککە)یە. *(جۆرە داڵێکە لە زمانی عەرەبیدا پێی دەووترێت -الحدأة- زۆرجار لە ناوچە گەرمەکاندا دەژی)
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، کەسی موحریم (ئەو کەسەی دەیەوێت حەج وعومرە بکات) چی جلێک لەبەر بکات؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «نابێت قەمیس* ومێزەر وشەڕواڵ** وبورنس^ وخوف^^ لەبەر بکات؛ مەگەر کەسێک نەعلی دەستنەکەوت، دەتوانێت خوف لەپێبکات، وبا هەتا خوارەوەى قولەپێکان بیبڕێتەوە، نابێت جلێک لەبەر بکات کە بۆندار کرابێت بە زەعفەران و وەرس -جۆرێکە لە بۆن- ». ولە گێڕانەوەى (البخاري): «نابێت ئافرەت ڕووی دابپۆشێت، ونابێت دەستکێش لە دەست بکات». *(قەمیس: مەبەست جلی یەک پارچەیە لەسەرەوە بۆ خوارەوە لەبەر دەکرێت وەکو دسداشە، وهەروەها قەمیس -شێرت-ی ئەمڕۆیش دەگرێتەوە)، **(شەڕواڵ: مەبەست ئەو جلانەیە لە نیوەى خوارەوەى لاشە لەبەر دەکرێت وەکو پانتۆڵ وشەڕواڵ)، ^(بورنس: وەکو دسداشە وایە هەموو لاشە وسەریش دەگرێتەوە ئێستا بەزۆری لە وڵاتانى ناوەڕاست وباکووری ئەفریقیا لەبەر دەکرێت)، ^^(خوف: وەکو گۆرەوی وایە بەڵام لە پێست دروستدەکرێت)
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریهاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت- زانیاریان هەبوو سەبارەت بەوەى کە ئیحرام بەستن شێوەیەکی تایبەتی هەیە، بۆیە پیاوێک پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد سەبارەت بەو شتانەى کە ڕێگەپێدراوە کەسی موحریم -ئەو کەسەی حەج یان عومرە دەکات- لەبەری بکات. باشتر وابوو پرسیار سەبارەت بەو جلانە بووایە کە نابێت بیپۆشێت چونکە کەمن وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەو پۆشاکانەى باسکرد کە نابێت کەسی موحریم لەبەری بکات وجگە لەمانە بنچینە ئەوەیە حەڵاڵن، وئەم باسکردنە کۆی زانستی تێدایە سەبارەت بەم مەسەلەیە. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەو جلانەى بۆ ژمارد کە نابێت کەسی موحریم لەبەری بکات وئەوانەیش کە لەم جلانە دەچێت، فەرمووی (کە ئەم واتایە دەگەیەنێت): نابێت قەمیس* و هەرشتێک لەبەر بکات کە بدوورێت، ونابێت مێزەر وبورنس^ و هەرشتێک لەسەر بکات کە سەری دابپۆشێت، ونابێـت شەڕواڵ** لەپێبکات و هەرشتێک ئەندامێک دابپۆشێت وەکو دەستکێش جا دوورا بێت یان پێچرا بێت، ونابێت خوف^^ وهاوشێوەکانی لە پێ بکات کە پێیەکان دابپۆشێت هەتاوەکو گوێزنگەکان جا لە هەرماددەیەک بێت. ئەگەر کەسێک لە کاتی ئیحرام بەستندا نەعلی دەستنەکەوت ئەوا دەتوانێت خوف لەپێبکات، ودەبێت هەتا خوارەوەى قولەپێکان بیبڕێتەوە بۆئەوەى وەکو نەعلی لێبێت. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- شتی زیاتری ڕوونکردەوە ئەگەرچیش پرسیاری سەبارەت نەکرابوو بەڵام پێویست بوو لەو شوێنەدا باس بکرێت، نابێت کەسی موحریم جا چ پیاو یان ئافرەت بێت جلێک لەبەر بکات کە بۆنی زەعفەران یان هەر بۆنێکی تری پێوە بێت جا ئەم جلە دووراو یان نەدووراو بێت، وئەمیش ئاگادار کردنەوەیە بۆ دوور کەوتنەوە لە بەکارهێنانی بۆن لە کاتی حەج وعومرە کردندا. پاشان ئەوەى ڕوونکردەوە کە واجبە لەسەر ئافرەت ئەمیش بریتیە لە حەرامبوونی پۆشینی دەموچاو ودەستەکان، فەرمووی: (نابێت ئافرەت ڕووی دابپۆشێت، ونابێت دەستکێش لە دەست بکات). *(قەمیس: مەبەست جلی یەک پارچەیە لەسەرەوە بۆ خوارەوە لەبەر دەکرێت وەکو دسداشە، وهەروەها قەمیس -شێرت-ی ئەمڕۆیش دەگرێتەوە)، **(شەڕواڵ: مەبەست ئەو جلانەیە لە نیوەى خوارەوەى لاشە لەبەر دەکرێت وەکو پانتۆڵ وشەڕواڵ)، ^(بورنس: وەکو دسداشە وایە هەموو لاشە وسەریش دەگرێتەوە ئێستا بەزۆری لە وڵاتانى ناوەڕاست وباکووری ئەفریقیا لەبەر دەکرێت)، ^^(خوف: وەکو گۆرەوی وایە بەڵام لە پێست دروستدەکرێت)