Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way






























Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
خواى گەورە بەندەکانی تاقیدەکاتەوە بە ناخۆشیەکان؛ بۆئەوەى نزا بکەن ولێی بپارێنەوە ویادی بکەن، کاتێک زەوی وشک بوو لە سەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، خەڵکی دەرچوون بەرەو موسەڵا* کە لە شوێنێکی چۆڵدایە لە دەرەوەى مەدینە، بۆئەوەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژ بکات ویادی خودا بکات ولە پەروەردگار بپاڕێتەوە بۆئەوەى باران ببارێنێت، وئەمیش نزیکترە لە حاڵەتی دەربڕینی هەژاری وپێویستی بەرامبەر خواى گەورە -سبحانه وتعالى-، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕووی لە قیبلە کرد بۆئەوەى نزا بکات وئەم ناخۆشیە لەسەر مسوڵمانان نەمێنێت. وەکو هیوایەک بەوەى کە ئەم ناڕەحەتیە لابچێت وباران ببارێت و وشکەساڵی نەمێنێت؛ جلەکەى پێچەوانە کردەوە، وپاشان دوو ڕکات نوێژی (نوێژە بارانەى : صلاة الإستسقاء)ی بۆیان ئەنجامدا وبە ئاشکرا قورئانی خوێند وپاڕایەوە لە خواى گەورە.
ئەم فەرموودەیە ڕوونکردنەوەى دروشمی نوێژکردنی تێدایە: ئەمیش بریتیە لە داننان بە مەزنی وشکۆداری خواى گەورە -سبحانه وتعالى-؛ بە ووتنی: (الله أکبر). موتەفریفی کوڕی عبداللە دەیگێڕێتەوە کە ئەو وعیمرانی کوڕی حوصەین لە پشتی عەلی کوڕی ئەبی تاڵیبەوە نوێژیان کرد، ئەگەر بچووایە بۆ سوجدە بردن تەکبیرەی دەکرد*، وئەگەر سەری لە سوجدە بردن بەرز بکردایەتەوە؛ تەکبیری دەکرد، وئەگەر هەستایەتەوە لە پاش دوو ڕکاتەکە (مەبەست دوو ڕکاتی یەکەمی نوێژە) تەکبیرەی دەکرد، زۆر لە خەڵکی وازیان لە ووتنی: (الله أکبر) هێنا بوو لەم حاڵەتانەدا، کاتێک نوێژەکەى تەواو کرد، عیمران دەستەکانمی گرت و ووتی: شێوازی عەلی -ڕەزاى خواى لێبێت- شێوازى نوێژی موحەمەدی بە بیرهێنامەوە -صلى اللە علیە وسلم-؛ کە لەو حاڵەتانەدا تەکبیرەی دەکرد.
عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی شێوازی کفن کردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەکات وباسی ڕەنگ وژمارەی ئەو جلانە دەکات کە پێی کفن کرا ئەویش بریتی بوو لە سێ پارچە جلی سپی کە لە یەمەن دروستکرا بوو، وچەند پارچە جلێکی تر، وپۆشینی مردوو دەبێت زیاتر گرنگی پێبدرێت چونکە ئەو لاشەیە سپاردەیە وئەمانەتە وهەروەها ناوبانگ وکەسایەتی ئەو مردووە دەبێت بپارێزێت بەم پۆشینە.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نوێژی بەیانیدا قورئانی زۆر دەخوێند، ولە نوێژی مەغریبدا کەم قورئانی دەخوێند، ولە نوێژەکانی تردا مامناوەند بوو. بەڵام جاری وا هەبوو وازی لەم یەک ئاستیە لە خوێندن دەهێنا بۆئەوەى ڕوونی بکاتەوە لە هەندێک حاڵەتدا دروستە قورئان زۆرتر یان کەمتر بخوێندرێت، هەروەکو لەم فەرموودەیەدا هاتووە لە نوێژی مەغریبدا سورەتی (الطور)ی دەخوێند، کە ئەمیش سورەتێکی درێژە.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەبوبەکر وعومەر نوێژی جەژنی ڕەمەزان یان قوربانیان ئەنجامدەدا، وپاشان وتاریان بۆ خەڵکی دەدا، نوێژەکەیان پێش وتارەکە دەخست، لەسەر ئەمە بەردەوام بوون هەتاوەکو مەروان هات و وتاری دا پێش نوێژ ئەنجامدان، وخەڵکی ئینکاریان لێیکرد ئەمیش بەهۆی پێچەوانە بوونەوەى سونەت، وبەنی ئومەیە لەسەر ئەمە بەردەوام بوون، وپاشان بەنی عەباس هاتن ودیسانەوە سونەتیان جێبەجێ کرد وئەم بیدعەیان هەڵوەشاندەوە.
شەریعەتی پێغەمبەرمان موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- تایبـەتمەندی ئەوەی تێدایە لە نێو شەریعە ئاسمانیەکاندا بەوەى لێبووردەیی وئاسانکاری ولابردنی ناڕەحەتی وقورسی تێدایە لەسەر ئەوانەى ئەرکەکانی لەسەر واجب کراوە، ولەم ئاسانکاریانە: کۆکردنەوەی دوو نوێژ لە سەفەردا (جەمع کردن) کە لە یەک بەشی ڕۆژدا ئەنجامدەدرێن. بنچینە ئەوەیە هەموو نوێژێک لە کاتی خۆی ئەنجامبدرێت، بەڵام خووی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەو شێوەیە بوو ئەگەر سەفەری بکردایە، نێوان نوێژەکانى نیوەڕۆ وعەسر، ومەغریب وعیشای کۆ دەکردەوە (جەمعیانی دەکرد)، یان ئەوەتا پێشی دەخستن یان پاشی دەخستن؛ واتا یان هەردوویانی لە کاتی ماوەی نوێژی یەکەم یان دووەم ئەنجامدەدا، کۆکردنەوەى نوێژی نیوەڕۆ وعەسر لە ماوەى نوێژی نیوەڕۆ (پێشخستن:تقدیم)ی پێدەڵێن، لەمەشدا ڕەچاوی ئاسانترینیانی دەکرد بۆ ئەوانەى کە لەگەڵیدان، چونکە سەفەر کردن ناخۆشی وناڕەحەتی تێدایە وڕوخسەتی کۆکردنەوە لە نێوانیان بۆ ئاسانکاری دانراوە.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هانی ئەبو زەری غیفاری داوە -ڕەزای خوای لێبێت- بەوەی ئەگەر ویستی مەرگە لێبنێت ئەوا ئاو ومەرگەی زیاد بكات، وبەشێكی ببەخشێت بە دراوسێكانی.
ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر حەرامبوونی ئیسراف کردن (زیادەڕەوی کردن) لە خواردن وخواردنەوە وپۆشاک، وفەرمانکردن بە خێرکردن بە بێ ڕیایی وحەزکردن بە ناوبانگ دەکردن، وهەقیقەتی ئیسراف کردن بریتیە لە تێپەڕاندنی سنوور لە هەموو وتە وکردەوە وخەرجکردنێکدا. بە هەمان شێوەی ئەم فەرموودەیە ئایەتی زۆریش هاتووە لە قورئانی پیرۆزدا، خواى گەورە دەفەرموێت: {كُلُوا وَٱشْرَبُوا وَلَا تُسْرِفُوٓا إِنَّهُۥ لَا يُحِبُّ ٱلْمُسْرِفِينَ} [الأعراف: 31] واتە: {بخۆن وبخۆنەوە (لەوەی کە خودا بۆتانی حەڵاڵی کردووە) و زیادەڕەوی -ئیسراف- مەکەن بێگومان خودا زیادەڕۆیانی خۆش ناوێت}، ئەم ئایەتە ئاماژە بۆ حەرامبوونی شانازی کردن وخۆبەگەورەزانین دەکات. ئەم فەرموودەیە ڕێنمونی تێدایە بۆ مرۆڤ بۆ بەڕێوەبردنی ژیانی خۆی بە شێوەیەکی زۆر جوان، وهەروەها سوود وچاکەى بۆ لاشە ونەفس تێدایە لە دونیا ودواڕۆژدا، ئیسراف کردن لە هەموو شتێکدا زیان بە لاشە وژیانی تاک دەگەیەنێت، وهۆکارە بۆ بەهەدەردانی خۆراک وسامانەکان، وهەروەها ئیسراف کردن دەبێـتە هۆی شانازی کردن ئەمیش زیان بە نەفسی مرۆڤ دەگەیەنێت ودەبێتـە هۆکاری ئەوەى سەرسام بێت بە نەفسی خۆی وخەڵکی بە کەم بزانێت وئەمیش پلەی لە لای خواى گەورە دادەبەزێنێت وهەروەها خراپەی بۆ دەنووسرێت لە قیامەتدا ولە دونیاشدا خەڵکی ڕقیان لێی دەبێتەوە، ئیبن عەباس -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: (هەرشتێک دەخۆیت بیخۆ؛ وهەرشتێک دەخۆیتەوە بیخۆرەوە، دووشت تووشی گوناهت دەکات: ئیسراف کردن وشانازی کردن) [رواه البخاري].
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی بە ئاسانکاری دەکرد وبانگەشەی بۆ دەکرد بە وتە وکردەوە، ولە ئاسانکاری بریتیە لە پوختکردنەوەى نوێژەکان لەگەڵ پێدانی مافی پەرستن لە کامڵی وتەواوبوون، ئەنەسی کوڕی مالیک -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە لە پشتی هیچ ئیمامێک نوێژم نەکردووە کە نوێژەکەى هێندە پوخت وکامڵ وجوان بێت وەکو نوێژی پێشەوای مەزن پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، بە هیچ شێوەیەک نوێژخوێنەکان ناڕەحەت نەدەبوون بە شێوەیەک کە حەز بکەن ڕاستەوخۆ لە نوێژەکەیان دەربچن. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژەکەى بە کامڵی ئەنجامدەدا وکەموکورتی تێدا نەدەکرد؛ واجبەکان وسونەتەکانی نێو نوێژی دەپاراست، وئەمیش لە شوێنەوارى بەرەکەتی نوێژەکەى بوو.