





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئەبی قیلابە عبداللەی کوڕی زەیدی جەرمی بەسڕیەوە دەڵێت: «مالیکی کوڕی حوەیریس هات بۆ ئەم مزگەوتەمان، ووتی: «پێشنوێژیتان بۆ دەکەم، ونیەتم نوێژکردن نییە؛ نوێژ دەکەم بەو شێوەی پێغەمبەرم بینووە نوێژی کردووە -صلى اللە علیە وسلم-»، ووتم بە ئەبی قیلابە، چۆن نوێژی دەکرد؟ ووتی: وەکو شێوازى نوێژکردنی ئەم شێخەمان، پاش بەرزکردنەوەى سەری لە سوجدە بردن دادەنیشت پێش ئەوەى هەستێت. مەبەستی لە شێخەکەیان: ئەبو بورەید بوو، عەمرو کوڕی سەلەمەی جەرمی.
بوخاری گێڕاویەتیەوەئەبی قیلابە دەڵێت: یەکێک لە هاوەڵان بە ناوى مالیکی کوڕی حوەیریس -ڕەزای خوای لێبێت- هات بۆ مزگەوتەکەمان، ووتی: پێشنوێژیتان بۆ دەکەم، ونیەتم نوێژکردن نییە؛ بەڵکو پێشنوێژیان بۆ دەکەم ومەبەستم فێرکردنتانە بە شێوەیەکی کرداری بۆئەوەى وەکو شێوازی نوێژکردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژ بکەن، چونکە ئەو پێغەمبەری بینیووە چۆن نوێژ دەکات -صلى اللە علیە وسلم-؛ وئەم شێوازى کرداری فێرکردنە نزیکتر دەبێت بۆ تێگەیشتن وبۆ ماوەیەکی زۆرتر لەبیریان دەمێنێتەوە، گێڕەرەوەى فەرموودەکە لە ئەبی قیلابەوە دەڵێت: مالیکی کوڕی حوەیریس کە فێری نوێژی کردن بە چۆن (بە چی شێوازێک) نوێژی ئەنجامدەدا؟ ئەویش ووتی: وەکو شێوازى نوێژکردنی ئەم شێخەمان؛ ئەبو بورەید عەمرو کوڕی سەلەمەی جەرمی، پاش بەرزکردنەوەى سەری لە سوجدە بردنی دووەم دادەنیشت بۆ ماوەیەکی کەم پێش ئەوەى هەستێت.
لە جابرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «موعازی کوڕی جەبەل: لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی عیشای ئەنجامدا، پاشان گەڕایەوە بۆ لای قەومەکەى، لەو نوێژەدا پێشنوێژی بۆیان دەکرد». ولە گێڕانەوەیەکدا: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە موعازی فەرموو: «ئایا بۆت باشتر نەدەبوو نوێژ ئەنجامبدەیت -بە خوێندنی- : سَبِّحِ اسم ربك الأعلى، والشمس وَضحَاهَا، والليل إذا يغشى؟ چونکە لە پشتی تۆوە بەتەمەن، ولاواز، وخاوەن پێویستی نوێژ ئەنجامدەدەن».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریماڵەکانی بەنی سەلەمە، ئەو کۆمەڵەى موعازی کوڕی جەبەل لەگەڵیان نیشتەجێ بوو لە شوێنێک بوون لە دەوروپشتی مەدینە، وموعاز -ڕەزای خوای لێبێت- زۆر حەزی بە خێر وچاکەکاری بوو، وسوور بوو لەسەر ئەوەى ئامادەى نوێژکردن بێت لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ئەمیش بەهۆی خۆشەویستی بۆ فێربوونی زانست، پاش ئەوەى نوێژی فەرزی عیشای لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەنجامدا، پاشان گەڕایەوە بۆ لای قەومەکەى، لە نوێژی عیشادا پێشنوێژی بۆیان دەکرد، بۆ موعاز سونەت بوو ولەسەر ئەوان فەرز بوو، وئەمیش بە زانینی پێغەمبەر بوو -صلى اللە علیە وسلم- وڕازی بوو لەسەر ئەم کردەوەیە، بەڵام جارێکیان قورئانی زۆری خوێند لە کاتی نوێژکردندا، وشەریعەتی ئیسلامی ناسراوە بە لێبووردەیی وئاسانکاری ولابردنی ناڕەحەتی بۆئەوەى خەڵکی بەشێوەیەکی گشتی ئەرکەکانیان لەسەر قورس نەبێت. کاتێک هەواڵی ئەوە گەیشت بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە موعاز قورئان زۆر دەخوێنێت لە کاتی نوێژدا؛ ڕێنموێنی کرد بۆئەوەى نوێژەکە پوخت بکاتەوە، ئەمیش بە خوێندنی سورەتە مامناوەندەکان لە درێژیدا وەکو -خوێندنی- : (سَبِّحِ اسم ربك الأعلى) -سورەتی الأعلى-، (والشمس وَضحَاهَا) -سورەتی الشمس-، (والليل إذا يغشى) -سورەتی اللیل-، چونکە ئەو پێشنوێژی دەکات بۆ کەسانێک کە لەوەیە لە تەمەندا گەورە بن، یان لاشەیان لاواز بێت وتووشی ئازار ببن بەهۆی زۆر ڕاوەستانەوە، وهەروەها لەوەیە کەسانێک لە پشتیەوە بوون کە خاوەن پێویستی بن کە دەبێت ئەنجامی بدەن، بۆیە باشتر وایە کە نەرمونیان بێت ونوێژەکە پوخت بکاتەوە ئەمیش وەکو ڕەچاوکردنێک بۆ مافی ئەم کۆمەڵانە لە مسوڵمانان، بەڵام ئەگەر مسوڵمان زانیاری هەبوو سەبارەت بە حاڵی نوێژخوێنەکان کە دەتوانن بۆ ماوەیەکی زیاتر بەپێوە بوەستن یان بە تەنها نوێژی کرد؛ ئەوا ئاساییە نوێژەکەی درێژ بکاتەوە.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی مردنی نەجاشی ئاشکرا کرد لەو ڕۆژەی کە تێیدا مرد، بەرەو موسەڵا* دەرچوو، وڕیزەکانی ڕێکخست، وچوار جار تەکبیرەی** کرد». *(شوێنێکە بۆ ئەنجامدانى نوێژی جەژن ونوێژە بارانە ئەنجامدەدرێت لە خاکێکی چۆڵدا لە دەرەوەى مزگەوتەکان)، **(واتە: ووتی -الله أکبر-)
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەرینەجاشی پاشای حەبەشە فەزڵی بەخشندە بوونی هەیە بەرامبەر ئەو هاوەڵانەى کۆچیان کرد بەرەو مەدینە، کە میوانداریانی کرد لەکاتێکدا قوڕەیش لە دژیان وەستانەوە، و بەهۆی نیەت چاکی وشوێنکەوتنی هەق ودووربوونی لە خۆبەگەورەزانینەوە؛ مسوڵمان بوو، ولە خاکەکەى خۆیدا کۆچی دوایی کرد، وپێغەمبەری نەبینی -صلى اللە علیە وسلم-، بەهۆی چاکەکاری بەرامبەر مسوڵمانان وبەرزی پلەی وبەهۆی ئەوەى لە خاکێک بوو کە نوێژی لەسەر نەکرا؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی بە هاوەڵان دا سەبارەت بە بە ڕۆژی مردنی، وهاوەڵانی برد بەرەو موسەڵا* ؛ ئەمیش وەکو بە گەورەدانانى پلەی نەجاشی، ودەرخستنی فەزڵی ومسوڵمان بوونی، وهەروەها وەکو پاداشتێک بەرامبەر چاکەکاری دەرهەق بە ئەو هاوەڵانەى کۆچیان کرد بەرەو حەبەشە، و بۆئەوەى ژمارەیەکی زۆرتر لە هاوەڵان کۆببنەوە ونوێژی لەسەر بکەن، بۆیە ڕیزەکانیانی ڕێکخست وچوار جار تەکبیرەی** کرد؛ ئەمیش وەکو شەفاعەتێک بۆی لە لای خواى گەورە -سبحانه وتعالى-. *(شوێنێکە بۆ ئەنجامدانى نوێژی جەژن ونوێژە بارانە ئەنجامدەدرێت لە خاکێکی چۆڵدا لە دەرەوەى مزگەوتەکان)، **(واتە: ووتی -الله أکبر-)
لە سەلەمەی کوڕی ئەکوعەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە یەکێک بوو لەوانەى لە ژێر دارەکەدا بەیعەتیان بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دا، دەڵێت: «نوێژی جومعەمان لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەنجامدەدا، پاشان دەچووینەوە، ودیوارەکان سێبەری نەبوو بۆئەوەی لە ژێری دابنیشین». ولە گێڕانەوەیەکدا: «نوێژی جومعەمان لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەنجامدەدا، ئەگەر خۆر لە ناوەڕاستی ئاسمان لایبدایە؛ پاشان دەگەڕاینەوە وهەوڵمان دەدا سێبەر بدۆزینەوە».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریسەلەمەی کوڕی ئەکوع -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پاش گوێگرتن لە وتارەکە نوێژی جومعەیان ئەنجامدەدا، زوو تەواو دەبوون وپاشان دەچوونەوە بەرەو ماڵەکانیان، ودیوارەکان سێبەری نەبوو بۆئەوەی لە ژێری دابنیشن یان لە ژێری ڕێبکەن. گێڕانەوەى دووەم: نوێژی جومعەیان لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەنجامدەدا، ئەگەر خۆر لە ناوەڕاستی ئاسمان لایبدایە؛ پاشان دەگەڕانەوە بەرەو ماڵەوە. زانایان کۆکن لەسەر ئەوەى کە کۆتا کاتی نوێژی جومعە کۆتا کاتی نوێژی نیوەڕۆیە، وباشتر و لەپێشتر ئەوەیە کە ڕاستەوخۆ نوێژ ئەنجامبدرێت لە پاش کاتی زەوال (ئەمیش واتا ماوەیەکی کەمە پاش ئەوەى کە خۆر لە نیوەى ئاسمان بەرەو ڕۆژئاوا دەڕوات؛ کە دەکاتە سەرەتای ماوەی بانگی نیوەڕۆ) ئەگەر دونیا زۆر گەم نەبوو، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زۆر جار بەم شێوەیە نوێژی ئەنجامدەدا؛ چونکە ئەمە کاتێکە زانایان یەکدەنگن سەبارەتی مەگەر لەبەر پێویستیەک یان بەهۆی گەرمایەکی بەتینەوە نەبێت، وهیچ سێبەرێکیان نەدەدۆزیەوە بۆئەوەى لە ژێری دابنیشن یان لە ژێری ڕێبکەن، وئەگەر بیانەوێت دەربچن بەرەو جیهاد کردن لە پێش کاتی زەوال ئەوا ئاساییە نزیک ماوەى زەوال نوێژی جومعە ئەنجامبدرێت.
لە عبداللەی کوڕی عومەری کوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێـت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بە پێوە دوو وتاری دەدا، ولە نێوانیان دادەنیشت»، ولە گێڕانەوەیەکدا: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بە پێوە دوو وتاری دەدا، ودانیشتنێکی دەخستە نێوانیانەوە».
بەیھەقی گێڕاویەتیەوە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریڕۆژی جومعە کۆبوونەوەیەکی مەزنە بۆ خەڵکی هەموو شارێک، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نیشانەکانى دانایی وحیکمەتی دوو وتاری دەدا، ڕێنموێنیانی دەکرد بۆ ئەنجامدانى خێر وچاکە، وئاگاداریانی دەکردەوە لە شەڕ وخراپە وزیان، دوو وتارەکەى بە پێوە دەفەرموو لەسەر مینبەر، بۆئەوەى باشتر فێری ببن ولێی تێبگەن، وهەورەها نیشانەى بەهێزی ومەزنی ئیسلامە کە مسوڵمانان هەموویان گوێ بۆ وتاربێژ دەگرن کە ڕێنماییەکانى قورئان وسونەت بۆ خەڵکی باسدەکرێت. ئەگەر لە وتاری یەکەم تەواو بووایە، ماوەیەکی کەم دادەنیشت بۆئەوەى پشوویەک وەربگرێت، وتاری یەکەمی لە وتاری دووەم جیا دەکردەوە، وپاشان هەڵدەستا و وتارێکی تری دەدا؛ بۆئەوەى وتاربێژ ماندوو نەبێت، وگوێگر بێزار نەبێت.
لە جوندوبی کوڕی عبداللەی بەجەلیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ڕۆژی قوربانیدا نوێژی ئەنجامدا، پاشان وتاری دا، وپاشان قوربانیەکەى سەربڕی، وفەرمووی: هەرکەسێک (قوربانیەکەى) سەربڕی پێش ئەوەى نوێژ بکات (نوێژی جەژن) با یەکێکی تر لە جیاتی سەرببڕێت، وئەوەى قوربانیەکەى سەر نەبڕیوە؛ با سەری ببڕێت (پاش ووتنی) (بسم الله)*». *(واتە: بەناوى خودا)
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ڕۆژی قوربانیدا سەرەتا نوێژی ئەنجامدا، پاشان وتاری دا، وپاشان قوربانیەکەى سەربڕی، قوربانیەکەى بەرەو موسەڵا* دەبرد؛ ئەمیش بۆ دەرخستنی دروشمی ئیسلام وفێرکردن وسوود گەیاندن بە ئومەت، حوکم ومەرجی قوربانیکردنی بۆیان ڕوونکردەوە؛ فەرمووی: هەرکەسێک (قوربانیەکەى) سەربڕی پێش ئەوەى نوێژ بکات (نوێژی جەژن) با یەکێکی تر لە جیاتی سەرببڕێت، چونکە قوربانیەکەى دروست نییە وقبوڵ ناکرێت وەکو قوربانی بەڵکو تەنها خێرێکە، وئەوەى قوربانیەکەى سەر نەبڕیووە؛ با سەری ببڕێت (پاش ووتنی) (بسم الله)*؛ بۆ ئەوەى قوربانیەکە دروست وحەڵاڵ بێت، ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر دروستی ئەم ڕیزبەندیە وجگە لەم ڕیزبەندیە دروست نییە. وهەروەها بەڵگەیە لەسەر ئەوەى کە کاتی قوربانیکردن لە پاش نوێژی جەژنە، نەک پاش نوێژی بەیانی ڕۆژی جەژن مەگەر بۆ کەسێک نەبێت کە نوێژی جەژنی لەسەر واجب نەبێت وەکو کەس ڕێبوار (موسافیر). *(موسەڵا: خاکێکە لە دەرەوەى مزگەوتەکان نوێژی جەژن ونوێژە بارانەی تێدا ئەنجامدەدرێت)، **(واتە: بەناوى خودا)
لە عومەری کوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک خەوت ونەیتوانی بەشی شەوانەى بخوێنێت (لە قورئان)، ئەگەر لە نێوان نوێژی بەیانی ونوێژی نیوەڕۆ بیخوێنێت؛ بۆی دەنووسرێت وەکو ئەوە وایە لە شەودا خوێندبێتیەوە».
موسلیم گێڕاویەتیەوەحيزب واتا بەشێک لە شتێک، ولەوانەش حیزبەکانی قورئان، ئەگەر مرۆڤ بەشێک شەونوێژی ئەنجامدەدا لە شەودا؛ بەڵام جارێک یان چەند جارێک خەوت وبۆی نەکرا هەموو شەونوێژەکە یان بەشێکی ئەنجامبدات، وئەگەر قەزای بکاتەوە لە ماوەی نێوان نوێژی بەیانی ونوێژی نیوەڕۆ؛ ئەوا وەکو ئەوە وایە لە شەودا ئەنجامی دابێت، بەڵام ئەگەر لە شەودا نوێژی ویتری ئەنجامدا ئەوا لە ڕۆژدا نابێت نوێژی ویتر دووبارە بکاتەوە، بەڵام دەیکات بە دوو ڕکات؛ واتا ڕکاتێکی بۆ زیاد دەکات، ئەگەر نوێژی ویتری بە سێ ڕکات ئەنجامدەدا ئەوا با بە چوار ڕکات قەزای بکاتەوە، وبەو شێوەیە بە ژمارەی جووت ڕکاتەکان ئەنجامبدات ئەگەر لە شەودا نوێژی ویتر کردبووە، وبەڵگەش بۆ ئەمە فەرموودەکەى عائیشەیە -ڕەزای خوای لێبێت- ئەگەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بخەوتایە یان ئازارێکی هەبووایە لە شەودا؛ لە ڕۆژدا دوانزە ڕکاتی ئەنجامدەدا، وپێویستە مرۆڤ ئاگادار بێت ماوەی قەزا کردنەوەى شەونوێژی لە پاش دەرچوونی خۆرە بە نزیکەى سێبەری ڕمێک (کە دەکاتە بە نزیکەى ماوەی نێوان دە بۆ پانزە خولەک پاش دەرچوونی خۆر) هەتاوەکو نزیک ماوەى زەوال (دە بۆ پازدە خولەک پێش ماوەى کاتی نوێژی نیوەڕۆ).
لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- داواى نانەوڵاوی لە خێزانەکەى کرد، ووتیان: هیچ شتێکمان نییە جگە لە سرکە نەبێت، ئەویش داواى کرد، دەیخوارد ودەیفەرموو: «چەند نایابە نانەوڵاوی سرکە، چەند نایابە نانەوڵاوی سرکە».
موسلیم گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- داواى خواردنێکی لە خێزانەکەى کرد کە وەکو نانەوڵاو بیخوات، ووتیان: هیچ شتێکمان نییە جگە لە سرکە نەبێت، ئەویش فەرمانی کرد کە بیهێنن، ئەوانیش هێنایان ودەیخوارد ودەیفەرموو: چەند نایابە نانەوڵاوی سرکە، چەند نایابە نانەوڵاوی سرکە. ئەمیش وەسفکردنی سرکەیە، ئەگەرچیش سرکە خواردنەوەیە بەڵام هەندێک جار خواردنەوە وەکو خواردن بانگدەکرێت، خواى گەورە دەفەرموێت: {فَمَن شَرِبَ مِنْهُ فَلَيْسَ مِنِّى وَمَن لَّمْ يَطْعَمْهُ فَإِنَّهُۥ مِنِّىٓ إِلَّا مَنِ ٱغْتَرَفَ غُرْفَةًۢ بِيَدِهِ} [البقرة: 286] واتە: {ھەرکەسێک لێی خواردەوە ئەو لە (لەشکری) من نییە وە ھەرکەسێک لێی نەچەشت ئەوە لە منە مەگەر کەسێک پڕ مشتێکی لێبگرێت بە دەستی خۆی (و بیخواتەوە)}.
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەو ئیماندارەی کە تێکەڵی خەڵکی دەبێت و لەسەر ئازارەکانیان (بەرامبەری) ئارام دەگرێت خێرترە لەو ئیماندارەی کە تێکەڵی خەڵکی نابێت و لەسەر ئازارەکانیان (بەرامبەری) ئارام ناگرێت».
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر فەزڵی تێکەڵ بوون لەگەڵ خەڵکی وکۆبوونەوە لەگەڵیان، ئەو ئیماندارەی کە تێکەڵی خەڵکی دەبێت و لەگەڵیان دادەنیشێت و لەسەر ئازارەکانیان (بەرامبەری) ئارام دەگرێت ئەمیش بەهۆی ئامۆژگاری کردنیان وئاراستە کردنیان خێرترە لەو ئیماندارەی کە تێکەڵی خەڵکی نابێت و بە تەنها دەبێت چونکە لەسەر ئازارەکانیان (بەرامبەری) ئارام ناگرێت.