





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئەبی موسای ئەشعەریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەشعەرییەکان کاتێک خواردنیان بەرەو نەمان بچێت لە کاتی غەزادا (هەڵمەتی جەنگ وڕزگارکردندا)، یان خواردنی منداڵەکانیان کەم ببێتەوە لە مەدینەدا، ئەوەى هەیان بوو لە یەک جلدا کۆیان دەکردەوە، وپاشان بە یەکسانی لە نێوان خۆیان دابەشیان دەکرد، ئەوان لە منن ومنیش لە ئەوانم».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریئەشعەریەکان کە قەومی ئەبی موسا بوون -ڕەزای خوای لێبێت- کاتێک خواردنیان بەرەو نەمان بچووایە یان لە کاتی غەزا وجیهاد بووایەن، ئەوەى هەیان بوو لە خۆراک لە یەک پارچە قوماشدا کۆیان دەکردەوە ولە نێوان خۆیان بە یەکسانی دابەشیان دەکرد، بۆیە شایستەی ئەوە بوون کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەتیان بفەرموێت لە منن ئەمیش وەکو ڕێزگرتنێک لێیان وخۆشەویستیەک بۆیان، وئەویش لە ئەوانە لە ئەم ڕەوشتە مەزنە لە بەخشین وگوێڕایەڵیکردن بۆ فەرمانەکانی خودا.
لە عيمرانی کوڕی حوصەینەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: ئافرەتێک لە هۆزی جوهەینەوە هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەکاتێکدا سکی پڕبوو بەهۆی زیناکردنەوە، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، (تاوانێکم) کردووە کە دەبێت سنوورم لەسەر جێبەجێ بکرێت بۆیە لەسەرمی جێبەجێ بکە، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بانگی وەلی ئەمرەکەى -سەرپەرشتیارەکەى- کرد وفەرمووی: «بەرامبەری چاکەکار بە، ئەگەر منداڵی بوو، پاشان بیهێنەرەوە»، ئەویش ئەمەى جێبەجێکرد، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی کرد جلەکەى توند بە لاشەیەوە پێچرا، وپاشان فەرمانی کرد وڕەجم کرا، وپاشان نوێژی لەسەری کرد.
موسلیم گێڕاویەتیەوەشیکردنەوەى فەرموودەکە: ئافرەتێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وسکی پڕ بوو بەهۆی زینا کردنەوە، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا (تاوانێکم) کردووە کە دەبێت سنوورم لەسەر جێبەجێ بکرێت بۆیە لەسەرمی جێبەجێ بکە، دەیەوێت پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سنووری شەرعی -حەدی- لەسەر جێبەجێ بکات ئەمیش بریتیە لە ڕەجم کردن؛ چونکە لە پاش هاوسەرگیری کردن ئەم تاوانەی کردووە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بانگی وەلی ئەمرەکەى (سەرپەرشتیارەکەى) کرد، وپێی فەرموو: (بەرامبەری چاکەکار بە، ئەگەر منداڵی بوو، پاشان بیهێنەرەوە)، بۆیە فەرمووی: (بەرامبەری چاکەکار بە)؛ ئەمیش وەکو ترسێک لەسەری نەک تووشی زیانی بکەن ئەگەر خەڵکی بەهۆی ئەوەوە تانەیان دا لە ئابڕوو وشەرەفیان، بۆیە ئاگاداریانی کردەوە وهەروەها بۆئەوەى زیاتر بە ڕەحمەت بن بەرامبەری چونکە زیانی کردووە، وهانیانی دا بۆئەوەى بەرامبەری چاکەکار بن چونکە خەڵکی لێی دوور دەکەونەوە، وتووشی قسەی ئازاردەر دەبێت، بۆیە هێنایان بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پاش ئەوەى منداڵەکەى بوو، وفەرمانی کرد کە چاوەڕوان بێت هەتاوەکو منداڵەکە لە شیرپێدان دەبڕێتەوە، کاتێک لە شیرپێدان بڕایەوە؛ سنووری شەرعی -حەدی- لەسەری جێبەجێ کرد، وفەرمانی کرد کە جلەکەى توند پێوە ببەسترێت بۆئەوەى لە کاتی ڕەجمکردنی لاشەی دەرنەکەوێت، پاشان فەرمانیکرد وڕەجم کرا، ونوێژی لەسەری کرد.
لە ئەبی سەعیدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: جبریل هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وپێی فەرموو: «ئەی موحەمەد، ئایا نەخۆشیت؟»، فەرمووی: «بەڵێ»، ئەویش (جبریل) فەرمووی: «بِسْمِ الله أرْقِيكَ، مِنْ كُلِّ شَيْءٍ يُؤْذِيكَ، مِنْ شَرِّ كُلِّ نَفْسٍ أَوْ عَيْنِ حَاسِد، اللهُ يَشْفِيك، بِسمِ اللهِ أُرقِيك». «واتە: بەناوى خودا ڕوقیەت بەسەردا دەخوێنم -بۆئەوەى خودا شیفات بۆ بنێرێت-، لە هەموو شتێک کە ئازارت دەدات، ولە شەڕی هەموو نەفس وچاوێک کە حەسوودیت پێ ببات، خودا شیفات بۆ بنێرێت، بەناوی خودا ڕوقیەت بەسەردا دەخوێنم».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەجبریل -علیه السلام- هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وپرسیاری لێكرد: ئەی موحەمەد، ئایا نەخۆشیت؟ فەرمووی: بەڵێ. جبریل ڕوقیەی خوێند بەسەر پێغەمبەردا -صلى اللە علیە وسلم-، وفەرمووی: «بِسْمِ الله:بەناوى خودا»؛ داوای یارمەتی وبە هاناوە هاتن لە الله دەكەم، «أرْقِيكَ:ڕوقیەت بەسەردا دەخوێنم»؛ وخوای گەورە پەنات بدات، «مِنْ كُلِّ شَيْءٍ يُؤْذِيكَ:لە هەموو شتێك زیانت پێبگەیەنێت»؛ بچووك یان گەورە بێت، «مِنْ شَرِّ كُلِّ نَفْسٍ:لە شەڕی هەموو نەفسێك»؛ كە پیسە، «أَوْ عَيْنِ حَاسِد:یان چاوی حەسوودێك»؛ كە لێت بدات وزیانت پێبگەیەنێت، «اللهُ يَشْفِيك:خودا شیفات بۆ بنێرێت»؛ وبتپارێزێت لە هەموو نەخۆشیەك، «بِسمِ اللهِ أُرقِيك:بەناوی خودا ڕوقیەت بەسەردا دەخوێنم»»؛ دووبارەی كردەوە بۆ جەختكردنەوە، ولە سەرەتادا بەم نزایە دەستیپێكرد وكۆتایی پێهێنا وەكو ئاماژەیەك بۆئەوەی هیچ یەكێك ناتوانێت سوود بهێنێت وزیان لابدات جگە لە الله نەبێت -سبحانه وتعالی-.
لە ئەبی شەعسائەوە دەڵێت: لە لای ئەبی هورەیرە بووین -ڕەزای خواى لێبێت- لە مزگەوتدا، بانگبێژ بانگی دا، پیاوێک خەریک بوو دەردەچوو لە مزگەوت، وچاوەکانی ئەبو هوریرە لە شوێنی ئەو پیاوە بوون هەتاوەکو دەرچوو لە مزگەوت، ئەبو هورەیرە ووتی: «سەبارەت بەم پیاوە، پێچەوانەى فەرمانی ئەبو قاسم -صلى اللە علیە وسلم- کردەوەى کرد».
موسلیم گێڕاویەتیەوەئەبو شەعسا باسی ئەوە دەکات کە دانیشتبوون لە لای ئەبی هورەیرە -ڕەزای خواى لێبێت- لە مزگەوتدا، بانگبێژ بانگی دا، پیاوێک لە پاش بانگدان خەریک بوو دەردەچوو لە مزگەوت، ئەبو هوریرە -ڕەزای خواى لێبێت- سەیری ئەو پیاوەى کرد ئایا لە مزگەوت دەردەچێت یان دەیەوێت چی بکات؟ کاتێک بۆی ڕوون بوویەوە کە دەیەوێت دەربچێت لە مزگەوت، ووتی بەم کارەی پێچەوانەى فەرمانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کردەوەى کرد.
لە عبداللەی کوڕی عبدالرحمانی کوڕی ئەبی سەعسەعەوە دەڵێت: ئەبی سەعیدی خودری -ڕەزای خوای لێبێت- پێی ووت: «دەبینم حەزت لە پەز ودەشتاییە؛ ئەگەر لەگەڵ پەزەکەتدا بوویت، وبانگت دا ئەوا دەنگ بەرز بکەرەوە لە کاتی بانگدان، چونکە هەرکەسێک لە جن یان مرۆڤ یان هەرشتێکی تر گوێیان لە دەنگی بانگبێژ بێت لە هەر دووریەکەوە؛ ئەوا لە ڕۆژی قیامەتدا شاهێدی بۆ دەدەن (بۆ بانگبێژەکە)»، ئەبو سەعید دەڵێت: بیستوومە لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم-.
بوخاری گێڕاویەتیەوەلە عبداللەی کوڕی عبدالرحمانی کوڕی ئەبی سەعسەعەوە دەڵێت: ئەبی سەعیدی خودری -ڕەزای خوای لێبێت- پێی ووت: (دەبینم حەزت لە پەز ودەشتاییە، ئەگەر لەگەڵ پەزەکەتدا بوویت، وبانگت دا): واتا ئەگەر ویستت بانگ بدەیت بۆ ئەنجامدانى نوێژکردن. (ئەوا دەنگ بەرز بکەرەوە لە کاتی بانگدان، چونکە هەرکەسێک لە جن یان مرۆڤ یان هەرشتێکی تر، گوێیان لە دەنگی بانگبێژ بێت لە هەر دووریەکەوە): ئەگەر لە شوێنێکی دووریش بێت، هەرشتێکی تر وەکو مرۆڤ وجنۆکە، ووتراوە: گشتییە بۆ هەموو بوونەوەرێک ببیستێت ئەگەرچیش ئاقڵ نەبێت وەکو هەموو ئاژەڵەکان بێجگە لە شتە بێ ڕۆحەکان. (ئەوا لە ڕۆژی قیامەتدا شاهێدی بۆ دەدەن -بۆ بانگبێژەکە-): واتا شاهێدی بۆ دەدەن بەوەى کە لە بانگبێژان بووە وئەمیش وەکو ئاماژەکردنێک بۆ فەزڵی وپاداشتی.
لە سەعبی کوڕی جەسامەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: جارێکیان گوێدرێژێکی دەشتەکیم* بەخشی بە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، ئەویش ڕەتی کردەوە، کاتێک دەموچاوی منی بینی (کە دڵتەنگم)، فەرمووی: «ئێمە ڕەتی ناکەینەوە تەنها بەهۆی ئەوە نەبێت کە ئێمە لە حاڵەتی ئیحرام داین». *(گوێدرێژی دەشتەکی: مەبەست ئەو گوێدرێژەیە کە لە دەرەوەى شارەکان دەژیت ڕەنگی ڕەش وسپییە ومەبەست گوێدرێژی خۆماڵی نییە کە پێی دەووترێت -کەر- چونکە خواردنی گۆشتی گوێدرێژی خۆماڵی -کەر- حەرامکراوە)
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریلە ڕەوشت جوانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوە بوو کە هەوڵی ڕازیکردنی خەڵکی نەدەدا بە سەرپێچیکردنی فەرمانەکانى خواى گەورە، لەگەڵ ئەمەشدا بەردەوام دڵیانی هێور وئارام دەکردەوە، لە سەعبی کوری جەسامەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە لایدا تێپەڕ بوو لەکاتێکدا لە حاڵەتی ئیحرام بەستن بوو، وسەعبی کوڕی جەسامە تیرهاوێژ وڕاکار بوو، کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تێپەڕ بوو گوێدرێژێکی دەشتەکی* بۆی ڕاو کرد، وگوێدرێژەکەى بۆی هێنا، بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕەتی کردەوە، وئەمیش ناڕەحەت بوو بە لای سەعبەوە، چۆن پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دیاریەکەى ڕەتدەکاتەوە؟، دەموچاوی گۆڕا وکاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بینی دەموچاوی گۆڕا ویستی دڵی ئارام بکاتەوە ودڵنیایی پێببەخشێت بۆئەوەى خەفەت نەخوات، وپێی فەرموو تەنها لەبەرئەوە ڕەتی کردەوە چونکە لە حاڵەتی ئیحرامدایە، وکەسی موحریم نابێت هیچ شتێک لە ڕاو بخوات. *(گوێدرێژی دەشتەکی: مەبەست ئەو گوێدرێژەیە کە لە دەرەوەى شارەکان دەژیت ڕەنگی ڕەش وسپییە ومەبەست گوێدرێژی خۆماڵی نییە کە پێی دەووترێت -کەر- چونکە خواردنی گۆشتی گوێدرێژی خۆماڵی -کەر- حەرامکراوە)
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر یەکێکتان هەستی بە باوێشک کرد لە کاتی نوێژدا؛ ئەوا با ڕاکشێت هەتاوەکو خەوەکەى نامێنێت، ئەگەر یەکێکتان بە باوێشکەوە نوێژ بکات نازانێت لەوەیە لە جیاتی ئەوەی داواى لێخۆشبوون بکات؛ جوێن بە نەفسی خۆی بدات».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریناونیشانی فەرموودەکە: مەکروهیەتی ماندووکردنی نەفسی تێدایە بەهۆی پەرستنەوە، ئەگەر نوێژخوێن هەستی بە باوێشک کرد لە کاتی نوێژدا ئەوا پێویستە نوێژەکەى ببڕێت یان تەواوى بکات، وپاشان ڕابکشێت وخۆی ماندوو نەکات بۆئەوەى نزا لەسەر نەفسی خۆی نەکات بەهۆی ماندوو بوونەوە.
لە ئەبی حومەیدی ساعیدیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پیاوێکی بەکارهێنا بۆ كۆكردنەوەی زەكاتەكانی هۆزی بەنی سولەیم؛ پێی دەووترا: ئیبن لوتبیە، کاتێک دەگەڕایەوە بۆ بژاردنی (زەكاتەكە)؛ دەیووت: ئەمە پارەكانتانە (سامانەكانتانە) وئەمیش دیاریە (بۆ من)، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بۆچی لە ماڵی باوک ودایکت دانانیشیت؛ بۆئەوەى ببینیت ئایا دیاریەکەت بۆ دێت ئەگەر ڕاستگۆیت؟»، پاشان وتاری بۆمان دا، حەمد وستایشی الله ی كرد، دواتر فەرمووی: «من پیاوێک لە ئێوە بەکاردەهێنم لەسەر کارێک لەوەى خودا منی کردووە بە بەرپرسیار لەسەری، دێت ودەڵێت: ئەمە پارەكەی (سامانەكەی) ئێوەیە وئەمە دیارییە بە من دراوە، بۆچی لە ماڵی باوکی ودایکی دانانیشێت بۆئەوەى ببینێت ئایا دیاریەکەى بۆ دێت؟، والله، هەریەکێک لە ئێوە شتێک ببات بە بێ مافی خۆی ئەوا دەگاتە لای خواى گەورە وئەو شتەی لە ئەستۆ دەگرێت لە ڕۆژی قیامەتدا، نامەوێت هیچ یەكێك لە ئێوە ببینم کە بگاتە لای خواى گەورە و وشترێکی هەڵگرتبێت کە (دەنگی) خیزەى لێوە دەربچێت، یان مانگایەک هەڵبگرێت كە بۆڕەی لێوە دەبچێت، یان پەزێک هەڵبگرێت كە ماعەی لێوە دەربچێت» پاشان دەستی بەرز کردەوە هەتاوەکو سپێتی بن باڵەکانى دەرکەوت، وفەرمووی: «ئەی خودایە، من پەیامەکەم گەیاند»، گێڕەرەوەی فەرموودەكە دەڵێت: ئەم فەرموودە وباسە چاوەكانم بینیوویەتی وگوێیەكانم بیستوویانە.
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پیاوێکی بەکارهێنا پێی دەووترا ئیبن لوتبیە بۆ كردنەوەی زەكاتەكانی هۆزی بەنی سولەیم، کاتێک دەگەڕایەوە بۆ مەدینە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوەی پێی درا وخەرج كرابوو پێیدەبژارد، بەڵام ئیبن لوتبیە ووتی: ئەمە پارەكانتانە (سامانەكانتانە) كە لە زەكاتدا كۆم كردەوە، وئەم پارە وسامانەیش بە دیاری بە من دراوە. بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: بۆچی لە ماڵی باوک ودایکت دانانیشیت؛ بۆئەوەى ببینیت ئایا دیاریەکەت بۆ دێت ئەگەر ڕاستگۆیت؟؛ ئەو مافانەی لە پێناویدا كارت كرد هۆكارە بۆ ئەوەی ئەو دیاریانەت پێبدرێت، ئەگەر لە ماڵەكەت دابنیشتیتایە هیچ دیاریەكت پێنەئەدرا، بۆیە نابێت بۆ خۆت حەڵاڵی بكەیت بە هۆی ئەوەی لە ڕێگای دیاریەوە پێت دراوە. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە توڕەییەوە سەركەوت بۆ سەر مینبەرەكەی، حەمد وستایشی الله ی كرد، دواتر فەرمووی: لە پاشدا؛ من پیاوێک لە ئێوە دەكەم بە كرێكار وفەرمانبەر لەسەر پارە وسامانی زەكات ودەستكەوتەكان كە خوای گەورە خستوویەتیە ژێر ڕكێفی منەوە، كەسێك ئەو كارە دەكات، دێت ودەڵێت: ئەمە بۆ ئێوەیە وئەمیش دیاریە بە من دراوە! بۆچی لە ماڵی باوکی ودایکی دانانیشێت بۆئەوەى ببینێت ئایا دیاریەکەى بۆ دێت؟ والله هەریەکێک لە ئێوە شتێک ببات لەوەی پێی دەبەخشرێت بە بێ مافی خۆی؛ ئەوا دەگاتە لای خواى گەورە وئەو شتەی لە ئەستۆ دەگرێت لە ڕۆژی قیامەتدا، ئەگەر ئەو دیاریەی وەری گرتووە وشتر بێت ودەنگی خیزەى لێوە دەربچێت، یان ئەگەر مانگا بێت وبۆڕەی لێوە دەبچێت، یان پەزێک بێت وماعەی لێوە دەربچێت. پاشان دەستەكانی زۆر بەرز کردەوە هەتاوەکو ئەوانەی دانیشتوون سپێتی ژێر باڵەكانیان بینی، وفەرمووی: ئەی خودایە، من پەیامەکەی تۆم گەیاند. پاشان ئەبو حەمیدی ساعیدی -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئەم فەرموودە وباسە چاوەكانم بینیوویەتی وگوێیەكانم بیستوویانە.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئەعرابیەک میزی کرد لە نێو مزگەوتدا، خەڵکی هەستان بۆئەوەى لۆمەى بکەن، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «وازی لێبهێنن وسەتڵێک ئاو بپرژێنن بەسەر میزەکەیدا، ئێوە نێردراون بۆئەوەى (کاروبارەکان) ئاسان بن و نەنێردراون بۆئەوەى (کاروبارەکان) قورس بکەن».
بوخاری و موسلیم ھاوڕان لەسەری وە لەفزەکە ھین بوخاریەئەعرابیەک هەستا ومیزی کرد لە گۆشەیەکی نێو مزگەوتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، خەڵکی هەستان بۆئەوەى لۆمەى بکەن بە دەست وزمانیان وهاواریان بە سەریدا کرد، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: وازی لێبهێنن، کاتێک میزەکەى تەواو کرد، فەرمانی کر سەتڵێک ئاو بپرژێنن بەسەر شوێنەواری میزەکەیدا، وبۆیانی ڕوونکردەوە کە ئەوان بانگخوازن بۆئەوەى کاروبارەکان ئاسان بکەن لەسەر خەڵکی و نەنێردراون بۆئەوەى کاروبارەکان قورس بکەن لەسەر خەڵکی ولە هیدایەت دووریان بخەنەوە.