Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way






























Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە عبدالله پیاوێکی چاکە وزۆر چاکتریش دەبێت ئەگەر شەونوێژ بکات، بۆیە ڕێنموێنی کرد بۆ ئەنجامدانى شەونوێژ، بۆیە لە پاش ئەم فەرموودەیە ئیبن عومەر -ڕەزای خوای لێبێت- تەنها بۆ ماوەیەکی کەم دەخەوت لە شەودا.
ئەم فەرموودەیە چیرۆکێکی درێژە بەڵام لێرەدا بە پوختی باسکراوە، جابر -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وشترێکی لێی کڕی): واتا وشترێکی لە جابر کڕی. (نرخەکەی بۆی کێشا): واتا پێغەمبەر نرخی وشترەکەى بۆ جابر کێشا لەسەر تەرازوو، لێرەدا لە ڕوانگەى ڕوخسەت پێدانەوە باسکراوە چونکە لەڕاستیدا بیلال -ڕەزای خوای لێبێت- نرخەکەى کێشا ئەمیش بە فەرمانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەروەکو لە فەرموودەیەکی تردا هاتووە جابر -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: (فأمر بلالا أن يَزِن لي أوقية، فوزن لي بلال، فأرجح في الميزان) [رواه مسلم] واتە: ( فەرمانی بە بیلال کرد کە نرخی یەک ئۆقیەم بۆ بکێشێت، ئەویش بۆمی کێشا، وزیاتر لە نرخەکەى خۆی بە من بەخشی لە تەرازووەکەدا)، واتا لەو بەشەی کە جابر -ڕەزای خوای لێبێت- شایستەیە پێی بدرێت بۆ نرخی وشترەکە؛ زیاتری پێی بەخشی، ولە پێشوودا مامەڵەیان بە نرخی دراوەکانەوە دەکرد بە کێشان نەک بە ژماردن، ئەگەرچیش هەندێک جار بە ژماردن مامەڵەیان دەکرد بەڵام زۆر جار بە کێشان بوو.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیكردووە بەوەی مسوڵمان دەبێت برای مسوڵمانی سەربخات وپشتیوانی لێبكات ئەگەر ستەمکار یان ستەملێکراو بێت، پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، دەبێت پشتیوانى بم وسەری بخەم کاتێک ستەمی لێدەکرێت بەوەی ستەمەكەی لەسەر لابدەم، ئەی ئەگەر ستەمکار بێت چۆن پشتیوانى بم وسەری بخەم؟ ئەویش فەرمووی: نەهی لێدەكەیت ودەستی دەگریت وڕێگری لێدەکەیت لەوەى ستەم بکات، ئەمە پشتیوانی کردن وسەرخستنێتی بەسەر شەیتان ونەفسی فەرمانكار بە خراپە.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی ئەوە دەدات کەسێک ئاوریشم دەپۆشێت لە پیاوان کە هیچ بەشێکی نەبێت لە دواڕۆژدا -لە بەهەشتدا-، ئەمە هەڕەشەیەکی زۆر توندە، چونکە پۆشینی ئاوریشم تایبەتە بۆ ئافرەتان ونەهی کراوە لەوەى پیاوان بیپۆشن لە دونیادا، ولە پۆشاکی ئەهلی بەهەشتە، لە دونیادا تەنها ئەو پیاوانە دەیپۆشن کە خۆبەگەورەزان ولووتبەرزن وشانازى بەسەر خەڵکیەوە دەکەن بەهۆی پۆشینیەوە؛ بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە پۆشینی، ونەهی کردنەکە تایبەتە بە ئاوریشمی سروشتی، پێویستە مرۆڤ تەنانەت ئارویشمی دەستکردیش نەپۆشێت چونکە نەرمی تێدایە، وحەرام نییە هەروەکو (لیژنەى فەتوادان: اللجنة الدائمة) فەتوای لەسەر داوە.
عومەری کوڕی خەتاب -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: لە ڕۆژی (جەنگی) خەیبەر کۆمەڵێک لە هاوەڵانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هاتن بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ودەیانووت: فڵان شەهیدە وفڵان شەهیدە، هەتاوەکو تێپەڕ بوون بە لای پیاوێکدا ووتیان: فڵان شەهیدە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: نەخێر، من بینیم لە دۆزەخدا بوو؛ بەهۆی ئەوەى چارۆکەیەک یان عابایەکی (بشتێکی) بە نهێنی بۆ خۆی برد بووی (دزی بوو)، بەهۆی ئەمە لە دۆزەخ سزا درا؛ ئەمیش هۆکاری ئەوە بوو کە ئینکاری بکات لە ووتنی سیفەت ونازناوی مەزنى (شەهید بوون لە پێناو خواى گەورە) بۆ ئەم پیاوە.
پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وپرسیاری لێیکرد سەبارەت بە باشترین شێوازى خێرکردن، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: خێر بکەیت لەکاتێکدا لەش ساغ بیت وڕەزیل بیت لە نەفسی خۆتدا -واتا: حەزت لە پارە وسامانت بێت بۆئەوەى بۆ خۆت وخێزانت خەرجی بکەیت چونکە زۆرجار مرۆڤی لەش ساغ زیاتر حەزی بە پارە وسامانە لەو کەسەی تەندروستی باش نییە چونکە دەتوانێت بەهۆی لەش ساغیەوە بە ئارەزووى مامەڵەی پێوە بکات بە پێچەوانەى نەخۆشەوە-، وهەروەها پێی فەرموو: خێر بکەیت لەکاتێکدا لە هەژاری دەترسیت ئەگەر تەمەنت درێژتر بێت وهیوای ئەوە دەخوازیت کە دەوڵەمەند بیت، بۆیە خێرکردن دوا مەخە چونکە ئەگەر کاتێک مردن هات وزانیت کە دونیا بەجێدەهێڵیت ئەوا دەڵێیت بە فڵان کەس ئەوەندە خێرم بۆ بکە یان ئەوەندە ببێت بە وەسیەت بۆ ئێوە، وبە ئەوانى تریش هەمان شت بڵێیت؛ لە کاتێکدا ئەو سامانەی تۆ خاوەنیت بۆ فڵان (میراتگر) دەبێت مەبەستی ئەوەیە کەواتە پەلە بکە لە خێرکردن پێش ئەوەى مردن بێت وسامانەکەت دابەش بکرێت وفریای خێرکردن نەکەویت.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- جلێك یان پارچەیەك لە قوماشی ئاوریشمی بەدەستی چەپی گرت، وئاڵتونێك لە خشڵ یان شتێكی هاوشێوەی بەدەستی ڕاستی هەڵگرت، پاشان فەرمووی: ئاوریشم وئاڵتون؛ حەرامە پۆشینیان لەسەر پیاوان، وحەڵاڵن بۆ ئافرەتان.
پیاوێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وپێنج لە هاوەڵانی داوەتکرد بۆ خواردنێک، وپیاوێکی تر شوێنیان کەوت وبوون بە شەش کەس، کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- گەیشتە لای ماڵی ئەو کەسەی داوەتیانی کردبوو؛ ڕوخسەتی لەو کەسە وەرگرت کە میوانداریانی کرد، و-صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (ئەم پیاوە شوێنی ئێمە کەوت، ئەگەر ویستت ڕوخسەتی پێبدە -بۆئەوەی لە داوەتکردنەکە بەشدار بێـت-، وئەگەر ویستت دەگەڕێتەوە)، ئەو کەسەی داوەتیانی کردبوو ڕوخسەتی پێدا وەکو ڕێزگرتنێک لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەوانەى لەگەڵیدا بوون.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە سێ پەنجە خواردنی دەخوارد، ئەوانیش بریتی بوو لە: پەنجەى ناوەڕاست وشایەتمان وپەنجە گەورەکە (قامکە گەورەکە)، وئەمیش ئاماژەیە بۆ پەلەنەکردن وکەم خواردن چونکە کەسێک ئەگەر زۆر حەزی لە خواردن بێت زۆرجار بە هەموو پەنجەکانى دەستی خواردن دەخوات، وئەگەر خواردنی تەواو بکردایە پەنجەکانی دەلێسایەوە ومەرج نییە لە پێش ئەوانى تردا بێت بەڵام لێرەدا کەعب ئەمە دەگێڕێـتەوە لەوەیە پێغەمبەری بینی بێت -صلى اللە علیە وسلم- ئەنجامیداوە لە دوور لە پێش چاوی هاوەڵانی، وسونەتە مرۆڤ بە سێ پەنجە خواردن بخوات مەگەر خواردنێک بێت نەتوانرێت بە سێ پەنجە بخورێت ئەوا لێرەدا بەهەر شێوەیەک بتوانێت بیخوات ئاساییە.