





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە هەندێک مانگدا ئەوەندە بەڕۆژوو نەدەبوو هەتاوەکو پێمان وابوو ئەو مانگە هیچ ڕۆژێکی بەڕۆژوو نابێت، ولە هەندێک مانگدا ئەوەندە بەڕۆژوو دەبوو هەتاوەکو پێمان وابوو هیچ ڕۆژێکی ڕۆژوو ناشکێنێت، ئەگەر کەسێک بیویستایە بیبینێت نوێژ دەکات لە شەودا؛ ئەوا دەیبینی (لەو حاڵەتەدا)، وئەگەر کەسێک بیویستایە بیبینێت خەوتووە لە شەودا؛ ئەوا دەیبینی (لەو حاڵەتەدا)».
بوخاری گێڕاویەتیەوەواتاى فەرموودەکە: ئەنەس -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی حاڵی پێغەمبەری دەکرد -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتی ڕۆژووگرتن وشەونوێژکردندا، دەڵێت: لە هەندێک مانگدا ئەوەندە بەڕۆژوو نەدەبوو هەتاوەکو لەوەیە کەسێک پێی وادەبێت ئەو مانگە هیچ ڕۆژێکی بەڕۆژوو نابێت، چونکە زۆرینەى ڕۆژەکانى ئەو مانگە بەڕۆژوو نەدەبوو، ولە هەندێک مانگدا ئەوەندە بەڕۆژوو دەبوو هەتاوەکو لەوەیە کەسێک پێی وابێت هیچ ڕۆژێکی ڕۆژوو ناشکێنێت، چونکە زۆرینەى ڕۆژەکانى ئەو مانگە بەڕۆژوو دەبوو، وهەروەها پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کاتێکی دیاریکراوى دانەنابوو بۆ شەونوێژکردن، بەڵکو لە سەرەتا وناوەڕاست وکۆتای شەودا شەونوێژی ئەنجامدەدا، بەشێوەیەک ئەگەر کەسێک بیویستایە بیبینێت نوێژ دەکات لە شەودا؛ ئەوا دەیبینی (لەو حاڵەتەدا)، وئەگەر کەسێک بیویستایە بیبینێت خەوتووە لە شەودا؛ ئەوا دەیبینی (لەو حاڵەتەدا)، ئەمیش بەهۆی ئەوەى کردەوەکانى مامناوەند بوو لە نێوان زیادەڕەوی وکورتڕەوی.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک لە ترسی خواى گەورە گریا بێت ناچێتە نێو دۆزخەوە هەتاوەکو شیر دەگەڕێتەوە بۆ نێو گوان، تۆز وخۆڵێک (تووشی مرۆڤ بووبێت) لە پێناوى خواى گەورە ودوکەڵی دۆزەخ؛ پێکەوە کۆ نابنەوە».
تورموذی گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات هەرکەسێک لە ترسی خواى گەورە گریا بێت ئەوا ناچێتە دۆزەخەوە چونکە ئەو کەسەی لە ترسی خواى گەورە دەگری فەرمانەکان جێبەجێ دەکات وخۆی لە نەهی لێکراوەکان دەپارێزێت، ئەم کەسە ناچێتە دۆزەخەوە هەتاوەکو شیر بگەڕێتەوە بۆ نێو گوانی ئاژەڵ وئەمیش لە ڕوانگەى مەحاڵەوەیە واتا مەحاڵە ئەو کەسە بچێتە دۆزەخەوە کە لە ترسی خودا دەگری. وتۆز وخۆڵێک تووشی لاشە بووبێت لە پێناو خواى گەورە ودوکەڵی دۆزەخ لەسەر یەک بەندە کۆ نابێتەوە وتووشی هەردوویان نابێت، هەروەکو ئەوە وابێت دژی یەکتر بن وکۆ نابنەوە هەروەکو چۆن لە دونیا وئاخیرەتدا دژیەکن، واتا ئەوەى لە پێناو خواى گەورە کۆشش وجیهادی کردبێت وتووشی ناڕەحەتی بووبێت ناچێتە نێو دۆزەخەوە.
لە زوبەریری کوڕی عەوامەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرمووێت: «ئەگەر یەکێکتان گوریسێک ببات، وکۆمەڵێک دار بهێنێت بە کۆڵی خۆی وبیفرۆشێت، و بەهۆی ئەمە الله ڕووی بپارێزێت (لە داواکردن)، ئەمە خێرترە بۆی لەوەى داوا لە خەڵکی بکات؛ لەوەیە پێی ببەخشن یان پێی نەبەخشن».
(البخاري) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە هەركەسێك لە نێو خەڵكیدا ئیشێك بكات وەكو بۆ نمونە گوریسێک ببات وکۆمەڵێک دار بهێنێت بە کۆڵی خۆی وبیفرۆشێت، وبە پارەكەی خواردن بۆ خۆی دابین بكات، یان خێری پێ بكات، وبێ پێویست بێت لە خەڵكی وڕووی بپارێزێت لە زەلیلی داوا كردن؛ ئەمە خێرترە بۆی لەوەى داوا لە خەڵکی بکات؛ لەوەیە پێی ببەخشن یان پێی نەبەخشن، داوا كردن لە خەڵكی زەلیلیە، وئیماندار بەشكۆیە وزەلیل نییە.
لە ئوم کەلسوم کچی عوقبەی کوڕی ئەبی موعەیتەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «درۆزن نییە ئەو کەسەی کە دەیەوێت ئاشتەوایی لە نێو خەڵکیدا بهێنێتە دی، شتی خێر وباش دەگەیەنێت، وقسەی خێر وباش دەکات». ولە گێڕانەوەى (مسلم) دا چەند ڕستەیەکی زیاتر هاتووە، (ئوم کەلسوم) دەڵێت: «گوێم لێنەبووە کە ڕێگە بدات بە شتێک لە درۆ کردن لەوانەى خەڵکی دەیڵێن مەگەر لە سێ شت نەبێت -درۆ کردن ڕێگەپێدراوە- : لە کاتى جەنگدا، ئاشتبوونەوە لە نێوان خەڵکی، (قسەی ئافرەت بۆ مێردەکەى وقسەی مێرد بۆ ئافرەتەکەى)».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریبنچینە ئەوەیە درۆ کردن حەرامە؛ چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (إياكم والكذب، فإن الكذب يهدي إلى الفجور، وإن الفجور يهدي إلى النار، وما يزال الرجل يكذب ويتحرى الكذب حتى يكتب عند الله كذابًا) [رواه مسلم] واتە: (ئاگاداری درۆ کردن بن، چونکە درۆ کردن ڕێنیشاندەرە بەرەو خراپەکاری، وخراپەکاری ڕێنیشاندەرە بەرەو دۆزەخ، وکەسێک درۆزنە وبەردەوام بەدواى درۆدا دەگەڕێت؛ هەتا لای خواى گەورە بە درۆزن لە قەڵەم دەدرێت). بەڵام درۆ کردن بۆ سێ شت ڕێگەپێدراوە: درۆ کردن بۆ بەدیهێنانى ئاشتبوونەوە لە نێو خەڵکیدا، درۆ کردن لە کاتى جەنگدا، ودرۆ کردنی مێرد بۆ ئافرەتەکەى یان بە پێچەوانەوە. لەم سێ حاڵەتەدا درۆ کردن ڕێگەپێدراوە چونکە لە سونەتدا هاتووە، و بەهۆی ئەوەى بەرژەوەندیەکی تێدایە بە مەرجێک ئەم درۆ کردنانە نەبێتە هۆی زیان وخراپەکاری. یەکەم: درۆ کردن لە نێو دوو کەس یان دوو کۆمەڵدا ئەمیش بە هێنان وبردنی قسەی خێر وباش لە وەسفکردن وهاوشێوەکانى بە بێ ئەوەى بیبیستێـت، ئەمیش وا دەکات ڕق وناکۆکی نێوانیان نەمێنێت، ئەمە دروستە وئاساییە چونکە مەبەستی ئاشتبوونەوەیان ولابردنی ڕق وکینە ودوژمنایەتیە. دووەم: درۆ کردن لە کاتی جەنگدا، ئەمیش بە دەرخستنی هێز ودەرخستنی هەندێک شتێک کە ببێتە هۆی هاندانى هاوەڵانی وپیلاندانان وترساندنی دوژمنان، یان بڵێت سوپای مسوڵمانان زۆرن ویارمەتی زۆریان بۆ هاتووە، یان بڵێت: سەیری پشتت بکە فڵان کەس هاتووە بۆ ئەوەى لێی بدات یان بۆئەوەى پیلانی بۆ دابنێت وهاوشێوەکانى ئەم درۆیانە؛ ئەمە دروستە چونکە بەرژەوەندی مەزنی تێدایە لە سەرخستنی ئیسلام ومسوڵمانان. سێیەم: درۆ کردنی پیاو بۆ ئافرەتەکەى یان بە پێچەوانەوە، وەکو ئەوەى پیاو بە ئافرەتەکەى بڵێت: تۆ خۆشەویستترین کەسی لە لای من، وهاوشێوەى ئەمانە کە دەبێتە هۆی تەبایی وخۆشەویستی لە نێوانیان، ئەمیش دروستە چونکە بەرژەوەندی بەردەوامبوونی خێزانى تێدایە بەڵام لە هەموو حاڵەتێکدا درۆ کردن لە نێو مێرد وئافرەتدا دروست نییە، ئیمامی نەوەوى -ڕەحمەتی خواى لێبێت- دەڵێت: (درۆ کردنی پیاو بۆ خێزانەکەى یان بە پێچەوانەوە مەبەست لێی دەربڕینی خۆشەویستی وگرنگیدان وپەیماندانە بە شتێک کە مەرج نییە بەدی بێت، بەڵام درۆ کردن بۆ هەڵخەڵەتاندن بۆئەوەى شتێک کە ئەرکە لەسەری جێبەجێی نەکات؛ ئەمە حەرامە بە یەکدەنگی زانایان). ئیبن حەجەر -ڕەحمەتی خواى لێبێت- دەڵێت: (-زانایان- یەکدەنگن لەسەر ئەوەى کە مەبەست لە درۆ کردن لە مافی مێرد یان ئافرەتەکە لە شتێکدایە کە نابێتە هۆی پشتگوێخستن وجێبەجێ نەکردنی ئەرکەکانیان ئینجا لەسەر هەرکامیان بێت، یان نابێتە هۆی ئەوەى شتێک بۆ خۆی ببات لەکاتێکدا مافى ئەوەى نەبێت جا هەرکامیان ئەنجامی بدات).
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەریەکێک بچێتە بەهەشتەوە حەز ناکات بگەڕێتەوە بۆ دونیا ئەگەرچیش هەموو دونیای پێبدرێت جگە لە شەهید نەبێت، هیوا دەخوازێت بگەڕێتەوە بۆ دونیا، بۆئەوەى دە جاری تر بکوژرێت؛ ئەمیش بەهۆی ئەو ڕێزلێنانەی دەیبینێت». ولە گێڕانەوەیەکدا: «بەهۆی بینینی فەزڵ (وپاداشتی) شەهیدبوون».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریهیچ کەسێک نییە کە بچێتە نێو بەهەشتەوە وحەز بکات لە بەهەشت دەربچێت وبگەڕێتەوە بۆ دونیا جارێکی تر، ئەگەر هەرچی لەسەر زەویش هەیە پێی بدرێت لە گەوهەر وگەنجینەی بەنرخ وکۆشک وتەلار وباخی ڕازاوە وقەشەنگ، بەڵام چینێک لە خەڵکی حەز دەکەن بگەڕێنەوە ئەوانیش بریتین لە شەهیدەکان، حەز دەکەن بگەڕێنەوە بۆ دونیا دە جاری تر بۆئەوەى جیهاد وتێکۆشان ئەنجامبدەن لە پێناوى خواى گەورە و دە جاری تر سەرفرازی شەهید بوون بەدەست بهێنن لە جیاتی یەک جار؛ ئەمیش بەهۆی ئەو فەزڵ وڕێزلێنان وبەخشینانەى دەیبینن کە دەدرێت بە شەهیدەکان لە بەهەشتدا.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا چی (کردەوەیەک) هاوشێوەى جیهاد وتێکۆشانە لە پێناو خواى گەورە؟ ئەویش فەرمووی: «ئێوە ناتوانن ئەنجامی بدەن»، دوو یان سێ جار هەمان پرسیاریان کرد، هەر فەرمووی: «ئێوە ناتوانن ئەنجامی بدەن»، وپاشان فەرمووی: «نمونەى کەسی تێکۆشەر (موجاهید) لە پێناو خواى گەورە وەکو نمونەى ڕۆژووگر و شەونوێژکارە کە ئایەتەکانى خواى گەورە دەخوێنێت وبێزار نابێت لە ڕۆژووگرتن ونوێژکردن، هەتاوەکو تێکۆشەر (موجاهید) لە پێناو خواى گەورە دەگەڕێـتەوە». ولە گێڕانەوەى (البخاري)دا: پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، کردەوەیەکم پێ بڵێ کە هاوشێوەى جیهاد کردن بێت لە پێناوى خواى گەورە (لە پاداشتدا)؟ ئەویش فەرمووی: «هیچ کردەوەیەک نادۆزمەوە» پاشان فەرمووی: «ئایا دەتوانیت ئەگەر موجاهید دەرچوو؛ بچیتە نێو مزگەوتەوە بەردەوام نوێژ بکەیت وهەرگیز بێزار نەبیت وڕۆژوو بگریت وهەرگیز نەیشکێنیت؟»، (پیاوەکە) ووتی: «ئایا کێ دەتوانێت ئەوە بکات؟».
بوخاری گێڕاویەتیەوە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریلەم فەرموودەیەدا هاوەڵان پرسیاری ئەو کردەوە چاکانەیان کرد لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە ئەنجامیدانیان پاداشتی وەکو پاداشتی جیهاد وتێکۆشانە لە پێناو خواى گەورە، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (ئێوە ناتوانن ئەنجامی بدەن): واتا ئەو کردەوەیەی پاداشتی وەکو پاداشتی جیهاد کردنە لە پێناو خواى گەورە ئێوە ئەو توانایەتان نییە کە ئەنجامی بدەن، دوو یان سێ جاری تر هەمان پرسیاریان لێکرد ئەویش هەر فەرمووی: (ئێوە ناتوانن ئەنجامی بدەن). پاشان ڕوونی کردەوە ئەو کردەوەیەی کە ناتوانن ئەنجامی بدەن بریتیە لە نوێژکردن وڕۆژووگرتن بە بەردەوامی وبێ بێزار بوون وپچڕان، وبێگومان ئەمە لە توانای مرۆڤدا نییە، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەر لە سەرەتاوە فەرمووی: (ئێوە ناتوانن ئەنجامی بدەن)، ولە گێڕانەوەى (البخاري)دا: پیاوێک لە هاوەڵانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرد کە ڕێنیشاندەری بێت بۆ ئەنجامدانى کردەوەیەک کە وەکو جیهاد کردن بیت لە پێناو خواى گەورە لە ڕوانگەى پلە وپاداشتەوە، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (هیچ کردەوەیەک نادۆزمەوە): واتا هیچ کردەوەیەک نازانم کە پلە وپاداشتی یەکسان بێت بە جیهاد کردن بێت لە پێناو خواى گەورە، ولە گێڕانەوەیەک لە سەحیحی (البخاري ومسلم)دا هاتووە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (لغَدْوَة في سبيل الله أو رَوْحَة، خير من الدنيا وما فيها) واتە: (دەرچوونێک لە بەیانیان یان لە ئێواراندا -بۆ جیهاد وتێکۆشان- لە پێناو خواى گەورە خێرترە لە دونیا وئەوەى تێیدایە)، پاشان فەرمووی: («ئایا دەتوانیت ئەگەر موجاهید دەرچوو؛ بچیتە نێو مزگەوتەوە بەردەوام نوێژ بکەیت وهەرگیز بێزار نەبیت وڕۆژوو بگریت وهەرگیز نەیشکێنیت؟): واتا ئایا دەتوانیت کاتێک موجاهید دەردەچێت بۆ تێکۆشان لە پێناو خواى گەورە، تۆ بچیتە نێو مزگەوتەوە وئیعتیکاف بکەیت بۆ پەرستنی خواى گەورە بە بێ پچڕان، ونوێژ بکەیت بە بەردەوامى و بەڕۆژوو بیت بە بێ شکاندنی ڕۆژووەکە، ئەگەر ئەمە بکرێت ئەنجامبدرێت ئەوا ئەم کردەوەیە یەکسانە بە پلە وپاداشتی جیهاد کردن، بۆیە پیاوەکە ووتی: (کێ هەیە بتوانێت ئەوە ئەنجامبدات ؟!) واتا کێ هەیە بەردەوام نوێژ بکات بە بێ پچڕان و ڕۆژوو بگرێت بێ شکاندنی ڕۆژووەکە؟ وبێگومان ئەمە لە سەرووی توانای مرۆڤەوەیە.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک ئەسپێک ڕابگرێت لە پێناو خواى گەورە، باوەڕی بە خودا هەبێت، پەیمانەکانی بە ڕاست دابنێت؛ ئەوا لە ڕۆژی قیامەتدا لەسەر لەوەڕاندنی وئاوخواردنەوەى وپاشەڕۆ فڕێدانى ومیزکردنى پاداشتی (بۆ دەنووسرێت) لە نێو تەرازووەکەیدا».
بوخاری گێڕاویەتیەوەهەرکەسێک ئەسپێک ڕابگرێت لە پێناو خواى گەورە و بۆئەوەى بەکاریبهێنێت بۆ جەنگ بەرپا کردن دژی دوژمنان و بۆئەوەى خودا لێی ڕازی بێت وهەروەها بەڕاستدانانێکە بۆ پەیمانی ئەو زاتە مەزنە کە دەفەرموێت: {وَمَا تُنفِقُوا مِنْ خَيْرٍ فَلِأَنفُسِكُمْ وَمَا تُنفِقُونَ إِلَّا ٱبْتِغَآءَ وَجْهِ ٱللَّهِ ۚ وَمَا تُنفِقُوا مِنْ خَيْرٍ يُوَفَّ إِلَيْكُمْ وَأَنتُمْ لَا تُظْلَمُونَ} [البقرة: 272] واتە: {ئەوەی ئێوە دەیبەخشن لە دارایی (لە چاکە) ئەوە (قازانجەکەی) بۆ خۆتانە ئێوە ھیچ نابەخشن مەگەر لەبەر ڕەزامەندی خوا نەبێت وە ئەوەی دەیبەخشن لە سامان و (چاکە) پاداشتەکەیتان دەست دەکەوێتەوە و ئێوە ستەمتان لێ ناکرێت}، خواى گەورە پاداشتی خاوەنی ئەو ئەسپە دەداتەوە لەسەر هەر ئاو وخواردنێک ئەسپەکە بیخوات یان خواردنەوەیەک یان پاشەڕۆیەک لێوەى دەربچێت، لە ڕۆژی قیامەتدا دەیکاتە سەر تەرازووی چاکەکانی، لە گێڕانەوەیەکدا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (ئەسپ سێ جۆرە: بۆ هەندێک كەس هۆی توشبوونە بە تاوان، بۆ هەندێکیش هۆی پاراستن وپۆشینە . . . ئەوەی كه بووه هۆی پاداشت بۆی: ئەوە کەسێکه لە پێناو خودا ڕایگرتبێت بۆ بەرژەوەندى موسڵمانان، لە دەشتێکی فراوانى سەوز یان لە باخێکدا، هەموو ئەو گژوگیایانەی لەو دەشتە فراوانه سەوزە یان لەو باخەدا دەیخوات بۆی دەنووسرێن به چاکە بە ئەندازەی ئەوەی خواردوویەتی، تەنانەت هەموو پاشەڕۆ ومیزەکەیشی به چاکە بۆی دەنووسرێت، ئەگەر پەتەکەی بپچڕێت تەپۆڵکەیەك یان دوو تەپۆڵکە سەركەوت خودا بە قەدەر جێی پێکانى وپاشەڕۆكانى چاكەی بۆ تۆمار دەكات، کاتێک خاوەنەکەی دەیباتە سەر ھەر چەم وڕووبارێك بۆ ئەوەی ئاوى بدات، خودا بە ئەندازەی ئەو ئاوەی دەیخواتەوە چاکەی بۆ دەنوسێت) [متفق علیه].
لە عەمروی کوڕی عەبەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «هەرکەسێک تیرێک بهاوێژێت لە پێناو خواى گەورە؛ ئەوا ئەمە وەکو ئازاد کردنی بەندەیەک (کۆیلەیەک) وایە».
تورموذی گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەواتاى فەرموودەکە: هەرکەسێک تیرێک بهاوێژێت بەرەو ڕووی دوژمنانى خواى گەورە، ئەوا پاداشتی وەکو پاداشتی کەسێک وایە کە بەندەیەک -کۆیلەیەک- ئازاد دەکات لە پێناو خواى گەورە، ئەگەرچیش ئەو تیرە زیان بە دوژمنان بگەیەنێت یان نا، هەروەها لە گێڕانەوەیەکی تردا هاتووە کە فەرموویەتی: (ومَن رَمَى بسهم في سبيل الله تعالى بَلَغَ العدو أو لم يَبْلُغ) [رواه النسائي] واتە: (هەرکەسێک تیرێک بهاوێژێت لە پێناو خواى گەورە ئەگەر -زیان- بە دوژمن بگەیەنێت یان نەیگەیەنێت). ئەگەر زیان بە دوژمن بگەیەنێت ئەوا پلەیەکی بەرزتری پێدەبەخشرێت لە بەهەشتدا، هەروەکو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: (من بلغ بسهم في سبيل الله عز وجل فله درجة -في الجنة-) [رواه أبو داود ، -رواه أحمد-] واتە: (هەرکەسێک تیرێک بهاوێژێت لە پێناو خواى گەورە و-تیرەکە- تووشی دوژمن بێت -زیانى پێبگەیەنێت- ئەوا بەو هۆیەوە پلەیەکی بەرزتری پێدەبەخشرێت لە بەهەشتدا).
لە موعازەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک لە پێناو خواى گەورەدا بجەنگێت (بە ماوەى) نێوان دوو دۆشینی لەسەر یەکی وشترێک؛ ئەوا چوونە بەهەشت بۆ ئەو کەسە واجب دەبێت، وهەرکەسێک لە پێناو خواى گەورە بریندار بکرێـت یان شوێنەواری ئازار وزیانێک (بە لاشەیەوە) بێت؛ ئەوا لە ڕۆژی قیامەتدا دێت وشوێنی برینەکە (زیاتر لەوەى پێشوو) خوێنی لێوە دەردەچێت: ڕەنگی وەکو زەعفەرانە، وبۆنی وەکو میسکە».
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە - دارەمی گێڕاویەتیەوەهەر مسوڵمانێک لە پێناوى خواى گەورە بجەنگێت ئەگەر بۆ ماوەیەکی کەمیش بێت ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە ئەگەرچیش ماوەی ئەو جیهاد کردنەی لە پێناوى خواى گەورە هێندە کەم بێت وەکو ماوەى نێوان دوو دۆشینی ئاژەڵێک بێت لەسەر یەک کە ماوەی نێوانیان زۆر کەم بێت، بە جۆرێک پاش دۆشینی یەکەم وازى لێبهێندرێت بۆئەوەى بێچووەکانى لە شیرەکەى بخۆن پاشان جارێکی تر بیدۆشێت، و هەرکەسێک لە پێناو خواى گەورە بریندار بکرێت یان لەسەر ئەسپەکەى بکەوێت یان شمشێر لێی بدات وجگە لەمانە ئەگەرچیش برینەکە کەم بێت؛ ئەوا لە ڕۆژی قیامەتدا دێت وبرینەکەى بە زۆری خوێنی لێوە دەردەچێت، ڕەنگی خوێنەکە وەکو ڕەنگی زەعفەرانە وبۆنێکی لێوە دەردەچێت وەکو بۆنی میسک وایە.