





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وداواى قەرزەکەى کرد بە شێوازێکی ناشیرین، هاوەڵان ویستیان ئازاری بدەن، بەڵام پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «وازى لێبێنن، مافی خۆیەتی داوای بکات»، پاشان فەرمووی: «(وشترێکی) بێببەخشن با تەمەنی وەکو (وشترەکەى) خۆی بێت»، ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، وشتری بەتەمەنتری تێدایە، فەرمووی: «پێی ببەخشن، باشترینتان ئەوانەن کە بە جوانترین شێوە قەرزەکە دەدەنەوە».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپیاوێک قەرزی بە لای پێغەمبەرەوە بوو -صلى اللە علیە وسلم- وقەرزەکەش وشترێکی بچووک بوو لە تەمەندا، پیاوەکە هات بە شێوازێکی ڕەق وناشیرین داواى قەرزەکەى کرد لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وهاوەڵان ویستیان لێی بدەن بەهۆی ئەم شێوازە ناشیرینە وبەد ڕەفتاریە لەگەڵ پێغەمبەردا -صلى اللە علیە وسلم-، بەڵام پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: وازی لێبهێنن هەرچیەک دەڵێت با بیڵێت وئازاری مەدەن؛ چونکە خاوەن ماف مافی خۆیەتی کە داواى قەرزەکەى لە بەرامبەر بکات، بەڵام لەگەڵ ڕەچاوکردنی ڕەفتار وشێوازى گونجاو بۆ داواکردن، بەڵام جوێندان وئازارگەیاندن لە ڕەوشتی مسوڵمانان نییە. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى بە هەندێک لە هاوەڵان کرد کە وشترێکی پێبدەن کە تەمەنی وەکو وشترەکەى خۆی بێت. ئەوانیش ووتیان: ئەو وشترانەى هەیە تەمەنیان گەورەترە لە وشترەکەى خۆی، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: وشترێکی پێبدەن تەمەنی لە وشترەکەى خۆی گەورەتر بێت؛ چونکە باشترینتان ئەوانەن بە جوانترین شێوە مامەڵە لەگەڵ خەڵکیدا دەکەن، وئەوانەى زۆرترین پاداشتیان هەیە ئەوانەن قەرزەکان یان هەر ئەرک ومافێکى تری سەرشانیان بێت بە جوانترین شێوە دەیدەنەوە وجێبەجێ دەکەن.
لە ئیبن مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کێ لە ئێوە سامانى میراتگرەکەى خۆشەویستترە لە لای زیاتر لە سامانی خۆی؟»، ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، هەموومان سامانی خۆمان زیاتر خۆشدەوێت، -صلى الله عليه وسلم- فەرمووی: «سامانی ڕاستەقینەی ئەوەیە کە پێشووتر خەرجی کرد (بۆ ئەنجامدانى کردەوە چاکەکان)، وئەوەى ماوەتەوە سامانى میراتگرانە».
بوخاری گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیار لە هاوەڵانی دەکات: (کێ لە ئێوە سامانى میراتگرەکەى خۆشەویستترە لە لای زیاتر لە سامانی خۆی؟): واتا ئایا کام لە ئێوە حەز دەکات سامانى میراتگرەکەى کە لە پاش خۆی جێی دەهێڵێت زیاتر بێت لە سامانەکەى خۆی کە لە ژیانیدا هەیبووە، ووتیان: (هەموومان سامانی خۆمان زیاتر خۆشدەوێت): واتا هەموو مرۆڤێک ئەو سامانەى لە نێو دەستی خۆیدایە وبە ئارەزووی خۆی مامەڵەى پێوە دەکات لە لای خۆشەویستترە لە سامانى خەڵکی تر؛ چونکە ئەوەى لە نێو دەستیدایە هۆکارە بۆ جێبەجێکردنی ئارەزوو وهیواکانى. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (سامانی ڕاستەقینەی ئەوەیە کە پێشووتر خەرجی کرد -لە ئەنجامدانى کردەوە چاکەکان-): واتا ئەو سامانەى کە مرۆڤ لەسەر نەفسی خۆی خەرجی دەکات، ولە کردەوە چاکەکان و وەقف کردن ودروستکردنی مزگەوت وقوتابخانە ونەخۆشخانە وخەرجکردنی لەسەر خۆی وخێزان ومنداڵەکانى؛ لەڕاستیدا ئەمە سامانى ڕاستەقینەى مرۆڤە کە لە پێشیدا دەیبینێت لە ڕۆژی قیامەت. بەڵام ئەوەى مرۆڤ بۆ خۆی هەڵیدەگرێت ودەستی دەگرێتەوە وڕەزیل دەبێت لە بەخشین لە پێناو خواى گەورە؛ ئەوا ئەمە بۆ میراتگرانی دەبێت، نەک ماڵی ڕاستەقینەى خۆی بێت. ولەم بابەتەدا فەرموودەیەکی تر گێڕدراوەتەوە کە عبداللەی کوڕی شیخیر -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: (هاتم بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتێکدا: { أَلْهَاكُمُ ٱلتَّكَاثُرُ}ی دەخوێند، -ئایەتەکە واتا- : {ئێوەی بێئاگا کردووە شانازیتان بە زۆریی سەروەت وسامانەوە}[التکاثر: 1]، پاشان -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (يقول ابن آدم: مالي، مالي، قال: وهل لك، يا ابن آدم من مالك إلا ما أكلت فأفنيت، أو لبست فأبليت، أو تصدقت فأمضيت) واتە: نەوەى ئادەم دەڵێت: سامانەکەم، سامانەکەم، لەکاتێکدا ئەی نەوەى ئادەم ئایا خاوەنی هیچ سامانێک لەکاتێکدا ئەوەى خواردت ڕۆیشت، یان -جل بوو- لەبەرت کرد وپاشان فڕێتدا -نەتپۆشی-، یان خێرت پێی ئەنجامدا ئەوا بۆ خۆت پێشت خست -بۆ قیامەت-) [رواه مسلم]، وئەمیش ماناى ئەوە نییە کە دەبێت مرۆڤ هەموو سامانەکەى لە پێناو خواى گەورە خەرج بکات وخۆی وخێزانەکەى بمێننەوە ودەست لە خەڵکی پان بکەنەوە، بەڵکو مانای فەرموودەکە ئەوەیە: کە پێویستە مرۆڤ هەوڵی ئەوە بدات هەندێک لە سامانەى بۆ خۆی پێش بخات بۆ ڕۆژی قیامەت وبیکات بە خێرێکی بەردەوام، وهەروەها خەرجکردن لەسەر خێزان ومنداڵ واجبە ولە هەمان کاتیشدا خێرە چونکە مرۆڤ هەردەبێت خەرجیان لەسەر بکات ئەگەر وا نەکات ئەوا گوناهبار دەبێت، وبەڵگەش لەسەر ئەمە ئەوەیە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (يا ابن آدم إنك أَن تَبْذُلَ الفَضَل خيرٌ لك، وأن تمسكه شر لك) [رواه مسلم] (ئەی نەوەى ئادەم، ئەو سامانەى زیاد لە پێویستە بیبەخشیت؛ ئەوا ئەمە خێر -وچاکەیە- بۆت، وئەگەر -ئەو زیادەیە- بگریتەوە ونەیبەخشیت؛ ئەوا ئەمە شەڕ -وخراپەیە- بۆت).
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پەلە بکەن لە ئەنجامدانى نوێژی ویتر پێش (ئەوەى کاتى بانگدان بۆ) نوێژی بەیانی (بێت)».
موسلیم گێڕاویەتیەوەواتای فەرموودەکە: سونەتە نوێژی ویتر دوابخرێت بۆ کۆتایی شەو، بەڵام پێویستە ئەو کەسەی دوایدەخات بۆ کۆتایی شەو ڕەچاوی ئەوە بکات کە لە پێش بانگدان بۆ نوێژی بەیانی؛ نوێژی ویتر ئەنجامبدات، چونکە کۆتا کاتی ئەنجامدانى شەو نوێژ پێش دەرچوونی ئاسۆی بەیانە (پێش بانگدانە بۆ نوێژی بەیانی)، ئەگەر ئاسۆی بەیان دەرکەوت وبانگ درا ونوێژی ویتری نەکردبوو ئەوا فەزڵ وپاداشتی ئەنجامدانى نوێژی ویترى لە دەستی خۆی داوە.
لە ئەبی مەسعودی بەدرییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پیاوێک لەوانەى پێش ئێوە لێپرسینەوەى لێکرا (لە ڕۆژی قیامەتدا)، هیچ کردەوەیەکی خێری ئەنجام نەدا بوو، جگە لەوە نەبێت مامەڵەی لەگەڵ خەڵکیدا دەکرد ودەوڵەمەند بوو؛ وفەرمانى بە خزمەتکارەکانى دەکرد بەوەى ئاسانکار بن لەگەڵ ئەوانەى حاڵیان باش نییە (بۆ دانەوەى قەرزەکان)، خواى گەورە فەرمووی: ئێمە شایستەترین بەو (ئاسانکارییە)؛ چاوپۆشی لێبکەن».
موسلیم گێڕاویەتیەوە(پیاوێک لەوانەى پێش ئێوە لێپرسینەوەى لێکرا -لە ڕۆژی قیامەتدا-): واتا لە ڕۆژی قیامەتدا خواى گەورە لێپرسینەوەى لە پیاوێک کرد لە ئومەتەکانى پێشووتر سەبارەت بەو کردەوانەى ئەنجامیدا بوو لە دونیادا. (هیچ کردەوەیەکی خێری ئەنجام نەدا بوو): واتا لە کردەوە خێر وچاکەکان کە ببنە هۆی نزیکبوونەوەى لە خواى گەورە -سبحانه وتعالى-. (جگە لەوە نەبێت مامەڵەی لەگەڵ خەڵکیدا دەکرد ودەوڵەمەند بوو ): واتا مامەڵەی بازرگانی -کڕین وفرۆشتن وقەرزدان-ی لەگەڵیان دەکرد وپیاوێکی خاوەن سامان ودەومەڵەند بوو. (وفەرمانى بە خزمەتکارەکانى دەکرد بەوەى ئاسانکار بن لەگەڵ ئەوانەى حاڵیان باش نییە -بۆ دانەوەى قەرزەکان- ): واتا فەرمانى بەو کەسانە دەکرد کە لەلای کاریان دەکرد لە کاتى وەرگرتنەوەى قەرزەکان لە خەڵکی، لێبووردە وئاسانکار بن لەگەڵ کەسێک کە حاڵی باش نەبێت وهەژار بێت ونەتوانێت پارەکە وەکو خۆی بداتەوە ئەمیش بەوەى ئەوەندەى پێیکرا لێی وەربگرن وقەرزەکەى لەسەر کەم بکەنەوە. (خواى گەورە فەرمووی: ئێمە شایستەترین بەو -ئاسانکارییە-؛ چاوپۆشی لێبکەن): واتا خواى گەورە لێی خۆش بوو، ئەمیش وەکو پاداشتێک بۆ چاکەکاری بەرامبەر خەڵکی، ونەرم ونیان بوون لەگەڵیان، ولێبووردە بوون وئاسانکاری بۆ کاروباریان.
لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: بەنو سەلەمە دەیانویست شوێنی نیشتوجێبوونیان بگوێزنەوە بۆ نزیکی مزگەوت، وئەم باسە گەیشت بە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم، پێیانی فەرموو: «پێم گەیشتووە کە دەتانەوێت (شوێنی نیشتەجێبوونتان) بگوێزنەوە بۆ نزیکی مزگەوت؟»، ئەوانیش ووتیان: بەڵێ، ئەی پێغەمبەری خودا ئەوەمان دەویست، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەی بەنی سەلەمە، لە شوێنی خۆتان بمێننەوە؛ هەنگاوەکانتان دەنووسرێت، لە شوێنی خۆتان بمێننەوە؛ هەنگاوەکانتان دەنووسرێت». ولە گێڕانەوەیەکدا: «هەر هەنگاوێک (بەرەو مزگەوت) پلەیەکە».
وەکو ئەوە بوخاری گێڕاویەتیەوە - موسلیم گێڕاویەتیەوەواتاى فەرموودەکە: بەنی سەلەمە ویستیان ماڵەکەیان بگوێزنەوە -لە شوێنێکی دوور لە مزگەوتەوە- بۆ شوێنێکی نزیک لە مزگەوت، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حەزی نەکرد بەشێک لە مەدینە چۆڵ بکرێت، هەروەکو لە گێڕانەوەى (البخاري)دا هاتووە، وهیوای ئەوە بوو کە هەموو شوێنەکانى مەدینە ئاوەدان بکرێتەوە بۆئەوەى مەزن بێت لە چاوی مونافیقەکان وموشریکەکەکان، وپاشان پرسیاری لێیان کرد: (پێم گەیشتووە کە دەتانەوێت -شوێنی نیشتەجێبوونتان- بگوێزنەوە بۆ نزیکی مزگەوت؟)، ووتیان: بەڵێ، ئەی پێغەمبەری خودا ئەوەمان ویست، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (ئەی بەنی سەلەمە، لە شوێنی خۆتان بمێننەوە؛ هەنگاوەکانتان دەنووسرێت، لە شوێنی خۆتان بمێننەوە؛ هەنگاوەکانتان دەنووسرێت) دوو جار فەرمووی، وبۆیانی ڕوونکردەوە کە هەر هەنگاوێک بەرەو مزگەوت پلەیەک بەرزیان دەکاتەوە وچاکەیەکیان بۆ دەنووسرێت. ولە گێڕانەوەیەکدا ئەبو هورەیرە-ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: («ئەوانەتان کە زۆرترین پاداشتیان هەیە -لە کاتی هاتن بۆمزگەوت- ئەوانەن کە ماڵەکانیان دوورترە»، ووترا: بۆچی ئەی ئەبو هورەیرە؟ ئەویش ووتی: «بەهۆی زۆری هەنگاوەکان») [الموطأ]. هەرچەندە ماڵ دوور بێت لە مزگەوتەوە، ئەمە دەبێتە هۆی زیاد بوونی پاداشت وپلەکان وسڕینەوەى گوناهەکان، کاتێک ئەم فەزڵەی دەستدەکەوێت ئەگەر لە ماڵەوە بە جوانى وڕێکی دەستنوێژ بگرێت، وبە پێ بچێت بۆ مزگەوت وسواری نەبێت، ئەگەر هەنگاوەکانى کەم یان زۆر بێت، بە هەر هەنگاوێک دوو شتی بۆ دەنووسرێت: پلەیەک بەرز دەبێتەوە وگوناهێکی لەسەر دەسڕێتەوە. لە گێڕانەوەیەکی تردا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (إذا توضأ أحدكم فأحسن الوضوء ثم خرج إلى الصلاة، لم يرفع قدمه اليمنى إلا كتب الله -عز وجل- له حسنة، ولم يضع قدمه اليسرى إلا حط الله -عز وجل- عنه سيئة، فليقرب أحدكم أو ليبعد) [رواه أبو داود] واتە: (ئەگەر یەکێکتان دەستنوێژ بە جوانی بگرێت وپاشان دەربچێت بۆ نوێژکردن -لە مزگەوت-، هەر هەنگاوێک بنێت بە پێی ڕاستی -لە کاتى ڕۆیشتن- ئەوا خواى گەورە چاکەیەکی بۆ دەنووسێت، هەر هەنگاوێک بنێت بە پێی چەپی -لە کاتى ڕۆیشتن- ئەوا خواى گەورە گوناهێکی لەسەر لادەبات، بۆیە با یەکێکتان هەنگاوەیەکانى لە یەکتر نزیک بکاتەوە -زۆری بکات- یان -ماڵەکەى- دووری بکاتەوە -لە مزگەوت-). وهەروەها لە گێڕانەوەیەکی تردا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (أتاني ربي -عز وجل- الليلة في أحسن صورة -أحسبه يعني في النوم- فقال: يا محمد، هل تدري فيم يختصم الملأ الأعلى؟ قال: قلت: نعم، يختصمون في الكفارات والدرجات، قال: وما الكفارات والدرجات؟ قال: المكث في المساجد بعد الصلوات، والمشي على الأقدام إلى الجماعات، وإبلاغ الوضوء في المكاره) [رواه أحمد] واتە: (ئەمشەو پەروەردگارم -عز وجل- لەسەر جوانترین وێنە -پێم وابێت ووتی لە خەوندا-، فەرمووی: ئەی موحەمەد، ئایا دەزانیت ئەوانەى کۆبوونەتەوە لە سەرەوە -لە ئاسمانەکاندا- گفتوگۆ دەربارەی چی دەکەن؟ وووتم: بەڵێ، گفتوگۆ دەکەن سەبارەت بە لێخۆشبوون لە گوناهەکان وبەرزکردنەوەى پلەکان، -خودا- فەرمووی: ئایا لێخۆشبوون لە گوناهەکان وبەرزکردنەوەى پلەکان چییە؟ فەرمووی: مانەوە لە مزگەوت لە پاش نوێژەکان، وبە پێ ڕۆیشتن بۆ -نوێژە- بە کۆمەڵەکان -جەماعەتەکان-، ودەستنوێژگرتن بە ڕێکی وجوانی لە کاتى ناڕەحەتیدا). ئەمیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى پلە بەرزەکان بەدەست دەهێنرێت بە: 1- چوون بۆ مزگەوت بە دەستنوێژە -واتا دەستنوێژگرتن لە ماڵەوە پاشان چوون بۆ مزگەوت-. 2- هیوا ونیەت ومەبەستی پاداشت ئامادە کردن لە دڵدا، بەهۆی فەرموودەی: (إنما الأعمال بالنيات وإنما لكل امرئ ما نوى) [متفق عليه] واتە: (کردەوەکان بە پێی نیەتەکانە وهەموو کەسێک بە پێی نیەتەکەى پاداشت دەدرێتەوە). 3- دەرچوونی لە ماڵ تەنها بە مەبەستی چوون بۆ مزگەوت بێت. 4- هەنگاو نان بەرەو مزگەوت لەسەر پێیەکان وسواری نەبوونی هیچ شتێک، مەگەر بۆ کەسێک نەبێت کە عوزری هەبێت.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ڕەحمەتی خودا لە پیاوێک کە لە شەودا هەڵدەستێت، ونوێژ دەکات وئافرەتەکەى بەخەبەر دەکاتەوە، ئەگەر ڕەتی کردەوە؛ ئەوا ئاو دەپرژێنێتە سەر دەموچاوی، ڕەحمەتی خودا لە پیاوێک کە لە شەودا هەڵدەستێت، ونوێژ دەکات وئافرەتەکەى بەخەبەر دەکاتەوە، ئەگەر ڕەتی کردەوە؛ ئەوا ئاو دەپرژێنێتە سەر دەموچاوی».
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات هەرکەسێک لە شەودا هەستێت بۆ نوێژکردن وخێزانەکەى بەخەبەر بکاتەوە بۆئەوەى ئەویش نوێژ بکات، ئەگەر ڕەتی کردەوە هەستێت بەهۆی قورسی خەو وتەمەڵیەوە پێویستە کەمێک ئاو بپرژێنێت بەسەر دەموچاوی بۆئەوەى هەستێت؛ ئەوا شایستەیە بە ڕەحمەتی خواى گەورە -سبحانه وتعالى- و بەهەمان شێوە ئەگەر ئافرەتیش هەستا پێویستە مێردەکەى بەخەبەر بکاتەوە بۆ شەو نوێژکردن.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک لە هاوەڵانی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- تێپەڕ بوو بە لای شیوێکدا کە هەندێک ئاوی پاک وسازگاری لێبوو، ئەویش (لە نەفسی خۆیدا) ووتی: ئەگەر لە خەڵکی دوور بکەومەوە ولەم شیوەدا بمێنمەوە (بۆ ماوەیەک)، وئەمە ئەنجام نادەم هەتاوەکو ڕوخسەت لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەرنەگرم؛ بۆیە ئەمەى بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسکرد ئەویش فەرمووی: «ئەوە ئەنجام مەدە، شوێنی مانەوەى یەکێکتان لە پێناو خواى گەورە خێرترە لە نوێژکردن لە ماڵەوەدا بۆ حەفتا ساڵ، ئایا حەز ناکەن خواى گەورە لێتان خۆش بێت، وبچنە نێو بەهەشتەوە ؟! لە پێناو خواى گەورە جەنگ بەرپا بکەن (غەزا بکەن)، هەرکەسێک لە پێناو خواى گەورەدا بجەنگێت (بە ماوەى) نێوان دوو دۆشینی لەسەر یەکی وشترێک؛ ئەوا چوونە بەهەشت بۆ ئەو کەسە واجب دەبێت».
تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەپیاوێک لە هاوەڵانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە لای شیوێکدا تێپەڕ بوو، ولە نێو شیوەکەدا ئاوی پاک وسازگار هەبوو، وبە لایەوە جوان بوو ، ویستی لە خەڵکی دوور بکەوێتەوە ولەو شوێنە بمێنێتەوە وخودا بپەرستێت ولەو ئاوە سازگارە بخواتەوە، بەڵام -ڕەزاى خواى لێبێت- ووتی: ئەمە ناکەم هەتاوەکو ڕوخسەت لە پێغەمبەری خودا وەردەگرم -صلى اللە علیە وسلم- بۆیە ئەمەى بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسکرد، وئەویش فەرمووی: (وا مەکە)؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لێیکرد لەو کردەوەیە چونکە جیهاد کردن لەسەر ئەو واجبە، بۆیە خۆ دوورخستنەوە بۆ خودا پەرستی کە سونەتە ئەمە بە گوناهـ دادەنرێت چونکە ئەمە دەبێتە هۆی وازهێنان لە واجب، پاشان پێی فەرموو: (شوێنی مانەوەى یەکێکتان لە پێناو خواى گەورە خێرترە لە نوێژکردن لە ماڵەوەدا بۆ حەفتا ساڵ): واتا خۆ یەکلایی کردنەوە بۆ جیهاد کردن لە پێناو خواى گەورە باشترە لە خۆ یەکلایی کردنەوە بۆ نوێژکردنی سونەت بە ئەندازەى ماوەى حەفتا ساڵ؛ چونکە جیهاد کردن سوودەکەى بۆ خەڵکی تریشە بە پێچەوانەى نوێژکردنەوە کە سوودەکەى تەنها بۆ خودی مرۆڤەکەیە. (ئایا حەز ناکەن خواى گەورە لێتان خۆش بێت، وبچنە نێو بەهەشتەوە ؟!): ئەگەر حەز دەکەن خواى گەورە لێتان خۆش بێت وبچنە نێو بەهەشتەوە، ئەوا جیهاد بکەن لە پێناو خواى گەورە وئارامگر بن وداواى پاداشت بکەن، پاشان فەزڵی جیهاد کردنی ڕوونکردەوە وفەرمووی: (هەرکەسێک لە پێناو خواى گەورەدا بجەنگێت -بە ماوەى- نێوان دوو دۆشینی لەسەر یەکی وشترێک؛ ئەوا چوونە بەهەشت بۆ ئەو کەسە واجب دەبێت): واتا هەرکەسێک بۆ ماوەیەک جیهاد بکات لە پێناو خواى گەورە بۆ بەرزکردنەوەى ئاینەکەى ئەوا بەهەشت بۆ ئەو کەسە واجب دەبێت ئەگەرچیش ماوەکە کەم بێت هێندەی ماوەى نێوان دۆشینی وشترێک بێت دوو جار لەسەر یەک.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر یەکێکتان لە شەودا هەستا (بۆ نوێژکردن)، وخوێندنی قورئان لەسەر زمانى قورس بوو، وئاگای لێنەبوو کە چی دەخوێنێت؛ ئەوا با ڕاکشێت».
موسلیم گێڕاویەتیەوەواتاى فەرموودەکە: ئەگەر بەندە شەونوێژی ئەنجامدەدا، خوێندنی قورئان لەسەر زمانى قورس بوو؛ بەهۆی باوێشک وخەو هەتا گەیشتە حاڵەتێک نەزانێت کە چی دەڵێت، ئەوا پێویستە لەم حاڵەتدا ڕابکشێت هەتا ئەم حاڵەتە نەمێنێت، بۆئەوەى وتەی خواى گەورە نەگۆڕێت بۆ شتێک کە دروست نییە بووترێت لە پێچەوانە کردنەوەى ماناکان، ولادان لە وشەکان، لەوەیە نزا لە دژی خۆی بکات، ولە گێڕانەوەیەکی تردا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (إذا نعس أحدكم في الصلاة فليَنَم، حتى يَعلم ما يَقرأ) [رواه البخاري] واتە: (ئەگەر یەکێکتان باوێشکی هات لەکاتى نوێژدا؛ ئەوا با بخەوێت، -هەتا کاتێک نوێژ بکات- بزانێت وئاگای لێبێت کە چی دەخوێنێت).
لە سەهلەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە بەهەشتدا دەرگایەک هەیە، پێی دەووترێت: ڕەیان، ڕۆژووگرەکان لەوێوە دەچنە ژوورەوە (بۆ نێو بەهەشت) لە ڕۆژی قیامەتدا، جگە لە ئەوان کەسی تر لەو دەرگایەوە ناچێتە ژوورەوە، دەووترێت: لە کوێن ڕۆژووگرەکان؟ ئەوانیش هەڵدەستن وجگە لە ئەوان کەسی تر لەو دەرگایەوە ناچێتە ژوورەوە، ئەگەر هەموویان چوونە ژوورەوە؛ دەرگاکە دادەخرێت وکەسی تر (لەو دەرگایەوە) ناچێتە ژوورەوە».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕایدەگەیەنێت كە دەرگایەك لە دەرگاكانی بەهەشت پێی دەووترێت: دەرگای ڕەیان، ڕۆژووگران لەو دەرگایەوە دەچنە بەهەشت لە ڕۆژی قیامەتدا، وهیچ یەكێك جگە لە ئەوان لەو دەرگایەوە ناچێتە بەهەشتەوە، بانگ دەكرێت: كوان ڕۆژووگران؟ بۆیە هەڵدەستن ودەچنە نێویەوە، وهیچ یەكێك جگە لە ئەوان لەو دەرگایەوە ناچێتە بەهەشتەوە، كاتێك كۆتا كەسیان چووە بەهەشتەوە؛ دەرگاكە دادەخرێت وچیتر هیچ یەكێكی تر لەو دەرگایەوە ناچێتە ژوورەوە.