





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە عەمرو کوڕی شوعەیب، لە باوکیەوە، لە باپیریەوە، کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «مسوڵمانان یەکدەستن بەرامبەر ئەوانى تر (دژی دوژمنان)، وخوێن وماڵیان یەکسانە (لە ڕوانگە حورمەت وپاراستنەوە)، وپەیمانى پاراستن درابێت لە لایەن کەمترینیان* دەبێت بپارێزرێت لە لایەن هەموو مسوڵمانانەوە، ومسوڵمانان (دەستکەوتنی جەنگ) دەگەڕێننەوە بۆ دوورترین کەسیشیان**». *(کەمترین: مەبەست یەک کەس، یان نزمترین کەسە لە ڕوانگەی پلەپایە ئەگەر بەندە -کۆیلەیەکیش- بێت)، **(دوورترین کەس: واتە دەستکەوتەکانى دەنگ دەردێت بە هەموو ئەوانەى بەشداری جەنگیان کردووە ئەگەرچیش پاشەوەى ڕیزەکانى جەنگ بێت ودوورترین کەس بێت لە ڕیزەکانی پێشەوە)
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەفەرموودەکە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی پێویستە وشەی مسوڵمانان یەکگرتوو بێت، وهەڵوێستیان بەرامبەر دوژمنانیان یەک بێت، ناکۆک نەبن ویەکتری سەرشۆڕ نەکەن، بەڵکو هەموویان یەک دەست وکۆمەڵگان بەرامبەر دوژمنان، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَٱعْتَصِمُوا۟ بِحَبْلِ ٱللَّهِ جَمِيعًا وَلَا تَفَرَّقُوا۟} [ال عمران: 103] واتە:{ھەمووتان دەست بگرن بەھۆی پەیوەستیتان بە ئاینی خوداوە و لێک جیا مەبنەوە (ناکۆک مەبن)}، وهەروەها پەروەردگار دەفەرموێت: {وَلَا تَنَـٰزَعُوا۟ فَتَفْشَلُوا۟ وَتَذْهَبَ رِيحُكُمْ} [الأنفال: 46] واتە:{وە جیاواز (وناكۆک) مەبن و دووبەرەکی مەکەن چونکە بەھۆیەوە دەشکێن و لاواز دەبن و ھێز وشکۆتان نامێنێت}، هەروەها خوێنی مسوڵمانان یەکسانە لە دیە* وتۆڵەسەندنەوەندا، وهیچ مسوڵمانێک لە مسوڵمانێکی تر باشتر نییە لە ڕوانگەى ڕەچەڵەک ونەتەوە وڕەنگەوە، ئەوان یەکسانن سەبارەت بە ئەم مافە واجبە وئەرکی سەرشانیان بەهەمان شێوە، وهەروەها ئەگەر مسوڵمانێک پەیمانی پاراستنی دا بە کافرێک؛ ئەوا دەبێت مسوڵمانان ئەم پەیمانە بپارێزن، وڕێز لە ئەم سپاردەیە بگرن، ونابێت سنووری ئەم پەیمان وگرێبەستە تێبپەڕێنن. وهەروەها لە فەرموودەکەداهاتووە: ئەگەر سوپایەک یان مەفرەزەیەک لە سوپای مسوڵمانان دەستیان گرت بەسەر دەستکەوتنی جەنگدا (غەنیمەدا) ئەوا لەم حاڵەتەدا دەستکەوتی جەنگ بۆ هەموویان دەبێت؛ دوور ونزیکیان لە بەرەکانى پێشەوەى جەنگ، چونکە بە هێزی هەموویان ئەم دەستکەوتە بەدەست هێنراوە، وئەوەى دەکەوێتە نێو ماڵی گەنجینەى مسوڵمانان (بیت مال المسلمین) بۆ هەموو مسوڵمانانە لە سەرەوە بۆ خوارەوە، وئەگەرچیش هۆکاری بەدەستهێنانى ئەم گەنجینەیە ئەوانە بێت لە خوارەوەدان (واتا سەرباز وجەنگاوەر بوون). *(دیە: ئەو نرخەیە دەدرێت بەرامبەر ئازاردان یان کوشتنی خوێنی مسوڵمانێک)
لە ئەنەسی کوڕی مالیک وعوسمانى کوڕی ئەبی سولەیمانەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێن: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خالیدی کوڕی وەلیدی نارد بۆ سەر ئوکەیدیری دومە*، ئوکەیدیر بە (دیل) گیرا وهێنایان، خوێنی پاراست وپەیمانی ئاشتی لەگەڵدا بەست؛ ئەویش بە پێدانى جزیە (سەرانە)». *(ئوکەیدیر: پادشایەکی گاوڕی عەرەب بوو)
ئیبنوداود گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە تەبوک مەفرەزەیەکی نارد بە سەرکردایەتی خالیدی کوڕی وەلید لە ڕۆژەکانى ڕزگارکردنی ئەو ناوچەیە کە پادشایەکی گاوڕی عەرەب فەرمانڕەوا بوو لەوێ بە ناوی ئوکەیدیر، بۆیە خالیدی کوڕی وەلید بە دیل ئوکەیدیری گرت وقەڵاکەى ڕزگار کرد، وهێنای بەرەو مەدینە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- گەڕانیەوە بۆ شوێنەکەى خۆی، وپەیمانیدا خوێنی پارێزراو بێت؛ بە مەرجێک جزیە (سەرانە) بدات، زۆری لێ نەکرا کە ببێتە مسوڵمان.
لە موعازەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: كاتێك پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوی نارد بۆ یەمەن، فەرمانى پێمکرد کە: لە هەر سی مانگایەک (گوێرەیەکی یەک ساڵ -زیاتر- نێر بێت یان مێ)، ولە هەر چل مانگایەک (مانگایەکی دوو ساڵ -زیاتر-)؛ وەکو زەکات وەربگرم، ودینارێک وەربگرم لە هەر (نامسوڵمانێک) کە باڵغ بووبێت (وەکو سەرانە -جزیە-)، یان هاوتای -ئەو دینارە- لە مەفاعیر؛ كە جلوبەرگێكی یەمەنیە.
رواه أبو داود والترمذي والنسائي وابن ماجه وأحمدپێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- موعازی کوڕی جەبەلی نارد بۆ یەمەن -ڕەزای خوای لێبێت- ؛ بۆ فێرکردنی خەڵک و بانگەوازی کردنیان، و لەو شتانەی کە فەرمانی پێکرد ئەوە بوو کە زەکاتی مانگاکان لە موسڵمانان وەربگرێت، لە هەر سی مانگایەک؛ گایەکی تەمەن یەک ساڵ یان مانگایەکی تەمەن یەک ساڵ وەربگرێت، و لە هەر چل مانگایەک؛ مانگایەکی تەمەن دوو ساڵ وەربگرێت. هەروەها سەرانە -جزیە- وەربگرێت لە خاوەن كتێبەكان (جولەكە و گاوڕەكان)؛ لە هەر نێرێکی پێگەیشتوو دینارێک وەربگرێت، یان ئەوەی کە بەرامبەر بە بەهای دینارێک بێت لە جلوبەرگی یەمەن کە پێی دەوترێت: مەعافیری.
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە (لە خواردنی گۆشتی): هەموو ئاژەڵێکی كەڵبەدار لە دڕندەکان (گۆشتخۆرەکان)، ولە هەموو ئاژەڵێكی چڕنوكدار لە باڵندەکان».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە لە خواردنی گۆشتی ئاژەڵی دڕندەی كەڵبەدار كە لەڕێی كەڵبەكانیەوە ڕاو دەكات، هەروەها نەهی كردووە لە خواردنی گۆشتی باڵندەی چڕنووكدار كە لە ڕێگەیەوە ڕاو دەکات وپارچە پارچەی دەكات.
لە ئیبن ئەبی عەمارەوە دەڵێت: ووتم بە جابر: ئایا کەمیتار ڕاوە (نێچیرە بۆ خواردنی گۆشتی)؟ جابر ووتی: «بەڵێ»، ووتم: ئایا (گۆشتەکەی) بخۆم؟ ووتی: «بەڵێ»، پێیم ووتم: ئایا پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەمەى فەرمووە؟ ووتی: «بەڵێ».
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە - دارەمی گێڕاویەتیەوەتابیعیەک بە ناوى ئیبن ئەبی عەمارەوە -ڕەحمەتی خواى لێبێت- پرسیاری لە جابری کوڕی عبداللە کرد -ڕەزاى خوایان لێبێت- : سەبارەت بە حوکمی خواردنی گۆشتی کەمتیار، ئایا دروستە ڕاو بکرێت وگۆشتەکەى بخورێت؟ ئەویش (جابر) وەڵامی دایەوە: دروستە -جائیزە-، پاشان ئیبن ئەبی عەمار دیسانەوە پرسیاری کرد سەبارەت بە ئەم فەتوایە، ئایا جابر لە خۆیەوە ئەمە دەڵێت یان لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- ئەمەى بیستووە؟ ئەویش (جابر) پێی ووت کە لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- ئەمەى بیستووە.
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- نەهی کردووە: لە سواربوون یان خواردنەوەى شیری وشترێک کە شتی بۆگەن* بخوات». *(شتی بۆگەن: وەکو پاشەڕۆی ئاژەڵەکان)
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوەشیکردنەوەى فەرموودەکە: نەهی کراوە لە لە سواربوون یان خواردنەوەى شیری وشترێک کە شتی بۆگەن* بخوات، وهەروەها نەهی کراوە لە خواردنی گۆشتەکەیشی هەروەکو لە فەرموودەى تردا هاتووە، وشتی بۆگەن هەموو شتێکی تر دەگرێتەوە تەنها پاشەڕۆی ئاژەڵ ناگرێتەوە یان ئەگەر زۆرینەى ئالیکەکەى -عەلەفەکەى- شتی پیس وبۆگەن بوو؛ چونکە گۆشت وشیرەکەى لە شتی پیسەوە پێگەیشتووە بۆیە پیسن، بەڵام ئەگەر سێ ڕۆژ یان زیاتر لەوەڕ وئالیکی پاکی پێبدرێت؛ لەم حاڵەتەدا قەدەغەکردنە نامێنێت وهەموو بەرهەمەکانى حەڵاڵ دەبێت. *(شتی بۆگەن: وەکو پاشەڕۆی ئاژەڵەکان)
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «ئوم حوفەید پوری ئیبن عەباس کەشک وپەنیر وبزنمژۆکی وەکو دیاری بەخشی بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وپێغەمبەریش -صلى اللە علیە وسلم- کەشک وپەنیرەکەى خوارد، بەڵام وازى لە بزنمژۆکەکە هێنا؛ چونکە حەزی لێی نەبوو»، ئیبن عەباس دەڵێت: «(بزنمژۆک) دەخورا لەسەر سفرەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، ئەگەر حەرام بووایە؛ لەسەر سفرەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نەدەخورا».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریعبداللەی کوڕی عەباس -ڕەزای خوایان لێبێت- لەم فەرموودەیەدا باسی ئەوە دەکات کە پورێکی بە ناوى ئوم حوفەید کەشک وپەنیر وبزنمژۆکی وەکو دیاری بەخشی بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وپێغەمبەریش -صلى اللە علیە وسلم- کەشک وپەنیرەکەى خوارد، بەڵام وازى لە بزنمژۆکەکە هێنا ونەیخوارد؛ چونکە حەزی لێی نەبوو، ئەمیش بەهۆی سروشتی خۆیەوە نەک حەرام بێت لە ڕوانگەى ئاینەوە؛ وهۆکارەکەیشی باسکرد ئەویش ئەوەیە کە لە شوێنی نیشتەجێبوونی ئەو ئەم جۆرە گۆشتە نەبووە -هەروەکو لە گێڕانەوەکانى تردا هاتووە-، وئەمیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى کە گۆشتی بزنمژۆک حەرام نییە، بەڵکو لە سروشتی خۆی حەزی لێنەبووە، پاشان ئیبن عەباس بەڵگەیەکی تری باسکرد سەبارەت بە حەڵاڵ بوونی خواردنی گۆشتی بزنمژۆک ئەویش ئەوەیە لەسەر سفرەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؛ بزنمژۆک دەخورا، وئەگەر حەرام بووایە؛ ئەوا ڕازی نەدەبوو بخورێت لەسەر سفرەیەک کە ئەو خواردنی لەسەر دەخوات.
لە ئەبی سەعلەبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر تیرەکەت وەشاند، ولە پێش چاوت نەما؛ پاش ماوەیەکی تر (ڕاوەکەت) دۆزیەوە؛ دەتوانیت بیخۆیت، ئەگەر بۆگەن نەبووبێت».
موسلیم گێڕاویەتیەوەشیکردنەوەى فەرموودەکە: ئەگەر ڕاوچی تیرەکەی وەشاند یان هەرشتێکی تر کە حوکمی تیری هەبێت، وتیرەکە ڕاوەکەى پێکا وپاشان ڕاوەکە لە پێش چاوی ڕاوچیەکە نەما، وپاش ماوەیەکی تر دۆزیەوە، وهیچ شوێنەوارێکی کوشتنی لەسەر نەبینی جگە لە شوێنەواری تیرەکەى نەبێت؛ ئەوا دەتوانێت گۆشتەکەى بخوات ئەگەر پیس وبۆگەن نەبوو بێت؛ چونکە ئەگەر بۆگەن بێت لە شتە پیسەکانە وخواردنی حەرامە، وزیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت ئەگەر لێی بخوات.
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «خەڵکانێک ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، خەڵکانێک گۆشت بۆ ئێمە دەهێنن؛ نازانین، ئایا ناوی خودایان لەسەری هێناوە یان نا؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ناوی خودا بهێنن (بڵێن: -بسم الله-) وبیخۆن».
بوخاری گێڕاویەتیەوەلەم فەرموودەیەدا عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە خەڵکانێک هاتن بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وپرسیاریان لێیکرد سەبارەت بە ئەو گۆشتانەى بۆیان دێت لە لایەن هەندێک مسوڵمانەوە، کە ماوەیەکی زۆر نابێت بوونە بە مسوڵمان بۆیە نازانن سەبارەت بە هەندێک لە حوکمەکانى ئیسلام، ونازانین ئایا ناوى خودایان هێناوە لە کاتى سەربڕینی ئاژەڵەکە یان نا؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی پێیانکرد کە ناوى خودا بهێنن (بڵێن: -بسم الله-) لە کاتى خواردنی گۆشتی ئاژەڵەکە وگۆشتەکە بخۆن، لە هەندێک گێڕانەوەى تردا فەرمووی: (سَمُّوْا الله أَنْتُمْ وَكُلُوا) واتە: (ئێوە ناوی خودا بهێنن؛ وبیخۆن)، ئەمیش جۆرێکە لە لۆمە کردن، هەروەکو ئەوە وایە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێیان بڵێت: ئەوەى خەڵکانی تر ئەنجامی دەدەن؛ پەیوەندی بە ئێوە نییە، چونکە ئاشکرا دیارە حەڵاڵە چونکە مسوڵمان ئاژەڵەکەى سەربڕیوە، بەڵکو ئەوەى گرنگە کە ئێوە ئەنجامی دەدەن، بۆیە ناوی خودا بهێنن (بڵێن: -بسم الله-) وبیخۆن، بەهەمان شێوە ئەگەر گاوڕێک -نەسڕانیەک- یان جولەکەیەک گۆشتی ئاژەڵێکی پێشکەش کرد بە مسوڵمان، ئەگەر مسوڵمانەکە زانی تەنها ناوى خودای لەسەر هێناوە وسەری بڕیوە؛ ئەوا پێویست ناکات زیاتر قووڵ بێتەوە لەسەر بابەتەکە، بەڵام ئەگەر مسوڵمان دڵنیا بێت لەسەر ئەوەى ناوى خودای لەسەر نەهێنراوە -لە کاتی سەربڕینی- یان سەر نەبڕاوە بەڵکو بە شێوازێکی تر وەکو لە کارەبادان وخنکان ڕۆحی دەرچووە؛ لەم حاڵەتەدا ئەو گۆشتە حەڵاڵ نییە ونابێت مسوڵمان بیخوات.