





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «باشترین خێرکردن ئەوەیە بەهۆی دەوڵەمەندییەوە دەبەخشرێت، وئەو دەستەى لە سەرەوەیە (دەبەخشێت) خێرترە لەو دەستەى لە خوارەوەیە (وەردەگرێت)، وبا یەکێکتان (خەرجکردن) لە سەر کەسانەوە دەستپێبکات کە بەرپرسیارە لە خەرجکردن لەسەریان»، خێزانەکەى دەڵێت: لەسەرم خەرجی بکە، ودایکی منداڵەکەى (ئەو ئەمەی* منداڵی لێی بووە) دەڵێت: بۆ کێ جێم دەهێڵیت بۆئەوەى پشتی پێ ببەستم؟، وبەندەکەى -خزمەتکارەکەى- دەڵێت: خواردنم پێبدە وکارم بۆ بدۆزەرەوە. *(ئەمە: واتا ئافرەتی کەنیزەک وبەندە)
ئیبنو حیبان گێڕاویەتیەوە - بوخاری گێڕاویەتیەوەفەرموودەکە ئەوە ڕووندەکاتەوە باشترین بەخشین ئەوەیە کە خێرخواز پێویستی بەو بەخشینە نەبێت کە خەرجی بکات لەسەر منداڵەکانى وخێزانەکەی، وپێویستی پێی نەبێت بۆ دانەوەى قەرز، و واجبە مرۆڤ سەرەتا بە خەرجکردن لەسەر ئەوانە دەستپێبکات کە دابینکردنی پێداویستیەکانیان لەسەری واجبە وەکو خێزان منداڵ وبەندەکانی -خزمەتکار وکەنیزەک-، نابێت خەرجی لەسەر کەسە نزیکەکانى نەکات وببەخشێت بە کەسانێک کە لێی دوورن. فەرموودەکە باسی ئەوە دەکات پاش ئەوەى خەرجی پێویستی کرد لەسەر ئەوانەی واجبە پێویستیەکانیان جێبەجێ بکات وئەوەى دەمێنێتەوە لە پارە وسامان دەیبەخشێت بە کەسە دوورەکان لە هەژار وخاوەن پێویستیەکان، پاشان فەرموودەکە فەزڵی بەخشین وخێرکردن ڕووندەکاتەوە ئەویش بەوەى ئەو دەستی دەبەخشێت وخەرجدەکات لە سەرەوەى ئەو دەستەیە کە وەردەگرێت وداوا دەکات؛ ئەمیش بەهۆی ئەوەى کەسێک ببەخشێت لە سامانى خۆی خەرجدەکات وچاکەکارە بۆیە شایستەیە پلەى بەرزتر بێت لەو کەسەى داوا دەکات و وەردەگرێت.
لە عەمرو کوڕی شوعەیبەوە، لە باوکیەوە، لە باپیریەوە کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک ئیماندارێک بە ئەنقەست بکوژێت؛ (بڕیار لەسەردانى) دەدرێت بە دەست کەسە نزیکەکانى کوژراوەکە (میراتگرەکانى)، ئەگەر ویستیان دەیکوژن، وئەگەر ویستیان دیە وەردەگرن، ئەمیش (دیە) بریتیە لە سی حیقە*، وسی جەزعە**، وسی وشتری سکپڕ، وئەوەى کەسە نزیکەکانى (کوژراوەکە) زیاد لە ئەمانە (بۆ سەر دیەکە) لەسەری ڕێککەوتوون (لەگەڵ کەسە نزیکەکانى بکوژەکە)؛ دەتوانن وەریبگرن، چونکە دیە (لەم حاڵەتەدا) دەبێت یەکجار زۆر وگرانبەها بێت». *(حیقە: وشترێکە هێشتا نەچووبێتە نێو ساڵی چوارەمی تەمەنی)، **(جەزعە: وشترێکە هێشتا نەچووبێتە نێو ساڵی پێنجەمی تەمەنی)
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەئەم فەرموودەیە حوکم لەسەر ئەو کەسە ڕووندەکاتەوە کە ئیماندارێکی بە ئەنقەست کوشتووە، بڕیار لەسەر بکوژەکە دەدرێت بە دەست کەسە نزیکەکانى کوژراوەکە (میراتگرەکانى) وبژاردە لە لای ئەوانە، ئەگەر ویستیان تۆڵە دەسێننەوە و(قصاص) جێبەجێ دەکرێت بۆیە فەرمانڕەوا دەیکوژێت وسزاکەى لە ڕەگەزی کردەوەکەیەتی، یان ڕازی دەبن بە دیە وەرگرتن بەو شێوەیەى لە فەرموودەکە باسکراوە، ئەمیش (دیە) بریتیە لە سی حیقە*، وسی جەزعە**، وسی وشتری سکپڕ کە بێچووی لە سکدا بێت، هەروەکو لە فەرموودەکەدا هاتووە کەسە نزیکەکانى کوژراوەکە -میراتگرەکانى- بۆیان هەیە زیاد لەوەى باسکراوە وەربگرن بەو شێوەیەی هەردوو لایان لەسەری ڕێککەوتوون، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیکردەوە کە دیە -لەسەر کوشتنی بە ئەنقەست- دەبێت یەکجار قورس وزۆر وگرانبەها بێت چونکە بە ئەنقەست ئەم تاوانە گەورەیە کراوە، ومەبەستی کوشتن بووە. *(حیقە: وشترێکە هێشتا نەچووبێتە نێو ساڵی چوارەمی تەمەنی)، **(جەزعە: وشترێکە هێشتا نەچووبێتە نێو ساڵی پێنجەمی تەمەنی)
لە عیکريمەوە دەڵێت: عەلی -ڕەزاى خواى لێبێت- خەڵکانێکی سووتاند، ئەمە گەیشت بە ئیبن عەباس؛ ووتی: ئەگەر من بوومایە نەیانم دەسووتاند چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: «سزا مەدەن بە سزادانى خواى گەورە»، ودەیانم کوشت هەروەکو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: «هەرکەسێک ئاینەکەى گۆڕی^؛ بیکوژن». ^(واتا: ئەگەر لە ئیسلام هەڵگەڕایەوە -مورتەد- بوو)
(البخاري) ڕیوایەتی كردووەعەلی کوڕی ئەبی تاڵیب -ڕەزای خوای لێبێت- ئیجتیهادی كرد و کۆمەڵێک لە زندیقەکانی بە ئاگر سووتاند کە لە ئیسلام هەڵگەڕابوونەوە، ئەم هەواڵە گەیشت بە عبد الله ی كوڕی عەباس -ڕەزای خوای لێبێت-، ئەویش پشتیوانی كرد لە کوشتنیان؛ بەڵام نكۆڵی كرد لە سووتاندنیان بە ئاگر. ووتی: ئەگەر من لە شوێنی ئەو بوومایە بە ئاگر نەمدەسووتاندن؛ چونکە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ڕوونی کردووەتەوە کە نابێت کەس بە ئاگر سزا بدات جگە لە الله نەبێت كە خوڵقێنەری ئاگرە، بۆیە تەنها کوشتنیان بەسە، چونکە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- فەرموویەتی: هەر کەسێک لە ئیسلام هەڵگەڕایەوە و ئاینەکەی گۆڕی بۆ ئایینێکی تر؛ ئەوا بیکوژن.
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- جەڵدەى لێدا ودووری خستەوە (لە خاکی خۆی)، وئەبو بەکر جەڵدەى لێدا ودووری خستەوە (لە خاکی خۆی)، وعومەر جەڵدەى لێدا ودووری خستەوە (لە خاکی خۆی)».
تورموذی گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سنووری شەرعی (حەددی) جێبەجێکرد لەسەر زیناکەرێک کە هاوسەرگیری نەکردبێت بە لێدانى سەد جەڵدە (شەلاق) ودوورخستنەوە لە شوێنی نیشتنەجێبوونی بۆ ماوەى یەک ساڵ، وئەبوبەکر وعومەر -ڕەزاى خوایان لێبێت- هەمان شتیان ئەنجامدا، ئەمیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى دوورخستەوە لە شوێنی نیشتەجێبوون -شارەکەى- (التغریب) بەشێکە لە سزادانى زیناکەر وتەواوکاریەتی، وهەڵنەوەشاوەتەوە (نەسخ نەکراوەتەوە)؛ چونکە لە پاش کۆچی دوایی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هەر جێبەجێ دەکرا.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە ئەبو قاسم بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «هەرکەسێک تۆمەت بداتە پاڵ خزمەتکارەکەى (بەندەکەى) لەکاتێکدا ئەو بێتاوان بێت، لە ڕۆژی قیامەتدا (گەورەکەى) جەڵد دەکرێت؛ مەگەر بەندەکە بەو شێوەیە بێت کە وەسفی کردووە».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریئەگەر گەورەیەک تۆمەت بداتە پاڵ خزمەتکارەکەى (بەندەکەى)؛ ئەوا لە دونیادا سنووری شەرعی (حەددی) لەسەر جێبەجێ ناکرێت چونکە حەددی شەرعی هۆکاری لێخۆشبوونە لە ئەو کەسەی کە سنوورەکەى لەسەر جێبەجێ دەکرێت، لەبەرئەوەى لە قیامەتدا سزا دەدرێت بۆیە لە دونیادا سنووری شەرعی لەسەر جێبەجێ ناکرێت، وجێبەجێ نەکردنی سنووری شەرعی لەسەری لە دونیادا یەکدەنگی زانایانی لەسەرە، وحەدد جێبەجێ ناکرێت لەسەر گەورەکەى چونکە زۆر جار بەهۆی دڵنیایی وزۆرینەى گومانەوە تۆمەت هەڵدەواسێت بۆ خزمەتکارەکەى (بەندەکەى)، وبەم تۆمەت هەڵواسینە نرخەکەى دادەبەزێت وئەمیش زیانە بۆ سەر گەورەکەى (خاوەنەکەى). وئەم فەرموودەیە گشتگیری ئەم ئایەتە تایبەت دەکات، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَٱلَّذِينَ يَرْمُونَ ٱلْمُحْصَنَـٰتِ ثُمَّ لَمْ يَأْتُوا۟ بِأَرْبَعَةِ شُهَدَآءَ فَٱجْلِدُوهُمْ ثَمَـٰنِينَ جَلْدَةً} [النور: 4] واتە:{وە ئەوانەی کە بوھتانی (زینا) دەخەنە پاڵ ئافرەتانی داوێن پاک لە پاشان چوار شاهێد ناھێنن (لەسەر ڕاستی بوھتانەکەیان) ئەوە ھەشتا دار (شەلاق:جەڵد)یان لێ بدەن}.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نەفرەتی خودا لە دز، هێلکە دەدزێت؛ دەستی دەبڕدرێتەوە، وگوریس دەدزێت؛ دەستی دەبڕدرێتەوە».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریشیکردنەوەى فەرموودەکە: نزا کردن بە نەفرەت ولەعنەت کردن لەسەر کەسێک بە ماناى ئەوە دێت ئەو کەسە دوور بێت وبێبێەش بێت لە ڕەحمەتی خواى گەورە، ئەمیش نزایە لەسەر ئەو کەسەی دزی دەکات، چونکە شتێکی بچووک وەکو هێلکە یان گوریش -پەت- دەدزێت وئەمیش دەبێتە هۆی ئەوەى شتی گەورەتر بدزێت؛ بۆیە سەرەنجام دەستی ببڕدرێتەوە، وشایستەیە نزای لەسەر بکرێت بە نەفرەت لێکردن یان هەواڵدانە بەوەى ئەم کەسە نەفرەتلێکراوە چونکە دزی دەکات، وهەروەها فەرموودەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کردنی تاوانى بچووک هۆکارە بۆ کردنی تاوانی گەورە.
لە سەفوانى کوڕی ئومەیەوە دەڵێت: خەوتبووم لە نێو مزگەوتدا لەسەر چارۆکەیەکم (جلێکم) نرخی سی درهەم بوو، پیاوێک هات ولێمی برد، پیاوەکە گیرا، هێنرا بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى کرد کە دەستی دەبێت ببڕدرێتەوە، هاتم بۆ لای، ووتم: ئایا دەستی دەبڕیت لە پێناو سی درهەم، پێی دەفرۆشم بە نرخ پێدانێکی دواخراو؟ فەرمووی: «بۆچی ئەمەت نەووت پێش ئەوەى بۆ منی بهێنیت؟».
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەسەفوانى کوڕی ئومەیە -ڕەزاى خواى لێبێت- خەوتبوو لە نێو مزگەوتدا چارۆکەیەکی (جلێکی) لەبەردا بوو کە نەخشی چوارگۆشەیی لەسەر بوو، ونرخی سی درهەم بووم، دزێک هات و بەپەلە دزی وڕایکرد، دزکە گیرا وبردیان بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆئەوەى سنووری شەرعی -حەددی- دزی کردنی لەسەر جێبەجێ بکات، سەفوان بەزەیی پێدا هاتووە هەرچەندە دزیشی لێی کردبوو، بە پێغەمبەری ووت -صلى اللە علیە وسلم- : ئایا دەستی دەبڕیت لە پێناو جلەکەم کە نرخی تەنها سی درهەمە، پێی دەفرۆشم بە نرخ پێدانێکی دواخراو هەتاوەکو حاڵی باش دەبێت؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: بۆچی ئەمەت نەووت پێش ئەوەى بۆ منی بهێنن، چونکە ئەو تاوانەى سنووری شەرعی -حەددی- لەسەرە ئەگەر بگاتە لای دادوەر ئەوا لێخۆشبوون سوودی نابێت.
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پیاوێک کە ئارەقی خواردبووەوە هێنرا بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؛ بە دوو لقی دارخورما نزیکەى چل جەڵدەى لێیدا»، دەڵێت: وئەبوبەکریش ئەمەی ئەنجامدا، کاتێک عومەر (خەلیفە) بوو؛ ڕاوێژی بە خەڵکی کرد، عبد الرحمان ووتی: «کەمترین سنووری -حەددی- نووسراو هەشتا (جەڵدە)»، بۆیە عومەریش بە پێی ئەمە فەرمانیکرد (کە جێبەجێ بکرێت).
بوخاری و موسلیم ھاوڕان لەسەری وە لەفزەکە ھین موسلیمهشیکردنەوەى فەرموودەکە: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- جەڵدەى لێدا لە کەسێک کە مەی (ئارەقی) خواردبووەوە ئەویش بە بەکارهێنانى لقی دارخورما ونزیکەى چل جەڵدەى لێیدا، وئەبوبەکریش -ڕەزاى خواى لێبێت- هەمان شتی ئەنجامدا، کاتێک مەی خواردنەوە زۆر بوو لە پاش فەتح وڕزگارکردنی شام وشوێنەکانى تر وترێ وباخەکان زۆربوون؛ عومەر -ڕەزاى خواى لێبێت- ڕاوێژی بە هاوەڵان کرد سەبارەت بە سنووری شەرعی -حەدد- لەسەر مەی خواردنەوە، عبد الرحمانی کوڕی عەوف -ڕەزاى خواى لێبێت- ئاماژە بۆ ئەوە کرد کە سنووری شەرعی مەی خواردنەوە کەمترین بێت لە نێو حەددەکانى تردا ئەمیش بریتیە لە هەشتا جەڵدە، سزادانى مەی خواردنەوە لەسەر ئەمە جێگیر بوو لە لای زۆرینەی هاوەڵان، وزۆرینەى زانایان (الجمهور من الفقهاء) لەسەر ئەم ڕایەن، وسنووری شەرعی لەسەر مەی خواردنەوە لە بنچینەدا هاتووە وناکۆکی ومشتومڕ نییە سەبارەت بە جێبەجێکردنی، وکۆشش وئیجتیهادی هاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- لەسەر زیادکردنی بۆ ئەوە بوو چونکە مەی خواردنەوە زۆر بوو وخەڵکی دوور نەکەوتنەوە لە مەی خواردنەوە بەو ژمارە جەڵدانەى پێشووتر.
لە موحەمەدی ئەبی موجالیدەوە -هەروەکو لە هەندێک گێڕانەوەدا هاتووە- دەڵێت: ووتم: ئایا خواردنی دەستکەوتووتان دەکرد بە پێنج بەشەوە لە سەردەمی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-؟ (عبد اللەی کوڕی ئەبی ئەوفا) ووتی: «هەندێک خواردنمان بەدەستهێنا لە ڕۆژی -جەنگی- خەیبەردا، پیاوێک دەهات وئەوەندەى پێویستی بوو دەیبرد وپاشان دەڕۆیشت».
ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەئەم فەرموودە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى ئەگەر موجاهید پێویستی بوو لەو خواردنە بخوات کە کۆکراوەتەوە لە دەستکەوتەکانى جەنگ؛ ئەوا بۆی هەیە، بە بێ ئەوەى هیچی بۆ خۆی لێ هەڵگبرێت، بەڵکو بە پێی پێویست لێی دەخوات بە بێ زیادەڕۆیی وپاشان دەڕوات، بەڵام هەڵگرتنی وپاشەکەوت کردنی بۆ خۆی لە دزی کردنە -غلولە-، بەڵام خواردن لێی بە پێی پێویست بە دزی کردن لە دەستکەوتی جەنگ -غلول- دانانرێت، بەڵکو نەهی کراوە لە بردن لە دەستی جەنگ بە شێوەیەک تەنها بۆ خۆی بیبات وبرا موجاهیدەکانى بێ بەش بکات، بەڵام ئەگەر کەسانی تر بەشدار بن لەگەڵیدا لە خواردن ومیوەکان ئەوا هیچ شتێکی لەسەر نییە چونکە ڕێگەپێدراوە.