





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر مەبەستی سەفەرێکی بووایە؛ تیروپشکی دەکرد لە نێوان خێزانەکانى، هەرکامێکیان لە تیروپشکەکە دەربچووایە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەگەڵ خۆیدا دەیبرد، تیروپشکی لە نێوانمان کرد بۆ یەکێک لە غەزاکان (هەڵمەتی ڕزگاکردن)، لە تیروپشکەکە من دەرچووم، بۆیە دەرچووم لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پاش ئەوەى (ئایەتی فەرمانکردن بە) باڵاپۆشی دابەزی».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریعائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- لەم فەرموودەیەدا باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەهۆی ئەوپەڕی دادپەوەری بوونی لە نێوان خێزانەکانى ئەگەر مەبەستی سەفەرێکی بووایە؛ تیروپشکی دەکرد لە نێوانیان بۆئەوەى دڵیان نەشکێت، ئەگەر بەشێکی هەرکامێکیان دەربچووایە؛ ئەو لەگەڵی دەردەچوو، لە یەکێک لە غەزاکان (هەڵمەتی ڕزگاکردن) تیروپشکی کرد لە نێوان خێزانەکانى، ئەویش غەزای بەنی موستەلیق (بني المصطلق) بوو، لە تیروپشکەکە بەشی عائیشە دەرچوو ولەگەڵیدا سەفەری کرد، پاشان باسی ئەوەى کرد کە ئەم ڕووداوە پاش ئایەتی فەرمانکردن بە باڵاپۆشی دابەزی. وزانراوە لە سەفەری داهاتوودا تیروپشکی دەکرد لە نێوان خێزانەکانی تری، وئەوەى پێشووتر چوو ناوی ناچێتە نێو تیروپشکەکەوە چونکە مافى خۆی وەرگرت، وئەگەر یەک خێزان مابێتەوە لە تیروپشکەکەدا؛ ئەوی دەبرد چونکە تەنها ئەو ماوەتەوە.
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «خێزانى سابتی کوڕی قەیس داواى خولعی* کرد لە مێردەکەى لە سەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؛ بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى پێیکرد کە عیدەکەى** یەک سووڕی مانگانە بێت». *(خولع: بریتیە لەوەى ئافرەت داواى جیابوونەوە لە مێردەکەى بکات لە بەرامبەردا نرخێک بە مێردەکەى پێبدات)، **(عیدە: ماوەی چاوەڕوانیکردنی ئافرەت بۆئەوەى جارێکی تر هاوسەرگیری بکات پاش ئەوەى تەڵاقدرا یان گرێبەستەکەى هەڵوەشاندەوە -خولعی کرد- یان پیاوەکەى مرد پاش ئەوەى لەگەڵ پیاوەکە جووتبوون -دخول:جیماع- ڕوویدا بوو، ماوەکەى دەگۆڕێت بە پێی حاڵەتەکان)
تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوەئەم فەرموودەیە پەیوەندی بە باسی خولعەوە هەیە کە ڕوویدا لە نێوان سابتی کوڕی قەیس -ڕەزاى خواى لێبێت- وخێزانەکەى، ولەم گێڕانەوەیەدا هاتووە پاش ئەوەى تەڵاقدرا لە لایەن سابتەوە؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى پێیکرد عیدەکەى* یەک سووڕی مانگانە بێت، نەک سێ سووڕی مانگانە -حەیز-، وحیکمەت لەمە ئەوەیە کە ئافرەتی تەڵاقدراو سێ سووڕی مانگانەى بۆ دانراوە چونکە لەوەیە مێردەکەى بگەڕێتەوە وپەشیمان بێتەوە لە تەڵاقدانەکەى بۆیە هەلێکی هەیە لەم ماوە درێژە بۆئەوەى بیگەڕێنێتەوە، بە پێچەوانەى خولعەوە** کە جیابوونەوە لە نێوانیان بە پێی ڕەزامەندی هەردوویانە؛ وهیچ گەڕانەوەیەکی تێدا نییە، بۆیە تەنها یەک سووڕی مانگانە -حەیز- بەسە بۆئەوەى دڵنیا بێت کە منداڵ لە سکیدا نییە، وفەرموودەکە بەڵگەیە بۆ زۆر لە زانایان کە خولع بریتیە لە هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستی هاوسەرگیری وتەڵاقدان نییە، چونکە تەڵاقدان عیدەکەى سێ سووڕی مانگانەیە. *(عیدە: ماوەی چاوەڕوانیکردنی ئافرەت بۆئەوەى جارێکی تر هاوسەرگیری بکات پاش ئەوەى تەڵاقدرا یان گرێبەستەکەى هەڵوەشاندەوە -خولعی کرد- یان پیاوەکەى مرد پاش ئەوەى لەگەڵ پیاوەکە جووتبوون -دخول:جیماع- ڕوویدا بوو، ماوەکەى دەگۆڕێت بە پێی حاڵەتەکان)، **(خولع: بریتیە لەوەى ئافرەت داواى جیابوونەوە لە مێردەکەى بکات لە بەرامبەردا نرخێک بە مێردەکەى پێبدات)
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «سێ شت هەیە بەڕاستی (بە جدی) بووترێت بەڕاست دادەنرێت، وبە گاڵتەیش بووترێت هەر بەڕاست (بە جدی) دادەنرێت: مارەیی کردن، وتەڵاق، وگەڕانەوەی (ئافرەتی تەڵاقدراو: الرجعة)».
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوەفەرموودەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات هەرکەسێک دەستەواژەکانى: مارەیی کردن، وتەڵاق، وگەڕانەوەی (ئافرەتی تەڵاقدراو: الرجعة)؛ بەڕاستی (بە جدی) یان بە گاڵتە بڵێت ئەوا حوکمەى ڕوودەدات، ومەبەست ئەوەیە مەبەستبوون و بەڕاستی (جدی) بوون وگاڵتەکردن لە کاتى ووتنی دەستەواژەى ئەم بابەتانە یەک حوکمی هەیە، هەرکەسێک کە سەرپەرشتیاری (وەلی ئەمری) کچێکە ڕازی بێت لەسەر گرێبەستی هاوسەرگیرییەکەى یان خێزانەکەى تەڵاق بدات یان بیگەڕێنێتەوە؛ ئەگەر بیڵێت ئەوا حوکمەکەى دەبێت جێبەجێ بکرێت، ئەگەر بەڕاستی -جدی- یان بە گاڵتە ئەمە بڵێت، چونکە بژاردەى لە هەمان دانیشتندا گرێبەستەکە هەڵبوەشێنرێتەوە (خیار مجلس) و گرێبەستەکە قبوڵ بکرێت لەسەر چەند مەرجێکی دیاریکراو بێت (خیار شرط) بوونی نییە لەم جۆرە گرێبەستانەدا. ئەم سێ بابەتە گەلێک گەورەن لە شەریعەتدا و پلەوپایەیەکی بەرزیان پێدراوە؛ بۆیە نابێت یاریان پێبکرێت وبە گاڵتە دابنرێن، هەرکەسێک شتێک لە دەستەواژەکانیان بڵێت دەبێت ولەسەریەتی حوکمەکەى جێبەجێ بکات.
لە عەمرو کوڕی شوعەیب، لە باوکیەوە، لە باپیریەوە، کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نەزر لەسەر نەوەى ئادەم نییە لە شتێک کە لە ژێر موڵکی -خاوەنی- نەبێت، وناتوانێت (بەندەیەک:کۆیلەیەک) ئازاد بکات کە لە ژێر موڵکی نەبێت، وناتوانێت (ئافرەتێک) تەڵاق بدات کە هاوسەری نەبێت».
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەلەم فەرموودەیەدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوە ڕووندەکاتەوە کە مرۆڤ تەنها ڕکێف ومامەڵە وکار بە ئەو شتانە بکات کە ئەو خاوەنیەتی ولە ژێر موڵکیەتی ئەودایە، بەڵام ئەو شتانەى کە خاوەنی نییە وناتوانێت مامەڵە وکاری پێوە بکات؛ دروست نییە مرۆڤ وادەربخات کە لە ژێر موڵکیەت وخاوەندارێتی ئەودایە ودەتوانێت بە ئارەزووی خۆی بەکاریبهێنێت، ولەوانەش: 1- نەزر کردن: تەنها لەسەر ئەو شتانە دەبێت کە مرۆڤ خاوەنیەتی ودەتوانێت بە ئارەزووی خۆی بەکاریبهێنێت لەو کاتەدا، بەڵام ئەگەر پاشتر بووە خاوەنی ئەو شتە وبە ئارەزووی خۆی ڕکێفی پێوە کرد؛ لەم حاڵەتەدا واجب نییە لەسەری نەزرەکە جێبەجێ بکات وکەفارەتیشی لەسەر نییە. 2- ئازادکردنی بەندە -کۆیلە-: مرۆڤ ناتوانێت بەندەیەک ئازاد بکات کە بەندەى ئەو نەبێت ولە ژێر موڵکیەتی ئەو نەبێت؛ بۆیە ئازاد کردن لەم حاڵەتەدا بانگەشەیەکی بێ مانایە وجێبەجێ ناکرێت. 3- تەڵاقدان: ئەگەر پیاوێکی تر جگە لە مێردی ئافرەتەکە؛ ئەو ئافرەتە تەڵاق بدات ئەوا ئەمە پوچەڵە وجێبەجێ ناکرێت، چونکە مافى تەڵاقدان تەنها بە دەستی مێردە کە هاوسەریەتی وجووتبوون لە نێوانیاندا ڕوودەدات، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (ناتوانێت -ئافرەتێک- تەڵاق بدات کە هاوسەری نەبێت).
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «بەریرە فەرمانی پێکرا عیدەکەى* سێ سووڕی مانگانە -سێ حەیز- بێت». *(عیدە: ماوەی چاوەڕوانیکردنی ئافرەت بۆئەوەى جارێکی تر هاوسەرگیری بکات پاش ئەوەى تەڵاقدرا یان گرێبەستەکەى هەڵوەشاندەوە -خولعی کرد- یان پیاوەکەى مرد پاش ئەوەى لەگەڵ پیاوەکە جووتبوون -دخول:جیماع- ڕوویدا بوو، ماوەکەى دەگۆڕێت بە پێی حاڵەتەکان)
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوەبەریرە خزمەتکاری -کچە بەندەى- عائیشە بوو -ڕەزای خوای لێبێت- ئازاد کرا لە بەندایەتی، وهاوسەری پیاوێک بوو کە ئەویش بەندە -خزمەتکار- بوو بەناوى موغیس، بۆیە بژاردە درا بە بەریرە بەوەى لەگەڵ مێردەکەیدا بمێنێتەوە یان گرێبەستی هاوسەرگیریەکەى هەڵبوەشێنێتەوە؛ بۆیە گرێبەستەکەى هەڵوەشاندەوە، هەروەکو لە فەرموودەکەدا هاتووە فەرمانى پێکرا لە لایەن پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- کە عیدەکەى* سێ سووڕی مانگانە -سێ حەیز- بێت، هەرچەندە هاوسەرگیرییەکەى بەهۆی هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستی هاوسەرگیری (فسخ العقد) کۆتایی پێهێندرا، نەک تەڵاقدان بێت، وجیابوونەوەیە لە مێرد کاتێک لە ژیاندایە، نەک مردبێت، وئەو مێردەى بەهۆی جیابوونەوەى لێی عیدەى بۆ دیاریکرا هێشتا لە ژیاندا ماوە وبەندەیە -خزمەتکارە:رەقیقە-. *(عیدە: ماوەی چاوەڕوانیکردنی ئافرەت بۆئەوەى جارێکی تر هاوسەرگیری بکات پاش ئەوەى تەڵاقدرا یان گرێبەستەکەى هەڵوەشاندەوە -خولعی کرد- یان پیاوەکەى مرد پاش ئەوەى لەگەڵ پیاوەکە جووتبوون -دخول:جیماع- ڕوویدا بوو، ماوەکەى دەگۆڕێت بە پێی حاڵەتەکان)
لە عائیشەوە -ڕەزاى خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «یەک یان دوو مژین؛ (مارەیی کردن) حەرام ناکەن».
موسلیم گێڕاویەتیەوەعائیشە -ڕەزاى خوای لێبێت- دەیگیڕێتەوە لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- کە دەفەرموێت (ئەم مانایە دەگەیەنێت): کاتێک منداڵی خوار تەمەن دوو ساڵ یەک جار یان دوو جار مەمکی ئافرەتێک دەمژێت جگە لە دایکی ڕاستەقینەى خۆی؛ ئەمە نابێتە هۆی ئەوەى ببێتە کوڕی ئەم ئافرەتە لە شیرپێدانەوە (کوڕی شیری)، ونابێت هۆی دروستبوونی مەحرەمیەت (حەرامبوون) لە نێوانیان؛ چونکە مەرجەکانى مەحرەمیەت کامڵ نەبووە، چونکە ئەو شیرپێدانەى دەبێتە هۆی دروستبوونی مەحرەمیەت: حەڵاڵبوون ناهێڵێت ئەگەر منداڵە شیرپێدراوەکە بیەوێت هاوسەرگیری بکات لەگەڵ ئەو ئافرەتەى شیری پێداوە یان بیەوێت هاوسەرگیری بکات لەگەڵ مەحرەمەکانى یان مەحرەکانى مێردەکەى چونکە شیرەکە بۆ مێردەکەى دەگەڕێتەوە [بەهۆی مەنی مێردەکەیەوە ئافرەتەکە سکی پڕ بوو وشیر پەیدا بوو لە سینگیدا]، ودروستە منداڵەکە ئەگەر گەورە بوو بە تەنها بێتەوە لە گەڵ مەحرەمەکانى ژن ومێردەکە وسەفەریان لەگەڵدا بکات چونکە بووە بە بەشێک لەو خێزانە بەڵام هەندێک حوکمی تر نایگرێتەوە. بۆیە ئەم ژمارە کەمە لە شیرپێدانە نابێتە هۆی دروستبوونی مەحرەمیەت لە بابەتی شیرپێداندا، ودەبێت پێنج جار شیری پێبدات ئینجا ئەم مەحرەمیەتە دروستدەبێت بەهۆی فەرموودەیەکی تر هەر عائیشە دەیگێڕێتەوە لە -مسلم- دا: (فنسخن بخمس معلومات) واتە: (هەڵوەشێندرانەوە -نەسخ کرانەوە- بە پێنج جار -شیرپێدانى- زانراو).
لە ئوم سەلەمەوە کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هیچ مەحرەمیەتێک دروست نابێت بەهۆی شیرپێدانەوە مەگەر ئەوە (ئەو شیرە) نەبێت کە دەچێتە نێو ڕیخۆڵەکانەوە لە مەمکەوە، ولە پێش (تەمەنی) لەشیرگرتنەوە بێت».
تورموذی گێڕاویەتیەوەئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى ئەو شیرپێدانە دەبێت هۆی مەحرەمیەت دروستبوون ئەگەر شیرەکە گەیشتبێتە نێو ڕیخۆڵەکانەوە وپڕی بکاتەوە، بەڵام شیرپێدانى کەم کە ئەمە ناکات نابێتە هۆی مەحرەمیەت دروستبوون لە نێوان منداڵە شیرپێدراوەکە وئافرەتە شیردەرەکە، بۆیە ئەو شیرپێدانەى کە کاریگەری دەبێت لەسەر دروستبوونی مەحرەمیەت ئەوەیە لە کاتی منداڵیدا (خوار تەمەنی دوو ساڵیدا) بێت؛ واتا پێش ئەوەى منداڵەکە لە شیرپێدان ببڕێتەوە.
لە تاریقی موحاریبیەوە دەڵێت: هاتین بۆ مەدینە؛ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وەستا بوو لەسەر میبنەر وتاری دەدا بۆ خەڵکی ودەیفەرموو: «ئەو دەستەی دەبەخشێت بەزرترە، سەرەتا ببەخشە بە ئەوانەى -کە خەرجیان لەسەرت واجبە-: دایکت وباوکت وخوشکت وبرات وپاشان کەسەکانى ترت بە پێی نزیکیان».
نەسائی گێڕاویەتیەوەفەرموودەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات پێویستە مرۆڤ دەستی هەمیشە بەرز بێت وببەخشێت وچاکەکار بێت بە پێی حاڵی وتواناى، ونابێت هەر وەربگرێت وداوا بکات؛ چونکە بەخشین وخەرجکردن وادەکات دەستی مرۆڤ بەرز وباڵا بێت، وهەورەها لەسەریەتی کە خەرجی بکات لەسەر کەسە نزیکەکانى وخزمەکانى ودڵیان بداتەوە هێندەى دەتوانێت وپێی دەکرێت، وبە گرنگترین دەست پێبکات پاشان ئەوانەى لە خوارەوەن، دایک چونکە لە پێشەوەیە دواى ئەوە باوک، وخوشک لە پێش برایە، بەم شێوەیە چاوی لە کەسە نزیکەکانى دەبێت بە پێی پلەى نزیکی خزمایەتیان ئەگەر ئەوەندەیان نەبوو کە پێویست بێت وبەشیان بکات.
لە خەیسەمەوە دەڵێت: دانیشتبووین لەگەڵ عبد اللەی کوڕی عەمرو، کاتێک سەرپەرشتیاری خەزێنەکانی هاتە ژوورەوە، (عبد الله) ووتی: ئایا خواردن وپێداویستیەکانت بەخشی بە بەندەکان -کۆیلەکان-؟، ووتی: نەخێر، (عبد الله) ووتی: بڕۆ پێیان ببەخشە، ووتی: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هێندە تاوانێکی گەورەیە وبەسە لەسەر مرۆڤ ئەگەر خۆی بگرێتەوە (لە خەرجکردن) لەسەر ئەوانەى کە دەبێت پێداویستیەکانیان جێبەجێ بکات».
موسلیم گێڕاویەتیەوەلەم فەرموودەیەدا عبد اللەی کوڕی عەمرو -ڕەزاى خوایان لێبێت- مەزنی ئەرکی سەرشان وبەرپرسیارێتی مرۆڤ ڕووندەکاتەوە بەرامبەر ئەوانەى کە ئەرکە لەسەری خەرجی وپێداویستیان بۆ دابین بکات، وکاتێک عبد الله زانى کە سەرپەرشتیاری خەزێنەکانی هێشتا خەرجی وپێویستیەکانی نەبەخشیووە بە بەندەکان -کۆیلەکان-، فەرمانى پێیکرد کە دەستبەجێ پێداویستیەکانیان جێبەجێ بکات، پاشان ئەم فەرموودەیەى پێغەمبەری گێڕایەوە -صلى اللە علیە وسلم- کە ماناکەی ئەوەیە: ئەگەر مرۆڤ کەمتەرخەم بێت وگرنگی نەدات بە خەرجکردن لەسەر ئەوانەى لە ژێر دەستیدان وبەرپرسیارە بەرامبەریان وئەرکە لەسەری پێداویستیەکانى ژیانیان بۆ دابین بکات؛ لەکاتێدا تواناى هەیە ودەستی بگرێتەوە ئەوا ئەمە گەورەترین هۆکارە بۆ ئەوەى ئەو کەسە تووشی تاوان بێت.