





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «زیناکەری جەڵدلێدراو مارەیی هیچ یەکێک ناکات مەگەر وەکو خۆی بێت (زیناکەر بێت)».
ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەئەم فەرموودەیە ڕوونکردنەوەى جۆرێکی پوچەڵە لە جۆرەکانى مارەیی کردن، ئەویش بریتیە لە مارەیی وهاوسەرگیری کەسێکی زیناکەر کە تەوبەی نەکردبێت لەو کارە قێزەوەنە؛ وزیناکردنەکەى سەلێمنراوە، نابێت هاوسەرگیری بکات لەگەڵ ئافرەتێکی مسوڵمانى داوێن پاک، هاوسەرگیری لەگەڵ ئەم زیناکەرەدا ناکات مەگەر ئافرەتێک وەکو خۆی زیناکەر بێت، وحاڵی وەکو حاڵی خۆی بێت، ئەمە حوکمەکەیەتی ئەگەر تەوبەی نەکردبێت لەم تاوانە گەورەیە، وهەروەها ئافرەتێکی زیناکەر ئەگەر تەوبەی نەکردبێت لەو تاوانە بۆگەنە نابێت پیاوێکی مسوڵمانی داوێن پاک هاوسەرگیری لەگەڵدا بکات، و وەسفکردنی زیناکەر بە جەڵدلێدراو حوکمی زۆرینەیە؛ چونکە بە زۆری ئەوەى زیناکردنی سەلمێنرا بێت جەڵدی لێدەدرێت، بەڵام ئەو زیناکەرەش دەگرێتەوە کە جەڵدی لێنەدراوە، لە هەردوو حاڵەتەکەدا ئەگەر گرێبەستی هاوسەرگیری بەسترا ئەوا ئەمە گرێبەستێکی پوچەڵە، خواى گەورە دەفەرموێت: {ٱلزَّانِى لَا يَنكِحُ إِلَّا زَانِيَةً أَوْ مُشْرِكَةً وَٱلزَّانِيَةُ لَا يَنكِحُهَآ إِلَّا زَانٍ أَوْ مُشْرِكٌ ۚ وَحُرِّمَ ذَٰلِكَ عَلَى ٱلْمُؤْمِنِين} [النور: 3] واتە:{پیاوی زیناکەر ئافرەتی زیناکەر یان موشریک مارە دەکات، وە ئافرەتی زیناکەر تەنها پیاوی زیناکەر یان موشریک مارەی دەکات، (مارەیی کردن و شووکردن بە زیناکەر) یاساغ کراوە -حەرامکراوە- لەسەر ئیمانداران}.
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک سێ جار خێزانەکەى تەڵاقدا، پیاوێکی تر هاوسەرگیری لەگەڵدا کرد، پاشان (پیاوی دووەم) تەڵاقی دا پێش ئەوەى بیگوازێتەوە (لەگەڵیدا جووت بێت)، پیاوی یەکەم ویستی دووبارە هاوسەرگیری لەگەڵدا بکات، پرسیار لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرا سەبارەت بە ئەمە، ئەویش فەرمووی: «نەخێر، هەتاوەکو ئەوەى دووەم چێژ لە شیرینیەکەى وەربگرێت (جیماعی لەگەڵدا بکات) هەروەکو چۆن ئەوەى یەکەم چێژی وەرگرت».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریخێزانی روفاعەی قورەزی هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆئەوەى سکاڵا بکات سەبارەت بە حاڵی خۆی، وپێی ووت کە ئەو خێزانی روفاعە بووە، وسێ جار تەڵاقی داوە، ئەمیش وا دەکات تەڵاقەکە پوچەڵ نەبێتەوە، وهاوسەرگیری کردووە لەگەڵ عبد الرحمان کوڕی زەبیر؛ نەیتوانى جیماعی لەگەڵدا بکات (بەهۆی هەر هۆکارێکەوە بێت چونکە لێرەدا باس نەکراوە)، ئەویش تەڵاقی دا، مێردی یەکەم (روفاعە) ویستی دیسانەوە هاوسەرگیری لەگەڵدا بدات، وپرسياری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد سەبارەت بە ئەمە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لێیکرد وقەدەغەی کرد کە هاوسەری یەکەم دیسانەوە هاوسەرگیری لەگەڵدا بکات، وپێی ووت دەبێت بۆئەوەى حەڵاڵ بێت بۆ (روفاعە) دەبێت مێردی دووەم جیماعی لەگەڵدا بکات، پاشان ئەگەر مێردی دووەم بە ویستی خۆی تەڵاقی دا؛ ئینجا حەڵاڵ دەبێت بۆ مێردی یەکەم.
لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «جولەکە دەیانووت: ئەگەر لە پاشەوە جیماعی لەگەڵدا بکات؛ منداڵەکە خێل دەردەچێت، بۆیە ئەم ئایەتە دابەزی: {نِسَاؤُكُمْ حَرْثٌ لَكُمْ فَأْتُوا حَرْثَكُمْ أَنَّى شِئْتُمْ} [البقرة: 223] واتە: {ژنەکانتان کێڵگەی خۆتانن جا تۆوەکانتان بوەشێننە ناو کێڵگەکانتانەوە (مەبەست چوونە لایانە) بەھەرشێوەیەک دەتانەوێت (لەشوێنی تایبەتی خۆی کە پێشەوەیە نەک پاشەوە)}».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریجولەکە شێوازی جیماع کردنیان سنووردار کردبوو، بە بێ هیچ زانستێک، وئەوس وخەزرەج قسە وحاڵەتەکانى ئەوانیان وەردەگرت وکردەوەیان پێدەکرد؛ چونکە خاوەن کتێبن -ئەهلی کیتابن-، ولە ڕیزی ئەو بانگەشە هەڵە وپوچەڵەیان ئەوە بوو دەیانووت: ئەگەر پیاو لە پاشەوە لەگەڵ ژنەکەى جووت بێت -واتە ئەندامی زاوزێی نێرینە بگات بە ئەندامی زاوزێی مێینە لەکاتێکدا پیاوەکە لە پشتی ژنەکەوە بێت- ؛ ئەگەر قەدەر وابێت منداڵێک ببێت بەهۆی ئەم جووتبوونەوە منداڵەکە خێل دەردەچێت، بۆیە خواى گەورە ئەم ئایەتە دابەزی: {نِسَاؤُكُمْ حَرْثٌ لَكُمْ فَأْتُوا حَرْثَكُمْ أَنَّى شِئْتُمْ} [البقرة: 223] واتە: {ژنەکانتان کێڵگەی خۆتانن جا تۆوەکانتان بوەشێننە ناو کێڵگەکانتانەوە (مەبەست چوونە لایانە) بەھەرشێوەیەک دەتانەوێت (لەشوێنی تایبەتی خۆی کە پێشەوەیە نەک پاشەوە)}، ئەمە بە درۆخستنەوەى بانگەشە پوچەڵەکەیانە، ڕوونکردنەوەى ئەوەیە کە خواى گەورە جووتبوونی حەڵاڵ کردووە بە مەرجێک لە پێشەوە بێت؛ واتا ئەندامی زاوزێ پیاوەکە بە ئەندامی زاوزێی ئافرەتەکەى بگات ئەگەر جووتبوونەکە بەهەر شێوەیەک بێت؛ چونکە هەروەکو ئاشکرایە چوونە لای ئافرەت لە پاشەوە -کۆمیەوە- حەرامە.
لە جوزامەى کچی وەهبەوە، خوشکی عوکاشە، دەڵێت: ئامادەبووم کاتێک پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە نێو کۆمەڵێک خەڵکدا فەرمووی: «نزیک بوو لەوەى نەهی بکەم لە غیلە کردن*، هەتاوەکو سەیرم کرد ڕۆم وفارس غیلە دەکەن، ومنداڵەکانیان بەهۆی ئەوەوە تووشی هیچ زیانێک نابێت»، پاشان پرسیاریان لێیکرد سەبارەت بە (عەزل:الْعَزْلِ)**؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەمە کوشتنی منداڵی زیندووە بە شاراوەیی -الوأد الخفي-»، عبید الله لە موقریئەوە ئەم بەشەى زیاد کردووە -کە ئایەتە-: {وَإِذَا الْمَوْءُودَةُ سُئِلَتْ} [التکویر:8] واتە: {وە کاتێك پرسیارکرا لە کچانی زیندە بە چاڵ}. *(غیلە کردن واتا: جووتبوون لەگەڵ خێزاندا ئەگەر لە حاڵەتی سکپڕبوون یان شیرپێداندا بێت)، **(عەزل: بریتیە لە دەرهێنانی ئەندامێنی نێرینە لە نێو ئەندامی مێینەى ئافرەت ئەگەر مەنیەکە نزیک بووە لەوەى بێتە دەرەوە؛ بۆئەوەى لە دەرەوەی ئەندامی مێینەى ئافرەتەکە دەربچێت)
موسلیم گێڕاویەتیەوەشيكردنەوەى فەرموودەکە: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ویستی نەهی بکات لە غیلە کردن ئەمیش بریتیە لەوەى پیاو جیماع لەگەڵ خێزانەکەیدا بکات ئەگەر خێزانەکەى لە حاڵەتی شیرپێدان یان سکپڕ بێت: ولە نێو عەرەبدا ئەوە بڵاو بوو کە ئەمە زیان بە منداڵەکە دەگەیەنێت، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ویستنی نەهی کردن گەڕایەوە کاتێک سەیری کرد ودڵنیا بووە لەوەى کۆمەڵێک لە خەڵک لە فارس وڕۆمەکان (منداڵەکانیان) تووشی زیان نابن بەهۆی ئەمەوە، پاشان پرسیاریان لێیکرد سەبارەت بە (عەزل:الْعَزْلِ*)؟ ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- ئەم کارەی چوواند بە کاری خەڵکی سەردەمی جاهیلیەت (پێش ئیسلام)، کە کچەکانیان بە زیندووێتی لە چاڵدەنا، وجیاوازیەکەیان ئەوەیە یەکەمیان بە نهێنیەوە دەکرێت، ودووەم بە ئاشکرا دەکرێت، عەزل کارێکی زۆر مەکروهە لە شەریعەتدا؛ ئەمیش بە پێی کۆی بەڵگەکان وفەتواى زانایان. *(عەزل: بریتیە لە دەرهێنانی ئەندامێنی نێرینە لە نێو ئەندامی مێینەى ئافرەت ئەگەر مەنیەکە نزیک بووە لەوەى بێتە دەرەوە؛ بۆئەوەى لە دەرەوەی ئەندامی مێینەى ئافرەتەکە دەربچێت)
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە دەڵێت: پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، کچێک کەنیزەمە* وعەزل** دەکەم لەگەڵیدا وحەز ناکەم سکپڕ بێت، وئەوەم دەوێت کە پیاوان دەیانەوێت، وجولەکە دەڵێن عەزل لەچاڵنانى بچووکە^، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «جولەکە درۆیان کرد ئەگەر خواى گەورە بیەوێت بیخوڵقێنێت؛ ناتوانیت ڕێگری لێبکەیت». *(کچی کەنیزە: واتا کچی بەندەیە -کۆیلە- کە لەو سەردەمەدا دەکڕان ودەفرۆشران ودەبوون بە موڵکی ئەوەى دەیانکڕێت، وداواکراوە مسوڵمان بە ئەوپەڕی ڕێزەوە مامەڵەیان لەگەڵدا بکات وئاینی ئیسلام هانی داوە بۆ ئازاد کردنیان وتەنانەت ڕێزگرتن لێیان لە سەردەمە زێڕینەکانى ئومەتدا زۆر زیاتر بوو لە ڕێزگرتن لە مرۆڤی ئازاد لە سەردەمی ئەمڕۆدا بێگومان ئەوەى بگەڕێتەوە بۆ مێژوو ئەوەى بۆ دەردەکەوێت)، **(عەزل: بریتیە لە دەرهێنانی ئەندامێنی نێرینە لە نێو ئەندامی مێینەى ئافرەت ئەگەر مەنیەکە نزیک بووە لەوەى بێتە دەرەوە؛ بۆئەوەى لە دەرەوەی ئەندامی مێینەى ئافرەتەکە دەربچێت)، ^(لە چاڵنانى بچووکە: واتا لەچاڵنانى منداڵ وکوشتنێتی بە زیندووێتی بە جۆرێکی تر -ئازارەکەى کەمترە لەوەى یەکەم-)
ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەئەم فەرموودەیە ڕەتکردنەوەى بانگەشەى جولەکەکانى تێدایە کە دەڵێن بەهۆی عەزلەوە* سکپڕبوون مەحاڵە ڕووبدات، وپێیان وایە عەزل وەکو کوشتنی و لەچاڵنانی وەچەیە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم بانگەشەی ئەوانى بە درۆ خستەوە، وهەواڵی ئەوەی دا کە عەزل ڕێگر نابێت لەوەى سکپڕبوون ڕووبدات ئەگەر خواى گەورە بیەوێت منداڵێک بخوڵقێنێت -دروستی بکات وبیهێنێتە بوونەوە-، وئەگەر خواى گەورە نەیەوێت بیخوڵقێنێت؛ ئەوا ئەمە لەچاڵنانى منداڵ نییە لە ڕاستی وهەقیقەتدا، بۆیە نەهی نەکرد لە ئەم هاوەڵە کە عەزل بکات لەگەڵ کچێک کە کەنیزەیەتی** وبانگەشەی جولەکەکانى ڕەتکردەوە، بەڵام بە کۆی فەرموودەکان وفەتواى زانایان: عەزل کارێکی زۆر مەکروهە لە شەریعەتدا ولەوەیە لە هەندێک حاڵەتدا ڕێگەپێدراو بێت بە پێی حاڵی کەسەکە؛ بەڵام باشتر ئەوەیە ئەنجام نەدرێت. *(عەزل: بریتیە لە دەرهێنانی ئەندامێنی نێرینە لە نێو ئەندامی مێینەى ئافرەت ئەگەر مەنیەکە نزیک بووە لەوەى بێتە دەرەوە؛ بۆئەوەى لە دەرەوەی ئەندامی مێینەى ئافرەتەکە دەربچێت)، **(کچی کەنیزە: واتا کچی بەندەیە -کۆیلە- کە لەو سەردەمەدا دەکڕان ودەفرۆشران ودەبوون بە موڵکی ئەوەى دەیانکڕێت، وداواکراوە مسوڵمان بە ئەوپەڕی ڕێزەوە مامەڵەیان لەگەڵدا بکات وئاینی ئیسلام هانی داوە بۆ ئازاد کردنیان وتەنانەت ڕێزگرتن لێیان لە سەردەمە زێڕینەکانى ئومەتدا زۆر زیاتر بوو لە ڕێزگرتن لە مرۆڤی ئازاد لە سەردەمی ئەمڕۆدا بێگومان ئەوەى بگەڕێتەوە بۆ مێژوو ئەوەى بۆ دەردەکەوێت)
لە سەفیەی کچی شەیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەلیمەى* پێشکەشکرد پاش (هاوسەرگیری لەگەڵ) یەکێک لە خێزانەکانی بە دوو مود** لە جۆ». *(وەلیمە: ئەو خواردنەیە بەهۆی هاوسەرگیرییەوە ئامادە دەکرێت)، *(مود: مود چارەکێکی صاعە، دوو مود نزیکەى 1500 گرام دەکات)
بوخاری گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هاوسەرگیری کرد لەگەڵ یەکێک لە دایکانى ئیمانداران، و وەلیمەى* پێشکەشکرد بەهۆی ئەم هاوسەرگیریەوە وخەڵکی داوەتکرد، وەلیمەکە بریتی بوو لە لێنانى دوو مود** لە جۆ؛ جگە لەمە هیچی تری نەبوو پێشکەشی بکات بۆ ئەم داوەتیکردنە، لەگەڵ کەمی ئەوەی لە نێو دەستیدا بوو -صلى اللە علیە وسلم-؛ بەڵام وازی نەهێنا لەم سونەتە -وەلیمە- وپشتگوێی نەخست ئەگەرچیش حاڵ وگوزرەرانى ناڕەحەت بوو -صلى اللە علیە وسلم-، وئەمیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى وەلیمە ئامادەکردن دروستە ئەگەر بە کەمتر لە سەربڕینی پەزێک بێت، وئەوەى لەبەردەستدایە لە خواردن دەکرێت ببێتە وەلیمە؛ چونکە ئامادەکردنی وەلیمە بە پێی تواناى مرۆڤە. *(وەلیمە: ئەو خواردنەیە بەهۆی هاوسەرگیرییەوە ئامادە دەکرێت)، *(مود: مود چارەکێکی صاعە، دوو مود نزیکەى 1500 گرام دەکات)
لە ئوم سەلەمەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «کاتێک پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هاوسەرگیری لەگەڵدا کرد؛ سێ (شەو) لە لای مایەوە، وفەرمووی: «هیچ کەموکورتیت نییە لە لای خێزانەکەت، وئەگەر ویستت حەوت (شەو) بۆ تۆ دادەنێم، وئەگەر حەوت (شەو) بۆ تۆ دابنێم؛ حەوت (شەو) بۆ هاوسەرەکانى تریشم دادەنێم».
موسلیم گێڕاویەتیەوەئوم سەلەمە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کاتێک هاوسەرگیری لەگەڵیدا کرد؛ بژاردەى پێیدا: حەوت شەو لە لای بمێنێتەوە، پاشان لە لای هەریەکێکی تر لە خێزانەکانى تری بەهەمان شێوە حەوت شەو بمێنێتەوە، یان سێ شەو لە لای بمێنێتەوە، وهەروەکو ڕۆژانی ئاسایی یەک شەو لە لای خێزانەکانى تری بمێنێتەوە، پێش ئەوەى بژاردەى پێبدات -بۆئەوەى عوزرێک بێت لەسەر مانەوەى لە لای بۆ ماوەى سێ شەو- پێی فەرموو: (هیچ کەموکورتیت نییە لە لای خێزانەکەت): واتا لە لای من کە مێردی تۆم وپێکەوە یەک خێزانین هیچ کەموکورتی وعەیبێکت نییە، بەڵکو تۆ لە لای من خۆشەویست وبەڕێز و بەنرخی، ئەگەر سێ شەوت بۆ دابنێم ئەمە بەهۆی کەموکورتی نییە لە تۆ، بەڵام ئەمە هەقە، هەروەکو لە گێڕانەوەکانى تردا هاتووە: سێ شەو پیاو لای ئافرەت دەمێنێتەوە ئەگەر پێشتر هاوسەرگیری کردبێت بەڵام ئەگەر کچ بێت (پێشتر هاوسەرگیری نەکردبێت) ئەوا حەوت شەو لە لای دەمێنێتەوە وئەمە هەق ودادپەوەرییە.
لە عائیشەوە دەڵێت: هیچ ئافرەتێکم نەبینیووە کە حەزم بکە لە ئەو بچم هێندەى سەودەی کچى زەمعە، ئافرەتێکی تێگەیشتوو ونەفس بەهێز بوو، کاتێک (سەودە) تەمەنی گەورە بوو، ڕۆژەکەى خۆی لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بەخشی بە عائیشە، (سەودە) ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ڕۆژەکەی خۆمم لەگەڵ تۆ بەخشی بە عائیشە، «بۆیە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دوو ڕۆژی تایبەت کردبوو بۆ عائیشە، ڕۆژەکەى خۆی وڕۆژی سەودە».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریلە فەرموودەیەدا عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی سەودەى کچی زەمعە دەکات، ودەڵێت حەزی نەکردووە لە هیچ ئافرەتێک بچێت هێندەى سەودە چونکە تێگەیشتوو ونەفس بەهێز بوو. وهەروەها باسی ئەوە دەکات کاتێک (سەودە) تەمەنی گەورە بوو، وترسا لەوەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تەڵاقی بدات ولێی جیا ببێتەوە ئەگەرچیش هیچ ئاماژەیەک نەبوو بۆ ئەم باسە، بەڵام ویستی ئەم فەزڵ وڕێزداری وپلەیەى بۆ بمێنێتەوە وبۆ هەتاهەتایە خێزانی باشترین پێغەمبەر بێت -صلى اللە علیە وسلم- ولە دایکانى ئیمانداران بێت، سەودە ووتی: من ڕۆژەکەى خۆم لە گەڵ تۆ ئەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بەخشی بە عائیشە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-یش ئەمەی قبوڵکرد، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دوو شەوی تایبەت کردبوو بۆ عائیشە، شەوەکەى خۆی وشەوەکەى سەودە.
لە عائیشەوە دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- حەزی لە شیرینی وهەنگوین بوو، ئەگەر نوێژی عەسری ئەنجامبدایە؛ سەردانى خێزانەکانى دەکرد، ولێیان نزیک دەبووەوە، جارێکیان سەردانى حەفسەی کرد، بۆ ماوەیەکی زیاتر لە ماوەى ئاسایی لە لای مایەوە، پرسیارم سەبارەت بە ئەوە کرد، پێم ووترا: ئافرەتێک لە هۆزەکەى کوندەیەکی پێستی پێداوە کە هەنگوینی تێدایە، هەندێک بەشی داناوە بۆ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بۆئەوەى بیخواتەوە، ووتم: والله پیلانێکی بۆ دادەنێین، ئەمەم باسکرد بۆ سەودە، ووتم: ئەگەر هات بۆ لات، لێت نزیک دەبێتەوە، پێی بڵێ: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا مەغافیرت* خواردووە؟ پێت دەڵێت: «نەخێر»، پێی بڵێ: ئەم بۆنە چییە؟ وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- حەزی نەدەکرد بۆنی ناخۆشی لێوە بێت، پێت دەڵێت: «حەفسە هەندێک هەنگوینی پێمدا»، پێی بڵێ: لەوەیە مێش هەنگەکە لە عورفوتی** خواردبێت، ومنیش ئەوەى پێدەڵێم، وتۆیش ئەوەى پێ بڵێ ئەی سەفیە، کاتێک چوو بۆ لای سەودە، سەودە ووتی: سوێند بە ئەو خودایەى کە هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە شایەنی پەرستن بێت جگە لە ئەو نەبێت؛ خەریک بوو ئەوەى پێ بڵێم کە تۆ پێمت ووت کاتێک لە دەرگاکە دەهاتە ژوورەوە لە ترسی لۆمەکردنت، کاتێک پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نزیک بووەوە ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا مەغافیرت خواردووە؟ فەرمووی: «نەخێر»، ئەم بۆنە چییە؟ فەرمووی: «حەفسە هەندێک هەنگوینی پێمدا»، ووتی: لەوەیە مێش هەنگەکە لە عورفوتی خواردبێت، کاتێک هات بۆ لای من هەمان شتم ووت، پاشان کاتێک چوو بۆ لای سەفیە هەمان شتی ووت، کاتێک چوو بۆ لای حەفسە، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا ئایا هەنگوینت پێبدەم بۆئەوەى بیخۆیتەوە؟ فەرمووی: «پێویستم پێی نییە -حەز ناکەم بیخۆمەوە-»، سەودە ووتی: سبحان الله، والله بووینە هۆی ئەوەى لەسەر خۆی قەدەغەی بکات، پێیم ووت: بێدەنگ بە. *(مەغافیر: وەکو گەزۆ وایە بەڵام بۆنی ناخۆشە لە دەمدا)، **(عورفوت: دارێکی بۆن ناخۆشە)
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریشیکردنەوەى فەرموودەکە: عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوە دەکات لەم فەرموودەیەدا کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- حەزی لە خواردنی شیرین بوو لە نێویانیشدا هەنگوین، بۆیە ئەگەر نوێژی عەسری ئەنجامبدایە؛ سەردانى خێزانەکانى دەکرد، ولێیان نزیک دەبووەوە وماچیانی دەکرد بە بێ جیماع کردن، جارێکیان سەردانى حەفسەی کرد -ڕەزاى خواى لێبێت-، بۆ ماوەیەکی زیاتر لە ماوەى ئاسایی لە لای مایەوە، عائیشە پرسیاری سەبارەت بە ئەمە کرد، وبۆی دەرکەوت کە ئافرەتێکی خزمی حەفسە کوندەیەکی پێستی بچووکی پێداوە کە هەنگوینی تێدایە، هەندێک بەشی دادەنا بۆ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەویش لێی دەخواردەوە، ئەمە بووە هۆی ئەوەى عائیشە تووشی غیرەتکردن بێت -ڕەزاى خواى لێبێت-، ولەگەڵ سەودە وسەفیە ڕێککەوتن لەسەر ئەوەى ئەگەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات بۆ لایان؛ پرسیاری لێبکەن ئایا مەغافیری* خواردووە؟، وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- حەزی نەدەکرد بۆنی ناخۆشی لێوە بێت، پاش ئەوەى وایان ووت کاتێک -صلى اللە علیە وسلم- چوو بۆ لای حەفسە وهەنگوینی پێیدا بەڵام ڕەتی کردەوە بیخوات، ولە گێڕانەوەیەکدا: سوێندی خوارد لەسەر ئەوەى جارێکی تر هەنگوین نەخوات. وجیاوازی هەیە لە نێوان گێڕانەوەکان سەبارەت بە ئەو ئافرەتەى هەنگوینی دا بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ووتراوە: لە لای زەینەب ئەم هەنگوینەى خوارد، ووتراوە: یان لە لای سەودە، ولای هەندێک زانایان ئەوە پەسەندە کە خواردنی هەنگوینەکە لای زەینەب بووە، وئەوەى پیلانەى دانا لەگەڵ عائیشە؛ حەفسە بوو، وهەندێک زانایان دەڵێن لەوەیە جیاوازى گێڕانەوەکان ئاماژە بێت بۆئەوەى زیاتر لە یەک ڕووداو هاوشێوەی ئەمە ڕوویاندا بێت. *(مەغافیر: وەکو گەزۆ وایە بەڵام بۆنی ناخۆشە لە دەمدا)