





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئوم وەرەقە کچی عبداللە کوڕی حارسی ئەنساڕیەوە دەڵێت: «قورئانی لەبەرکردبوو، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى پێیکرد کە پێشنوێژی بکات بۆ خێزانەکەى (لە ئافرەتان) لە ماڵەوە».
ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەئوم وەرەقەی ئەنساڕی -ڕەزاى خواى لێبێت- هەموو قورئانی لەبەرکردبوو، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى پێیکرد کە پێشنوێژی بکات بۆ خێزانەکەى (لە ئافرەتان) لە ماڵەوە لە هەر پێنج نوێژە فەرزەکەدا، بۆیە هەر لە ماڵەوە یەکێک لە ئافرەتان بانگی دەدا وقامەت دەکرا، وپێشنوێژی دەکرد بۆ ئافرەتان لە ماڵەوەیان، ولە گێڕانەوەیەکی (الدارقطني)دا: (وتؤم نِسَاءها) واتە: (پێشنوێژی دەکرد بۆ ئافرەتان)، ئەمیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى کە نابێت ئافرەت پێشنوێژی بکات بۆ ڕەگەزی نێر بەڵکو تەنها پێشنوێژی دەکات بۆ ڕەگەزی مێ.
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئیبن ئوم مەکتومی دیاریکرد وەکو جێنشینی خۆی؛ پێشنوێژی بۆ خەڵکی دەکرد لە کاتێکدا نابینا بوو».
ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئیبن ئوم مەکتومی دیاریکرد وەکو جێنشینی خۆی -ڕەزاى خواى لێبێت- لە هەندێک لە سەفەرەکانیدا، بۆیە ئەویش پێشنوێژی بۆ خەڵکی دەکرد لە جیاتی ئەو لە ماوەى ئامادەنەبوونی لە مەدینەدا، ودیاریکردنی ئیبن مەکتوم لە جیاتی ئەوانى تر بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە چونکە پێش ئەوانى تر مسوڵمان بووە، لەوانەیە زوو کۆچیان کردووە، ولە قورئان خوێنەران وزانایانە، بۆیە بەهۆی ئەم پلە وفەزڵانەوە شایستەى ئەوەیە زیاتر لە ئەوانى تر، ودیاریکردنی ئیبن مەکتوم تەنها پەیوەست نییە بە پێشنوێژی کردنەوە، بەڵکو ئیمامەتێکی گشتیە، بۆی هەیە فەتوا بدات ودادوەری بکات لە نێو خەڵکیدا وسەرپەرشتیاری کاروباری خەڵکی مەدینە بکات لە کاتى ئامادەنەبوونی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ولە گێڕانەوەیەکدا هاتووە: (أن النبي -صلى اللە علیە وسلم- استخلف ابن أم مكتوم على الصلاة وغيرها من أمر المدينة) [رواه الطبراني:حسنه الألباني في الارواء الغليل] واته: (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئیبن ئوم مەکتومی کردە جێنشینی خۆی بۆ پێشنوێژی کردن وجگە لە ئەوە لە کاروباری مەدینە)، لە گێڕانەوەیەکی تردا: (أن النبي -صلى الله عليه وسلم- استخلف ابن أم مَكْتُوم على المدينة مرتين) [رواه أبي داود] واته: (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دوو جار ئیبن ئوم مەکتومی کردە جێنشینی خۆی لەسەر مەدینە).
لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر یەکێکتان چووە خوازبێنی ئافرەتێک، ئەگەر توانى سەیری شتێک بکات کە هانی دەدات بۆئەوەى مارەی بکات؛ ئەوا با سەیری بکات»، (جابر) دەڵێت: بۆیە چوومە خوازبێنی کچێک، خۆم دەشاردەوە هەتاوەکو ئەوەندەم بینی کە هانم بدات بۆئەوەى مارەی بکەم؛ وهاوسەرگیرم لەگەڵیدا کرد.
ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەفەرموودەکە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى موستەحەبە -سونەتە- پیاو سەیری ئەو ئافرەتە بکات کە دەیەوێت بچێتە خوازبێنی ومارەی بکات، وسەیرکردنی تەنها دەست ودەموچاو دەگرێتەوە، چونکە ڕوو بەڵگەیە لەسەر جوانی یان پێچەوانەکەى، هەردوو دەست بەڵگەن لەسەر قەڵەوى وبەهێزی ولاوازى لاشە، وئەمیش مەزهەبی زۆرینەى زانایانە، ومەرج نییە ئافرەتەکە ڕازی بێت لەسەر ئەم سەیرکردنە بەڵکو بۆی هەیە سەیری بکات ئەگەر بێئاگاش بێت، وبە بێ ئەوەى پێی بڵێت چونکە ئەمە کردەوەى جابری کوڕی عبداللە بوو -ڕەزای خوای لێبێت-، وئەگەر نەیتوانى سەیری بکات؛ ئەوا دەتوانێت ئافرەتێک بنێرێت کە متمانەى پێدەکات بۆئەوەى سەیری بکات وسیفەتەکانى بۆ بگێڕێتەوە، وئەمە ڕێگەپێدراوە لە شەریعەتدا چونکە دەبێتە هۆی دروستبوونی تەبایی وخۆشەویستی لە نێوان هەردوویان، ئەگەر هاوسەرگیریەکە بە زانینەوە بوو ئەوا زۆر جار لە پاشاندا تووشی پەشیمان بوونەوە نابن.
لە موغیرەی کوڕی شوعبەوە دەڵێت: هاتم بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- قسەم لەگەڵیدا کرد سەبارەت بە ئافرەتێک کە دەمەوێت مارەی بکەم، فەرمووی: «بڕۆ سەیری بکە، چونکە بەهۆی ئەوەوە تەبایی وخۆشەویستی لە نێوانتان دروست دەبێت»، چووم (بۆ داواکردنی) ئافرەتێک لە ئەنساڕ، و(خوازبێنیم) کرد لە ڕێگای باوک ودایکیەوە، وقسەکەى پێغەمبەرم بۆیان باسکرد -صلى اللە علیە وسلم-، وا دیار بوو حەزیان لەو قسەیە نەکرد، ئافرەتەکە ئەو قسانەى بیست، ولە نێو ژوورەکەى خۆی بوو، ووتی: ئەگەر پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى پێکردوویت کە سەیر بکەیت، سەیر بکە، ئەگەر نا سوێندت دەدەم کە سەیرم نەکەیت، وەکو ئەوە وابێت ئەم مەسەلەى بە گەورە دانا، منیش سەیرم کرد وهاوسەرگیریم لەگەڵیدا کرد، باسی ئەوەى کرد چۆن گونجان لەگەڵ یەکتر (بەهۆی ئەم بینینەوە).
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى سونەتە -موستەحەبە- کە پیاو سەیری ئەو ئافرەتە بکات کە دەیەوێت مارەی بکات، وئەمیش نزیکترە بۆئەوەى پێکەوە بگونجێن وتەبایی ڕووبدات لە نێوانیان، بۆیە بە زانینەوە هاوسەرگیری لەگەڵیدا کردووە، ولە پاش ئەمە زۆر جار پەشیمانى ڕوونادات، بۆیە موغیرە -ڕەزاى خواى لێبێت- ڕاوێژی بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد سەبارەت بە مارەکردنی ئافرەتێک؛ ئەویش فەرمانى پێیکرد کە سەیری بکات بۆئەوەى دڵنیا بێت لەوەى ئایا پێکەوە دەگونجێن. وئەمیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى واجبە لەسەر مسوڵمان ئەوەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى پێکردووە قبوڵی بکات بە بێ هیچ گومان ودوو دڵی وجەخاڵەت بوونێک؛ چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تەنها فەرمان بە خێر وچاکە دەکات.
لە موحەمەدی کوڕی مەسلمەوە دەڵێت: چوومە داوای ئافرەتێک، خۆم شاردەوە لە نێو هەندێک دارخورما کە ئەو خاوەندارێتی دەکرد، بە (ئیبن مەسلەمە) ووترا: چۆن ئەمە دەکەیت لەکاتێکدا تۆ هاوەڵی پێغەمبەری خودایت -صلى اللە علیە وسلم-؟ ئەویش (ئیبن مەسلمە) ووتی: گوێم لە پێغەمبەری خودا بووە -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «ئەگەر خواى گەورە داواکردنی ئافرەتێکی خستە نێو دڵی پیاوێکەوە؛ ئەوا ئاساییە سەیری (ئافرەتەکە) بکات».
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەشیکردنەوەى فەرموودەکە: موحەمەدی کوڕی مەسلمە -ڕەزاى خواى لێبێت- ویستی بچێتە خوازبێنی ئافرەتێک، بۆیە خۆی شاردەوە بۆئەوەى سەیری بکات، پیاوێک لە تابیعین بینی؛ ئەم کردەوەى ئیبن مەسلەمەى بە لاوە سەیر بوو، ئەویش (ئیبن مەسلەمە) پێی ووت کە ئەم کردەوەیە فەرمانى پێغەمبەری خودایە -صلى اللە علیە وسلم-: ئەگەر کەسێک ویستی بچێتە خوازبێنی ئافرەتێک وخواى گەورە مارەکردنی ئەو ئافرەتەى خستە نێو دڵیەوە؛ ئەوا با سەیری ئافرەتەکە بکات، ئەمیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى سونەتە سەیری ئەو ئافرەتە بکرێت کە پیاو دەیەوێت مارەی بکات ئەگەرچیش ئافرەتەکە ئاگای لێ نەبێت، وئەگەرچیش پیاوەکە ناچار بوو خۆی بشارێتەوە بۆ سەیرکردنی، ئەمیش تەنها دروستە لە حاڵەتی پێویستدا (ئەگەر بیەوێت خوازبێنی ئافرەتێک بکات).
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بێوەژن* خۆی شایستەترە بڕیار لەسەر مارەییەکەى بدات زیاتر لە سەرپەرشتیارەکەى (وەلی ئەمرەکەى)، وکچ (کە پێشتر مارەنەکراوە) داواى ڕازی بوونی لێدەکرێت، وڕازی بوونی بێ دەنگ بوونیەتی». *(واتا: ژنێک تەڵاقدرا بێت یان مێردەکەى مردبێت)
موسلیم گێڕاویەتیەوەفەرموودەکە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى بێوەژن* خۆی شایستەترە بڕیار لەسەر مارەییەکەى بدات زیاتر لە سەرپەرشتیارەکەى (وەلی ئەمرەکەى)، واتا سەرپەرشتیارەکەى ناتوانێت بیدات بە شوو هەتاوەکو ئافرەتەکە ڕوخسەت دەدات ئەویش بە ووتن چونکە خۆی شایستەترە لەوەى ڕازی بێت لەسەر ئەو گرێبەستە؛ بۆیە ئەگەر ئافرەتەکە ڕازی نەبوو ئەوا سەرپەرشتیارەکەى ناتوانێت هیچ شتێک بکات وڕێگەپێدراو نییە بە زۆر بیداتە شوو، وکچ (کە پێشتر مارەنەکراوە) داواى ڕازی بوونی لێدەکرێت لە لایەن سەرپەرشتیارەکەیەوە بۆئەوەى بیداتە شوو، وڕازی بوونی کچەکە بێ دەنگ بوونیەتی، ونابێت بە زۆر بدرێتە شوو ئەگەر خۆی ڕازی نەبێت لەسەر ئەو هاوسەرگیرییە. *(واتا: ژنێک تەڵاقدرا بێت یان مێردەکەى مردبێت)
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «کچێکی (کە پێشتر مارەنەکراوە) هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەی کرد کە باوکی بە زۆر ئەوی بە شوو داوە لەکاتێکدا ئەو حەز ناکات، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بژاردەى پێیدا».
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەکچێکی گەنج هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەی کرد کە باوکی دەیویست بە زۆر ئەو بە شوو بدات بە پیاوێک بێ ئەوەى خۆی ڕازی بێت وڕوخسەتی لێوەربگرێت، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بژاردەى پێیدا لە نێوان لە لای ئەو پیاوە بمێنێتەوە و لەسەر فەرمانەکەى باوکی بەردەوام بێت، یان ئەو هاوسەرگیرییە هەڵبوەشێنێتەوە وڕەتی بکاتەوە، چونکە دەبێت ئافرەت ڕازی بێت لەسەر هاوسەرگیری کردن وئەمە بەهەند وەرگیراوە لە شەریعەتدا، ونابێت وەلى ئەمرەکەى (سەرپەرشتیارەکەى) بیداتە شوو مەگەر پاش ڕوخسەتی خۆی نەبێت، چونکە کچیش کە لە پێشتردا مارە نەکراوە؛ خۆی ژیرە وپێگەیشتووە، بۆی هەیە هاوسەرگیرییەکە ڕەت بکاتەوە یان ڕازی بێت. و بەهەند وەرگرتنی ڕای کچی پێگەیشتوو -باڵغ-، ونادروستی بە زۆر بە شوودانى؛ فەتوای لیژنەى فەتوادانە (اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء) لە وڵاتی دوو حەرەمە پیرۆزەکە.
لە یەزیدی کوڕی ئەسەمەوە دەڵێت: مەیمونەى کچی حاریس -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەى بۆمکرد: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هاوسەرگیری لەگەڵدا کرد لە کاتێکدا ئەو لە دەرەوەى حاڵەتی ئیحرام بەستندا بوو»، (یەزید) دەڵێت: «پوری من، وپوری ئیبن عەباس بوو».
موسلیم گێڕاویەتیەوەیەزیدی کوڕی ئەسەم باسی ئەوە دەکات کە دایکی ئیمانداران مەیمونەى کچی حاریس -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەى بۆیکرد: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هاوسەرگیری لەگەڵدا کرد لە کاتێکدا ئەو (مەیمونە) لە دەرەوەى حاڵەتی ئیحرام بەستندا بوو، واتا هاوسەرگیرییەکە لە حاڵەتی بەستنی ئیحرامدا نەبوو بۆ ئەنجامدانى حەج یان عومرە، پاشان باسی نزیکی ڕەچەڵەکی خۆی وعبد الله کوڕی عەباسی کرد -ڕەزاى خوایان لێبێت- لەگەڵ مەیمونە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پوریان (خوشکی دایکیان) بووە، وهەروەها ئیبن عەباسیش بەهەمان شێوە ئەم گێڕانەوەى باسکردووە لە مەیمونەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- ئەویش ئەوەیە (موحریم) -لە حاڵەتی ئیحرام بەستندا- نەبووە کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هاوسەرگیری لەگەڵدا کرد.
لە عەلیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نەفرەتی خواى گەورە لە: (المحلل:موحەلیل)* و (المحلل له:موحەلیل لەهو)**». *(المُحَلِّل:موحەلیل // ئەو پیاوەیە ئافرەتێکی سێ جار تەڵاقدراو مارە دەکات بۆئەوەى بە چوونە لای -جیماع کردنی- بۆ مێردی یەکەم حەڵاڵی بکات)، **(المُحَلَّلَ له:موحەلیل لەهو // واتا مێردى یەکەم کە لەسەر داواى ئەو ئەم کارە دەکرێت)
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەئەگەر ئافرەتێک سێ جار تەڵاقدرا بێت ئەوا حەڵاڵ نابێت بۆ مێردی یەکەم کە سێ جار تەڵاقی داوە هەتاوەکو پیاوێکی تر مارەی دەکات وجیماعی لەگەڵدا دەکات؛ پاشان تەڵاقی دەدات، هەندێک کەس ڕێگای فێڵ دەگرێتە بەر بەرامبەر حوکمە شەرعییەکان، بۆیە لەگەڵ پیاوێک ڕێک دەکەوێت بەوەى لەگەڵ ئەم ئافرەتە هاوسەرگیری بکات بە هاوسەرگیرییەکی ڕووکەشیانە وپاشان مەبەستی هاوسەرگیری شەرعی نەبێت وتەڵاقی بدات، بەڵکو مەبەستی ئەوە بێت بۆ مێردی یەکەم حەڵاڵ بێتەوە، چونکە ئەمە فێڵکردنی تێدایە بەرامبەر حوکمە شەرعییەکان ونیشانەى نزمی نەفسە وکەمی غیرەت وجوامێری پیاوە؛ بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم جۆرە هاوسەرگیرییەى حەرامکردووە، ونزاى کردووە لەسەر هەردوو لایان (المحلل:موحەلیل)* و (المحلل له:موحەلیل لەهو)**؛ ئەمیش بەوەى لەعنەت ونەفرەتلێکراو بن ودوور بن لە ڕەحمەتی خواى گەورە -سبحانه وتعالى-. *(المُحَلِّل:موحەلیل // ئەو پیاوەیە ئافرەتێکی سێ جار تەڵاقدراو مارە دەکات بۆئەوەى بە چوونە لای -جیماع کردنی- بۆ مێردی یەکەم حەڵاڵی بکات)، **(المُحَلَّلَ له:موحەلیل لەهو // واتا مێردى یەکەم کە لەسەر داواى ئەو ئەم کارە دەکرێت)