Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way






























Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
لەم فەرموودەیەدا کەعبی کوڕی مالیک -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە ئافرەتێک مەڕێکی سەربڕی بە بەردێکی تیژ؛ هۆکاری ئەمەش ئەوە بوو چونکە مەڕوماڵاتی بەخێو دەکرد لە نزیک شاخی ئوحود، وگورگ پەلاماری مەڕێکی دا، وئەویش گورگەکەى دوور خستەوە، وبەردێکی تیژی هێنا؛ ومەڕەکەى سەربڕی وگۆشتەکەى خوارد، سەبارەت بە ئەمە پرسیار لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرا؛ ئەویش فەرمانى کرد گۆشتەکەی بخورێت.
شیکردنەوەى فەرموودەکە: هەرمسوڵمانێک تواناى هەبوو لەسەر قوربانیکردن، وقوربانی نەکرد، ئەوا با نزیکی شوێنی نوێژی جەژن نەبێتەوە و لەگەڵ خەڵکیدا نوێژ نەکات، چونکە نابێت مسوڵمان واز لە قوربانیکردن بهێنێت لە ڕۆژانى جەژنی قورباندا ئەگەر تواناى هەبوو لەسەر قوربانیکردن، چونکە قوربانیکردن پەرستنێکی مەزنە ودروشمێکی جەژنی قوربانە -عید الأضحى-یە، وزۆرینەى زانایان -الجمهور- لەسەر ئەو ڕایەن کە سونەتێکە جەختی لەسەر کراوەتەوە -سنة مؤکدة-، وهەندێک لە زانایان دەڵێن واجبە لەسەر ئەو کەسەی تواناى هەبێت.
لەم فەرموودەیەدا جابری کوڕی عبداللە -ڕەزای خوایان لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە لە ساڵی پەیمانی حودەیبیەدا لەگەڵ پێغەمبەری خوا -صلی اللە علیە وسلم- قوربانیەکانیان سەربڕی، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى پێیانکرد حەوت کەس بەشدار بن لە قوربانیکردن بە وشترێک یان مانگایەک؛ بۆیە حەوت کەس بەشدار دەبوون لە قوربانیکردن بە یەک وشتر يان يەک مانگا.
خواى گەورە دەفەرموێت: {لَّا يُؤَاخِذُكُمُ ٱللَّهُ بِٱللَّغْوِ فِىٓ أَيْمَـٰنِكُمْ} [البقرة:255] واتە: {خودا سوێندی بێ ھوودە (لەدەم دەرچوون)تان لێ ناگرێت بەڵام سوێندێکتان لێدەگرێت بە دڵ بتانەوێت ومەبەستتان بێت}، عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- سوێندی بێ هوودە (یمین اللغو)ی بەم شێوەیە ڕاڤە کردووە: ئەوەیە دێتە سەر زمانى خەڵکی، کاتێک دەڵێن: نەخێر والله، وبەڵێ والله، وئەوەى دێتە سەر زمان ومرۆڤ لە دڵەوە مەبەستی نییە، وهەروەها لە سوێندی بێ هوودە (یمین اللغو)ە کە لەم ئایەتەدا مەبەستە بریتیە لە سوێند خواردنی مرۆڤ لەسەر شتێک لە ڕابردوو بووە پێی وابووە بەو شێوەیە کە ئەو وتوویەتی، بەڵام ڕوون بووەوە کە پێچەوانەى گومانەکەى ئەو ڕاستە. هەروەها سوێند خواردنێک کە گومانى وایە ڕاستگۆیە لە نەفسی خۆیدا، بەڵام پێچەوانەکەى دەرکەوت، ئەوا ئەمە سوێند خواردنێکی گرێنەدراوە -غیر منعقد-ە، وکەفارەتی ئەم سوێندە نادرێت چونکە خواى گەورە دەفەرموێت: {لَّا يُؤَاخِذُكُمُ ٱللَّهُ بِٱللَّغْوِ فِىٓ أَيْمَـٰنِكُمْ} [البقرة:255] واتە: {خودا سوێندی بێ ھوودە (لەدەم دەرچوون)تان لێ ناگرێت بەڵام سوێندێکتان لێدەگرێت بە دڵ بتانەوێت ومەبەستتان بێت}، واتا: خواى گەورە سزاتان نادات بەهۆی ئەم جۆرە سوێندەوە، وهیچ کەفارەتێک لەسەرتان نییە بەهۆی ئەو جۆرە سوێندە بێ هوودانەوە کە ئەوەى سوێند دەخوات لە دڵەوە مەبەستی نییە. وهەروەها ئەگەر کەسێک سوێند بخوات وگومانى وابێت کەسێک کردەوەیەک دەکات وڕاستگۆیە؛ بەڵام ئەو کردەوەى نەکرد، ئەمیش هەر سوێندی بێ هوودەیە، وباشترین ڕاڤە بۆ ئەم ئایەتە ڕاڤە ونمونە هێنانەوەى عائیشەیە -ڕەزاى خواى لێبێت- ؛ چونکە ئەو لە کاتی دابەزینی وەحی لە ژیاندا بووە؛ وهەروەها زمانى عەرەب دەزانێت.
پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ڕوونی کردەوە کە کەفارەتی نەزری ڕەها؛ ئەگەر دیاری نەکرابێت کە چی مەبەستە لێی و ناوی نەهێنرا بێت: ئەوا كەفارەتەكەی وەكو کەفارەتی سوێندە.
ئەم فەرموودەیە ئەوە ڕووندەکاتەوە ئەگەر دادوەر (حاکم) هەوڵ وکۆششی خۆی دا لە مەسەلەیەکدا هەتاوەکو بەهۆی کۆششەکەى گەیشت بە لێکدانەوەیەک کە باوەڕی وایە ڕاست وهەقە لە مەسەلەکەدا، پاشان ئەگەر حوکم وبڕیارەکەى ڕاست وهەق بێت، ئەمیش مەبەستی خواى گەورەیە لە حوکمەکانیدا، ئەوا ئەم دادوەرەوە دوو پاداشتی بۆ هەیە: پاداشتی ئیجتیهاد کردن، پاداشتی بڕیاردان بە هەق وڕاستی. وئەگەر کۆششی کرد؛ بەڵام نەگەیشت بە هەق وڕاستی لە مەسەلەکەدا، ئەوا یەک پاداشتی بۆ هەیە؛ ئەویش پاداشتی ئیجتیهادەکەیە، چونکە کۆشش کردن بۆ گەڕان بە دوای هەق وڕاستیدا پەرستنە، بەڵام پاداشتی بڕیادارن بە هەق وڕاستی دەستناکەوێت، و لەسەر ئەمە گوناهبار نابێت چونکە هەوڵ وکۆششی خۆی داوە وئیجتیهادی کردووە بە بێ کەمتەرخەمی، بە مەرجێک زانا بێت وکەسێکی شیاو بێت بۆ ئیجتیهاد کردن.
شیکردنەوەى فەرموودەکە: پلەوپایە وفەزڵی ئەو کەسە دەردەخات کە خۆی شاهێدی دەدات پێش ئەوەى داواى لێبکرێت کە شاهێدی بدات، ئەمیش بەڵگەیە لەسەر خێر وچاکێتی چونکە شاهێدی دەدات بۆئەوەى مافەکان بپارێزێت، وئەم فەرموودەیە لێکدانەوەى بەم شێوەیە ئەگەر خاوەن مافەکە سەبارەت بە ئەم شاهێدیە هەقە نەزانێت یان لە بیری چوو بێت، ڕێگەپێدراوە شاهێدی دەرەکە دەستپێشخەری بکات وشاهێدی بدات بە بێ ئەوەى داواى لێبکرێت، وئەمیش باشترین شێوەیە بۆ کۆکردنەوە وتێگەیشتن لە نێوان ئەم فەرموودەیە وئەو فەرموودانەى سەرزەنشتکردنی شاهێدیدەری تێدایە پێش ئەوەى داواى لێبکرێت کە شاهێدی بدات.
لەم فەرموودەیەدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- گەورەیی تاوانى ئەو کەسە ڕووندەکاتەوە کە سوێندی درۆ دەخوات لەسەر مینبەرەکەى کە لە نێو مزگەوتەکەیدایە، ئەگەرچیش ئەم سوێند خواردنە درۆیە لەسەر شتێکی کەم بێت، چونکە ئەمە شوێنێکە ئاماژەیە بۆ ڕێزگرتن و بەمەزندانانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وشوێنی بیرهێنانەوەى ئەو شتانەیە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەیفەرموو لەسەر ئەم مینبەرە، ئەو کەسەی سوێند بە درۆوە دەخوات لەم شوێنە بە پێچەوانەى ئەم وەسفانە هەڵسوکەوتی کردووە، بۆیە شایستەی ئەم هەڕەشەیە، وسوێندی درۆ هۆکارە بۆ سزا وتوڕەیی خواى گەورە بەڵام ئەگەر لە شوێنێکی ڕێزداردا بێت وەکو سەر ئەم مینبەرە بێگومان تاوانێکی گەورەترە.
لەم فەرموودەیەدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەزڵ وپاداشتی ئازادکردنی بەندەکان -کۆیلەکان- لە کۆیلایەتی ڕووندەکاتەوە، ئەمە یەکێکە لە باشترین پەرستنەکان وگەورەترین هۆکارەکان بۆ نزیکبوونەوە لە خواى گەورە، وهۆکارە بۆ ڕزگار بوون لە ئاگری دۆزەخ، ئەگەر ئەم کەسە لە پێناو خواى گەورە ئەو بەندە -کۆیلە- ڕزگار بکات، پاداشتەکەى ئەوەیە کە خواى گەورە ئەو چاکەکارە لە ئاگری دۆزەخ ڕزگار بکات، چونکە پاداشت لە ڕەگەزی کردەوەکانە، چونکە بەندەیەکی مسوڵمانی ڕزگارکرد لە ناڕەحەتی بۆیە خواى گەورە ئەم چاکەکارەی پاداشت دایەوە بەوەى لە ئاگری دۆزەخ ڕزگاری بکات، ئەمیش -خودا زاناترە- چونکە بەندە -کۆیلە- ئازاد نییە لە هەر کردەوەیەک ئەنجامی بدات، هەروەکو ئەوە وایە بوونی نەبێت چونکە ئازاد نییە لە کردەوەکانیدا، بۆیە ئازاد کردنی وەکو ڕزگارکردنیەتی لە نەبوونەوە بۆ بوون، وهەروەها ئازادکردنی لە ناڕەحەتی وزیانەکانى کۆیلایەتی دەیپارێزێت، وخاوەنی خۆی دەبێت ودەتوانێت سوود بە خۆی بگەیەنێت وحوکمە شەرعییەکان جێبەجی بکات وکاروباری ژیانی بەڕێوە ببات بەو شێوەیەی خۆی دەیەوێت وهەڵیدەبژێرێت لە سنووری شەریعەتدا.