





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ڕافیعی کوڕی خەدیجی ئەنساڕی ئەوسیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «نوێژی مەغریبمان دەکرد لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، کاتێک یەکێکمان -نوێژەکەى- تەواو دەکرد؛ هێشتا شوێنی تیرەکانی دەبینی».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریئەم فەرموودەیە ئەوە ڕووندەکاتەوە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زۆرجار نوێژی مەغریبی لە سەرەتاى ماوەى نوێژی مەغریبدا ئەنجامدەدا، بۆیە ئەمە سونەتە، وبەڵگەش بۆ ئەمە ئەوەیە نوێژی مەغریبیان تەواو دەکرد وهێشتا ئەوەندە ڕۆشنایی مابوو کە شوێنی دانانى تیرەکانیان بدۆزنەوە کە دەیهاوێژن لە کاتی جەنگدا.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بگات بە ئەنجامدانى ڕکاتێک لە نوێژی بەیانی پێش ئەوەی خۆر دەربچێت؛ ئەوا نوێژی بەیانی ئەنجامداوە، وهەرکەسێک بگات بە ئەنجامدانى ڕکاتێک لە نوێژی عەسر پێش ئەوەی خۆر ئاوا بێت؛ ئەوا نوێژی عەسری ئەنجامداوە».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کۆتا ماوەى ئەنجامدانى نوێژی بەیانی وعەسر بۆ ئومەتەکەى ڕووندەکاتەوە، دەفەرموێت: (هەرکەسێک بگات بە ئەنجامدانى ڕکاتێک): واتا گەیشتبێت بە ڕکوع بردنێک لە نوێژی بەیانیدا پێش ئەوەی خۆر دەربچێت؛ ئەوا نوێژی بەیانی ئەنجامداوە لە کاتی خۆیدا چونکە ڕکوع بردنەکە لە کاتی خۆیدا بووە، وهەرکەسێک بگات بە ئەنجامدانى ڕکاتێک لە نوێژی عەسر پێش ئەوەی خۆر ئاوا بێت؛ ئەوا نوێژی عەسری ئەنجامداوە لە کاتی خۆیدا چونکە ڕکوع بردنەکە لە کاتی خۆیدا بووە.
لە جوبەیری کوڕی موتعیمەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «قەدەغەی مەکەن لەسەر هیچ یەکێک: تەواف بکات بە دەوری ئەم ماڵەدا (بە دەوری کەعبەدا)، ونوێژی تێدا بکات (لە نێو مزگەوتی حەرام) لە هەرکاتێکی شەو یان ڕۆژ بیەوێت».
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە - دارەمی گێڕاویەتیەوەئەم وتارە بۆ ئەوانەیە بەرپرسیارن سەبارەت بە کاروبار وگرنگیدان بە مزگەوتی حەرام، ولە سەردەمی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وتارەکە بۆ بەنی عەبدمەنافە: مافى ئەوەتان نییە کە قەدەغەی بکەن لەسەر هەریەکێک بیەوێت تەواف بکات بە دەوری ماڵی خوادا (بە دەوری کەعبەدا)، یان نوێژی تێدا بکات (نوێژ لە نێو مزگەوتی حەرامدا بکات) لە هەرکاتێک بیەوێت لە شەو یان ڕۆژدا، ونوێژکردن لێرەدا مەبەست دوو ڕکاتی تەواف کردنە، وهەروەها هەندێک نوێژى تریش دەگرێتەوە؛ ولە نێویانیشدا نوێژی (تحیة المسجد) ئەو دوو ڕکاتەی لە کاتى چوونە نێو مزگەوت ئەنجامدەدرێت وهەروەها ئەو نوێژانەى بەهۆی هۆکارەکانە ئەنجامدەدرێن؛ وفەرموودەکە ڕێنموێنیە بۆ ئەوانەى بەرپرسیارن لەسەر کاروباری مزگەوتی حەرام بۆ ئەوەى ڕێگر نەبن لەوەى خەڵکی نوێژ بکات وتەواف بکات لە مزگەوتی حەرامدا هەرکاتێک بیەوێت، بەڵام ئەو کاتانەی نەهی کراوە نوێژی سونەتی نادیاریکراوی -مطلق-ی تێدا ئەنجامبدرێت وەکو خۆیەتی هەروەکو لە فەرموودەی سەحیحی زۆری تردا هاتووە وتەنها ئەم فەرموودەیە بەڵگە نییە بۆئەوەى ئەو نەهی کردنە نەمێنێت لە مزگەوتی حەرامدا وئەمیش ڕای کۆی زانایانە (جمهورە).
لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دوو جۆر بەیان هەیە: ئەو بەیانەى کە وەکو کلکی گورگە؛ حەڵاڵ نییە نوێژی (بەیانی) تێدا ئەنجامبدرێت وخواردن حەرام ناکات، بەڵام (ئەو بەیانەى) بە (شێوەى) لاکێشەیی لە ئاسۆی (ئاسماندا) دەبێت؛ نوێژی (بەیانی) حەڵاڵ دەکات (ڕێگەپێدراو) دەبێت، وخواردن حەرام دەکات».
حاكم گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەیانی لە ڕوانگەی حوکمدا دابەشکرد بەسەر دوو جۆردا: یەکەم/ پێی دەووترێت: بەیانی ناڕاست -الفجر الکاذب-، لە ئاسماندا بەرز دەبێتەوە وەکو هێڵێکی ستوونی پان وەکو کلکی گورگ وایە چونکە بەرز دەبێتەوە، بۆیە لە کلکی گورگ دەچێت کاتێک بە ستوونی لە ئاسماندا بەرز ودیارە، پاشان نامێنێت وتاریکی دێت، ئەم بەیانە؛ ڕێگە نادات بە ئەنجامدانى نوێژی بەیانی، وخواردن وخواردنەوە حەڵاڵە بۆ کەسێک نیەتی هەبێت وبیەوێت ڕۆژەکەى بەڕۆژوو بێت، چونکە بەیانی ڕاستگۆ -الفجر الصادق- لە هەقیقەتدا نوێژی بەیانی حەڵاڵ دەکات وخواردن وخواردنەوە حەرام دەبێت. دووەم/ بەیانی ڕاستگۆ -الفجر الصادق-: ئەو بەیانە بە شێوەى لاکێشەیی لە ئاسۆی ئاسماندا دەبێت لە باکوورەوە بۆ باشوور، وهیچ تاریکیەک لە پاشی نایەت بەڵکو ڕۆشناییەکەی زیاد دەکات، ئەم بەیانە نوێژی بەیانی حەڵاڵ دەکات -ڕێگەپێدراو- دەبێت، وخواردن حەرام دەکات بۆ کەسێک نیەتی هێنا بێت وبیەوێت بەیانیەکەى ڕۆژوو بگرێت. وجیاوازى نێوان ئەم دوو بەیانە لە ڕوانگەى کاتەوە جیاوازە، جاری وا هەیە ماوەکەى نێوانیان کورتە وجاری وا هەیە درێژە، وجاری وا هەیە بەیانی ناڕاست -الفجر الکاذب- دەرناکەوێت لە ئاسماندا. بە کورتی جیاوازى نێوانیان ئەوەیە: 1- بەیانی ڕاستگۆ -الفجر الصادق- بە شێوەیەکی ئاسۆیی درێژ دەبێتەوە لە باکوورەوە بۆ باشوور بەڵام بەیانی ناڕاست -الفجر الکاذب- بە پێچەوانەوە بە شێوەیەکی ستوونی دەردەکەوێت. 2- لە پاش بەیانی ڕاستگۆ تاریکی نییە، بەڵام لە پاش بەیانی ناڕاست تاریکی هەیە. 3- بەیانی ڕاستگۆ ڕۆشناییەکەى بە شێوەیەکی ئاسۆیی پێکەوەبەستراو و دیارن لە هەموو شوێنێکدا بە ئاسۆیی دەردەکەوێت، بەڵام بەیانی ناڕاست ڕۆشناییەکەى ستوونیە وپێکەوە بەستراو نییە وەکو یەک بەش دەردەکەوێت لە خوارەوە بۆ سەرەوە لە ئاسماندا. ئەم سێ جیاوازییە لە ڕوانگەى قەدەری گەردوونی، بەڵام لە ڕوانگەى شەرعیە لە بەیانی ناڕاستدا -الفجر الکاذب-دا نوێژی بەیانی حەڵاڵ نابێت، وخواردن وخواردنەوە حەڵاڵە بۆ کەسێک بیەوێت بەیانیەکەی ڕۆژوو بگرێت، بەڵام لە بەیانی ڕاستگۆدا -الفجر الصادق- بە پێچەوانەوە ئەنجامدانى نوێژی بەیانی ڕێگەپێداو وحەڵاڵ دەبێت، وخواردن وخواردنەوە حەرام دەبێت لەسەر کەسێک بیەوێت ئەو ڕۆژە ڕۆژوو بگرێت.
لە یەسار -ئەو بەندەیەی ئیبن عومەر ئازادی کرد- دەڵێت: ئیبن عومەر منی بینی لەکاتێکدا لە پاش دەرکەوتنی بەیان نوێژم دەکرد، ووتی: ئەی یەسار، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەرچوو بۆ لامان وئێمەش ئەم نوێژەمان دەکرد، فەرمووی: «ئەوەى ئامادەیە با ڕایبگەیەنێت بە ئەوەى کەسەى کە ئامادە نییە، لە دواى هەڵهاتنی بەیان* نوێژ مەکەن تەنها دوو ڕکات نەبێت**». *(هەڵهاتنی بەیان: واتا ئەو کاتەى بەیانی ڕاستگۆ -الفجر الصادق- دەردەکەوێت وبانگی بەیانی دەدرێت)، **(واتا تەنها دوو ڕکات نوێژی سونەت ئەنجامبدەن)
تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەئیبن عومەر -ڕەزاى خوایان لێبێت- یەساری بینی (خزمەتکاری -بەندەى- بوو پاشان ئازادی کرد) سونەتی نوێژی بەیانی دەکات پاش دەرکەوتنی بەیان وپێش ئەنجامدانی نوێژی بەیانی، لەوەیە زیاتر لە دوو ڕکاتى ئەنجامدابێت، ووتی: (ئەی یەسار، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەرچوو بۆ لامان وئێمەش ئەم نوێژەمان دەکرد): واتا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هاوەڵانی بینی نوێژی سونەتی زیاتریان دەکرد لە پاش دەرکەوتنی بەیان وپێش نوێژی بەیانی؛ ئەمیش پاش ئەوەى دوو ڕکاتی سونەتی نوێژی بەیانیان ئەنجامدا بوو، -صلى اللە علیە وسلم- پێیانی فەرموو: (ئەوەى ئامادەیە با ڕایبگەیەنێت بە ئەوەى کەسەى کە ئامادە نییە): ئەوەى ئامادەیە لەم دانیشتنە ئەم قسەیە ڕابگەیەنێت بەو کەسەی کە ئامادە نییە. (لە دواى هەڵهاتنی بەیان* نوێژ مەکەن): واتا پاش دەرکەوتنی بەیان -پاش بانگی بەیانی- ئەمیش لە گێڕانەوەی (أحمد)دا هاتووە: [لا صلاة بعد طلوع الفجر إلا ركعتي الفجر] واتە: [هیچ نوێژێک نییە لە پاش دەرکەوتنی بەیان مەگەر دوو ڕکاتى -سونەتی پێش- نوێژی بەیانی نەبێت]. (تەنها دوو ڕکات نەبێت**): واتا دوو ڕکات بە کامڵی، لە فەرموودەکەدا بە -سجدتین- هاتووە ولێرەدا بەشێک لە نوێژەکە باسکراوە ومەبەست لێی هەموو ڕکاتەکەیە؛ هەروەکو لە گێڕانەوەکەى پێشووی (أحمد)دا ڕاڤەى کردووە. ئەمیش بە پێی سونەتی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم- چونکە لە پاش دەرکەوتنی بەیان -الفجر الصادق- تەنها دوو ڕکات سونەتی پوختی ئەنجامدەدا. بۆیە ئەگەر بەیان دەرکەوت -بانگی بەیانی دا- نابێت مسوڵمان زیاتر لە دوو ڕکات سونەتی پێش نوێژی بەیانی ئەنجامبدات، چونکە ئەمە سونەت وڕێبازی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم- وباشترین وخێرترین ڕێباز؛ ڕێبازی سونەتی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-. کەواتە جگە لە دوو ڕکاتی سونەتی پێش نوێژی بەیانی؛ ڕێگەپێدراو نییە هیچ ڕکاتێکی تر ئەنجامبدرێت وئەمیش دەبێت یەکێک لەو کاتانەى کە نوێژ تێیدا نەهی لێکراوە مەگەر دوو ڕکاتی سونەتی پێش نوێژی بەیانی نەبێت، وئەگەر کەسێک هاتە نێو مزگەتەوە تەنها دوو ڕکات سونەتی پێش نوێژی بەیانی ئەنجامدەدات وپێویست ناکات دوو ڕکات نوێژی -تحیة المسجد- ئەنجامبدات.*(هەڵهاتنی بەیان: واتا ئەو کاتەى بەیانی ڕاستگۆ -الفجر الصادق- دەردەکەوێت وبانگی بەیانی دەدرێت)، **(واتا تەنها دوو ڕکات نوێژی سونەت ئەنجامبدەن)
لە عبداللەی کوڕی زەیدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «کاتێک پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیکرد (شوێنی) زەنگ (دروست بکرێت)؛ بۆئەوەى خەڵکی کۆ ببنەوە بۆ نوێژ ئەنجامدان، خەونێکم بینی پیاوێک زەنگێکی بە دەستەوە بوو، ووتم: ئەی عبداللە ئەم زەنگە دەفرۆشیت؟ ووتی: تۆ چی پێدەکەیت؟ ووتم: بەهۆیەوە خەڵکی بانگ دەکەین بۆ نوێژ ئەنجامدان، ووتی: ئایا ڕێنیشاندەرت بم بۆ شتێک کە خێرترە لەوە؟ ووتم: بەڵێ (پێم بڵێ)، ووتی: «( الله أكبر، الله أكبر، الله أكبر، الله أكبر، أشهد أن لا إله إلا الله، أشهد أن لا إله إلا الله، أشهد أن محمدا رسول الله، أشهد أن محمدا رسول الله، حيَّ على الصلاة، حيَّ على الصلاة، حيَّ على الفلاح، حيَّ على الفلاح، الله أكبر، الله أكبر، لا إله إلا الله)*»، پاشان لە نزیک پشتمەوە وەستا ووتی: وئەگەر قامەتت بۆ نوێژکردن بڵێ: «(الله أكبر الله أكبر، أشهد أن لا إله إلا الله، أشهد أن محمدًا رسول الله، حيَّ على الصلاة، حيَّ على الفلاح، قَدْ قَامَتِ الصَّلَاةُ، قد قامتِ الصلاة، الله أكبر الله أكبر، لا إله إلا الله)**»، کاتێک بەیانم بەسەردا هات، هاتم بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وئەوەی بینیم بۆیم باسکرد، ئەویش فەرمووی: «بەدڵنیاییەوە، ئەوە خەونێکی هەق وڕاستە إن شاء الله -بە ویستی خواى گەورە-، هەستە لەگەڵ بیلال ئەو وشانەى فێر بکە کە پێت ووترا، با ئەویش (بەو وشانە) بانگ بدات، چونکە ئەو دەنگی لە تۆ خۆشترە»، بۆیە منیش لەگەڵ بیلال هەستام، وئەو وشانەم پێی ووت، وئەویش بانگی پێیان دەدا، عومەری کوڕی خەتاب ئەمەى بیست، ولە ماڵ دەرچوو وجلەکەى ڕادەکێشا ووتی: سوێند بە ئەوەى تۆ بە هەق وڕاستی ناردووە ئەی پێغەمبەری خودا، ئەوەم بینی (لە خەوندا) کە ئەو بینی، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «(فَلِلَّهِ الحَمْدُ)^». ولە گێڕانەوەیەکی تردا: «ئەگەر (بانگی) نوێژی بەیانی بوو بڵێ: (الصلاةُ خيرٌ من النَّوْمِ، الصلاةُ خيرٌ من النومِ، اللهُ أكبرُ اللهُ أكبرُ، لا إله إلا اللهُ)^^». *(واتە: خودا لە هەموو شتێک گەورەترە -چوار جار-، شاهێدی دەدەم بەوەى هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە الله -دوو جار-، شاهێدی دەدەم بەوەى موحەمەد پێغەمبەر ونێردراوی خودایە -دوو جار-، پەلە بکەن وئامادەى نوێژکردن بن -دوو جار-، پەلە بکەن وئامادەى سەرکەوتن بن -دوو جار-، خودا لە هەموو شتێک گەورەترە -دوو جار-، هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە الله)، **(واتە: خودا لە هەموو شتێک گەورەترە -دوو جار-، شاهێدی دەدەم بەوەى هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە الله، شاهێدی دەدەم بەوەى موحەمەد پێغەمبەر ونێردراوی خودایە، پەلە بکەن وئامادەى نوێژکردن بن، پەلە بکەن وئامادەى سەرکەوتن بن، نوێژ ئەنجامدان خەریکە دەستپێدەکات -دوو جار-، خودا لە هەموو شتێک گەورەترە -دوو جار-، هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە اللە)، ^(هەموو حەمد وسوپاسێک بۆ خواى گەورە)، ^^(واتە: نوێژکردن خێرترە لە خەوتن -دوو جار-، خودا لە هەموو شتێک گەورەترە -دوو جار-، هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە اللە؛ واتا لە پاش ووتنی: -حي على الفلاح- سونەتە ئەم ڕستەیە دوو جار بووترێت لە کاتی بانگدان)
ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە - دارەمی گێڕاویەتیەوەئەم فەرموودەیە باسی چیرۆکی بانگدان دەکات، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ویستی زەنگێک بەکاربهێنێت وەکو گاوڕەکان بۆئەوەى خەڵکی کۆببنەوە بۆ ئەنجامدانى نوێژی جەماعەت بەهۆی دەنگی زەنگەکەوە، پاشان ئەمەی ئەنجام نەدا، چونکە ئەمە لە تایبەتمەندی گاوڕەکانە ونابێت مسوڵمان لاساییان بکاتەوە، یەکێک لە هاوەڵان بە ناوى عبداللەی کوڕی زەید -ڕەزای خوای لێبێت- خەونێکی بینی یەکێک زەنگی دەفرۆشت، ئەویش (عبدالله) ویستی بیکڕێت بۆئەوەى خەڵکی کۆببنەوە بۆ نوێژ ئەنجامدان، پیاوەکە پێی ووت: ئایا ڕێنیشاندەرت بم بۆ شتێک کە خێرترە لەوە؟ پاشان ڕستەکانى بانگدانى فێری کرد، بەیانی (عبداللە) چوو بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەم خەونەى بۆی باسکرد، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو کە ئەمە خەونێکی ڕاستگۆیانە وفەرمانى پێیکرد ئەم وشانەى بانگدان بە بیلال بڵێتەوە بۆئەوەى بانگ بدات؛ چونکە دەنگی بیلال خۆشترە، کاتێک عومەری کوڕی خەتاب -ڕەزای خواى لێبێت- ئەمەى بیست هات؛ بە پێغەمبەری ووت -صلى اللە علیە وسلم- کە ئەویش هەمان ئەم خەونەى بینیووە.
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «سونەتە ئەگەر بانگبێژ لە نوێژی بەیانیدا بڵێت: (حَيَّ عَلَى الْفَلَاحِ)^ -پاش ئەوە- بڵێت: (الصَّلَاةُ خَيْرٌ مِنَ النَّوْمِ)^^». ^(واتە: پەلە بکەن بەرەو سەرکەوتن)، ^^(نوێژکردن خێرترە لە خەوتن)
رواه ابن خزيمة والدارقطني والبيهقيئەنەس -ڕەزای خوای لێبێت- دەیگڕێتەوە بۆمان كە یەكێك لەو شتانەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕازی بووە لەسەر ووتنی ئەوەیە: بانگبێژ بە تایبەت لە نوێژی بەیانیدا لە پاش ووتنی: (حَيَّ عَلَى الْفَلَاحِ)*؛ بڵێت: (الصَّلَاةُ خَيْرٌ مِنَ النَّوْمِ)**. *(واتە: پەلە بکەن بەرەو سەرکەوتن)، **(نوێژکردن خێرترە لە خەوتن)
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نێوان نوێژی مەغریب ونوێژی عیشای کۆکردەوە (جەمعیانی کرد): مەغریب سێ ڕکات نوێژی کرد، وعیشا دوو ڕکات نوێژی کرد؛ ویەک قامەت کرا (بۆ هەر یەکێک لە نوێژەکان)».
موسلیم گێڕاویەتیەوەئەم فەرموودەیە کردەوەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕووندەکاتەوە لەو شەوەى نوێژەکانى کۆکردەوە (جەمعیانی کرد) لە موزدەلیفە پاش ئەوەى لە عەرەفەوە هات؛ نێوان نوێژی مەغریب وعیشای کۆکردەوە، نوێژی مەغریب سێ ڕکاتی ئەنجامدا ونوێژی عیشای کورت کردەوە (قەسڕی کرد) بۆ دوو ڕکات، بە یەک بانگدان، وبۆ هەر نوێژێک قامەتێک ئەنجامدرا، واتا: یەک بانگدان ودوو قامەت کرا بۆ ئەم کورتکردن وکۆکردنەی نوێژانە (قەسڕ وجەمعە).
لە عوسمانى ئەبی عاسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت -وتم-: ئەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بم کە بە ئیمامی -پێشنوێژی- خەڵکەکەم، ئەویش فەرمووی: «تۆ ئیمامی ئەوانیت، وڕەچاوی لاوازترینیان بکە، وبانگبێژێک هەڵبژێرە کە کرێ وەرنەگرێت بەرامبەر بانگدانەکەى».
نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەئەم فەرموودەیە ئەوە ڕووندەکاتەوە کە کەسێک خۆی بە شیاو بزانێت بۆئەوەى پێشنوێژی -ئیمامى- خەڵکی بێت؛ ئەوا دروستە داواى بکات لە فەرمانڕەوا، ئەمە داواکردنی دەسەڵاتی دونیایی نییە؛ چونکە نەهی کراوە لە داواکردنی دەسەڵاتی دونیایی، بەڵکو داواکردنی پێشنوێژی کردنە بۆ خەڵکی، ودەبێت ڕەچاوی نوێژخوێنەکان بکات چونکە کەسی لاواز و بەتەمەن وخاوەن پێویستیان تێدایە، ونابێت ناڕەحەتی وقورسی بخاتە سەریان، وباشتر وایە بانگبێژ هیچ نرخێک وەرنەگرێت بەرامبەر بانگدانەکە وداوای پاداشت لە خواى گەورە بکات بۆئەوەى کردەوەکەى نزیکتر بێت لە دڵسۆزی وئیخلاصی بۆ خواى گەورە، وئەگەر کەسی خۆبەخش نەبوو ئەوا دروستە فەرمانڕەوا نرخێک بۆ بانگبێژێت دابنێت لە گەنجینەى ماڵی مسوڵمانان -بیت المال-.