





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە جابری کوڕی سەمورەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «بانگبێژەکەى پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- قامەت کردنی دوادەخست؛ هەتاوەکو ئەگەر پێغەمبەری خودای بیبینیایە -صلى اللە علیە وسلم- دەردەچێت (بەرەو مزگەوت)؛ قامەتی دەکرد بۆ نوێژکردن کاتێک دەیبینی».
موسلیم گێڕاویەتیەوەشیکردنەوەى فەرموودەکە: ئەو کەسەی کاتی قامەت کردن دیاری دەکات ئیمامەکەیە -پێشنوێژەکەیە-؛ چونکە هەروەکو لە فەرموودەکەدا هاتووە بانگبێژ قامەتی نەدەکرد هەتاوەکو پێغەمبەری دەیبینی -صلى اللە علیە وسلم- بەرەو نێو مزگەوت دەهات.
لە عامری کوڕی ڕەبیعەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: لەگەڵ پێغەمبەر بووین -صلى اللە علیە وسلم- لە سەفەرێکدا لە شەوێکی تاریکدا، نەماندەزانى ئاراستەى قیبلە لە کوێیە، بۆیە هەر پیاوێک لە ئێمە بە ئاراستەیەک نوێژی دەکرد، کاتێک بەیانیمان بەسەردا هات، ئەمەمان باسکرد بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ئەم ئایەتە دابەزی: {فَأَيْنَمَا تُوَلُّوا۟ فَثَمَّ وَجْهُ ٱللَّهِ} [البقرة: 115] واتە: {ئینجا ڕوو بكەنە هەر لایەك ڕووتان لە خودا کردووە لەو جێگایە ئاگای لێتانە}
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەگەڵ هاوەڵانی بوو لە سەفەرێکدا لە شەوێکی تاریکدا، وهاوەڵان دڵنیا نەبوون لە ئاراستەى قیبلە، بۆیە بە پێی کۆشش وئیجتیهادی خۆیان نوێژیان کرد، وکاتێک بەیانیان بەسەردا هات بۆیان دەرکەوت بۆ ئاراستەیەکی تر جگە لە ئاراستەی قیبلە نوێژیان کردووە، ئەمەیان باسکرد بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، خواى گەورە ئەم ئایەتە دابەزاند: {وَلِلَّهِ ٱلْمَشْرِقُ وَٱلْمَغْرِبُ فَأَيْنَمَا تُوَلُّوا۟ فَثَمَّ وَجْهُ ٱللَّهِ إنَّ ٱللَّهَ وَٰسِعٌ عَلِيمٌ} [البقرة: 115] واتە: {ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و(هەموو لایەك) هەر خوا خاوەنیەتی ئینجا ڕوو بكەنە هەر لایەك ڕووتان لە خودا کردووە لەو جێگایە ئاگای لێتانە بەڕاستی خوا فراوانگیر وزانایه}.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە نێوان ڕۆژهەڵات وڕۆژئاوادا قیبلە هەیە».
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - مالیك گێڕاویەتیەوەشیکردنەوەى فەرموودەکە: (لە نێوان ڕۆژهەڵات وڕۆژئاوادا قیبلە هەیە): ئەمە ڕوونکردنەوەیە لە لایەن پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- کە لە نێوان ئاراستەى ڕۆژهەڵات وڕۆژئاوا قیبلەیەک هەیە بۆ نوێژخوێنەکان، ئەمە وتارێکە بۆ خەڵکی مەدینە وئەوەی لەسەر ئاراستەى ئەوان بێت وەکو خەڵکی شام؛ چونکە ئەوان لە باکووری مەککەن، وئەوانە لە باکووری مەککەن بۆ نوێژ ئەنجامدان ڕوودەکەنە نێوان ڕۆژهەڵات وڕۆژئاوا، واتا ڕوودەکەنە باشوور چونکە ئاراستەى قیبلەیە. خەڵکی یەمەن وئەوانەى لەسەر ئاراستەى ئەوانن کە دەونە باشووری مەککەوە؛ بەهەمان شێوە بۆ نوێژ ئەنجامدان ڕوودەکەنە باکوور کە دەکەوێتەوە نێوان ڕۆژهەڵات وڕۆژئاواوە. بەڵام ئەوانەى دەکەونە ڕۆژهەڵات یان ڕۆژئاوای مەککەوە قیبلە لای ئەوان لە نێوان باکوور وباشوورە؛ چونکە چوار ئاراستە سەرەکیەکە بریتیە لە: باکوور، باشوور، ڕۆژهەڵات، ڕۆژئاوا، بۆیە ئەگەر نوێژخوێن لە ڕۆژهەڵات یان ڕۆژئاوا بێت ئەوا قیبلەکەى لە نێوان باکوور وباشوورە وئەگەر نوێژخوێن لە باکوور یان باشوور بێت ئەوا قیبلەکەى لە نێوان ڕۆژهەڵات وڕۆژئاوایە، ئەمیش لە ئاسانکردنی خواى گەورە بۆ بەندەکانى؛ چونکە ئەگەر فەرمانی بکردایە بەوەى دەبێت بە ئەوپەڕی وردەکارییەوە ڕوو لە شوێنی کەعبە بکەن ئەوا نوێژی کەس دروست نەدەبوو، هەندێک لادانی کەم لە ئاراستەى قیبلە بۆ کەسێک کە دوور بێت لە کەعبەوە ونەیبینێت؛ هیچ کاریگەرییەکی نییە، بەڵام ئەگەر بەئەنقسەت وبێ ئەوپەڕی هەوڵدان پشت لە کەعبە بکات یان مەککە بکاتە ئاراستەى تەنیشتیەوە لەم حاڵەتەدا نوێژەکەى دروست نییە.
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: کاتێک پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێشنوێژی دەکرد بۆ هاوەڵانی لەناکاو نەعلەکانى داکەند ولە تەنیشتی داینان، کاتێک خەڵکی ئەمەیان بینی؛ ئەوانیش نەعلەکانیان داکەند، کاتێک پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نوێژەکەى تەواو کرد، فەرمووی: «چی هۆکار بوو بۆئەوەى نەعلەکانتان دابکەنن؟»، ووتیان: بینیمان نەعلەکانت داکەند؛ بۆیە ئێمەش نەعلەکانمان داکەند، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «جبریل -صلى اللە علیە وسلم- هات وپێمی فەرموو کە (نەعلەکانم) شتی بۆگەن -یان پیسی- پێوەیە»، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «وئەگەر یەکێکتان هات بۆ مزگەوت با بڕوانێت؛ ئەگەر بینی نەعلەکەى شتی بۆگەن یان پیسی پێوە بوو، با لەسەری لای بدات (پاکی بکاتەوە) وپێیانەوە (بە نەعلەکانیەوە) نوێژ بکات».
ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە - دارەمی گێڕاویەتیەوەڕۆژێکیان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێشنوێژی بۆ هاوەڵانی دەکرد، پاشان لەناکاو نەعلەکانى داکەند ولە تەنیشتی چەپی داینان، کاتێک هاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- ئەمەیان بینی؛ ئەوانیش نەعلەکانیان داکەند وەکو شوێنکەوتنێک بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، کاتێک پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نوێژەکەى تەواو کرد وئاوڕی دایەوە وبینی لەسەر حاڵەتێکن جیاواز لەو حاڵەتەى نوێژیان پێیەوە دەستپێکرد، وپرسیاری لێیانکرد سەبارەت بە هۆکاری داکەندنی نەعلەکانیان. ئەوانیش وەڵامیان دایەوە، ووتیان:(بینیمان نەعلەکانت داکەند؛ بۆیە ئێمەش نەعلەکانمان داکەند): وەکو شوێنکەوتنێک بۆ تۆ؛ چونکە ئەوان -ڕەزاى خوایان لێبێت- گومانیان وابوو حوکمی نوێژکردن بە نەعلەوە هەڵوەشاوەتەوە (نەسخ بووەتەوە)، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆکاری داکەندنی نەعلەکانى بۆیان ڕوونکردەوە، فەرمووی: (جبریل -صلى اللە علیە وسلم- هات وپێمی فەرموو کە -نەعلەکانم- شتی بۆگەن -یان پیسی- پێوەیە): واتا جبریل -علیه السلام- هات بۆ لای لە کاتی نوێژکردنیدا وپێی ووت کە نەعلەکانى شتی بۆگەن یان پیسی پێوەیە -ئەمە گومانێکە لە لایەن گێڕەرەوەى فەرموودەکە-، پاشان -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (وئەگەر یەکێکتان هات بۆ مزگەوت با بڕوانێت؛ ئەگەر بینی نەعلەکەى شتی بۆگەن یان پیسی پێوە بوو، با لەسەری لای بدات -پاکی بکاتەوە- وپێیانەوە -بە نەعلەکانیەوە- نوێژ بکات): ئەگەر یەکێکتان ویستی بچێتە نێو مزگەوتەوە بە نەعلەکانیەوە ونوێژیان پێوە بکات، واجب ئەوەیە سەیر بکات بۆئەوەى دڵنیا بێت لەوەى شتی پیس وبۆگەنی پێوە نییە، ئەگەر شتی پیسی پێوە بوو ئەوا با مەسحی بکات وبیهێنێت بەسەر خاک وخۆڵی سەر زەوی، بۆئەوەى شتە پیسەکان نەمێنن وپاشان نوێژیان پێوە بکات، وئەمیش ماناى ئەوە نییە کە مرۆڤ هەر دەبێت نوێژ بە نەعلەکانیەوە بکات؛ بەڵکو ئەمە بۆ ئەو کەسەیە کە دەیەوێت بە نەعلەکانیەوە نوێژ بکات؛ دەبێت نەعلەکانى شتی بۆگەن وپیسی پێوە نەبێت وپاک بن، وپاشان ئەگەر ویستی نوێژیان پێوە دەکات، وئەوەى نوێژ بە نەعلەکانیەوە بکات وئاگای لە پیسی سەر نەعلەکەی یان عەمامەکەى یان کڵاوەکەى یان جلەکەى نەبوو، ولە کاتی نوێژدا ئەمەى زانی ئەوا دەبێت یەکسەر دایبکەنێت وبۆ جلەکە ئەگەر جلێکی تری لە ژێرەوە لەبەر بوو کە عەورەتی دادەپۆشی ئەوا دەبێت ئەو جلەى سەرەوە کە پیسی پێوەیە دایبکەنێت وبەو جلەوە نوێژ بکات کە عەورەتی دادەپۆشێت، وبەردەوام دەبێت لە نوێژەکەى ودووبارە کردنەوەى نوێژی لەسەر نییە، وئەگەر نەتوانێت پیسی لەسەر جلەکە لابدات مەگەر پاش دەرکەوتنی عەورەتی نەبێت ئەوا لەم حاڵەتەدا نوێژەکەى دەپچڕێنێت وعەورەتی دادەپۆشێت ونوێژەکەى دووبارە دەکاتەوە.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر هەرکەسێک پێی نا بە شتێکی پیس بە خوفەکانى*، پاکدەکرێنەوە بە خۆڵی سەر خاک». *(خوف: وەکو گۆرەوی وایە لە پێست دروستدەکرێت)
ئیبنوداود گێڕاویەتیەوەئەگەر مرۆڤ خوف* یان نەعل یان هەرشتێکی تر لە پێبکات کە پێی دادەپۆشێت، پاشان پێی نا بەسەر شتێکی پیس وناخاوێن، وبەردەوام بوو لە ڕێکردن بەو نەعلە یان خوفەوە پیسەوە لە شوێنێکی تری پاکدا، یان خۆی پاکی بکاتەوە بە هێنانى خۆڵی سەر خاکەکە بەسەر ئەو شتەى لە پێی کردووە؛ ئەوا پاک دەبنەوە ودروستە نوێژیان پێوە بکات. *(خوف: وەکو گۆرەوی وایە لە پێست دروستدەکرێت)
لە عبداللەی کوڕی شیخیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودام بینی -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی دەکرد، ودەنگێک لە سینگیەوە دەردەچوو وەکو دەنگی بەردەئاش بەهۆی گریانیەوە -صلى اللە علیە وسلم-».
نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەعبداللەی کوڕی شیخیر -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەری خودای بینی -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی دەکرد، ودەنگێکی دەبیست لە سینگیەوە دەردەچوو وەکو دەنگی بەردەئاش وابوو کاتێک کەسێک خۆراکەکەى نێوی دەهاڕێت دەنگێکی هەیە، بۆیە ئەم هاوەڵە دەنگی گریانی پێغەمبەری چواند -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتی نوێژدا بە دەنگی بەردەئاش، ئەمە حاڵی پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- لەگەڵ پەروەردگاری، لەکاتێکدا خواى گەورە لە هەموو گوناهەکانى پێشوو وداهاتووی خۆشبووە، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا تەقوادارترین مرۆڤ بووە ولە هەموو خەڵکی زیاتر لە خودا ترساوە؛ ئەمیش بەهۆی ئەوەى لە هەموو کەسێک زیاتر خودای ناسیووە.
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەرچوو بەرەو (مزگەوتی) قوبا بۆئەوەى نوێژی تێدا ئەنجامبدات»، دەڵێت: ئەنساڕ هاتن وسەلامیان لێیکرد لەکاتێکدا نوێژی دەکرد، دەڵێت: ووتم بە بیلال، ئایا پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- چۆن وەڵامی ئەوانی دەدایەوە کاتێک سەلامیان لێیکرد وئەو نوێژی دەکرد؟ (بیلال) ووتی: ئاوای دەکرد، دەستی -ڕاستی- درێژکردەوە -بەرەو پێشەوە- وناولەپی بەرەو خوارەوە بوو، وپشتی دەستی بەرەو سەرەوە بوو.
تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەئەم فەرموودەیە ئەو ڕووندەکاتەوە کە دروستە بە ئاماژە کردن وەڵامی سەلامکردن بدرێتەوە تەنها لە کاتى نوێژدا چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەنجامیداوە کاتێک ئەنساڕ هاتن وسەلامیان لێیکرد وئەو نوێژی دەکرد لە مزگەوتی قوبائدا، تەنها دەستی ڕاستی هەتاوەکو مەچەکی یان بازووی درێژکردەوە -بەرەو پێشەوە- بەشێوەیەک ناولەپی بەرەو خوارەوە بوو، وپشتی دەستی بەرەو سەرەوە بوو.
لە ئەبی قەتادەی ئەنساڕیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودام بینی -صلى اللە علیە وسلم- پێشنوێژی بۆ خەڵکی دەکرد وئومامەى کچی ئەبی عاس کە کچی زەینەبی کچی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم- لە باوەشی بوو، ئەگەر ڕکوعی ببردایە دایدەنا (لەسەر زەوی)، وئەگەر لە سوجدە بردن بەرز بووایەتەوە (دیسانەوە لە باوەشی دەگرت)».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریشیکردنەوەى فەرموودەکە: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێشنوێژی بۆ خەڵکی دەکرد وئومامەى کچی ئەبی عاس کە کچی زەینەبی کچی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم- لە باوەشی بوو، ئەگەر ڕکوع یان سوجدەی ببردایە دایدەنا لەسەر زەوی، وئەگەر لە سوجدە بردن بەرز بووایەتەوە دیسانەوە لە باوەشی دەگرت، وئەمیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى ئاساییە مرۆڤ منداڵ لە باوەشی بێت لە کاتی نوێژدا.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دوو ڕەشەکە -الأسودین- بکوژن لە کاتی (ئەنجامدانى) نوێژدا: مار ودووپشک».
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە - دارەمی گێڕاویەتیەوەئەم فەرموودە ئەوە ڕووندەکاتەوە کە کردەوەیەکی چاک وداواکراوە کە مار ودووپشک بکوژرێت ئەگەرچیش مسوڵمان لە کاتى نوێژ ئەنجامدان بێت؛ چونکە فەرمان لەسەر کوشتنی ئەم ئاژەڵە زیانبەخشانە هاتووە وهەروەها کردەوەى کوشتنەکە دیاریکراوە ونوێژ پوچەڵ ناکاتەوە.