





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە عبداللەی کوڕی یەزیدی خەتمی ئەنساڕیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: بەرائـ بۆمی گێڕایەوە (وئەو درۆزن نییە)؛ ووتی: ئەگەر پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بیووتایە: (سَمِعَ اللَّهُ لِمَنْ حَمِدَهُ)^؛ هیچ یەکێک لە ئێمە پشتی نەدەچەماندەوە هەتاوەکو پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سوجدەی دەبرد، پاشان ئێمەش لە دوای ئەو سوجدەمان دەبرد. ^(واتە: خودا وەڵامی ئەوانە دەداتەوە کە حەمد وسوپاسی دەکەن)
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریبەڕائی کوڕی عازیب -ڕەزای خوای لێبێت- کە هاوەڵێكی ڕاستگۆیە، دەیگێڕتەوە بۆمان کە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- کاتێک سەری لە ڕكوع بردن بەرز دەكردەوە؛ دەیفەرموو: (سَمِعَ اللَّهُ لِمَنْ حَمِدَهُ) واتە: (الله وەڵامی ئەوانە دەداتەوە كە حەمد وستایشی دەكەن)، ئەوانەی لە پشتی ئەو بوون هەر بە پێوە دەمانەوە، و هیچ کەسێک پشتی بۆ سوجدە بردن نەدەچەماندەوە هەتاوەکو پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- نێوچاوانی دەخستە سەر زەوی، پاشان ئەوانیش لە دوای ئەو سوجدەیان دەبرد.
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «ئەگەر مرۆڤێک نەخۆش بووایە، یان تووشی هەوکردن وئازار بووایە؛ پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- پەنجەى ئاوا لێدەکرد -گێڕەرەوەى فەرموودەکە (سوفیانی کوڕی عویەینە) پەنجەى شایەتمانی لەسەر زەوی دانا وبەرزی کردەوە- وپاشان -صلى الله عليه وسلم- دەیفەرموو: «(بِسمِ اللهِ، تُرْبَةُ أرْضِنَا، بِرِيقَةِ بَعْضِنَا، يُشْفَى بِهِ سَقِيمُنَا، بإذْنِ رَبِّنَا)*». *(واتە: بەناوى خودا، خاکی زەوییەکەمان لەگەڵ لیکی هەندێکمان، نەخۆشەکەمان شیفا دەدرێت، بە ئیزنی پەروەردگارمان)
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریئەگەر مرۆڤێک نەخۆش بووایە، یان تووشی هەوکردن وئازار بووایە؛ پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- هەندێکی لیکی دەخستە سەر پەنجەی شایەتمانى، وپاشان دەیخستە سەر خۆڵی خاکەکە بۆئەوەى هەندێک خۆڵی پێوە بلکێت، ومەسحی دەکرد بەسەر شوێنی برین وئازاری نەخۆشەکە ودەیفەرموو: «(بِسمِ اللهِ، تُرْبَةُ أرْضِنَا، بِرِيقَةِ بَعْضِنَا، يُشْفَى بِهِ سَقِيمُنَا، بإذْنِ رَبِّنَا)*». *(واتە: بەناوى خودا، خاکی زەوییەکەمان لەگەڵ لیکی هەندێکمان، نەخۆشەکەمان شیفا دەدرێت، بە ئیزنی پەروەردگارمان)
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «سونەت ئەوەیە ئەگەر کەسێک کچ مارە بکات؛ حەوت ڕۆژ لە لای بمێنێتەوە وپاشان (شەوەکان) دابەش بکات (لە نێوان خێزانەکانی)، وئەگەر ژن مارە بکات؛ سێ ڕۆژ لە لای بمێنێتەوە وپاشان (شەوەکان) دابەش بکات (لە نێوان خێزانەکانى)». ئەبو قیلابە دەڵێت: ئەگەر بمەوێت دەڵێم: ئەنەس ئەم فەرموودەیەی ڕاستەوخۆ بەناوى پێغەمبەرەوە گێڕاوەتەوە -صلى اللە علیە وسلم- (واتە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم فەرموودەى وتووە).
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریسونەت ئەوەیە ئەگەر کەسێک کچ مارە بکات؛ حەوت ڕۆژ لە لای بمێنێتەوە، بۆئەوەى دڵنەوایی بدات وتەنهایی وشەرمی لەم مارەیی کردنە نەمێنێت، چونکە یەکەم جارە هاوسەرگیری بکات و وپاشان (شەوەکان) دابەش بکات (لە نێوان خێزانەکانی) ئەگەر خێزانی تری هەبوو. وئەگەر کەسێک ژن مارە بکات؛ سێ ڕۆژ لە لای بمێنێتەوە، چونکە کەمتر پێویستی بەو شتانەیە کە پێشووتر باسکرا بە بەراورد لەگەڵ کچ. وئەمیش حوکم وبڕیارێکی دانایانەیە کە لەم فەرموودەیەدا هاتووە، وگێڕەرەوەکان دەڵێن سونەت ئەمەیە کەواتە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- فەرمانى لەسەر ئەم شتانە داوە، ئەبو قیلابە دەڵێت: ئەگەر بمەوێت دەڵێم: ئەنەس ئەم فەرموودەیەی ڕاستەوخۆ بەناوى پێغەمبەرەوە گێڕاوەتەوە -صلى اللە علیە وسلم- (واتە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم فەرموودەى وتووە)، وئەم فەرموودەیە لە لای من (مرفوع)ە چونکە وشەی (لە سونەت:من السنة)ى تێدایە بە ئاشکرا ئاماژە بۆ (رفع) دەکات. وهەر فەرموودەیەک وشەی ووترا (مرفوع)ە واتە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- فەرموویەتی؛ وهەروەکو وایە گێڕەرەوەکە بڵێت: پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- دەفەرموێت.
لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-« سەبارەت بە کچەکەى حەمزە فەرمووی: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە کچەکەى حەمزە فەرمووی: حەڵاڵ نییە بۆ من (مارەی بکەم)، ئەوەی بەهۆی شیرپێدانیشەوە* حەرام دەبێت (مارەکردنی)؛ هەروەکو حەرامبوونی (مارەکردنیەتی) بەهۆی ڕەچەڵەکەوە**، ئەو کچی برامە لە شیرپێدانەوە».*(شیرپێدانەوە: واتا هەردوویان لە یەک ئافرەت شیریان خواردووە پێنج جار یان زیاتر لە خوار تەمەنی دوو ساڵیەوە)، **(ڕەچەڵەک: مەبەست ئەوەیە بەهۆی ئەوەی هەردوویان لە دایک وباوکێک بن، یان هەردوویان لە یەکێکیان بن دایک یان باوک، یان کەسە نزیکەکانى تر بێت کە حەرامە مارەکردنیان)
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریعەلی کوڕی ئەبی تاڵیب -ڕەزای خوای لێبێت- داواى لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد کە کچی حەمزە بخوازێت کە ئامۆزای هەردوویانە. ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو کە حەڵاڵ نییە بۆی مارەی بکات، چونکە کچی برایەتی لە شیرپێدانەوە. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وحەمزە -ڕەزای خواى لێبێت- شیریان خواردووە لە (سویبە:ثوبیة) کە خزمەتکاری ئەبو لەهەب بووە، بۆیە بوو بە برای لە شیرپێدانەوە (برای شیری)، ودەبێتە مامی کچەکەى حەمزە، وهەرکەسێک بەهۆی ڕەچەڵەک* حەرام بێت: بەهۆی شیرپێدانیشەوە** حەرام دەبێت. *(ڕەچەڵەک: مەبەست ئەوەیە بەهۆی ئەوەی هەردوویان لە دایک وباوکێک بن، یان هەردوویان لە یەکێکیان بن دایک یان باوک، یان کەسە نزیکەکانى تر کە حەرامە مارەکردنیان)، **(شیرپێدانەوە: واتا هەردوویان لە یەک ئافرەت شیریان خواردووە پێنج جار یان زیاتر لە خوار تەمەنی دوو ساڵیەوە)
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هەوڵ وکۆششی دەکرد بۆئەوەى ڕۆژی دوو شەممە وپێنج شەممە بە ڕۆژوو بێت».
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەدایکی ئیمانداران عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هەوڵ وکۆششی دەکرد بۆئەوەى ڕۆژی دوو شەممە وپێنج شەممە بە ڕۆژوو بێت، چونکە لەو دوو ڕۆژەدا کردەوەکان پیشانی خواى گەورە دەدرێن، وپێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- حەزی کرد کردەوەکانى پیشان بدرێت لەکاتێکدا ئەو بەڕۆژووە، چونکە خواى گەورە لەو دوو ڕۆژەدا لە هەموو مسوڵمان خۆش دەبێت جگە لە ئەوانە نەبێت کە دەنگ لە یەکتر دابڕیووە هەروەکو لە فەرموودەى تردا هاتووە.
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پەنای بە خودا دەگرت لە جنۆکەکان، وچاولێدانی مرۆڤەکان، هەتاوەکو موعەویزەکان (سورەتی الفلق والناس) دابەزین، دەستی پێیانەوە گرت* و وازی لە هەموو شتێکی تر هێنا». *(واتا: دەیانی خوێندنەوە بۆئەوەى خودا بیپارێزێت وبۆ ڕوقیە وشتی تر)
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوەشیکردنەوەى فەرموودەکە: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پەنای بە خودا دەگرت لە شەڕی جنۆکەکان، وچاولێدانی مرۆڤە حەسوودەکان، ئەمیش لە ڕێگای خوێندنەوەى نزا وزیکرەکانەوە: ئەمیش بەوەى دەیفەرموو: (أعوذ بالله من الجان وعين الإنسان) واتە: (پەنا بە خواى گەورە دەگرن لە جنۆکەکان وچاولێدانى مرۆڤەکان)، هەتاوەکو موعەویزەکان (سورەتی الفلق والناس) دابەزین، کاتێک ئەم دوو سورەتە دابەزین دەستی پێیانەوە گرت* بۆ پەنا گرتن بە خواى گەورە لە زۆر جاردا، و وازی لە هەموو شتێکی تر هێنا لە نزاکانى پەناگرتن وڕوقیە کردن؛ چونکە ئەم دوو سورەتە کۆی گشتی پەناگرتنی تێدایە بە خواى گەورە، وهەروەها کۆی ئەو شتانەى پەنا بە خواى گەورە دەگیرێت لە شەڕ وزیانیان تێیاندا باسکراوە. *(واتا: دەیانی خوێندنەوە بۆئەوەى خودا بیپارێزێت وبۆ ڕوقیە وشتی تر)
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ڕۆژووی دەشکاند پێش ئەوەى نوێژ بکات بە سێ خورمای تەڕ، ئەگەر خورمای تەڕ نەبووایە؛ بە سێ خورمای وشک، وئەگەر خورمای وشک نەبووایە؛ چەند قومێکی کەم ئاوی دەخواردەوە».
تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەئەنەس -ڕەزای خوای لێبێت- لەم فەرموودەیەدا باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- ڕۆژووی دەشکاند بە خواردنی سێ خورمای تەڕ پێش ئەوەى نوێژی مەغریب بکات، ئەگەر خورمای تەڕ نەبووایە؛ بە سێ خورمای وشک ڕۆژووی دەشکاند، وئەگەر خورمای وشک نەبووایە؛ بە چەند قومێکی کەم ئاوی دەخواردەوە وڕۆژووەکەى دەشکاند، دەستپێکردنی ڕۆژوو شکاندن بە خورما یان ئاو گونجاوە چونکە ڕۆژووگر گەدەى بەتاڵە بۆیە نابێت بە خواردنی قورس وچەور دەستپێبکات چونکە زیان بە گەدەى دەگات.
لە ئەسودەى کوڕی یەزیدەوە دەڵێت: پرسیارم لە عائیشە کرد: پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- لە ماڵەوە چی دەکرد؟ ووتی: «خزمەتی خێزانەکەى دەکرد، ئەگەر کاتی نوێژ بهاتایە؛ دەردەچوو بۆ نوێژکردن».
(البخاري) ڕیوایەتی كردووەپرسیار لە (دایكی ئیمانداران) عائیشە كرا سەبارەت بە حاڵی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- لە ماڵەكەیدا وخەریكی چی بوو؟ عائیشە ووتی: مرۆڤێك بوو هەروەكو مرۆڤەكانی تر، ئەوەی پیاوان دەیكەن لە ماڵەكانیاندا ئەویش ئەنجامی دەدا، خزمەتی خۆی وخێزانەكەی دەكرد؛ مەڕی دەدۆشی، وجلەكەی دەدوریەوە، ونەعلەكەی پینە دەكرد، وسەتڵەكەی چاك دەكرد، وئەگەر كاتی نوێژ بهاتایە؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەردەچوو بۆ نوێژکردن بە بێ دواكەوتن.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «باشترین جۆری ژیان لە خەڵکیدا پیاوێکە جڵەوی ئەسپەکەى گرتووە (وئامادەیە) بۆ (جیهاد کردن) لە پێناو خواى گەورە، لەسەری دەفڕێت هەرکاتێک دەنگی جەنگ یان فەرمان بۆ جەنگان دژی دوژمن ببیستێت، لەسەری (بەرەو جەنگ) دەفڕێت؛ مەبەستی شەهید بوونە لە شوێنی مەبەست، یان پیاوێک لەگەڵ کۆمەڵێک پەز دەژێت لەسەر گردێک لەم گردانە یان لە نێو دۆڵێک لەم دۆڵانە، نوێژ ئەنجامدەدات، وزەکات دەدات، وپەروەردگاری دەپەرستێت؛ هەتاوەکو مردن بۆی دێت، لەگەڵ خەڵکیدا تێکەڵ نابێت مەگەر بۆ هۆکارێکی خێر وباش نەبێت».
موسلیم گێڕاویەتیەوەئەم فەرموودەیە ڕوونی دەکاتەوە باشترین جۆری ژیان لە خەڵکیدا پیاوێکە جڵەوی ئەسپەکەى گرتووە (وئامادەیە بۆ دەرچوون وجیهاد کردن لە پێناو خواى گەورە، -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (لەسەری دەفڕێت هەرکاتێک دەنگی جەنگ یان فەرمان بۆ جەنگان دژی دوژمن ببیستێت، لەسەری -بەرەو جەنگ- دەفڕێت؛ مەبەستی شەهید بوونە لە شوێنی مەبەست): واتا بە خێرا دەڕوات لەسەر پشتی ئەسپەکەى هەرکاتێک دەنگی جەنگ ببیستێت کە دوژمن نزیک بووەتەوە، یان فەرمانى پێبکرێت بۆ دەرچوون دژ بە دوژمن، مەبەستی شەهید بوونە لەو شوێنەدا. وهەروەها فەرموودەکە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى کە خۆدوورخستنەوە لە خەڵکی بەتایبەت ئەگەر لە سەردەمی فیتنەدا بوو یان کەسێک لە شوێنێک بێت لە نێو کێو ودۆڵەکان وخودا بپەرستێت و لەگەڵ خەڵکیدا تێکەڵ نابێت مەگەر بۆ هۆکارێکی خێر وباش نەبێت؛ ئەم کەسەیش خێری تێدایە.