





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هێزێکی ناردە سەر بەنی لەحیان، فەرمووی: «با یەک کەس لە دووانتان پێشکەون (بۆ بەشداری کردن لە سوپاکە)، وپاداشت لە نێوانیان دابەش دەکرێت». ولە گێڕانەوەیەکدا (فەرمووی): «با یەک پیاو لە دووان دەربچن (بۆ بەشداری کردن لە سوپاکە)»، وپاشان بەو کەسەی فەرموو کە مایەوە: «هەرکەسێک لە ئێوە بمێنێتەوە وبە چاکە وخێر گرنگی بدات بە خێزان وموڵکی ئەوەى دەرچووە (بۆ جیهاد کردن لە پێناو خوای گەورە)؛ ئەوا نیوەى پاداشتی ئەو دەرچووی هەیە».
موسلیم گێڕاویەتیەوەپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ویستی هێزێک بنێرێت بۆ سەر بەنی لەحیان، کە یەکێکن لە بەناوبانگترین تیرەکانى هۆزی هوزەیل. وزانایان کۆکن لەسەر ئەوەى بەنی لەحیان لەو کاتەدا کافر (بێباوەڕ) بوون، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سوپایەکی ناردە سەریان وبە سوپاکەى فەرموو: (با یەک کەس لە دووانتان پێشکەون -بۆ بەشداری کردن لە سوپاکە-): واتا لە هەر هۆزێک نیوەى بەشدار بێت. (وپاداشت لە نێوانیان دابەش دەکرێت): واتا پاداشت بۆ هەردوو لایان دەبێـت؛ بۆ موجاهید وبۆ ئەوەیشی ناڕوات بۆ جیهاد کردن ویارمەتی خێزان وکەسە نزیکەکانى موجاهیدەکە دەدات لەسەر خێر وچاکە. وئەمیش واتای ئەم فەرموودەیە ڕووندەکاتەوە: (ومن خلف غازياً فقد غزا) واتە: (هەرکەسێک شوێنگرەوەى موجاهید بێت -بە یارمەتیدانى خێزان وکەسە نزیکەکانی لەسەر خێر وچاکە-؛ ئەوا ئەویش جیهادی کردووە -غەزای کردووە-). ولە گێڕانەوەیەکدا: (أيكم خلَّف الخارج في أهله وماله بخير كان له مثل نصف أجر الخارج) [رواه مسلم] واتە: (هەرکەسێک لە ئێوە شوێنگرەوەى موجاهید بێت -بە یارمەتیدانى خێزان وکەسە نزیکەکانی لەسەر خێر وچاکە-؛ ئەوا وەکو نیوەى پاداشتی موجاهیدی هەیە). واتا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی پێکردن بەوەى یەکێکیان دەربچێت بۆ جیهاد کردن ویەکێکی تر بمێنێتەوە بۆئەوەى یارمەتی خێزان وکەسە نزیکەکانى موجاهیدەکە بدات ئەگەر پێویستان بوو؛ ولێرەدا نیوەى پاداشتی ئەو موجاهیدەى دەستدەکەوێت.
لە سەعدی کوڕی ئەبی وەقاسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بانگەشە بکات بۆئەوەى (کوڕی) یەکێکی ترە جگە لە باوکی (ڕاستەقینەى) خۆی -ولە کاتێکدا دەزانێت ئەوە (بانگەشەی بۆ دەکات) باوکی نییە-؛ ئەوا بەهەشت حەرامە لەسەر ئەم کەسە».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریئەم فەرموودەیە هاتووە بۆ ئاگادارکردنەوە لەسەر کردەوەیەک کە خەڵکی لە سەردەمی جاهیلیەت (لە پێش ئیسلامدا) دەیانکرد؛ ئەویش بریتی بوو لەوەى کەسێک بانگەشەی دەکرد کەسێکی تر باوکیەتی جگە لە باوکی ڕاستەقینەى خۆی سەرەڕای ئەوەیشی دەیزانی ئەم بانگەشەیەى درۆیە وحەڵاڵ نییە بۆ هیچ کەسێک ئەم کارە ناڕەوایە بکات، مرۆڤ دەبێت لە ڕووی ڕەچەڵەکەوە خۆی بداتە پاڵ باوکی وباوباپیرانی ڕاستەقینەى خۆی، بۆ نمونە ئەگەر باوکی لە هۆزێکی دیاریکراو بوو وکەسەکە پێی وا بوو ئەم هۆزە گرنگی وناوداری کەمترە لە هۆزێکی تر؛ بۆیە دەڕوات خۆی دەداتە پاڵ هۆزە بەهێزەکە بۆئەوەى ڕەچەڵەکی ناودار بێت وخەڵکی تانەى لێنەدەن بەهۆی هۆزە ڕاستەقینەکەى، هەرکەسێک ئەم کارە بکات؛ هەڕەشەى لێکراوە بە قەدەغەکردنی لە چوونە بەهەشت.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «نکۆڵی مەکەن* لە باوباپیرانتان، هەرکەسێک نکۆڵی لە باوکی بکات؛ ئەوا کوفری کردووە». *(نکۆڵی مەکەن: مەبەست ئەوە نکۆڵی مەکەن لەوەى ئێوە وناوتان بدرێنە پاڵ ناوی باوک و باوباپیرانی ڕاستەقینەتان)
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریهەرکەسێک نکۆڵی* بکات لەوەى ڕەچەڵەکی بدرێتە پاڵ باوکی ڕاستەقینەى وبە زانین وبژاردەى خۆیەوە ئەمە ئەنجامبدات؛ ئەوا کوفرى بچووکی کردووە، ومەبەست هەقیقەتی کوفر نییە لێرەدا؛ واتا ئەو کوفرە نییە کە هەرکەسێک بیکات بە هەتاهەتایی لە دۆزەخ دەمێنێتەوە، بەڵکو کوفری بچووکی کردووە؛ و بەکارهێنانى وشەی (کوفر) لێرەدا بۆ جەختکردنەوەیە لەسەر حەرامبوونی ئەو کارە وناشیرین کردنی. *(نکۆڵی مەکەن: مەبەست ئەوە نکۆڵی مەکەن لەوەى ئێوە وناوتان بدرێنە پاڵ ناوی باوک و باوباپیرانی ڕاستەقینەتان)
لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەر کۆمەڵێک یان مەفرەزەیەک دەربچن بۆ جیهاد کردن، دەستکەوت (غەنیمە) بەدەست بهێنن وبە سەلامەتی بگەڕێنەوە؛ دوو لەسەر سێی پاداشتەکەیان پێدراوە لەم دونیایەدا، وهەر کۆمەڵێک ومەفرەزەیەک دەربچن بۆ جیهاد کردن، شکست بهێنن وبریندار بن؛ پاداشتی تەواویان لە قیامەتدا پێدەبەخشرێت».
موسلیم گێڕاویەتیەوەئەم فەرموودەیە دوو ئەگەری تێدایە: 1- هەر مەفرەزەیەک دژی دوژمنان جەنگا وپاشان بە سەلامەتی گەڕانەوە ودەستکەوتیان بەرکەوت، پاداشتیان کەمترە لەو مەفرەزەیەی کە سەلامەت نەبووە، یان سەلامەت بوون بەڵام دەستکەوتیان بەرنەکەوتووە، ئەمە ڕای ئیمام نەوەوییە -ڕەحمەتی خواى لێبێت-. 2- فەرموودەکە بەڵگەیە بۆ حەڵاڵبوونی دەستکەوتەکانى جەنگ (غەنیمە) نەک بەڵگە بێت بۆ کەمبوونەوەى پاداشت، بەڵکو ئەوەى تێدایە لەوەیە هەندێک پاداشت لەم دونیایە بەدەست بهێندرێت، ئەوەى دەستکەوتی بەدەستهێناوە وئەوەیشی بەدەستی نەهێناوە پاداشتیان وەکو یەکە، بەڵام ئەوەى بەدەستی هێناوە دوو لەسەر سێی پاداشتەکەى بۆ پێش خراوە لەم دونیایەدا، بەڵام کۆی گشتی پاداشتەکەیان وەکو یەک دەبێت، لە قیامەتدا خواى گەورە بە ئەوانە دەبەخشێت کە دەستکەوتیان بەدەست نەهێناوە هێندەى ئەوەى لەدەستیان چووە؛ وخواى گەورە پاداشتەکان چەند جار دەکات بۆ هەرکەسێک بیەوێت، ئەم ڕاڤەکردنی ئیبن عبد البرە -ڕەحمەتی خواى لێبێت-.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بەندەیەکی* مسوڵمان ئازاد بکات؛ خواى گەورە بەرامبەر بە ئەندامێکی ئەو ئەندامێکی ڕزگار دەکات لە دۆزەخ، تەنانەت دامێنی بە دامێنی». *(بەندە: مەبەست کۆیلە -عبید-ە کە لەو سەردەمەدا دەکڕان ودەفرۆشران)
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریئەم فەرموودەیە ڕوونکردنەوەى فەزڵ وپاداشتی ئازادکردنی بەندەى مسوڵمانی تێدایە، هەرکەسێک بەندەیەکی* مسوڵمان ئازاد بکات؛ وەکو ئەو وایە لاشەی خۆی ڕزگارکردبێت لە ئاگری دۆزەخ، ئازادکردنی بەندە مسوڵمانەکان هۆکاری شکۆداری وسەربەرزییە بۆ مسوڵمانان ئەمیش بەهۆی لابردنی زەلیلێتی بەندایەتی لەسەریان. *(بەندە: مەبەست کۆیلە -عبید-ە کە لەو سەردەمەدا دەکڕان ودەفرۆشران)
لە ئەبی ئومامەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک ڕۆژێک لە پێناو خواى گەورە بەڕۆژوو بێت؛ ئەوا خواى گەورە چاڵێک دەخاتە نێوان ئەو ودۆزەخ چاڵێک (پانتاییەکەى) وەکو دووری نێوان ئاسمان وزەوییە».
تورموذی گێڕاویەتیەوەئەم فەرموودەیە فەزڵی وپاداشتی ئەوەى کەسەی تێدایە کە ڕۆژێک لە پێناو خواى گەورە بەڕۆژوو دەبێت، خواى گەورە لە دۆزەخ ڕزگاری دەکات ولێی دووری دەکاتەوە وەکو دووری وپانتایی نێوان ئاسمان وزەوی.
لە ئەبی ڕافیعەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک مردوویەک بشوات؛ وسەبارەتی بێدەنگ بێت، خواى گەورە چل جار لێی خۆشدەبێت».
بەیھەقی گێڕاویەتیەوە - حاكم گێڕاویەتیەوە - طەبەرانی گێڕاویەتیەوەئەم فەرموودەیە ڕوونکردنەوەى فەزڵی ئەو کەسەی تێدایە کە عەیب وکەموکورتیەکانى مردوو دەشارێتەوە پاش ئەوەى لە کاتی شۆردنی دەیبینێت یان پێی دەزانێت، ئەوەى مردوو دەبینێت لەسەر دوو حاڵەتە: 1- پەیوەست بە حاڵیەوە: بۆ نمونە ئەگەر بینی مردوو دەموچاوی ڕەش هەڵگەڕا وناشیرین بوو ئەمە لەوەیە بەڵگە بێت لەسەر خراپەکاری وخراپی کۆتا ژیانەکانى ئەم کەسە، بۆیە نابێت بە خەڵکی بڵێت ئەو پیاوەم بینی سیفەتەکەى بەم شێوەیە بوو چونکە ئەمە ئاشکراکردنی عەیبە وپیاوەکە مرد وچوو ژیای جێهێشت بەرەو لێپرسینەوە وخواى گەورە لێی دەپرسێتەوە بە پێی کردەوەکانى بە پاداشت یان سزادان. 2- شتێک پەیوەست بێت بە لاشەیەوە: وەکو بینینی عەیبە وکەمورکورتیەک لەسەر پشتی یان لاشەی بە شێوەیەکی گشتی؛ کە ئەم کەسە لە خەڵکی دەیشاردەوە لە ژیانیدا، ئەو کەسەی دەیشوات وئەم عەیبانەى مردووەکە دادەپۆشێت؛ پاداشتی زۆر مەزنی بۆ هەیە لەوانەش خواى گەورە چل جار لێی خۆشدەبێت.
لە ئەبی ئومامەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک جیهاد نەکات یان ئامادەکاری بۆ موجاهیدێک نەکات یان شوێنگرەوەى نەبێت بە سەرپەرشتیاری کردنی کەسوکاری لە خێر وچاکەدا؛ ئەوا خواى گەورە تووشی کارەسات وناخۆشی دەکات لە پێش ڕۆژی قیامەت».
ئیبنوداود گێڕاویەتیەوەئەم فەرموودەیە هاندانى تێدایە بۆ جیهادکردن وڕزگارکردنی خەڵک وخاکەکان لە کوفر وشیرک وبت پەرستی، وهەروەها ئاماژەکردنی تێدایە بۆ سزای وازهێنان لە جیهاد کردن لە پێناو خواى گەورە لە دونیا وقیامەتدا یان وازهێنان لە یارمەتیدانی موجاهیدان بەهەرشێوەیەک بێت لە دابینکردنی کەرەستەکانى جەنگ وسەرپەرشتیاریکردنی خاوخێزانیان لە کاتی دەرچوونیان، ئەگەر کەسێک لە کاتی بەرپابوونی جیهاددا وازی لەم شتانە هێنا ئەوا تووشی کارەساتی گەورە دەبێت بەهۆی کەمتەرخەمبوونی لە سەرخستنی ئاینی خواى گەورە.
لە عەدی کوڕی حاتمەوە -ڕەزای خواى لێبێت- دەڵێت: ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، من سەگە فێرکراوەکان دەنێرم، وڕاوم بۆ دەگرن، وناوی خودا دەهێنم (دەڵێم: بسم الله)؟ فەرمووی: «ئەگەر سەگە فێرکراوەکەتت بەرەڵا کرد وناوی خودات هێنا، ئەوا هەرشتێکی گرت بۆت؛ بیخۆ»، ووتم: ئەگەرچیش (سەگەکان ڕاوەکە) بکوژن؟ فەرمووی: «ئەگەرچیش بیانکوژن، هەتا ئەو کاتەى سەگێکیان لەگەڵدا نەبێت کە لەو کۆمەڵە (فێرکراوەدا) نەبن»، پێیم ووت: من ڕمێکی تیژ دەگرمە ڕاو دەیپێکێت؟ فەرمووی: «ئەگەر ڕمە تیژەکەت تێی گرت وڕاوەکەى پێکا؛ بیخۆ، وئەگەر بە شوێنێکی تری لێیدا ئەوا مەیخۆ*». وفەرموودەکەى شەعبی لە عەدیەوە هەمان گێڕانەوەیە بەڵام ئەمەى تێدا هاتووە: «مەگەر سەگەکە (لە ڕاوەکە) بخوات، ئەگەر خواردی ئەوا مەیخۆ، چونکە دەترسم سەگەکە بۆ خۆی ڕاوی کردبێت، وئەگەر سەگی تر هەبوو (لە ڕاوکردندا) لەگەڵ سەگە (فێرکراوەکەى) تۆدا ئەوا مەیخۆ، چونکە تۆ ناوى خودات هێناوە لەسەر سەگەکەى خۆت وناوی خودات نەهێناوە لەسەر سەگی تر». وتێیدا هاتووە: «ئەگەر سەگە فێرکراوەکەتت بەرەڵا کرد وناوی خودا بهێنە، ئەگەر هەرشتێکی بۆت گرت وبە زیندوویی پێی گەیشتی؛ سەری ببڕە، وئەگەر (بە ڕاوەکە) گەیشتی وکوژرا بوو وسەگەکە لێی نەخواردبوو؛ ئەوا بیخۆ، چونکە کاتێک سەگەکە دەیگرێت وەکو سەربڕینی وایە». وهەروەها تێیدا هاتووە: «ئەگەر ڕمەکەت گرت ناوی الله بهێنە». وتێیدا هاتووە: «ئەگەر ڕاوەکە دیار نەبوو ڕۆژێک یان دووان -لە گێڕانەوەیەکدا دوو یان سێ ڕۆژ- (ودۆزیتەوە) وتەنها شوێنەوارى تیرەکەت لەسەری دۆزییەوە، بیخۆ؛ ئەگەر ویستت، ئەگەر دۆزیتەوە لە ئاودا خنکا بوو؛ ئەوا مەیخۆ چونکە نازانیت ئاوەکە کوشتوویەتی یان تیرەکەت؟». *(پێکای: مەبەست ئەوەیە ئەگەر لاشەی ئاژەڵەکەى کون کرد وەکو سەربڕاو دەمرێت وگۆشتەکەى حەڵاڵ دەبێت، بەڵام ئەگەر بە شوێنێکی تری ڕمەکە لێیدا ئەوە وەکو ئەو وایە بە دار یان بەرد لێی درابێت وئاژەڵەکە کوژرا بێت ولێرەدا وەکو سەربڕاو نییە بۆیە گۆشتەکەى حەڵاڵ نییە)
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریعەدی کوڕی حاتم -ڕەزای خواى لێبێت- پرسیاری لە پێغەمبەری خودا کرد -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە ڕاوکردنی سەگە فێرکراوەکان، کە خاوەنەکەیان فێری ڕاوکردنی کردوون، پێی فەرموو: ئەوەى گرتیان بیخۆ ئەگەر لە کاتی ناردنی سەگەکەدا ناوی خودات هێنا ئەگەر سەگی تر جگە لە سەگەکانى خۆت بەشدارنەبوو لەگەڵیان لە ڕاوەکەدا، ئەگەر سەگێکی تری لەگەڵدا بوو ئەوا ڕاوەکە مەخۆ چونکە تۆ ناوی خودا هێنا لەسەر سەگەکەى خۆت وناوی خودات نەهێنا لەسەر سەگەکەى تر، وبە هەمان شێوە ئەگەر ڕمت وەشاند وبەر لاشەی ئاژەڵەکە کەوت وکونی کرد وخوێنی لێوە دەرچوو بیخۆ بەمەرجێک ناوی خودات هێنا بێت، بەڵام ئەگەر بە شوێنێکی تری ڕمەکە لێیدا ئەوە وەکو ئەو وایە بە دار یان بەرد لێی درابێت وئاژەڵەکە کوژرا بێت ولێرەدا وەکو سەربڕاو نییە بۆیە گۆشتەکەى حەڵاڵ نییە ومەیخۆ چونکە لێرەدا بە لێدان مردووە وەکو ئەوەیە کەوتبێتە خوارەوە لە شوێنێک یان بە لێدان یان بە قۆچلێدان مردبێت، وئەگەر سەگەکەى نارد وبینی ڕاوەکە زیندووە سەگەکان نەیان کوشتبوو ئەوا پێویستە سەری ببڕێـت لەو کاتەدا وحەڵاڵ دەبێت ئەگەرچیش سەگێکی تر بەشداری کردبێت لە دۆزینەوەى، وپرسیاری لێیکرد سەبارەت بە ڕاوکردن بە وەشاندنی تیر ئەگەر ناوی خودای هێنا؛ فەرمانى پێیکرد ئەوەى پێکای با بیخوات ئەگەر ڕۆژێک یان دووان نێچیرەکەى دۆزیەوە وتەنها شوێنەواری تیرەکەى بەسەرەوە بوو ئەوا دروستە بیخوات بەڵام ئەگەر خنکا بوو لە ئاودا ئەوا نابێت بیخوات چونکە نازانێت ئایا بەهۆی ئاوەکەوە مردووە یان بەهۆی تیرەکەوە.