





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە ماڵەوە نوێژی دەکرد کاتێک نەخۆش بوو، بە دانیشتنەوە نوێژی کرد، وخەڵکانێک لە پشتیەوە بە پێوە نوێژیان کرد، وئاماژەی بۆیان کرد: کە ئەوانیش دابنیشن، وکاتێک نوێژەکە تەواو بوو، فەرمووی: «بەدڵنیاییەوە، ئیمام (پێشنوێژ) بۆئەوە دانراوە بۆئەوەى (خەڵکی) شوێنکەوتووی بن (لە حاڵەت وجووڵەکانى ناو نوێژدا)، بۆیە ئەگەر ڕکوعی برد؛ ئێوەش ڕکوع ببەن، وئەگەر بەرز بوویەوە (لە ڕکوع بردن)؛ ئێوە بەرز بنەوە (لە ڕکوع بردن)، وئەگەر ووتی: (سمع الله لمن حمده)*، ئێوە بڵێن: (ربنا لك الحمد)**، وئەگەر بە دانیشتنەوە نوێژی کرد؛ ئێوەش هەمووتان بە دانیشتنەوە نوێژ بکەن». *(واتە: خودا ئەوانە دەبیستێت کە حەمد وسوپاس دەکەن)، **(پەروەردگارمان، حەمد وسوپاس بۆ تۆ)
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریلەم فەرموودەیەدا هاتووە: ماوەیەک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە دانیشتنەوە نوێژی دەکرد بەهۆی نەخۆشیەوە، وهەروەها ڕوونکردنەوەى چۆنیەتی سیفەتی شوێنکەوتنی ئیمام (پێشنوێژی) تێدایە لە لایەن نوێژخوێنان لە پشتیەوە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی نوێژخوێنانى کردووە سەبارەت بە حیکمەت لە دانانى ئیمام ئەویش بۆئەوەیە نوێژخوێنان شوێنی بکەون لە حاڵەتەکانى ناو نوێژدا، ونابێت لە هیچ یەکێک لە کردەوە وحاڵەتەکانی ناو نوێژدا پێچەوانەى ئەو بن، بەڵکو دەبێت بە شێوەیەکی ڕێکخراو نوێژخوێنان شوێنی کردەوەکانى ئیمام بکەون، ئەگەر ئیمام تەکبیرەی کرد (ووتی: الله أکبر) بۆ چوونە ناو نوێژ؛ دەبێت نوێژ خوێنانیش تەکبیرە بکەن لە پاش ئەو، وئەگەر نوێژخوێنانى بیرهێنایەوە سەبارەت بەوەى خواى گەورە وەڵامی حەمد وسوپاسکردنی ئەوانە دەداتەوە کە داواى لێدەکەن، واتا ئەگەر ووتی: (سمع الله لمن حمده) واتە: (خواى گەورە ئەوان دەبیستێت کە حەمد وسوپاسی دەکەن)، بۆیە ئێوە حەمد وسوپاسی بکەن ئەمیش بە ووتنی: (ربنا لك الحمد) واتە: (پەروەردگارمان حەمد وسوپاس بۆ)، وئەگەر سوجدەى برد ئێوەش شوێنی بکەون؛ وسوجدە ببەن، وئەگەر بە دانیشتنەوە نوێژی کرد بەهۆی ئەوەى ناتوانێت بە پێوە نوێژ بکات؛ -بۆ جێبەجێکردنی شوێنکەوتن- ئێوەش بە دانیشتنەوە نوێژ بکەن، ئەگەرچیش ئێوە تواناتان هەبوو بە پێوە نوێژ بکەن، عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەخۆش بوو؛ بۆیە بە دانیشتنەوە نوێژی دەکرد، وهاوەڵان گومانیان وابوو کە ئەوان دەبێت بە پێوە نوێژ بکەن چونکە دەتوانن، بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئاماژەی بۆیان کرد بەوەى: دابنیشن، وکاتێک نوێژەکە تەواو بوو؛ ڕێنموێنی ئەوەى کردن کە نوێژخوێن نابێت پێچەوانەى ئیمام بێت، بەڵکو دەبێت شوێنی بکەوێت؛ ئەمیش بۆ جێبەجێکردنی شوێنکەوتن بە شێوەیەکی کامڵ، بە شێوەیەک کە دەبێت نوێژخوێن بە دانیشتنەوە نوێژ بکات ئەگەرچیش تواناى وەستانی هەبێت؛ ئەمیش بەهۆی ئەوەى ئیمام بە دانیشتنەوە نوێژ دەکات بەهۆی نەتوانینەوە، وئەگەر ئیمام نوێژی بە پێوە دەستپێکرد ئەوا دەبێت نوێژخوێنانیش نوێژ بە پێوە بکەن، بەڵام ئەگەر لە کاتی نوێژەکەدا بەهۆی نەتوانینەوە دانیشت؛ نوێژخوێنان دەبێت نوێژەکەیان بە پێوە تەواو بکەن ودانەنیشتن؛ ئەمیش بە بەڵگەى ئەو فەرموودەیەی کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێشنوێژی کرد بۆ ئەبوبەکر وخەڵکی کاتێک تووشی کۆتا نەخۆشی بوو.
لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: کاتێک پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هات بۆ مەدینە، ئەوان لە بەرووبوومەکاندا سەلەمیان (سەلەفیان)* دەکرد: بۆ ساڵێک ودوو ساڵ وسێ ساڵ، ئەویش -صلى الله عليه وسلم- فەرمووی: «هەرکەسێک ویستی سەلەف (سەلەم) بکات لە شتێکدا؛ ئەوا با سەلەف (سەلەم) بکات لە پێوانەیەکی دیاریکراو، وکێشێکی دیاریکراو، وبۆ کاتێکی دیاریکراو». *(سەلەم یان سەلەف: جۆرە مامەڵەیەکی بازرگانییە کڕیار وەکو پێشەکیەک نرخەکە دەدات، وبەرهەمەکەى پێدەدرێت پاش ماوەیەکی تر)
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریهەروەکو زانراوە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- لە کاتی کۆچکردنیدا لە مەککەوە بەرەو مەدینە هات، چونکە خەڵکی مەدینە خەریکی کاری شتوکاڵی وڕواندنی بەرووبوومەکان بوون؛ بۆیە سەلەمیان (سەلەفیان)* دەکرد، مامەڵەى سەلەم یان (سەلەف) بریتیە لەوەى لە پێشدا نرخەکە بدرێت وپاش ماوەیەکی تر بەرووبومەکە وەربگرێت، ماوەکە ساڵێک یان دوو ساڵ زیاتر یان کەمتر بێت، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر ئەم جۆرە مامەڵەیە چونکە فرۆشتنی شتومەکێک نییە کە فرۆشیار خاوەندارێتی نەکات کە سەربکێشێت بۆ زیان وفرۆشتنی نەزانراو -نەناسراو-، لەم جۆرە فرۆشتنەدا بەرووبومەکە وخاوەندارێتی وکێش وماوە تێیدا جێگیر کراوە، لەگەڵ ئەمەشدا پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- هەندێک حوکمی بۆیان ڕوونکردەوە لەم مامەڵەیەدا کە لە ناکۆکی وبەگژیەکداچوون دووریان دەکاتەوە کە لەوەیە بەهۆی درێژی ماوەکە ڕووبدەن، فەرمووی: هەرکەسێک ویستی سەلەف (سەلەم) بکات لە شتێکدا؛ ئەوا با سەلەف (سەلەم) بکات لە پێوانە وکێشێکی دیاریکراوی بۆ دابنێت، ولە کاتێکی دیاریکراو بیگەنێت بە کڕیارەکە، ئەگەر کێش (بڕ) وماوەکە زانراو بوو ئەوا ناکۆکی دەبڕێتەوە، هەموو لایەنەکان مافی خۆیان وەردەگرن بە ئەوپەڕی سەلامەتیەوە. *(سەلەم یان سەلەف: جۆرە مامەڵەیەکی بازرگانییە کڕیار وەکو پێشەکیەک نرخەکە دەدات، وبەرهەمەکەى پێدەدرێت پاش ماوەیەکی تر)
لە ڕافیعی کوڕی خەدیجەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «لە نێو ئەنساڕەکاندا ئێمە زۆرترین کێڵگەمان هەبوو، وزەوییەکانمان بە کڕێ دەدا، دەمانووت (سەبارەت بەو زەوییەی بە کرێ دراوە): (بەرهەمی) ئەم خاکە بۆ ئێمە، و(بەرهەمی) ئەو خاکە بۆ ئەوان، ولەوەیە یەکێک لە خاکەکان (لەو زەوییەی بە کرێ دراوە) بەرهەمی هەبووایە، وئەوی تر بەرهەمی نەبووایە، بۆیە (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) نەهی لێکردین لەسەر ئەم کارە، سەبارەت بە پێدانی نرخ بە زیو: نەهی لێ نەکردین (قەدەغەی نەکرد)».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریئەم فەرموودەیە جۆرە دروست ونادروستەکانى بە کرێدانی خاک بۆ کاری کشتوکاڵی (المزراعة) ڕووندەکاتەوە، رافیعی کوڕی خودەیج باسی ئەوە دەکات کە بنەماڵەکەى ئەو خاوەنی زۆرترین کێڵگە بوون لە مەدینەدا، لەسەر شێوازى جاهیلیەت کشتوکاڵیان دەکرد، خاکەکەیان بەکرێدەدا بۆ ئەوەى درەو بکرێت بەرامبەر بە بەشێک لە بەرووبومی خاکەکە لە شوێنێکی دیاریکراویدا، وبەشەکەى تر بۆ جووتیارەکەیە -ئەوەى خاکەکەى بە کرێ گرتووە-، لەوەیە بەشێکی خاکەکە بەرهەمی هەبێت وبەشێکی بەرهەمی نەبێت. بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لێیان کرد لە کردنی ئەم مامەڵەیە، چونکە زیان ومەترسی ونەزانینی تێدایە سەبارەت بە بەرووبوومەکان، دەبێت زانیاری هەبێت سەبارەت بە قەرەبووکردنەوە، ودەبێت هەندێک یەکسانی هەبێت لە بەرهەمی دەستکەوتوو وفەوتاودا، ئەگەر قەرەبووکردنەوە -کرێدانەکە- بەرامبەر بەشێک بێت لەو بەرهەمەى لە خاکەکە دەردەچێت ئەمە پێی دەووترێت بەشداریکردن لە بەرهەمی کشتوکاڵی خاکدا (المزارعة)؛ ودەبێت لەسەر بنەمای دادپەروەری ویەکسانی بێت لە بەرهەمە دەستکەوتوو وفەوتاوەکاندا، ئەمیش بەوە دەبێت هەر لایەنێکیان ڕێژەیەکی دیاریکراو لە بەرهەمەکە وەربگرێت، ودەبێت ڕێژەکە زانراو بێت، ئەم جۆرە مامەڵە دروستە ئەگەر قەرەبووکردنەوە بە ئاڵتون وزیویش بێت، چونکە زانراوە، بەهۆی فەرموودەی: (أما شيء معلوم مضمون، فلا بأس به) واتە: (سەبارەت بە -مامەڵەکردن- بە شتێکی زانراوی زامنکراو، ئەوا ئاساییە -دروستە-).
لە جابرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: (عەزل)*مان ئەنجامدەدا لەکاتێکدا قورئان دادەبەزی، سوفیان دەڵێت: ئەگەر شتێک بووایە نەهی لێبکرایە؛ ئەوا قورئان نەهی لێمان دەکرد. *(عەزل: بریتیە لە دەرهێنانی ئەندامێنی نێرینە لە نێو ئەندامی مێینەى ئافرەت ئەگەر مەنیەکە نزیک بووە لەوەى بێتە دەرەوە؛ بۆئەوەى لە دەرەوەی ئەندامی مێینەى ئافرەتەکە دەربچێت)
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریجابری کوڕی عبداللە -ڕەزای خوایان لێبێت- باسی ئەوە دەکات: (عەزل)*یان ئەنجامدەدا لەگەڵ ئافرەت وئەمەکانیان** لە سەردەمی پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم-، ئەویش ڕازی بوو لەسەر ئەم کارەیان، وئەگەر حەڵاڵ نەبووایە ڕەزامەندی نیشان نەدەدا لەسەر کردنی. وەکو ئەوە وابوو کەسێک بە جابر بڵێت: لەوەیە باسی ئەم کارەی ئێوە بە ئەو نەگەیشتبێت؟ ئەویش (جابر) ووتی: ئەگەر بە ئەو نەگەیشتبێت خواى گەورە پێی دەزانێت، وقورئان دادەبەزی. وسوفیان دەڵێت: ئەگەر شتێک بووایە کە نەهی لێبکردایە ئەوا قورئان نەهی لێیدەکرد، وخودا ڕازی نەدەبوو لەسەر ئەمە. کۆکردنەوەى تێگەیشتن لە دەقەکان: ئەم فەرموودەیەی جابر بەڵگەیە لەسەر دروستێتی عەزل، بەڵام فەرموودەى تر هەیە لەوەیە وا لێی تێبگەین کە عەزل دروست نییە، وەکو گێڕانەوەى جوزامەى کوڕی وەهب دەڵێت: لەگەڵ خەڵکانێک هاتین بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- وپرسیاریان لێی کرد سەبارەت بە عەزل، ئەویش فەرمووی: (ذلك الوأد الخفي) واتە: (ئەوە کوشتنی منداڵە بە شاراوەیی)، چۆن یەک تێگەیشتنی یەکگرتوومان هەبێت کە دژیەکی تێدا نەبێت سەبارەت بەم فەرموودانە؟ وەڵام: بنچینە ئەوەیە عەزل دروستە بەهۆی فەرموودەکەى جابر وئەبی سعید -ڕەزای خوایان لێبێت-، وفەرموودەکەى جوزامە بۆئەوەیە ئەگەر کەسێک بیەوێت ئەم کارە بکات بۆ ڕێگریکردن لە منداڵبوون، وبەڵگەش بۆ ئەمە ئەوەیە کە دەفەرموێت: (ذلك الوأد الخفي) واتە: (ئەوە کوشتنی منداڵە بە شاراوەیی). یان عەزل کردن مەکروهە نەوەک حەرام بێت بەهۆی بەڵگەکانى ترەوە. *(عەزل: بریتیە لە دەرهێنانی ئەندامێنی نێرینە لە نێو ئەندامی مێینەى ئافرەت ئەگەر مەنیەکە نزیک بووە لەوەى بێتە دەرەوە؛ بۆئەوەى لە دەرەوەی ئەندامی مێینەى ئافرەتەکە دەربچێت)، **(ئەمە: واتە ئافرەتی کەنیزەک وموڵکی دەستی ڕاست)
لە ئوم عەتیە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نابێت ئافرەت ماتەمینی ڕابگەیەنێت زیاتر لە سێ ڕۆژ، مەگەر بەهۆی (مردنی) مێردەکەى نەبێت: چوار مانگ ودە ڕۆژ، (لە کاتی ماتەمینیدا) نابێت جلی بۆیەکراو لەبەر بکات؛ مەگەر جلی عەسب^ نەبێت، ونابێت بۆن لەخۆی بدات مەگەر پاش پاکبوونەوە نەبێت (لە سووڕی مانگانە)، دەتوانێت (پاش پاكبوونەوە) کەمێک لە قست وئەزفار^^ لەخۆی بدات». ^(عەسب: جۆرە جلێكی یەمەنیە كە نابێـتە هۆی سەرنجڕاكێشان)، ^^(قست وئەزفار: جۆرێکن لە بخوڕ)
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە لەوەی ئافرەت ماتەمینی ڕابگەیەنێت زیاتر لە سێ ڕۆژ لەسەر مردووی بە وازهێنان لە بۆن وكل وخشڵ وزێڕ وجلی جوان ئینجا مردووەكە باوكی یان برای یان كوڕی یان جگە لە ئەمانە بێت، مەگەر بەهۆی مردنی مێردەکەى نەبێت: چوار مانگ ودە ڕۆژ، لە کاتی ماتەمینی مێردەكەیدا نابێت جلی بۆیەکراو بۆ ڕازاندنەوە لەبەر بکات جگە لە جلی عەسب نەبێت، عەسب جۆرە جلێكی یەمەنیە كە نابێـتە هۆی سەرنجڕاكێشان وبۆیە دەكرێت پێش چنینی، ونابێت كل لە چاوی بدات بۆ خۆ ڕازاندنەوە، ونابێت بۆن لەخۆی بدات مەگەر پاش پاکبوونەوە نەبێت لە سووڕی مانگانە، دەتوانێت پاش پاكبوونەوە کەمێک لە قست وئەزفار لەخۆی بدات؛ كە ئەمانە جۆرێکن لە بخوڕ ومەبەستەكانی بۆنیان تێدا نیە، وڕێگەپێدراوە بۆ ئەو ئافرەتەی كە پاك دەبێتەوە لە سوڕی مانگانە بەكاریبهێنێت بۆ لابردنی بۆنی ناخۆش، لە شوێنی خوێنەكە دەدرێت لە دەوروبەری ئەندامێنی زاوزێ، بۆ بۆن خۆشكردن بەكارنایەت.
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئاڵتون مەفرۆشن بەرامبەر بە ئاڵتون مەگەر کێشیان وەکو یەکتر بێت، وکێشی کەمی بە کێشی زۆر مەفرۆشن (یان بە پێچەوانەوە)، وزیو مەفرۆشن بەرامبەر بە زیو مەگەر کێشیان وەکو یەکتر بێت، و کێشی کەمی بە کێشی زۆر مەفرۆشن (یان بە پێچەوانەوە)، وئەوەى ئامادە نییە مەیفرۆشن بەرامبەر ئەوەى ئامادەیە (واتە: با دەست بە دەست بێت لە هەمان شوێندا وبە قەرز نەبێت)». ولە گێڕانەوەیەکدا: «مەگەر دەست بە دەست بێت (واتە: لە هەمان شوێن گۆڕینەوەکە ئەنجامبدرێت وقەرز نەبێت)». ولە گێڕانەوەیەکدا: «مەگەر لە کێشدا یەکسان بن ولە هەمان جۆری شتومەکە (دیاریکراوەکان) بن (و دەبێت دەست بە دەست بێت)».
موسلیم گێڕاویەتیەوە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریلەم فەرموودەیەدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی دەکات لە جۆرەکانى ڕیبا (سوو) لە هەردوو جۆرەکەى: ڕیبای زیادە (ڕیبای فەزڵ -الفضل-)؛ ئەمیش بریتیە لە نرخی زیاتر وەرگرتن، وڕیبای دواخستن (ربا النسیئة)؛ ئەمیش بریتیە لە دواخستنی پێدانی نرخ یان شتومەک، پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- نەهی دەکات لە فرۆشتنی ئاڵتون بەرامبەر بە ئاڵتون، ئەگەر ئاڵتونەکان لێدراو بن یان نا، مەگەر لە کێشدا یەکسان بن، ودەبێت گۆڕینەوەیان لە هەمان شوێنی گرێبەستەکەدا بێت ونابێت دوا بخرێت، واتا نابێت ئەوەی ئامادە بووە بدرێت بە لایەنی بەرامبەر وئەوی تر دوا بخرێت. وهەروەها نەهی دەکات لە فرۆشتنی زیو بەرامبەر بە زیو، ئەگەر لێدراو بن یان نا، مەگەر لە کێشدا یەکسان بن، ودەبێت گۆڕینەوەیان لە هەمان شوێنی گرێبەستەکەدا بێت ونابێت دوا بخرێت. نابێت یەکێکیان لەوی تر زیاتر بێت، ونابێت لە یەک جیاببنەوە پێش ئەوەى گۆڕینەوەکە ڕوودەدات.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نابێـت ئافرەت وپوری (لە باوکیەوە) پێکەوە کۆ بکرێنەوە لە مارەیی کردندا، ونابێـت ئافرەت وپوری (لە دایکیەوە) پێکەوە کۆ بکرێنەوە لە مارەیی کردندا*». *(واتا: نابێت لە یەک کاتدا ئافرەتێک وپورەکەى هەردوویان خێزانی هەمان پیاو بن)
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریئەم شەریعەتە پاکە هەموو شتێکی هێناوە کە خێر وچاکەى تێدا بێت وهەروەها دژایەتی هەموو زیان وخراپەیەکی کردووە، لەوانەش ڕێنموێنی کردووە بۆ تەبایی ویەکگرتوویی وخۆشەویستی، ونەهی کردووە لە خۆدوورخستنەوە وپچڕان وڕق لێبوونەوە. شەریعەت ڕێگەى داوە بە فرەژنی چونکە بەرژەوەندی زۆری تێدایە، وزۆرجاریش ڕق وناکۆکی لە نێوان ژنەکانی پیاوێک ڕوودەدات بەهۆی غیرەت کردنەوە، بۆیە شەریعەت نەهی کردووە لە هێنانى دوو ئافرەت کە کەسی نزیکی یەکتر بن نەوەک ببێتە هۆی پچڕانی پەیوەندى نێوان کەسە نزیکەکان. نەهی کراوە لەوە پیاوێک لە یەک کاتدا دوو خوشک خێزانی بن، یان کچێک وپوری لە یەک کاتدا خێزانی بن، واتا: ئەگەر بیەوێت ئەوی تر خێزانی بێت دەبێت یەکێکیان تەڵاق بدات پاشان ئەوی تر مارە بکات، یان جگە لەم کۆکردنەوە لە نێوان کەسە نزیکەکاندا کە لە شەریعەتدا باسیان هاتووە،ئەم فەرموودەیە ئاماژەی گشتی ئەو ئایەتە سنووردار دەکات کە خواى گەورە دەفەرموێت: { وَأُحِلَّ لَكُم مَّا وَرَاءَ ذَٰلِكُمْ} [النساء: 24] واتە: {وە بۆتان حەڵاڵکراوە بێجگە لەوانە}.
لە زەینەبی کچی ئەبی سەلەمەوە دەڵێت: کەسێکی نزیکی ئوم حەبیبە مرد، ئەویش داواى بۆنێکی زەردی کرد، و(بۆنەکەى) مەسح کردە سەر باڵەکانى، و ووتی: من ئەمە دەکەم، چونکە گوێم لێبووە کە پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- دەیفەرموو: «حەڵاڵ نییە بۆ ئافرەتێک باوەڕی بە خودا وڕۆژی دوایی هەیە کە ماتەمینی بۆ مردوو بکات زیاتر لە سێ ڕۆژ، مەگەر بۆ مێردە (مردووەکەى) نەبێت: چوار مانگ ودە ڕۆژ (ماتەمەمینی بۆ دەکات)».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریباوکی ئوم حەبیبە کۆچی دوایی کرد، وئەویش زانستی هەبوو سەبارەت بە نەهی کردن لە ماتەمەمینی کردن بۆ مردوو زیاتر لە سێ ڕۆژ، بۆیە ویستی ئەمە جێبەجێ بکات، داواى بۆنێکی زەردی کرد، و(بۆنەکەى) مەسح کردە سەر باڵەکانى، وهۆکاری ئەم بۆن لەخۆدانەى ڕوونکردەوە، ئەویش ئەوەیە گوێی لێبووە کە پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- دەیفەرموو: (حەڵاڵ نییە بۆ ئافرەتێک باوەڕی بە خودا وڕۆژی دوایی هەیە کە ماتەمینی بۆ مردوو بکات زیاتر لە سێ ڕۆژ، مەگەر بۆ مێردە -مردووەکەى- نەبێت: چوار مانگ ودە ڕۆژ -ماتەمەمینی بۆ دەکات-)؛ ماتەمینی بە واتای ئەوە دێت خۆی ناڕازێنێتەوە وبۆن لە خۆی نادات، نەک مەبەست پۆشینی جلی ڕەش وشین بێت بە بەردەوامی، بەڵکو ئافرەت لە ماڵەوە پاش مردنی مێردەکەى یان خزمەکەى دەتوانێت هەر جۆرە ڕەنگێک لەبەر بکات، مەگەر بۆ دەرەوە نەبێت نابێت جلێکی ڕازاوە وسەرنجڕاکێش لەبەر بکات.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نابێت دراوسێیەک ڕێگری بکات لە دراوسێکەى: لەوەى بزماری داری بچەقێنێت بە نێو دیوارەکەیدا»، ئەبو هورەیرە دەڵێت: ئەوە چییە دەبینم ئەمەتان پێ قبوڵ نییە؟ والله من بە زۆری لە نێو ئێوەدا بڵاوی دەکەمەوە (ئەم بابەتە).
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریدراوسێ مافی هەیە بەسەر دراوسێکەى دەبێت ڕەچاویان بکات، پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ڕێنموێنی کردووە کە مرۆڤ پەیوەندی باشی هەبێت لەگەڵ دراوسێ، وباسی ئەوە دەکات کە جبریل -علیه السلام- بەردەوام ڕێنموێنی دەکرد سەبارەت بە دراوسێ هەتاوەکو پێی وابوو کە دەیکات بە میراتگریش، ئەمیش بەهۆی مەزنی مافى و واجب بوونی چاکەکاری بەرامبەر، ونابێت دراوسێکان شەڕ وزیان بە یەکتر بگەیەنن بە قسە یان کردەوە، وهەروەها پێویستە مرۆڤ سوور بێت لەسەر سوود گەیاندن بە پێی توانا بە دراوسێ ولابردنی زیان لەسەریان، لەو سوودانەش ئەگەر دراوسێ ویستی دارێک بچەقێنێت بە دیواری دراوسێکەى ئەوا پێویستە ڕێگەى پێبدات ئەگەر دراوسێی دووەم خۆی زیانی بەر دیوارەکەى نەکەوێت، پێویستە دراوسێی خاوەن دیوار ڕوخسەت بدات لەم سوودە کە دراوسێی یەکەم دەیەوێت چونکە پێویستە، وئەگەر زیانی نەبوو بۆ دیوارەکەى وڕێگەى نەدا ئەوا دەبێت فەرمانڕەوا بە زۆر وایلێبکات کە ڕێگا بدات، ئەگەر پێویست نەبوو ئەوا نابێت زیانێک لابدرێت بە زیانێکی وەکو خۆی، بنچینە ئەوەیە نابێت هیچ زیانێک بدرێت لە مسوڵمان ومافەکانى قەدەغەکراون لەسەر هەموو کەسێک؛ مەگەر بە ڕوخسەتی خۆی نەبێت، کاتێک ئەبو هورەیرە -ڕەزای خوای لێبێت- مەبەستی شەریعەتی زانی لەم سونەتە، نکۆڵی لە خەڵکی کرد بەهۆی ئەوەى کاری پێناکەن، وپەیمانیدا بەوەى ناچاریان بکات بە پابەند بوون بەم سونەتەوە، چونکە دراوسێ مافی زۆری هەیە کە خواى گەورە واجبی کردووە وپێویستە مرۆڤ جێبەجێیان بکات، وزانایان کۆکن لەسەر قەدەغەکردنی چەقاندنی دار بە نێو دیواری دراوسێدا ئەگەر تووشی زیانی بکات مەگەر بە ڕوخسەتی خۆی نەبێت، پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- دەفەرموێت: (لا ضرر ولا ضرار) واتە: (زیان وزیانلێدان نابێت هەبێـت جا بە ئەنقەست یان بە نائەنقەست بێت).