





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- (دەڵێت): پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- عبدالرحمانی کوڕی عەوفی بینی، وشوێنەواری زەعفەران بە لاشەیەوە بوو، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەمە چییە؟». ئەویش ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، هاوسەرگیریم لەگەڵ ئافرەتێکدا کرد، فەرمووی: «چەندێکت پێی بەخشی وەکو مارەیی؟»، ووتی: هێندەی کێشی ناوکە خورمایەک لە ئاڵتون*، فەرمووی: «خواى گەورە بەرەکەت وپیرۆزیت پێ ببەخشێت، وەلیمە** ئەنجامبدە ئەگەر تەنانەت بە مەڕێکیش بێت». *(کێشی ناوکە خورمایەک لە ئاڵتون: پێوەرێکی ئەو سەردەمە بوو بۆ کێشانی ئاڵتون، پێنج درهەم دەکات)، **(وەلیمە: ئەو خواردنەوەیە بەهۆی هاوسەرگیرییەوە ئامادە دەکرێت، وخەڵکی داوەت دەکرێت)
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- شوێنەواری زەعفەرانی بینی لەسەر جلەکانى عبدالرحمانی کوڕی عەوف، ودەبێت پیاوان بۆنێک لە خۆیان بدەن کە بۆن بکرێت وشوێنەواری دیار نەبێت، بەڵام زەعفەران بە پێچەوانەوەیە، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەکو -ئینکاری کردنێک- لەسەر ئەمە پرسیاری لێیکرد، ئەویش ووتی: تازە هاوسەرگیری کردووە، لەوەیە شوێنەواری هاوسەرەکەى بێت بەسەر جلەکانیەوە مابێت. چونکە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بەسۆز وبەزەیی بوو، وبەردەوام سەبارەت بە حاڵی هاوەڵان پرسیاری دەکرد، بۆئەوەى هانیان بدات لەسەر چاکە ونەهیان لێبکات لە شتی ناشیرین وخراپ، پرسیاری کرد سەبارەت بە مارەیی ئەم هاوسەرگیرییە. ئەویش (عبدالرحمان) ووتی: مارەییەکەى هێندەی کێشی ناوکە خورمایەک لە ئاڵتون* بوو مارەییەکەى. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزای بۆی کرد بەوەى خودا ژیانی پیرۆزی وبەرەکەت بکات، وفەرمانی پێیکرد بەوەى وەلیمە** ئەنجامبدات ئەگەر بە سەربڕینی مەڕێکیش بێت. *(کێشی ناوکە خورمایەک لە ئاڵتون: پێوەرێکی ئەو سەردەمە بوو بۆ کێشانی ئاڵتون، پێنج درهەم دەکات)، **(وەلیمە: ئەو خواردنەوەیە بەهۆی هاوسەرگیرییەوە ئامادە دەکرێت، وخەڵکی داوەت دەکرێت)
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: بیلال هات بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وخورمای بەڕنی (جۆرێکە لە خورمای باش) لەگەڵدا بوو، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: «ئەم خورمایەت لە کوێوە دەستکەوت؟»، بیلال ووتی: خورمامان هەبوو جۆرەکەى خراپ بوو، بۆیە دوو گوێل* لەو خورمایەم (لە جۆرە خراپەکەى خورما) فرۆشت بەرامبەر بە گوێلێک (لە خورمای بەڕنی). لەوێدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئاگاداربە، ئاگاداربە، ئەمە بەدڵنیاییەوە ڕیبایە (سووە)! ئەمە بەدڵنیاییەوە ڕیبایە (سووە)! ئەنجامی مەدە، ئەگەر دەتەوێت (جۆرێکی باشتر لە خورما) بکڕیت؛ ئەو خورمایەی (جۆرەکەى خراپترە) بیفرۆشە بەرامبەر بە نرخێک، پاشان -بەو نرخە- (جۆرە باشەکەى خورما) بکڕە». *(گوێل: واتە چوار مشتی هەردوو دەست؛ بۆ کێشانی شتومەکەکان بەکاردەهێنرا لەو سەردەمەدا)
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریبیلال -ڕەزای خوای لێبێت- هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وخورمای بەڕنی (جۆرێکە لە خورمای باش) لەگەڵدا بوو، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی جۆرەکەى بە لاوە سەیر بوو، پێی فەرموو: (ئەم خورمایەت لە کوێوە دەستکەوت؟)، بیلال ووتی: خورمامان هەبوو جۆرەکەى خراپ بوو، بۆیە دوو گوێل* لەو خورمایەم (لە جۆرە خراپەکەى خورماکەى خۆم) فرۆشت بەرامبەر بە گوێلێک (لەم خورما بەڕنیە باشە) بۆئەوەى بیبەخشم بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ولێی بخوات. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم کارەی بەلاوە گەورە بوو وئاگاداری کردەوە کە ئەمە گەورەترین کارەساتە. وفەرمووی: ئەم کارەت ڕیبایە (سووی تێدایە)، وئەنجامی مەدە، بەڵام ئەگەر ویستت خورما خراپەکە بگۆڕیتەوە؛ سەرەتا بیفرۆشە بەرامبەر بە نرخێک، وپاشان بەو پارەیە خورمای باش بکڕە. ئەم ڕێگەیە حەڵاڵە بۆ ئەنجامدانى، بۆئەوەى تووشی مامەڵەی حەرام نەبیت. *(گوێل: واتە چوار مشتی هەردوو دەست؛ بۆ کێشانی شتومەکەکان بەکاردەهێنرا لەو سەردەمەدا)
لە ئیبن مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە: لە نرخی (فرۆشتنی) سەگ، وپارەدان بە لەشفرۆش، وئەو کرێیەش دەدرێت بە فاڵگەرەوە».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریخوای گەورە چەندەها چەند ڕێگایەکی پاک وسەلامەتی داناوە بۆ بەدەستهێنانى ڕزقی حەڵاڵ لە جیاتی ڕێگا پیس وخراپەکان. چونکە ڕێگای یەکەم بەسە، ڕێگای دووەم خراپەکانی زۆرن وسوودەکان ناگەنە ئاستی خراپە وزیانەکان، بۆیە شەریعەت ڕێگا پیس وخراپەکانی حەرامکردووە بۆ بەدەستهێنانى ڕزق وبژێوی، ولە نێوانیان ئەم سێ جۆرە مامەڵەیە: 1/ حەرامبوونی نرخی (لە فرۆشتنی) سەگ، چونکە سەگ پیس وگڵاوە. 2/ حەرامبوونی ئەو پارەیەی زیناکەر (لەشفرۆش) وەریدەگرێت بەرامبەر ئەو تاوانە قێزەوەنە، چونکە هۆکارە بۆ خراپبوونی ئاینداری ودونیای خەڵکی. 3/ وهەروەها حەرامبوونی ئەو پارەیەی دەدرێت بە فاڵگر ودۆزنەکان، چونکە بانگەشەی زانینی ڕووداوەکانى داهاتوو وشتە نەزانراوەکان -غەیب- دەکەن، وبانگەشەی ئەو دەکەن دەتوانن زاڵ بن بەسەر بوونەوەرەکاندا، وبەهۆی سیحر وفاڵگرتنەوە خەڵکی هەڵدەخەڵەتێنن بۆئەوەى پارەکانیان ببەن وبە ناهەق بیخۆن. هەموو ئەم ڕێگایانەی پەیداکردنی پارە حەرام وپیسن، ونابێت مرۆڤ نزیکیان بکەوێتەوە، ونابێت ئەنجامبدرێن بە هەر هۆکارێکەوە بێت، ونابێت بەرامبەر ئەنجامدانیان هیچ شتێک ببەخشرێت ئەگەر پارەیش نەبێت چونکە ئەم کردەوانە لە بنەڕەتدا حەرامن بۆیە نرخەکەیشیان حەرامە، لێرەدا ئاماژەکراوە بۆ حەرامبوونی نرخ وئەمیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى هەرشتێک نرخەکەى حەرام بوو ئەوا کارەکە لە بنەڕەتدا حەرامە، بۆیە لێرەدا ئەم سێ کارە حەرامن چونکە نرخەکان (کرێکەیان) حەرامە، وخواى گەورە ڕێگای زۆر وحەڵاڵی داناوە بۆ بەدەستهێنانى ڕزقی حەڵاڵ وپاک.
لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: سەفەری دەکرد لەسەر پشتی وشترێک بەڵام وشترەکە ماندوو بوو، ویستی بەرەڵای بکات. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێم گەیشت ونزای بۆم کرد، وبە لێدانێک لە وشترەکەی دا، بۆیە بەشێوەیەک ڕێی دەکرد کە هەرگیز وا نەبوو (لە چاکیدا)، پاشان فەرمووی: «بە یەک ئوقیە پێم بفرۆشە»، ووتم: نەخێر، فەرمووی: «پێم بفرۆشە»، بۆیە منیش بە یەک ئوقیە فرۆشتم، بەڵام مەرجەکەم ئەوە بوو کە دەبێت ڕێگام پێبدرێت کە سواری ببم هەتاوەکو دەگەمەوە لای خێزانەکەم. کاتێک گەیشتمەوە ماڵ؛ وشترەکەم هێنا، نرخەکەى پێدام وپاشان گەڕامەوە. کەسێکی نارد بە شوێنمدا، وفەرمووی: «پێت وابوو مامەڵەم لەگەڵتدا کرد (بۆ کەمکردنەوەى نرخەکە) بۆئەوەى وشترەکەت ببەم؟ وشتر ودرهەمەکانت ببە، هەمووی بۆ تۆیە».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریجابری کوڕی عبداللە -ڕەزای خوایان لێبێت- لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوو لە یەکێک لە غەزاکانیدا، وسواری وشترێک بوو کە زۆر ماندوو بوو وچیتر نەیتوانی ڕێبکات لەگەڵ سوپاکەدا بۆیە جابر ویستی بەرەڵای بکات؛ چونکە هیچ سوودێکی نییە، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەکو ڕەحمەتێک بەرامبەر هاوەڵانی لە پاشەوەى سوپاکە ڕێی دەکرد بۆئەوەى یارمەتی لاوازەکان وخاوەن پێویستیەکان بدات، بۆیە گەیشتە لای جابر ئەویش لەسەر پشتی وشترە ماندووەکەى بوو، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزای بۆی کرد ولێدانێکی سووکی لە وشترەکە دا، ئەم لێدانە میهرەبانەى بووە هۆی ئەوەى ڕۆیشتنێک ڕێبکات کە هەرگیز وا ڕێی نەکردووە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە میهرەبانی ڕەوشتی ویستی دڵنەوایی ببەخشێت بە جابر بۆیە قسەی لەگەڵدا کرد بۆئەوەى بە ئاسانی سەفەرەکە بەڕێبکات، فەرمووی: وشترەکەم پێ بفرۆشە بە یەک ئوقیە، جابر -ڕەزای خوای لێبێت- بەهۆی ئەوەى حاڵی وشترەکەى گۆڕا نەیویست پێی بفرۆشێت چونکە ئەم فەرمانکردە ناچێتە بواری فەرمانی واجبەوە بەڵکو مامەڵەیەکی بازرگانییە ونەفرۆشتنی هیچ شتێک لە دینداریەکەى ولە گوێڕایەڵی بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کەم ناکاتەوە، بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دیسانەوە داواى لێیکرد وجابریش پێی فرۆشت بەڵام مەرجەکەى ئەوە بوو هەتاوەکو دەگاتە لای خێزانەکەى لە مەدینە سواری ببێت وپاشان بیهێنێتەوە بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وئەویش -صلى اللە علیە وسلم- ڕازی بوو لەسەر ئەم مەرجە، وکاتێک گەڕانەوە بۆ مەدینە وشترەکەى گەڕانەوە وپێغەمبەریش -صلى اللە علیە وسلم- نرخەکەى پێیدا، وکاتێک نرخەکەى دا وگەڕایەوە ماڵەوە؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کەسێکی بە شوێنیدا نارد؛ وبە جابری فەرموو: گومانت وابوو مامەڵەم لەگەڵتدا کرد (بۆ کەمکردنەوەى نرخەکە) بۆئەوەى وشترەکەت ببەم؟ وشترەکەت ودرهەمەکانت ببە؛ هەمووی بۆ تۆیە، ئەمیش سەیر نییە لە ڕەوشتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وبەخشندەیی ونەرم ونیان بوونی، چەندەها ڕووداوی مەزنی هاوشێوەى ئەمە هەبووە لە ژیانیدا -صلى اللە علیە وسلم-.
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «باسی (عەزل)* کرا لە لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: بۆچی یەکێکتان ئەوە دەکات؟ ئەوە نەفسێک نییە کە خوڵقێندرا بێت؛ بەڵکو خواى گەورە دەیخوڵقێنێت». *(عەزل: بریتیە لە دەرهێنانی ئەندامێنی نێرینە لە نێو ئەندامی مێینەى ئافرەت ئەگەر مەنیەکە نزیک بووە لەوەى بێتە دەرەوە؛ بۆئەوەى لە دەرەوەی ئەندامی مێینەى ئافرەتەکە دەربچێت)
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریباسی (عەزل)* کرا لە لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، هەندێک لە پیاوان ئەنجامی دەدەن لە کاتی جوتبوون لەگەڵ خێزانەکانیان وئەمەکانیان**. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێیان کرد سەبارەت بە هۆکاری ئەنجامدانى ئەم کارە بە شێوازێک کە ئینکار کردنی تێدایە، پاشان هەواڵی پێدان سەبارەت بە مەبەستیان لەم کارە ئەویش بە وەڵامێکی قایلکار کە ڕێگرییان لێدەکات لە ئەنجامدانى ئەم کارە، فەرمووی (کە ئەم واتایە دەگەیەنێت): خواى گەورە قەدەری هەموو شتێکی نوسیووە، ئەم کارە نابێتە هۆی ئەوەى وەچەیەک دروست نەبێت ئەگەر خواى گەورە لە قەدەردا نووسی بێتی کە دەبێت دروست ببێت، چونکە هەموو شتێک بە دەست خواى گەورەیە هۆکارەکان وئەنجامەکان، ئەگەر خواى گەورە بیەوێت منداڵێک بخوڵقێنێت لە مەنی پیاوەکە ئەوا لە شوێنێکە دەڕوات کە هەستی پێناکات بۆ شوێنێک کە تێیدا جێگیر دەبێت ومرۆڤێکی نوێ تێیدا گەشە دەکات وپاشان دێتە بوونەوە، -سبحان الله العظيم- پاک وبێگەرد ومەزنە پەروەردگار وخوڵقێنەری هەموو بوونەوەرەکان. *(عەزل: بریتیە لە دەرهێنانی ئەندامێنی نێرینە لە نێو ئەندامی مێینەى ئافرەت ئەگەر مەنیەکە نزیک بووە لەوەى بێتە دەرەوە؛ بۆئەوەى لە دەرەوەی ئەندامی مێینەى ئافرەتەکە دەربچێت)، **(ئەمەکان: کۆی -أَمَة:ئەمە- یە، واتە کچی بەندە وکۆیلە -کەنیزەک- کە لەو کاتەدا دەفرۆشران دەبوونە موڵکی ئەو کەسەی دەیانکڕێت یان پاش ئەوەى مسوڵمان سەردەکەوتن لە جەنگەکاندا ئافرەتەکانى بێباوەڕەکانیان وەکو سەبایا لە لای خۆیان دەهێشتەوە ومارەیان دەکردن، -سەرەڕای ئەوەى ئەو ئافرەتانە ئەمە یان سەبایا بوون بە ئەوپەڕی ڕێزەوە مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرا لە لایەن مسوڵمانانەوە نەک بەو شێوەیەی باوە لە نێو بیری زۆرێک لە بێباوەڕەکان ودوژمنانی ئیسلام، بەڵکو ئەمە وسەبایای ئەو کاتە ڕێزی زیاتر بوو لە ئافرەتی ئازادی ئەمڕۆ کە کراون بە کاڵا -شتومەک- ودژومنانى ئاین وڕەوشتە جوانەکان بەکاریان دەهێنن بۆ پەیداکردنی کڕیار وشوێنکەوتەی زیاتر-)
لە سەعدی کوڕی ئەبی وەقاسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەڵت بوونی قەدەغە کرد لەسەر عوسمانی کوڕی مەزعون، وئەگەر ڕوخسەتی بدایە؛ ئەوا خۆمان دەخەساند*». *(دەخەساند: بریتیە لە بڕینەوەى گونەکان بۆئەوەى مرۆڤ شەهوەتی نەمێنێت وئەمیش حەرامە ونەهی لێکراوە لە شەریعەتدا)
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریشیکردنەوەى فەرموودەکە: عوسمانی کوڕی مەزعون بەهۆی زۆر خۆویستنی بۆ پەرستنی خواى گەورە، حەزکردنی بۆ خۆ یەکلایی کردنەوە بۆ خودا پەرستی، ویستی واز لە خۆشی وچێژەکانى ژیان بهێنێت. بۆیە داواى ڕوخسەتی لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەوەى خۆی داببڕێت لە ئافرەتان وخەریکی خودا پەرستنی بێت، بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوخسەتی پێی نەدا، چونکە وازهێنان لە خۆشی وچێژە حەڵاڵەکانى دونیا وخۆ یەکلایی کردنەوە تەنها بۆ خودا پەرستنی وخۆ دوورخستنەوە لە خەڵکی وخۆشییەکانى حەڵاڵەکانى ژیان لە زیادەڕەوییە. دینداری دروست ئەوەیە مافى خواى گەورە بزانێـت سەبارەتی بەوەى لەسەریەتی لە پەرستنەکان، وهەروەها مافى نەفسی خۆیشی لەبیر نەچێت لە چێژ وەرگرتن لە حەڵاڵکراوەکان، بۆیە ئەگەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوخسەتی بە عوسمانی کوڕی مەزعون بدایە، ئەوا زۆرێکی تر شوێنی دەکەوتن لە ئەوانەى زۆر پەرستن ئەنجامدەدەن.
لە سەهلی کوڕی سەعدی ساعیدیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئافرەتێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: من خۆم بە تۆ دەبەخشم (بۆئەوەى مارەم بکەیت). ئافرەتەکە بۆ ماوەیەکی زۆر مایەوە، پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، لە من مارەی بکە، ئەگەر تۆ ناتەوێت (مارەی بکەیت). -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئایا هیچ شتێکت هەیە وەکو مارەیی پێی ببەخشیت؟»، (پیاوەکە) ووتی: هیچ شتێکم نییە جگە لە ئەم ئیزارەم* نەبێت. پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەگەر ئیزارەکەت بە ئەو ببەخشیت (وەکو مارەیی) ئەوا لە کاتی دانیشتندا هیچ ئیزارێکت لەبەردا نابێت، شتێک بدۆزەرەوە؟»، (پیاوەکە) ووتی: هیچ شتێکم نییە. فەرمووی: «شتێک بدۆزەرەوە ئەگەر ئەڵقەیەکیش بێت لە ئاسن»، (پیاوەکە) گەڕا بەڵام هیچی نەدۆزیەوە. پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئایا هیچ شتێک لە قورئانت لەبەرە؟ ووتی: بەڵێ. پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «مارەم لێت کرد بەرامبەر بە ئەوەى (لەبەرتە) لە قورئان». *(ئیزار: ئەو جلەیە لە نیوەى خوارەوەى لاشە لەبەر دەکرێت وەکو شەڕواڵ وپانتۆڵ وهتد)
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریهەندێک حوکم تایبەت بوو بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وهیچ کەسێکی تر ناگرێتەوە. لەوانەش: دەتوانێت هاوسەرگیری بکات لەگەڵ هەر ئافرەتێک کە خۆی پێببەخشێت بۆ هاوسەرگیری کردن بە بێ هیچ مارەییەک، ئافرەتێک هات وخۆی پێبەخشی بۆئەوەى ببێت بە یەکێک لە خێزانەکانی. سەیری کرد بەڵام نەیویست هاوسەرگیری لەگەڵدا بکات، بەڵام ڕەتی نەکردەوە بە قسەکردن، هەندێک لێی دوور کەوتەوە ودانیشت، پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، لە من مارەی بکە ئەگەر تۆ ناتەوێت هاوسەرگیری لەگەڵدا بکەیت. چونکە مارەیی داواکراوە لە کاتی هاوسەرگیریدا، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئایا هیچ شتێکت هەیە وەکو مارەیی پێی ببەخشیت؟. پیاوەکە ووتی: هیچ شتێکم نییە جگە لە ئەم ئیزارەم* نەبێت. وئەگەر وەکو مارەیی بیبەخشێت بە ڕووتی دەمێنێتەوە وئیزاری نابێت، پێی فەرموو: (شتێک بدۆزەرەوە ئەگەر ئەڵقەیەکیش بێت لە ئاسن)، کاتێک پیاوەکە گەڕا و هیچ شتێکی نەدۆزییەوە. پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (ئایا هیچ شتێک لە قورئانت لەبەرە؟)، پیاوەکە ووتی: بەڵێ. پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (مارەم لێت کرد بەرامبەر بە ئەوەى -لەبەرتە- لە قورئان، فێری بکەیت، ئەمە مارەیی هاوسەرگیریەکەتانە). *(ئیزار: ئەو جلەیە لە نیوەى خوارەوەى لاشە لەبەر دەکرێت وەکو شەڕواڵ وپانتۆڵ وهتد)
لە عومەری کوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «ئەسپێکم بەخشی لە پێناو خواى گەورە (بۆ جیهاد کردن)، ئەو کەسەی ئەسپەکەى لە لا بوو؛ پشت گوێی خست (باش خزمەتی نەدەکرد)، بۆیە ویستم لێی بکڕمەوە، وگومان وابوو کە بە نرخێکی کەم پێمی دەفرۆشێتەوە، بۆیە پرسیارم لە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- کرد (سەبارەت بەم مەسەلەیە)؟ ئەویش فەرموو: «لێی مەکڕەوە، وخێرەکەت (بەخشینەکەت) وەرمەگرەوە، ئەگەرچیش بە درهەمێک پێت بدات؛ چونکە ئەو کەسەی خێرەکەى (بەخشینەکەى) وەردەگرێتەوە وەکو ئەو کەسە وایە کە ڕشاندنەوەکەى دەخواتەوە».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریعومەری کوڕی خەتاب -ڕەزای خوای لێبێت- یارمەتی پیاوێکی دا لە پێناو خواى گەورە، ئەسپێکی پێی بەخشی بۆئەوەى لە جیهادکردندا بەکاریبهێنێت، پیاوەکە کەمتەرخەم بوو لە گرنگیدان وخەرجکردن لەسەر ئەسپەکە هەتاوەکو لاواز بوو، ئیمامی عومەر ویستی لێی بکڕێتەوە وزانی نرخەکەى هەرزان دەبێت چونکە لاوازە وبێ توانا بووە، نەیکڕی هەتاوەکو ڕاوێژی بە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- کرد، چونکە گومانێکی هەبوو سەبارەت بە ئەم کارە لە نەفسی خۆیدا، پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- نەهی لێیکرد لەوەى بیکڕێت ئەگەر بە کەمترین نرخیش بێت، چونکە ئەمە شتێکە لە پێناو خواى گەورە بەخشیوویەتی ونابێت پاش بەخشینی نەفسی شوێنی بکەوێت وپێوەى پەیوەست بێت ئەگەر بە کەمترین شتیش بێت، ولەوەیە ئەوەى پێی بەخشراوە؛ پێی بفرۆشێتەوە ئەگەر بە کەمترین نرخیش بێت، وئەمە پەشیمان بوونەوەیە لە هەندێک لە خێر وبەخشینەکانت، چونکە ئەو بەخشینە بووە هۆی لێخۆشبوون لە تاوان وگوناهەکانت، بۆیە نابێت لەم بەخشینە پاشگەز بیتەوە، بۆیە دووبارە کڕینەوەى بە پەشیمان بوونەوە لە خێرکردن دادەنرێت ئەگەرچیش بە نرخێکی دیاریکراو دەیکڕێت، ئەوەى لە خێرەکەى پەشیمان دەبێتەوە یان دەیکڕێتەوە چواندی بە بەو کەسەى کە ڕشاندنەوەی خۆی دەخواتەوە؛ چونکە ئەمە کارێکی زۆر ناپەسەند و بۆئەوەى ئەم کارە لە پێش چاوی مسوڵمان ناشیرین بکات.
لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەى بەخشینەکەى (خێرەکەى) وەردەگرێتەوە (لێی پەشیمان دەبێتەوە)، وەکو ئەو کەسە وایە کە ڕشاندنەوەکەى دەخواتەوە». ولە گێڕانەوەیەکدا: «ئەوەى خێرەکەى (لە بەخشینەکەى) وەردەگرێتەوە (لێی پەشمیان دەبێتەوە)، وەکو ئەو سەگە وایە دەڕشێتەوە پاشان ڕشاندنەوەکەى دەخواتەوە».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چەند نمونەیەک باسدەکات سەبارەت بە وەرگرتنەوەى خێر وبەخشین ودیاری وئەم نمونانەش لە ناشیرینترین شێوەن ئەمیش بەهۆی ناڕەسەنی ئەم کردەوەیە: ئەو کەسەی خێرەکەى یان بەخشینەکەى وەردەگرێتەوە لە کەسی بەرامبەر پاش ئەوەى پێیدا و وەری گرت وەکو ئەو سەگە وایە کە دەڕشێتەوە پاشان دەچێت وڕشاندنەوەى دەخواتەوە؛ ئەمیش بەڵگەیە بۆ قێزەوەنی حاڵی ئەو کەسە، وناشیرینی کردەوەى ئەم کەسە کە دیاری وبەخشینەکان لە کەسی بەرامبەر وەردەگرێتەوە.