





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئيبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وتاری دەدا؛ پیاوێکی بینی کە وەستا بوو، ووتیان: ئەمە ئەبو ئیسرائیلە نەزری کردووە بەوەى کە لە ژێر خۆر بوەستێـت ودانەنیشێت، وخۆی لە سێبەر دوور بکاتەوە، وقسە نەکات، وڕۆژوو بگرێت، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «فەرمانی پێبکەن بۆئەوەى قسە بکات، وسێبەرێک بۆ خۆی بدۆزێتەوە، ودابنیشێت، وڕۆژووەکەى تەواو بکات».
بوخاری گێڕاویەتیەوەئەم هاوەڵە نەزری کردبوو بەوەى واز لە قسەکردن وخواردن وخواردنەوە بهێنێت (ڕۆژوو بگرێت) ولە ژێر خۆردا بوەستێت ولە ژێر سێبەر دانەنیشێت، ئەمیش ئازاردانى نەفسی تێدایە ونەزرێکی حەرامکراوە لە شەریعەتدا بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لێکرد لەسەر ئەم کردەوانەى، بەڵام فەرمانى پێیکرد بەوەى ڕۆژووەکەى تەواو بکات چونکە پەرستنێکی ڕێگەپێدراو ودروستە لە شەریعەتدا، بۆیە ئەگەر نەزرێک بۆ ئەنجامدانى لەسەر پەرستنێکی ڕێگەپێدراو بێت لە شەریعەتدا ئەوا دەبێت جێبەجێی بکات، بەڵام ئەگەر نەزرەکە بۆ کردنی کردەوەیەک بێت کە ڕێگەپێدراو نەبێت لە شەریعەتدا ئەوا نابێت جێبەجێی بکات.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک شتومەکەکەى لە لای کەسێک بوو کە تووشی مایەپووچی هاتبوو؛ ئەوا ئەو شایسەترە بە بردنی زیاتر لە کەسێکی تر».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریهەرکەسێک شتومەکێکی بفرۆشێت بە کەسێک یان بە قەرز پێی بدات، وپاشان کەسی بەرامبەر (کڕیارەکە) تووشی مایەپووچی هات یان پارە پێویستی پێنەبوو کە نرخی شتومەکەکە بداتەوە بە خاوەنەکەى، یان قەرزەکەى بداتەوە، ئەوا فرۆشیارەکە مافی ئەوەی هەیە زیاتر لە کەسێکی تر کە شتومەکەکە بۆ لای خۆی بباتەوە ئەگەر وەکو خۆی بێت وگۆڕانکاری بەسەردا نەهاتبێت، ئەگەر گۆڕانکاری بەسەردا هاتبێت ئەوا وردەکاری تر هەیە.
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک خورمایەک بفرۆشێت کە هەڵاڵەکراو بێت** (تەلقیح کرابێت)؛ بەرهەمەکەى بۆ فرۆشیارە، مەگەر کڕیار مەرج دابنێت». ولە گێڕانەوەیەکدا: «وهەرکەسێک بەندەیەک*بکڕێت، موڵکەکەى بۆ فرۆشیارەکەیە، مەگەر کڕیارەکە مەرج دابنێت». *(بەندەیەک: مەبەست -کۆیلەیە- کە لەو سەردەمەدا کڕین وفرۆشتنیان پێدەکرا وبەکاردەهێنران بۆ خزمەتکردن)، **(هەڵاڵەکراو بێت: مەبەست پیتاندنە واتا پارچەیەکی خورمای نێرینە دەکرێنە نێو پارچەیەکی خورمای نێرینە)
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریمافی هەڵاڵەکردن وهەروەها بەرهەمەکەیشی بۆ فرۆشیارە چونکە هۆکارەکانى جێبەجێکردووە کە بریتیە لە هەڵاڵەکردن، ئەگەر هەرکاتێک کڕیار مەرج دابنێت بەوەى بەرهەمەکە دەبێت بۆ ئەو بێت، -وئەگەرچیش خورماکە هەڵاڵە کرابێت*- وفرۆشیارەکە ئەمە قبوڵ بکات، ئەوان لەسەر مەرجەکەیان ڕێکەوتووون. بەهەمان شێوە ئەو بەندەیەی** کە گەورەکەی هەندێک موڵک وپارەی پێداوە، لە کاتی فرۆشتنی موڵک وپارەکەى بۆ گەورەکەیەتی چونکە گرێبەستەکە ئەو موڵک وپارەیە ناگرێتەوە، مەگەر کڕیارەکە مەرج دابنێت، وئەمیش دەبێت بە بەشێک لە گرێبەستی فرۆشتنەکە. *(هەڵاڵەکراو بێت: مەبەست پیتاندنە واتا پارچەیەکی خورمای نێرینە دەکرێنە نێو پارچەیەکی خورمای نێرینە)، **(بەندەیەک: مەبەست -کۆیلەیە- کە لەو سەردەمەدا کڕین وفرۆشتنیان پێدەکرا وبەکاردەهێنران بۆ خزمەتکردن)
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات وئافرەتێک لە لای دانیشتبوو، فەرمووی: «ئەمە کێیە؟»، (عائیشە) ووتی: ئەمە فڵانە باسی (زۆری) نوێژەکانی دەکات، فەرمووی: «کردەوەى چاک ئەنجامبدەن بە پێی تواناتان، والله؛ خودا پاداشت وفەزڵی خۆی لە ئێوە ناپچڕێنێت هەتاوەکو ئێوە بێزار دەبن»، وخۆشەویستترین دینداری لە لای (پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم-) ئەوە بوو کە ئەنجامدەرەکەى لەسەری بەردەوام بێت.
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریئافرەتێک سەردانی عائیشەی کرد -ڕەزای خوای لێبێت- وباسی زۆری پەرستن ونوێژەکانى دەکات، عائیشە ئەمەى بۆ پێغەمبەری خودا باسکرد -صلى الله عليه وسلم-، بەڵام ئەو نەهی لێیکرد لەم زیادەڕەوییە لە پەرستن وئەرکی قورس خستنە سەر خۆ، وپێی فەرموو: (کردەوەى چاک ئەنجامبدەن بە پێی تواناتان، والله؛ خودا پاداشت وفەزڵی خۆی لە ئێوە ناپچڕێنێت هەتاوەکو ئێوە بێزار دەبن): خواى گەورە پاداشتتان بۆ دەنووسێت هەتاوەکو ئێوە بێزار دەبن بۆیە ئەگەر ماندوو بوون ئەرکی قورس وناڕەحەت مەخەنە سەر خۆتان، وخۆشەویستترین دینداری لە لای پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ئەوە بووە کە ئەنجامدەرەکەى لەسەری بەردەوام بێت.
لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- نەهی کردووە لە گەیشتن بە بازرگانەکان لەسەر ڕێگاکانیان (بۆ ئەنجامدانى مامەڵەی بازرگانی لەگەڵیان)، و(نەهی کردووە لەوەى) کەسی نیشتەجێبووی شار (شتومەک) بفرۆشێت لەجیاتی کەسی دەرەوەى شار (کەسی نیشتەجێبووی گوند ودەشتەکان)».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریلەم فەرموودەیەدا پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- نەهی دەکات لە چەند جۆرێکی دیاریکراو فرۆشتن، چونکە زیانی هەسە بۆ سەر کڕیار وفرۆشیار یان جگە لە ئەوان: 1/ نەهی کردووە لە گەیشتن بە بازرگانان (ئەوانەى دێن شتومەکانیان بفرۆشن -لە خواردن وئاژەڵەکان- لە ناو شارێکدا یان هەر شوێنێکی تردا) لەسەر ڕێگاکانیان (بۆ ئەنجامدانى مامەڵەی بازرگانی لەگەڵیان وکڕینی شتومەکەکانیان)؛ پێش ئەوەى ئەو بازرگانانە بگەن بە بازاڕەکان، چونکە سەبارەت بە نرخی شتومەکەکان نازانن لەوەیە تووشی زیان ببن لە نرخ ودەستکەوتەکانیاندا، کە لە پێناو بەدەستهێنان وفرۆشتنیان ماندوو بوون وتووشی مەترسی بوون؛ و بۆئەوەى نەکرێتە پاروویەکی ئاسان بە دەمی ئەوانەى بە هیچ شێوەیەک ماندوو نەبوون. 2/ و(نەهی کردووە لەوەى) کەسی نیشتەجێبووی شار (شتومەک) بفرۆشێت لەجیاتی کەسی دەرەوەى شار (کەسی نیشتەجێبووی گوند ودەشتەکان)، خەڵکی شارەکە بە نرخی ئەو ڕۆژە لێی دەکڕێت وخەڵکی گوندەکە دەگەڕێتەوە لە سەفەرەکەى وئەو نرخەی دەستکەوتووە کە پێویستی بووە وهەندێک قازانجی کردووە، بەڵام خەڵکی شارەکە دێت: ودەڵێت بۆتی دەفرۆشم کاتێک نرخ شتومەکەکان زیاد دەکەن، ئەمیش بۆئەوەى خۆی قازانجی زۆری دەستبکەوێت وزیان لە خەڵکی ئەو شارە بدات وبە نرخێک بیفرۆشێت چەند هێندەى قازانجی پێویست بێت، بۆیە شەریعەت هاتووە بە پاراستنی مافى فرۆشیاری بیانی وپاراستنی مافى خەڵکی شار.
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- نەهی کردووە لە (موزابەنە:المُزَابَنَة): بریتیە لە فرۆشتنی بەرهەمی باخ ئەگەر خورما بێت (بە سەر قەدی دارخورماکە) بەرامبەر خورمای وشک بە کێشان، وئەگەر باخی ترێ بێت (ترێ بەسەر دار ترێکەوە) بیفرۆشێت بەرامبەر بە مێوژ بە کێشان، وئەگەر دانەوێڵە بێت (لە نێو گوڵەکانیدا درەو نەکرا بێت) بیفرۆشێت بەرامبەر خۆراک بە کێشان، نەهی کردووە لە ئەمانە هەمووی».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- نەهی کردووە لە (موزابەنە:المزابنة): بریتیە لە فرۆشتنی بەرهەمی ناسراو بەرامبەر بە بەرهەمێکی نەناسراو لە هەمان ڕەگەزی خۆیدا، چونکە ئەم جۆرە فرۆشتنە زیانی تێدایە، ئەم جۆرە مامەڵە بازرگانیە نەزانینی تێدایە سەبارەت بە یەکسانبوونی بەرووبوومەکان وئەمیش تووشی ڕیبا (سوو)یان دەکات، ولێرەدا هەندێک نمونە باسکراوە. لەوانەش: فرۆشتنی باخی خورما (بە سەر قەدی دارخورماکە ونەکرابێتەوە) بەرامبەر خورمای وشک بە کێشان، وئەگەر باخی ترێ بێت (ترێ بەسەر دار ترێکەوە) بیفرۆشێت بەرامبەر بە مێوژ بە کێشان، وئەگەر دانەوێڵە بێت (لە نێو گوڵەکانیدا درەو نەکرا بێت) بیفرۆشێت بەرامبەر خۆراک لە هەمان ڕەگەزی خۆی بە کێشان، نەهی کردووە لە ئەمانە هەمووی چونکە زیان وخراپەی تێدایە.
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە شیغار*». *(شیغار: واتە کەسێک کچەکەى خۆی مارە بکات لە پیاوێکی تر لە بەرامبەردا ئەویش کچەکەى خۆی مارە بکات لە ئەو بەبێ ئەوەى هیچ مارەییەک -مەهر- لە نێوانیان هەردوو لایان هەبێـت، لە ناو کوردەواریدا پێی دەووترێت: -ژن بە ژن-)
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریبنچینەى لە گرێبەستی هاوسەرگیری ئەوەیە کە جێبەجێ نابێت هەتاوەکو مارەییەکە بە ئافرەتەکە دەدرێت بەرامبەر ئەم چێژوەرگرتنە لە لایەن مێردەکەیەوە، بۆیە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- نەهی کردووە لە مارەیی کردنی جاهیلیەت، کە سەرپەرشتیارەکانی ئافرەت (لە باوک وبرا وکەسە سەرپەرشتیارەکانی تری) ستەم لە کچەکانیان دەکەن، مارەیان دەکەن لە پیاوێکی تر بە بێ ئەوەى مارەییان پێبدرێت بۆئەوەى بۆ خۆیان سوودی لێوەربگرن، بەڵام ئەوان کچەکانیان بەکاردەهێنن بۆ جێبەجێکردن وڕازیکردنی ئارەزووەکانیان، بۆیە کچەکەى پێشکەش دەکات بە پیاوێکی تر لە بەرامبەردا ئەویش هەمان ستەم دەکات وکچەکەی خۆی پێشکەشی ئەو دەکات بە بێ هیچ مارەییەک لە نێوانیاندا، ئەمە ستەمە ومارەیی کردن وچێژ وەرگرتنە لە ئافرەت لەسەر ڕێبازێک کە خواى گەورە حوکمی لەسەر نەداوە، وهەر هاوسەرگیرییەک بەم شێوەیە بێت -ژن بە ژن- بێت بە هەموو شێوەیەک حەرامە لە شەریعەتی ئیسلامدا.
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە فرۆشتنی (حەبەل حوبەلە:حبل الحبلة)؛ ئەمیش جۆرە فرۆشتنێک بوو لە جاهیلیەتدا خەڵکی ئەنجامیان دەدا، پیاوێک گۆشتی وشترێکی سەربڕاوی دەکڕی (نرخەکەى نەدەدا) هەتاوەکو وشترەکەى بێچووی دەبێت، وپاشان بێچووەکەش (گەورە ببێت) وبێچووی تری ببێت». ووتراوە: (ئەم فرۆشتنە بریتیە لە): کەسێک وشترێکی بەتەمەن دەفرۆشێت بەرامبەر بێچووەکانی (بێچووى) نێو سکی وشتری کڕیارەکە (واتا: ئەو وشترە بەتەمەنە دەفرۆشێت بەرامبەر نەوەکانى ئەو بێچووەی لە نێو سکی وشتری کڕیارەکەدایە).
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری(حەبەل حوبەلە:حبل الحبلة) لە فرۆشتنە حەرامکراوەکانە لە ئیسلامدا، ودوو ڕاڤە بۆ مانای ئەم جۆرە مامەڵە کراوە: 1/ بە مانای ڕاگرتن (هەڵپەساردن) دێت، واتا پیاوێک شتێک بفرۆشێت بە نرخێکی دواخراو بۆ ماوەیەک هەتاوەکو وشترەکەی کەسی بەرامبەر بێچووی دەبێت، وپاشان بێچووەکەش بێچووی تری دەبێت، نەهی لەم جۆرە مامەڵە کراوە چونکە ماوەی دانەوەى نرخەکە نەزانراوە، وکورتی ودرێژی ماوەکە کاریگەری هەیە لەسەر نرخەکە. 2/ بە ماناى فرۆشتنێکی شتێکی نەبوو و نەناسراوە، بۆ نمونە کەسێک شتێک دەفرۆشێت بە کەسێک بەرامبەر وەچەی بێچووی سکی وشترێک، ئەم مامەڵە نەهی لێکراوە چونکە زیانی زۆر و نادڵنیایی تێدایە، ئایا نێرە یان مێیە؟ ئایا یەک یان دوو بێچووە؟ ئایا دەمرێت یان دەمێنێت؟ وماوەی بەدەستهێنانى نەزانراوە، وئەم جۆرە فرۆشتنە نەزانراوانە، زۆر زیان وناکۆکی تێدەکەوێت. واتا مەسەلەکە چوار شێوەی هەیە: 1/ فرۆشتنی بێچووی نێو سکی وشترەکە. 2/ فرۆشتنی وەچەی بێچووی نێو سکی وشترەکە، وئەم گرێبەستە زیاتر لەوەى یەکەم نەزانراو و نەناسراوە. 3/ فرۆشتنی شتومەکەکە دوا بخات، واتا ئەو ماوەیە دوا بخات کە شتومەکەکە دەبێتە موڵکی کڕیارەکە هەتاوەکو وشترەکە بێچووی دەبێت، یان بێچووی سکی وشترەکە وەچەی دەبێت. 4/ فرۆشتنەکە کۆتایی پێهێندراوە، بەڵام بە نرخێکی دواخراو بۆ ماوەیەکی نەزانراو.
لە ئەبی عبداللە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئێمەی نارد بۆ جەنگ، وئەبو عوبەیدەی كرده فەرماندەمان، بەدوای کاروانى قوڕرەيشدا دەگەڕاین، توورەکەیەک خورمای پێمان بەخشی وەکو قووت (بۆ خواردن) وهیچى تری لا نەبوو بۆمان جگە لەوه نەبێت، ئەبو عوبەیدە دەنكە دەنکە خورمای دەداینێ، ووترا: ئەی ئێوه چیتان لێدەکرد؟ (جابر) ووتى: دەمانمژی ھەروەك چۆن منداڵ دەيمژێ، پاشان ئاومان دەخواردەوە بەسەریدا، ئەو ڕۆژە تا شەوەكەی بەشى دەکردین، بە دارەكانى دەستمان گەڵای دارمان دەوەراند، پاشان بە ئاو تەڕمان دەکرد ودەمانخوارد، بە كەنارى دەریایەکدا ڕۆیشتین، لەكەنارى دەریاکە تارماييەكمان بینی وەکو تەپۆڵکه وابوو كە گەیشتینه لای سەیر دەکەین گیاندارێکه پێی دەووترا (نەهەنگی عەنبەر)، ئەبو عوبەیدە ووتى: ئەوە مردووە، پاشان ووتی: نەخێر بەڵكو ئێمه نێردراوى پێغەمبەری خوداین -صلى اللە علیە وسلم- له پێناوی خودا هاتووین؛ بەڕاستى ناچارن (پێویستن بۆیە) بیخۆن، (جابر) ووتى: ئێمە كه سێ سەد كەس بووین يەك مانگ لەسەرى ماینەوە (نەهەنگەکەمان دەخوارد) هەتا قەڵەو بووین، ئێمەت ببينيايە له چاڵى چاویدا به گۆزەی گەورە ڕۆنمان هەندەگۆزى، پارچە گۆشتمان لێدەبڕی هێندەی گايەك، ئەبو عوبەیدە سیانزە پیاوی بردین و له چاڵى چاویدا داینيشاندن، پەراسوویەكى ھەڵگرت ودايچەقاند، پاشان گەورەترین وشتر كه پێمان بوو بردى بە ژێریدا (بە ژێر پەراسووەکەدا)، له گۆشتەکەی زۆرێکمان لێهەڵگرت وكردمانه توێشووی (ڕێگا) کاتێک گەڕاینەوە مەدینە، هاتينە خزمەتی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وئەو باسەمان بۆی گێڕایەوە، فەرمووى: «ئەوە ڕزقێکە خودا پێتانی بەخشیووە؛ ئایا هیچ شتێک لە گۆشتەکەى لە لاتان ماوە پێمانی ببەخشن بۆئەوەى بیخۆین؟». هەندێک لە گۆشتەکەیمان نارد بۆ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ولێی خوارد.
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- مەفرەزەیەکی لە سوپا نارد بۆ جیهاد کردن لە پێناو خواى گەورە وئەبو عوبەیدەی كرده فەرماندە وپێشەوایان (ئەمیریان)؛ ئەمیش بۆ ڕێگری کردن لە کاروانێکی قوڕەيش کە گەنم وخۆراکیان پێبوو، توورەکەیەک خورمای پێدان وەکو قووت (بۆ خواردن) وهیچى تری لا نەبوو بۆیان جگە لەوه نەبێت، ئەبو عوبەیدە هەریەکێکیان خورمایەکی پێدەدا ئەمیش بەهۆی کەمی ئەو خۆراکەی پێیان بوو، بۆیە ئەوانیش دەیانمژی ولەگەڵ ئاودا دەیانخواردەوە بۆئەوەى بەشیان بکات وبە دارەكانى دەستیان لەو گەڵای دارانەیان دەوەراند کە وشترەکان لێیان دەخوارد پاشان گەڵاکانیان تەڕ دەکرد ودەیانخوارد چونکە وشک وزبر بوو، کاتێک گەیشتنە كەنارى دەریایەک؛ شتێکیان بینی وەکو گردێکی لم بوو، ونزیکی بوونەوە بینیان نەهەنگێکی گەورەیە پێی دەووترا (نەهەنگی عەنبەر)، ئەبو عوبەیدە نەهی لێکردن لەوەى بیخۆن چونکە مردووە، خواردنی گۆشتی ئاژەڵی مردارەبوو حەرامە بە دەقی ئایەتی قورئانی پیرۆز، پاشان ئەبو عوبەیدە ئیجیتیهادی کرد وڕای گۆڕی وڕێگەى دا بە خواردنی چونکە گۆشتی مردارەوەبوو دروستە بخورێت لە حاڵەتی پێویستدا، بە تایبەتریش لەم حاڵەتەدا چونکە ئەوان دەرچوون بۆ جیهاد کردن لە پێناو خواى گەورە (کە ئەمیش پەرستنی خواى گەورەیە) وتۆڵە سەندنەوەیە لە موشریکەکان، وحوکمی حەڵاڵی مردارەوەبووی ئاژەڵی ئاوی (کە لە نێو ئاودا دەژێت) لە لایان شاراوە بوو، پاشان پێویستی بوونیان وەکو بەڵگە هێنایەوە بۆ خواردنی وهەندێکیان وەکو قووت هەڵگرت بۆئەوەى ببێتە خواردنی ڕێگایان، وکاتێک گەڕانەوە بۆ مەدینە ئەم باسەیان بۆ پێغەمبەری خودا گێڕایەوە -صلى اللە علیە وسلم-؛ ئەویش ڕازی بوو لەسەر کارەکەیان وئەویش لە گۆشتەکەى خوارد چونکە گۆشتی ئاژەڵی مردارەوەبووی ئاوی (کە لە نێو ئاودا دەژێت) حەڵاڵە.