





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئەبی هورەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەو پۆشاکەی لە خوار قولەپێیەكانەوە بێت لە ئاگردایە».
(البخاري) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداریداوە بە پیاوان سەبارەت بە شۆڕكردنەوەی هەر پۆشاكێك بۆ خوارەوەی قولەپێیەكان؛ ئەمیش ئەو پۆشاكانە دەگرێتەوە كە نیوەی خوارەوەی لاشە دادەپۆشن وەكو شەڕواڵ وجلی تر، ئەو پیاوەی پۆشاكەكەی شۆڕ بێتەوە بۆ خوارەوەی قولەپێیەكانی؛ ئەوا لە ئاگردایە ئەمیش وەک سزایەک لەسەر ئەو كارەی.
لە ئەمیری باوەڕدارانەوە ئەبی حەفس عومەری کوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە واله وسلم- کە دەیفەرموو: «ھەموو کار وکردەوەیەک بە پێی نیەت ومەبەستە، وھەموو کەسێکیش بە پێی نیەتەکەی پاداشت دەدرێتەوە، بۆیە ئەو کەسەی کۆچکردنەكەی بۆ لای خودا وپێغەمبەرەکەی بێت؛ ئەوا کۆچکردنی بۆ لای خودا وپێغەمبەرەکەیەتی، وئەوەی کۆچکردنەكەی بۆ بەدەست هێنانی شتومەکی دونیا بێت یان ئافرەتێک بێت کە مارەی بکات؛ ئەوا کۆچکردنی بۆ ﻻی ئەو شتانەیە».
رواه إماما المحدثين أبو عبد الله محمد بن إسماعيل بن إبراهيم بن المغيرة بن بردزبه البخاري وأبو الحسين مسلم بن الحجاج بن مسلم القشيري النيسابوري في صحيحيهما اللذين هما أصح الكتب المصنفةپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی دەکاتەوە کە هەموو کردەوەکان بەپێی نیەت بەهەند وەردەگیرێت، وئەم حوکمە گشتیە لە هەموو کردەوەکان (پەرستەکان ومامەڵەکان)، هەرکەسێک بەکردەوەکەى تەنها مەبەستی سوودوەرگرتن بێت ؛ تەنها ئەو سوودەى دەستکەوێت وپاداشت نادرێتەوە، وئەوەى مەبەستی بە کردەوەى نزیکبوونەوە بێت لە خواى گەورە ؛ ئەوا پەروەردگار پاداشتی دەداتەوە ئەگەرچیش کارێکی ئاسایی بێت وەکو خواردن وخواردنەوە. پاشان -صلى اللە علیە وسلم- نمونەیەکی هێنایەوە بۆئەوەى کاریگەری نیەت ڕوون بکاتەوە لەسەر کردەوەکان ئەگەرچیش لەڕووکەشدا کردەوەکان یەکسان دیارن، ڕوونیکردەوە هەرکەسێک بە کۆچکردنی ودوورکەوتنەوە لە نیشتمانى مەبەستی ڕەزامەندی پەروەردگاری بێت؛ ئەوا کۆچکردنەکەى شەرعیە وقبوڵکراوە وپاداشت دەدرێتەوە لەسەر ڕاستگۆیی نیەتی، وئەوەى بە کۆچکردنەکەى مەبەستی سودێکی دونیایی بێت لە پارە یان ناوبانگ یان بازرگانی یان ژن یان هتد ؛ ئەوا لە کۆچکردنەکەى تەنها ئەو سوودە وەردەگرێت کە لە نیەتیدا بووە، وهیچ پاداشتێکی دەستناکەوێت.
لە ئەبی عبد الله نوعمان كوڕی بەشیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «حەڵاڵ ئاشکرایە وحەرام ئاشکرایە، لە نێوانیان هەندێک شتی گوماناوی هەن کە زۆر لە خەڵکی نایزانێت، ئەوەی خۆی لە گومانەکان بپارێزێت ئەوا دین وکەسایەتی سەلامەت بووە، وئەوەی بکەوێـتە ناو گومانەکان (شوبهەکان)؛ ئەوا تووشی حەرام بووە، وەکو شوانێک کە مەڕەکانی لە دەوری خاکێکی قەدەغەکراودا دەلەوەڕێنێت لەوەدایە کە مەڕەکان بچنە ناو خاکە قەدەغەکراوەکەوە، وهەموو پادشایەک سنووری خۆی هەیە، وسنوورەکانی خوای گەورە بریتیە لە حەرامکراوەکان، ولە لاشەدا پارچە گۆشتێک هەیە ئەگەر چاک بوو؛ ئەوا هەموو لاشە چاک دەبێت، وئەگەر خراپ بوو ؛ ئەوا هەموو لاشە خراپ دەبێت ،ئەویش بریتیە لە دڵ».
رواه البخاري ومسلمپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بنچینەیەکی گشتی ڕووندەکاتەوە لە شتەکاندا، کە لەشەریعەتدا بۆ سێ جۆر دابەش دەبن: حەڵاڵێکی ڕوون، وحەرامێکی ڕوون، وشتانێک کە گوماناوین وڕوون نین لە حوکمدا لەڕوانگەی حەڵاڵ وحەرامیەوە، وزۆرێک لە خەڵکی حوکمەکانیان نازانن. هەرکەسێک واز لە شتە گوماناویەکان بهێنێت ئەوا دینداریەکەى پارێزراو دەبێت بەهۆی دوورکەوتنەوە لە تووشبوون بە حەرام، وکەسایەتی -ناوبانگی- پارێزراو دەبێت لە قسەی خەڵکی چونکە ڕەخنەی لێدەگرن لەکاتی کردنی ئەم شتە گوماناویەدا. بۆیە ئەوەى دوور نەکەوێتەوە لە شتە گوماناویەکان ئەوا خۆی تووشی یەکێک لەم دوو شتە یان هەردوویان دەکات: یان ئەوەتا تووشی حەرام دەبێت، یان ئەوەتا خەڵکی ڕەخنەى لێدەگرن وتانەى لێدەدەن. وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نمونەیەکی هێنایەوە بۆئەوەى حاڵی ئەو کەسە ڕوونبکاتەوە کە شتە گوماناویەکان دەکات وەکو شوانێک وایە کە مەڕەکانی لە دەوری خاکێکی سنورداردا بلەوەڕێنێت، نزیکە لەوەى مەڕو ماڵاتەکەی لەم لەوەڕگا سنوردارە بخۆن ؛ بەهۆی نزیکبوونەوەیان لێی، بەهەمان شێوە ئەوەی شتێکی گوماناوی دەکات ؛ نزیک دەبێتەوە لە حەرام وڕەنگە تووشی ببێت. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەی کرد کە لەلاشەدا پارچە گۆشتێک هەیە (ئەویش دڵە) ئەگەر چاک بێت ؛ ئەوا لاشەیش چاک دەبێت، وئەگەر خراپ بێت ؛ ئەوا لاشەیش خراپ دەبێت.
لە ئەبی حەمزە ئەنەسی كوڕی مالیكەوە -ڕەزای خوای لێبێت- (خزمەتكاری پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-) كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرمووێت: «هیچ یەکێک لە ئێوە باوەڕ ناهێنێت ؛ هەتاوەکو ئەوەی بۆ خۆی پێی خۆشە بۆ براكەیشی پێی خۆش بێت».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە ئیمانی كامڵ نایەتە دی هەتاوەكو مسوڵمان ئەوەی بۆ خۆی پێی خۆشە بۆ برای مسوڵمانیشی پێی خۆش بێت ؛ لە پەرستنەكان وخێر وچاكەكانی دونیا ودواڕۆژ، وئەوەی بۆ خۆی پێی ناخۆشە بۆ برای مسوڵمانیشی پێی ناخۆش بێت، بۆیە ئەگەر بینی براكەی كەمتەرخە لە ئاینداریدا؛ پێویستە كۆشش بكات بۆ چاككردنەوەی، وئەگەر بینی لەسەر خێر وچاكەیە پێویستیە یارمەتی بدات وپشتیوانی بكات، وئامۆژگاری بكات لە بابەتەكانی ئاین ودونیادا.
لە ئەبی مەسعود عوقبەی كوڕی عەمرو ی ئەنساڕی بەدریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بە دڵنیاییەوه، ئەوەی خەڵكی پێی گەیشتوون وفێربوون له قسەی پێغەمبەرانی پێشوو؛ ئەوەیە كه ئەگەر شەرمت نەكرد ئەوا هەرچی ئارەزوو دەكەیت بیكه».
(البخاري) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت لەو وەسیەت وئامۆژگارییەكانی پێغەمبەرانی پێشوو فەرموویانە، وخەڵكی لەنێو خۆیاندا باسیان كردووە وبووە بە میرات لەنێویان سەدە لەپاش سەدە، هەتاوەكو گەیشتە سەرەتای ئەم ئومەتە، وەسیتەكە ئەمەیە: بڕوانە دەتەوێت چی بكەیت، ئەگەر شتێك بێت كە شەرم ناكەیت لە كردنی؛ ئەوا بیكە، وئەگەر شتێك بێت شەرم لە كردنی دەكەیت؛ ئەوا مەیكە، چونكە ڕێگر لە كردنی شتی ناشیرین وقەدەغەكراو؛ شەرمە، ئەوەی شەرمی نەبێت ئەوا تووشی هەموو تاوانێكی خراپ وقێزەوەنی دەكات.
لە عومەری كوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر ئێوە تەوەکولتان هەبێت بە خوای گەورە وپشت ببەستن بە ئەو وەکو پێویست، ئەوا ڕزقتان دەدات وەک چۆن ڕزقی باڵندە دەدات، بەیانیان بە سکی بەتاڵ دەچێتە دەرەوە وئێواران بە سکی تێر دێتەوە».
رواه الإمام أحمد والترمذي والنسائي وابن ماجه وابن حبان في صحيحه والحاكمپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاریمان دەکات بۆئەوەى تەنها پشت بەخواى گەورە ببەستین -عز وجل- بۆ هێنانی سوود ولابردنی زیان لەبابەتی ئاینی ودونیایی، چونکە ئەوەى دەبەخشێت وسوود دەگەیەنێت وزیانت توش دەکات تەنها الله یە -سبحانە وتعالى- بەپێی حیکمەتی خۆی، ودەبێت ئێمە ئەو هۆکارانە جێبەجێ بکەین کە دەبنە هۆی هێنانى سوود ودوورخستنەوەى زیان لەگەڵ پشت بەستن بە الله، هەرکاتێک بەم شێوەیە بووین ئەوا خواى گەورە ڕزقمان پێدەبەخشێت هەروەکو چۆن ڕزق دەبەخشیت بە باڵندەکان بەیانیان بە برسێتیەوە لە شوێنی خۆیان دەردەچن، پاشان ئێوارە بەسکی تێرەوە دەگەڕێنەوە، وئەم کردارە لەلایەن باڵندەوە جۆرێکە لە بەکارهێنانى هۆکارەکان کە هەوڵدەدات بۆ بەدەستهێنانى ڕزق بەبێ تەمەڵی ودواکەوتن.
لە نەواسی کوڕی سەمعانەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «چاكەكاری: بریتیە لە ڕەوشت جوانی، وتاوان (گوناهـ) ئەو شتەیە کە دوو دڵیت سەبارەتی، وحەز ناکەیت خەڵکی پێی بزانێت». لە وابیسەی کوڕی مەعبەدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: هاتم بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم-، فەرمووی: «هاتووی پرسیار بكەیت سەبارەت بە چاکە و خراپە (گوناهـ)؟»، ووتم: بەڵێ، فەرمووی: «پرسیار لە دڵت بکە، چاکە: ئەوەیە کە دەروون و دڵ پێی ئارامە، و خراپە (گوناهـ): ئەوەیە کە لە ناختدا دەجووڵێت و لە سینگتدا دوودڵیت سەبارەتی؛ ئەگەرچیش خەڵکی فەتوات بۆ بدەن».
الحديث الأول: رواه مسلم، والحديث الثاني: رواه أحمد والدارميپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی چاكە وخراپەی (گوناهی) كرد؛ وفەرمووی: لە گەورەترین تایبەتمەندیەكانی چاكە بریتیە لە ڕەوشت جوانی لەگەڵ الله بە تەقواداری، و لەگەڵ خەڵكی بە ئارامگرتن لەسەر ئازار، وكەمی توڕەیی، وڕووخۆشی، وقسە جوانی، وگەیاندنی پەیوەندی وگوێڕایەڵی ونەرمونیانی وچاكەكاری وباشی لە مامەڵە وهاوڕێیەتیدا. وچاکە ئەوەیە کە دڵ ودەروون پێی ئارام وهێور دەبێتەوە. سەبارەت بە خراپە (گوناهـ)؛ هەرشتێكە لە نەفسدا بجوڵێت لە شتە گوماناویەكان ودوودڵ بیت سەبارەتی وسینگ پێی ئارام نەبێت، ودڵ دەربارەی گوماناوی بێت، وبترسێت لەوەی گوناهە، ونەتەوێت ئاشكرای بكەیت چونكە ناشیرینە لە پێش چاوی خەڵكە چاكەكان، چونكە نەفس سروشتی وایە حەز دەكات خەڵكی چاكەكانی ببینێت، بۆیە ئەگەر حەز نەكەیت خەڵكە چاكەكان هەندێك لە كردەوەكانت ببینن؛ ئەوا ئەو كردەوانە گوناهن وخێریان تێدا نییە، وئەگەر خەڵکی فەتوات بۆ بدەن سەبارەتی؛ ئەوا فەتواکەیان وەرمەگرە چونكە نیشانەی گومان لە ناختدا دێت و دەچێت، وفەتوا لەڕاستیدا گومانەكە ناسڕێتەوە لە حاڵەتێكدا كە موفتییەکە بەبێ زانست فەتوا بدات، بەڵام ئەگەر فەتواکە لەسەر بنەمای بەڵگەیەکی شەرعی بوو؛ ئەوا واجبە لەسەر فەتواخوازەکە قبوڵی بكات، ئەگەرچیش دڵی پێی ئارام نەبێت.
لە عبد الله ی كوڕی بوسرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێك هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا !شەریعەتەکانی (فەرمانەکانی) ئیسلام لە سەرمان زۆر بوون، فەرمانێکمان پێ بڵێ کە دەستی پێوە بگرین و هەموو کردەوەیەکی خێری تێدا بێت؟ فەرمووی: «زمانت بەردەوام پاراو بێت بە زیکر ویادی الله». ولە گێڕانەوەیەكدا: لە فەرموودەی موعازی كوڕی جەبەل -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: دوایین شت كە لەسەری پێغەمبەری خودام جێهێشت -صلى اللە علیە وسلم- ئەوە بوو كە ووتم: چی كردەوەیەك خێرترینە ونزیكترمان دەكاتەوە لە الله؟ فەرمووی: «ئەوەیە بمریت و زمانت پاێاو بێت بە زیکر ویادی الله -عَزَّ وَجَلَّ-».
رواه أحمد والترمذي وابن ماجه وابن حبانپیاوێك سكاڵای هێنا بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەوەی پەرستنە سونەتەكان زۆر بوون لەسەری هەتا وای لێهاتووە ناتوانێت ئەنجامیان بدات بەهۆی لاوازبوونی، پاشان پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- كرد بۆئەوەی ڕێنیشاندەری بێت بۆ كردەوەیەكی ئاسان كە ببێـتە هۆی بەدەستهێنانی خێری زۆر ودەستی پێوە بگرێت. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی كرد بەوەی زمانی بەردەوام شێدار وجوڵاو بێت بە یادكردنی الله -سبحانه وتعالی- لە هەموو كات وحاڵێكدا؛ ئەمیش بە ووتنی (سبحان الله والحمد لله واستغفر الله) ونزاكردن وزیكرەكانی تر.
لە ئەبی بەکرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئایا هەواڵتان پێ بدەم بە تاوانە گەورەکان؟». سێ جار وای پێ وتن، ووتیان: بەڵێ ئەی پێغەمبەر خودا (واتە: بەڵێ پێمان بڵێ)، فەرمووی: «شیرک وهاوەڵدانان بۆ خوای گەورە وخراپەکاری بەرامبەر دایک وباوک». وپاڵی دابووە ودانیشت، وفەرمووی: «وتنی درۆ، وشاهێدیدانی درۆ». هەر ئەم قسەیەی دووبارە دەکردەوە، هەتا وتمان: خۆزگایە بێدەنگ دەبوو.
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی تاوانە گەورەكانی بۆ هاوەڵان كرد، و لەنێویاندا ناوی ئەم سێ تاوانەی هێنا كە گەورەتر وترسناكترن: 1. شیرك وهاوبەش بڕیاردان بۆ خوای گەورە: ئەمیش واتا كردنی پەرستنێك لە پەرستنەكان بۆ جگە لە خوای گەورە، ویەكسان كردنی جگە لە الله بە الله لە ئولوهیەتی -پەرستراوێتی- یان پەروەردگارێتی یان ناو وسیفەتەكانیدا. 2. خراپەكاری بەرامبەر دایك وباوك: ئەمیش هەموو ئازاردانێكی دایك وباوك دەگرێتەوە، بە قسە یان كردەوە بێت، وهەروەها چاكەكار نەبوون بەرامبەریان. 3. قسەی درۆ وشاهێدیدانی درۆیش دەگرێتەوە: هەموو قسەیەكی درۆ وچەوت وناڕاست دەگرێتەوە كە مەبەست لێی زیان لێدانە لە ئەو كەسەی دژی دەووترێت ؛ بۆ بردنی سامانی یان دەستدرێژی كردنە سەر كەسایەتی یان هتد. وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەفەرموودەكەدا هەڕەشەی لەسەر قسەی درۆ دووبارە كردەوە ؛ ئەمیش بۆ هۆشداری لەسەر ناشیرینی ئەم تاوانە وكاریگەرییە خراپەكانی لەسەر كۆمەڵگا، هەتاوەكو هاوەڵان ووتیان: خۆزگایە بێدەنگ بووایە ؛ وەكو بەزەییەك بەرامبەری، وحەز نەكردن بە ئەوەی بێزاری دەكات.