





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە دایکی سەلەمەوە -خێزانی پێغەمبەر صلى اللە علیە وسلم -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەى قوربانیەکی هەبوو بۆ سەربڕین؛ ئەگەر مانگی (ذي الحجة) دەرکەوت، ئەوا با بەهیچ شێوازێک موی لاشەی لانەبات، ونینۆکی نەکات هەتاوەکو قوربانیەکە دەکات».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر ئەمر دەکات ئەو كەسەی دەیەوێت قوربانی بکات؛ ئەگەر مانگی (ذي الحجة) دەركەوت ئەوا نابێت بەهیچ شێوەیەک ڤژ وموی بنباڵ وسمێڵ وهەمو موی لاشەی چاک بکات، هەروەها نابێت نینۆكی دەست وپێیەكانی چاک بکات لە یەكەم ڕۆژی مانگی «ذو الحجة» وە هەتاوەكو قوربانیەكە دەكات.
لە ئەبی هورەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر ڕەمەزان هات؛ دەرگاکانى بەهەشت دەکرێنەوە ودەرگاکانى دۆزەخ دادەخرێن، وشەیتانەکان کۆت وزنجیر دەکرێن».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵیداوە بە هاتنی مانگی ڕەمەزان سێ شت ڕوودەدات: یەکەم: دەرگاکانی بەهەشت دەکرێنەوە وهیچ دەرگایەکی داناخرێت. دووەم: دەرگاکانی دۆزەخ دادەخرێن وهیچ دەرگایەکی ناکرێتەوە. سێیەم: شەیتانەکان وجنۆکەکان کۆت وبەند دەکرێن، وناتوانن بگەن بەوەی پێش ڕەمەزان پێی دەگەشتن و ئەنجامیان دەدا. هەموو ئەمانە ڕێز وگەورەییە بۆ مانگی ڕەمەزان، و هاندانی چاكەکارانە بۆئەوەی زۆر پەرستن ئەنجام بدەن لە نوێژ وخێر وبەخشین وزیکر وخوێندنی قورئان، وە دوورکەوتنەوە لە تاوان وسەرپێچییەکان.
لە ئەبی هوڕەیڕەوە-ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر خەڵكی بیانزانیایە چی (خێرێك) هەیە لە بانگدان وڕیزی یەكەم؛ ئەوا كە نەیانتوانیایە هیچ شتێك بكەن جگە لە تیروپشك ئەوا ئەنجامیان دەدا، وئەگەر بیانزانیایە چی (خێرێك) هەیە لە ئەنجامدانی نوێژ لە سەرەتای كاتەكەیدا؛ ئەوا پێشبڕكێیان دەكرد لەسەری، وئەگەر بیانزانیایە چی (خێرێك) هەیە لە نوێژی عیشا وبەیانی؛ ئەوا بۆی دەهاتن ئەگەر لەسەر گاگۆڵكێش بێت».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە ئەگەر خەڵكی بیانزانیایە چی فەزڵ وخێر وپیرۆزیەك هەیە لە بانگدان وڕیزی یەكەم؛ پاشان نەیانتوانیایە هیچ پێوەرێك بدۆزنەوە بۆ پێشخستن وهەڵبژاردنی باشترین كەس مەگەر بە تیروپشك نەبێت، ئەوا تیروپشكیان دەكرد لەسەری بۆئەوەی دەربكەوێت كێ شایستەترە پێش بخرێت بەرامبەر بە هاوەڵانی، وئەگەر خەڵكی بیانزانیایە چی خێرێك هەیە لە ئەنجامدانی نوێژ لە سەرەتای كاتەكەیدا؛ ئەوا پێشبڕكێیان دەكرد لەسەری، وئەگەر خەڵكی بیانزانیایە چەندێك پاداشتیان پێدەبەخشرێت لەسەر هاتن بۆ نوێژی عیشا وبەیانی؛ ئەوا هاتن بۆ ئەو نوێژانە ئاسان دەبوو لەلایان ئەگەرچیش بە گاگۆڵكێ بهاتنایە لەسەر ئەژنۆكانیان هەروەكو چۆن منداڵ یەكەم جار بەسەر زەویدا دەڕوات.
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەركەسێك خۆی فڕێبداتە خوارەوە لە شاخێك وخۆی بكوژێت؛ ئەوا لە ئاگری دۆزەخدایە تێیدا خۆی فڕێ دەداتەوە خوارەوە بە بەردەوامی، وئەوەی ژەهرێك بخوات وخۆی بكوژێت؛ ئەوا ژەهرەكەی لە دەستیدایە دەیخواتەوە لە ئاگری دۆزەخ بە بەردەوامی بۆ هەتاهەتایی، وئەوەی خۆی بكوژێت بە پارچە ئاسنێك؛ ئەوا پارچە ئاسنەكەی لە دەستیدایە ودەیخاتە نێو سكیەوە لە ئاگری دۆزەخدا بە بەردەوامی بۆ هەتاهەتایی».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداریداوە سەبارەت بە خۆكوشتن بە ئەنقەستەوە لە دونیادا، چونكە لە ڕۆژی قیامەتدا سزاكەی ئەوەیە لە نێو ئاگری دۆزەخدا بە هەمان شێوە خۆی دەكوژێت كە لە دونیادا خۆی كوشت وەكو سزایەكی گونجاو بەرامبەر كردەوەكەی، هەركەسێك خۆی فڕێ بداتە خوارەوە لەسەر شاخێك وخۆی بكوژێت؛ ئەوا لە نێو ئاگری دۆزەخدایە وخۆی فڕێ دەداتە نێو دۆڵەكانی دۆزەخ بە بەردەوامی بۆ هەتاهەتایی، وئەوەی خۆی بكوژێت بە ژەهر خواردن؛ ئەوا ژەهرەكەی لە نێو دەستیدایە ولە نێو ئاگری دۆزەخدا دەیخوات بە بەردەوامی بۆ هەتاهەتایی، وئەوەی لە سكی خۆی بدات بە ئاسنێك وخۆی بكوژێت؛ ئەوا ئاسنەكەی لە نێو دەستیدایە ودەیخاتە نێو سكیەوە لە ئاگری دۆزەخدا بە بەردەوامی بۆ هەتاهەتایی.
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «حەوت كەس خوای گەورە دەیانخاتە ژێر سێبەری خۆی لە ڕۆژێكدا هیچ سێبەرێك نییە جگە لە سێبەر ئەو: پێشەوایەكی دادپەروەر، وگەنجێك گەورە بوو لەسەر پەرستنی الله، وپیاوێك دڵی بەستراوەتەوە بە مزگەوتەكان، ودوو پیاو لە پێناو الله یەكتریان خۆشویست، لەسەر ئەو خۆشەویستیە بە یەك گەیشتن ولە سەری لە یەك جیابوونەوە، وپیاوێك ئافرەتێكی خاوەن دەسەڵات وجوان بانگی كرد بەڵام ئەو ووتی: من لە الله دەترسم، وپیاوێك خێری كرد وشاردیەوە هەتاوەكو دەستی چەپی نازانێت دەستی ڕاستی چی خەرج دەكات، وپیاوێك بە تەنها یادی الله ی كرد؛ وچاوەكانی پڕ بوو لە فرمێسك».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- موژدە دەدات بە حەوت كۆمەڵ لە ئیمانداران بەوەی خوای گەورە دەیانخاتە ژێر سێبەری عەرشی خۆی لە ڕۆژێكدا كە هیچ سێبەرێك نییە جگە لە سێبەری ئەو: یەكەم: پێشەوایەكی -دەسەڵاتدارێكی- دادپەروەر كە لە خودی خۆیدا فاسق وتاوانكار نییە، ولە نێو خەڵكەكەیدا دادپەروەرە وستەم ناكات؛ ئەمیش كەسانی خاوەن دەسەڵاتە باڵاكان دەگرێتەوە، هەروەها هەموو ئەوانەیش دەگرێتەوە كە دەكرێن بە بەرپرسیار لەسەر شتێك لە كاروباری مسوڵمانان ودادپەروەرن تێیدا. دووەم: گەنجێك گەورە وپەروەردە بووبێت لەسەر پەرستنی الله، وتەمەن وچالاكی لەم ڕێگایەدا بەسەر ببات؛ هەتاكو لەسەر ئەم حاڵە وەفاتی كرد. سێیەم: پیاوێك دڵی بەستراوەتەوە بە مزگەوت، ئەگەر لە مزگەوت دەربچێـت دڵی لەلای گەڕانەوەیە بۆی بەهۆی زۆری خۆشەویستی بۆ مزگەوت وپابەند بوونی خۆی ودڵی پێوەی؛ ئەگەرچیش بە لاشە لەبەر هۆكارێك لە دەرەوەی مزگەوت بێت. چوارەم: دوو پیاو بە ڕاستیەوە یەكتریان خۆشدەوێت لە پێناو الله، ولەسەر ئەم خۆشەویستیە ئاینیە بەردەوامن ونەیانپچڕی لەبەر هۆكارێكی دونیایی؛ ئینجا لە ڕاستیدا بە لاشە گەیشتبێتن بە یەك یان نا هەتاوەكو مردن لە یەكیانی جیا كردەوە. پێنجەم: پیاوێك ئافرەتێك بانگی بكات بۆ كاری داوێن پیسی لەگەڵ خۆیدا، لەكاتێكدا ئافرەتەكە خاوەن بنەماڵەی بەناوبانگ وناوداری وسامان وجوانی بێت؛ بەڵام پیاوەكە ڕەتی بكاتەوە وبڵێت: من لە الله دەترسم. شەشەم: پیاوێك خێرێكی كەم یان زۆر دەكات، ولەم كارەیدا ڕیایی -پێش چاوی- ناكات بەڵكو دەیشارێتەوە هەتاوەكو دەستی چەپی نازانێت دەستی ڕاستی چی دەبەخشێت. حەوتەم: پیاوێك لە تەنهاییدا ودوور لەخەڵكی یادی الله دەكاتەوە لە دڵیدا یان لە زمانیدا؛ بۆیە چاوەكانی پڕ دەبن لە فرمێسك لە ترسی الله و بەمەزندانانی ئەو -سبحانه وتعالی-.
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «نابێت هیچ یەكێكتان بە چەك ئاماژە بۆ براكەی بكات، چونكە لەوەیە شەیتان وایلێبكات لە دەستی دەربچێت، بۆیە دەكەوێتە نێو چاڵێك لە ئاگر».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداریداوە سەبارەت بەوەی مسوڵمان ئاماژە بۆ برایەكی مسوڵمانی بكات ئینجا بە هەرجۆرێك بێت لە جۆرەكانی چەك، چونكە نازانێت لەوەیە شەیتان وای لێبكات چەكەكە بجوڵێنێت لە دەستیدا، وبراكەی بكوژێت یان ئازاری بدات، بۆیە تووشی تاوانێك دەبێت كە سەرەنجام دەبێتە هۆكاری كەوتنە نێو چاڵێك لە چاڵەكانی دۆزەخ.
لە ئەبی شورەیحەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «والله باوەڕی نەهێناوە، والله باوەڕی نەهێناوە، والله باوەڕی نەهێناوە». ووتراوە: كێ ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: «ئەو كەسەی دراوسێكەی دڵنیا نییە لە خراپەكارییەكانی».
(البخاري) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سوێندی خوارد وسێ جار جەختی كردەوە لەسەر سوێندەكەی، وفەرمووی: والله ئیمانی نەهێناوە، والله ئیمانی نەهێناوە، والله ئیمانی نەهێناوە، هاوەڵان پرسیاریان لێكرد: كێ ئیمانی نەهێناوە ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: ئەو كەسەی كە دراوسێكەی دەترسێت لە خیانەت وستەم وشەڕی.
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گرنگترین وەسیەتی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە كاتی سەرەمەرگیدا بریتی بوو لە: «نوێژكردن وئەوەی خاوەندارین لە دەستی ڕاستاندا، نوێژكردن وئەوەی خاوەندارین لە دەستی ڕاستاندا»، هەتاوەكو پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سینگی دەنگی خوڕەخوڕی لێوە دەهات لە وتنیدا، وچیتر نەیدەتوانی بە زمانی ئەم وشانە بڵێت.
رواه النسائي في السنن الكبرى وابن ماجهزۆربەی وەسیەت وئامۆژگاریەكانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆ ئومەتەكەی لەكاتی سەرەمەرگیدا بریتی بوو لە: پابەند بن بە نوێژ وبەردەوام بن لەسەریان وبیانپارێزن ولێیان بێ ئاگا مەبن، هەروەها مافی موڵكی دەستی ڕاستتان بدەن لە بەندە وكەنیزەك وبە نەرمونیانی مامەڵەیان لەگەڵدا بكەن، هێشتا ئەم وەسیەتانەی دووبارە دەكردەوە هەتاوەكو قوڕگی دەنگی خوڕەخوڕی لێوە دەهات، وچیتر نەیدەتوانی بە ڕوونی بە زمانی بیڵێت.
لە عوبادەی کوڕی سامیتەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- دەفەرموێت: «ئاڵتون بە ئاڵتون، زیو بە زیو، گەنم بە گەنم، جۆ بە جۆ، خورما بە خورما، خوێ بە خوێ، بە هاوشێوەی یەک، بە هێندەی یەک، دەست بە دەست، خۆ ئەگەر ئەوانەی باس کران هاوشێوەی یەک نەبوون، ئەوا چۆن دەتانەوێت کڕین وفرۆشتنی پێوە بکەن، بە مەرجێک ئاڵو گۆڕەکە دەست بە دەست بێت».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێگای کڕین وفرۆشتنی ڕەوا ودروستی بۆ ڕوون کردووینەتەوە لە شتە ڕیبادارەكاندا کە شەش جۆر وتاقمن ئەوانیش: ئاڵتون، زیو، گەنم، جۆ، خورما، خوێ، ئەگەر کڕین وفرۆشتنەکە لە نێوان یەک جۆر لەم جۆرانەدا بێت بەنمونە ئاڵتون بە ئاڵتون یان زیو بە زیو... ئەوا دەبێت دوو مەرج بێتە جێ لە کڕین وفرۆشتنەکەدا: یەکەم: دەبێت لە وەزن وکێشدا بە هێندی یەک بن ئەگەر لە جۆری کێشراو بێت وەک نمونەی ئاڵتون وزیو، یان بە هێندەی یەک بن ئەگەر لە جۆری پێوانەکراو بێت وەک نمونەی گەنم وجۆ وخورما وخوێ. دووەم: فرۆشیار حەقی خۆی وەربگرێت وكڕیار شتومەکی خۆی وەربگرێت لە کۆڕ وشوێنی فرۆشتنەکەدا. خۆ ئەگەر کڕین و فرۆشتنەکە لە نێوان دوو جۆری جیاوازدا بێت بە نمونە کڕین و فرۆشتنی ئاڵتون بە زیو، یان خورما بە جۆ ئەوا لەم کاتەدا کڕین وفرۆشتنەکە ڕەوایە ودروستە بە یەک مەرج ، ئەویش دەبێت فرۆشیار مافی خۆی وەر بگرێت وکڕیار شتومەکی خۆی وەربگرێت لە کۆڕ وشوێنی فرۆشتنەکەدا، ئەگەر وانەبێت ئەوا کڕیار وفرۆشیار بە هاوشێوەی یەک هەردوو کەوتوونەتە نێو مامەڵەیەكی ڕیباداری حەرامكراو .