





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئەبی زەری غیفاریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: کەسانێک لە هاوەڵانی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بە پێغەمبەریان ووت: ئەی پێغەمبەری خودا، دەوڵەمەندەكان پاداشتیان بە دەستهێنا (بە هۆی خێرکردنیان)، نوێژ دەکەن وەکو چۆن ئێمە نوێژ دەکەین، وڕۆژوو دەگرن وەکو چۆن ئێمە ڕۆژوو دەگرین، وئەوان بە پارە زیادەکانیان خێر وچاکە دەکەن. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئایا خوای گەورە هەندێک شتی دانەناوە کە بە هۆیانەوە خێر وچاکە بکەن: هەموو تەسبیح کردنێک (ووتنی: سبحان اللە) خێر وچاکەیە، هەموو تەکبیر کردنێک (ووتنی: الله أكبر) خێر وچاکەیە، هەموو حەمد کردنێک (ووتنی: الحمد لله) خێر وچاکەیە، هەموو تەهلیل کردنێک (ووتنی: ﻻ إله إﻻ اللە) خێر وچاکەیە، وفەرمان کردن بە چاکە خێر وچاکەیە، ونەهی کردن لە خراپە خێر وچاکەیە، ویەکێک لە ئێوە بچێتە لای خێزانەکەی (جیماع بکات) خێر وچاکەیە»، ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا یەکێک لە ئێمە شەهوەت وئارەزووەکەی دامرکێنێتەوە (بە چوونە لای خێزانی) خێر وپاداشتی دەستدەکەوێت؟ فەرمووی: «ئەگەر لە حەرامدا شەهوەت وئارەزووەکەی دامرکێنێتەوە؛ ئایا تاوان وخراپەی لەسەر نییە؟ بە هەمان شێوە ئەگەر لە حەڵاڵدا دایمرکێنێتەوە ئەوا پاداشتی بۆ هەیە».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەهەندێك لە هاوەڵە هەژارەكان سكاڵای حاڵ وهەژاری خۆیان هێنا بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؛ بەوەی كە ناتوانن خێر بكەن بە پارە وسامان بۆ بەدەستهێنانی پاداشتی زۆر هەروەكو چۆن براكانیان لە خاوەن پارە وسامانی زۆر دەیكەن، هەروەها بۆئەوەی وەكو ئەوان خێر ئەنجام بدەن، لەهەمان كاتدا نوێژ دەكەن وەكو ئێمە، وڕۆژوو دەگرن وەكو ئێمە، بەڵام ئەو پارە وسامانەی زیادە لە پێویستیان؛ دەیكەن بە خێر و ئێمە ناتوانین خێر بکەین! پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنیشاندەریان بوو بۆ چەند كردەوەیەك كە دەتوانن لە ڕێگایانەوە خێر بەدەست بهێنن، فەرمووی: ئایا خوای گەورە هەندێك شتی دانەناوە كە بتوانن لە ڕێگایانەوە خێر بەدەست بهێنن بۆ خۆتان؟! كاتێك دەڵێن: (سبحان الله)؛ پاداشتی خێركردنێكتان دەستدەكەوێت، هەروەها كاتێك دەڵێن: (الحمد لله)؛ ئەمە خێرە، وكاتێك دەڵێن: (لا إله إلا الله)؛ ئەمیش خێرە، و(فەرمان بە چاكە) خێرە، و(نەهی لە خراپە) خێرە، تەنانەت كاتێك یەكێكتان جووت دەبێت لەگەڵ خێزانەكەی؛ ئەمیش خێرە. پێیان سەیر بوو، ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەگەر یەكێك لە ئێمە ئارەزووەكەی دابمركێنێتەوە خێری دەستدەكەوێت؟! فەرمووی: ئەگەر لە حەرامدا وەكو لە زینا وشتی تر؛ ئازەووەكەی دابمركێنێتەوە، ئایا تاوانی لەسەر نانووسرێت؟ بەهەمان شێوە ئەگەر لە حەڵاڵدا دایبمركێنێتەوە؛ ئەوا پاداشتی بۆ دەنووسرێـت.
لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر دە شەوی کۆتایی بهاتایە؛ شەوەکانى زیندوو دەکردەوە، وخێزانەکانى هەڵدەستاند، وهەوڵ وکۆششی زۆری دەکرد، وئیزارەكەی^ توند دەكرد (دوور دەكەوتەوە لە -جووتبوون وپێشەكیەكانی-)». ^(ئیزار: جلی نیوەی خوارەوەی لاشەیە)
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر دەی كۆتایی مانگی ڕەمەزان بهاتایە؛ شەوەكانی بە جۆرە جیاوازەكانی پەرستن زیندوو دەكردەوە، هەروەها خێزانەكانی بەخەبەر دەكردەوە بۆ نوێژكردن، وزۆر كۆششی دەكرد لە پەرستندا زیاتر لەوەی لەكاتی ئاسایی ئەنجامی دەدا، هەروەها خۆی بۆ پەرستنەكان یەكلایی دەكردەوە ودوور دەكەوتەوە لە خێزانەكانی.
لە عائيشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پاش ئەوەى ئەم ئایەتەی بۆ دابەزی: ﴿إِذَا جَاءَ نَصْرُ اللَّهِ وَالفَتْحُ﴾ [النصر: 1] واتە: ﴿کاتێک کە یارمەتی وکۆمەکی خوا ھات لەگەڵ سەرکەوتن (شاری مەککە ئازاد کرا)﴾؛ هەرکاتێک نوێژی بکردایە؛ ئەوا دەیفەرموو: «سُبْحَانَكَ رَبَّنَا وَبِحَمْدِكَ اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي» واتە: «پاك وبێگەردی وحەمد وسوپاس بۆ تۆ پەروەردگارمان، خودایە لێم خۆش بە»، ولە گێڕانەوەیەکی تردا دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- زۆر جار لەکاتی ڕکوع وسوجدە بردنیدا دەیفەرموو: «سُبْحَانَكَ اللَّهُمَّ ربنا وبحمدك، اللَّهُمَّ اغْفِرْ لي»^ ئەو فەرمانەی لە قورئاندا هاتووە جێبەجێی دەكرد». ^(واته: پاک وبێگەردی وحەمد وسوپاس بۆ تۆ ئەی پەروەردگارمان، خودایە لێم خۆش ببە).
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریدایكی ئیمانداران (عائیشە) -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- كاتێك ئەم ئایەتەی بۆ دابەزی: ﴿إِذَا جَاءَ نَصْرُ اللَّهِ وَالفَتْحُ﴾ [النصر: 1] واتە: ﴿کاتێک کە یارمەتی وکۆمەکی خوا ھات لەگەڵ سەرکەوتن (شاری مەککە ئازاد کرا)﴾؛ قورئانی جێبەجێكرد ودەستبەجێ گوێڕایەڵی فەرمانی الله بوو كاتێك فەرمووی: ﴿فَسَبِّحۡ بِحَمۡدِ رَبِّكَ وَٱسۡتَغۡفِرۡهُ﴾ واتە: ﴿ئەوسا بە سوپاس وستایشی پەروەردگارت تەسبیحاتی ئەو بکە وداوای لێخۆشبوونی لێ بکە﴾، بۆیە لەپاش دابەزینی ئەم ئایەتانە؛ زۆرجار لەكاتی ڕكوع وسوجدە بردنی لە نوێژدا دەیفەرموو: (سُبْحَانَكَ: پاك وبێگەردی بۆ تۆ خودایە)؛ بە پاك وبە پیرۆزدانانی الله یە لە هەموو كەموكورتیەك كە شیاوی ئەو نین، (اللَّهُمَّ ربنا وبحمدك: حەمد وسوپاس بۆ تۆ ئەی پەروەردگارمان)؛ ستایشكردنێك كە شیاوی تۆیە بەهۆی كامڵی زات وسیفەت وكردەوەكانت، (اللَّهُمَّ اغْفِرْ لي: خودایە لێم خۆش بە)؛ گوناهەكانم بسڕەوە وچاوپۆشیان لێبكە.
لە ئەبی ئومامە ئیاسی کوڕی سەعلەبەی حاریسیەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بە سوێند مافى ڕەوای مسوڵمانێک بۆ خۆی زەوت بکات؛ ئەوا خواى گەورە سزای دۆزەخ بۆ ئەو کەسە مسۆگەر دەکات، وچوونە بەهەشتی لەسەر حەرام دەکات»، پیاوێک ووتی: ئەگەر شتێکی کەمیش بێت ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: «با چڵە دارێكیش بێت لە داری سیواک».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداریداوە دەربارەی سوێند خواردن بە خوای گەورە؛ بە درۆوە، ئەمیش بۆ زەوتكردنی مافی مسوڵمانێك، هەركەسێك وا بكات شایستەی چوونە دۆزەخ، وبێبەشبوونە لە بەهەشت، ولە تاوانە گەورەكانە. پیاوێك ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەگەرچیش ئەو شتەی سوێندی لەسەر دەخوات شتێكی كەم بێت؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: تەنانەت ئەگەر لقە دارێكی سیواكیش بێت كە لە داری ئاراك دەكرێتەوە.
لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر سەردانی نەخۆشی بكردایە؛ نزای بۆی دەكرد ودەیفەرموو: «اأَذْهِبِ الْبَاسَ، رَبَّ النَّاسِ، وَاشْفِ أَنْتَ الشَّافِي، لَا شِفَاءَ إِلَّا شِفَاؤُكَ، شِفَاءً لَا يُغَادِرُ سَقَمًا». واتە: «ئەم ناڕەحەتیە لاببە، ئەی پەروەردگاری خەڵکی، وشیفا بنێرە تەنها تۆ شیفا بەخشیت -الشافي-يت، هیچ شیفایەک نییە جگە لە شیفا بەخشینی تۆ نەبێت، شیفایەك كە هیچ نەخۆشیەک نەهێڵێت».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر سەردانی نەخۆشێكی بكردایە نزای بۆی دەكرد ودەیفەرموو: خودایە (أذْهِب:لایببە)؛ ومەیهێڵە، (البَأسَ:ئەم ناڕەحەتیە)؛ ونەخۆشیە توندە، (رَبَّ النَّاسِ:پەروەردگاری خەڵكی)؛ وخوڵقێنەر وپەروەرێنەریان، (اشْفِ:شیفا بنێرە)؛ بۆ ئەم نەخۆشە، (أنْتَ:تۆ)؛ پاك وبێگەردیت، (الشَّافِي:شیفا بەخشیت)؛ وداوات لێدەكەم بەناوی -الشافي-یت، (لاَ شِفَاءَ:هیچ شیفایەك)؛ نییە بۆ ئەم نەخۆشە، (إِلاَّ شِفاؤكَ:مەگەر شیفای تۆ نەبێت)؛ وئەو سەلامەتی وعافیەتەی تۆ ئەیبەخشیت، (شِفَاءً:شیفایەك)؛ بە ڕەهایی، (لاَ يُغَادِرُ:نەیهێڵێت)؛ ونەمێنێتەوە، (سَقماً:هەر نەخۆشیەك)؛ لە نەخۆشیەكانی تر.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دینارێک خەرجت کردبێت لە پێناو الله، ودینارێك خەرجت کردبێت بۆ ئازاد کردنی بەندەیەک، ودینارێک وەکو خێر ببەخشیت بە هەژارێک، ودینارێک خەرجت کردبێت لەسەر خاوخێزانت، وگەورەترینیان لە پاداشتدا ئەوەیانە كە خەرجی دەکەیت لەسەر خاوخێزانت».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەندێك لە جۆرەكانی خەرجی باسكرد، فەرمووی: دینارێك كە خەرجی دەكەیت لە پێناو الله، دینارێك كە خەرجی دەكەیت لە ئازاد كردنی بەندایەتی وكۆیلایەتی، ودینارێك كە خەرجی دەكەیت بۆ خێر كردن بە هەژارێكی پێویست، ودینارێك كە خەرجی دەكەیت لە سەر خاوخێزان ومنداڵەكانت، پاشان ڕایگەیاند كە مەزنترینیان لە خێرو پاداشت لە لای الله ئەوەیانە كە خەرجی دەكەیت لەسەر خاوخێزان ومنداڵەكانت وئەوانەی واجبە خەرجیان لەسەر بكەیت.
لە عبدالله کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «تۆ هەموو ڕۆژێك بەڕۆژوویت وهەموو شەو شەونوێژ دەكەیت؟»، ووتم: بەڵێ، فەرمووی: «ئەگەر وا بكەیت چاوەكانت كز دەبن، ونەفس ەلاشەت هیلاك دەبێت، بە ڕۆژووگرتن حسێب ناكرێت بۆ ئەو كەسەی هەموو ڕۆژەكانی ساڵ بەڕۆژوو دەبێت، ڕۆژووگرتنی سێ ڕۆژ لە هەموو مانگێک وەکو ڕۆژووگرتنی هەموو ساڵەکە وایە»، ووتم: من لەوە زیاتر دەتوانم، فەرمووی: «ڕۆژوو بگرە وەكو ڕۆژووگرتنی داود -علیه السلام-، ڕۆژ نا ڕۆژێک بەڕۆژو دەبوو، وڕای نەدەكرد هەرکات بگەشتایە بە دوژمن».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی ووترا كە عبد الله ی كوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- هەموو ڕۆژێك بەڕۆژوو دەبێت وبە درێژایی ساڵ ڕۆژوو ناشكێنێت، وبە درێژایی شەو؛ نوێژ دەكات وناخەوێت، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لێكرد، وپێی فەرموو: ڕۆژانێك ڕۆژوو بگرە وڕۆژانێكی تر بیشكێنە، بەشێك لە شەو نوێژ بكە وبەشێكی تر بخەوە. ونەهی لێكرد لەوەی هەموو ڕۆژەكان بەدوای یەكدا بەڕۆژوو بێت وبە درێژایی شەو نوێژ بكات، وپێی فەرموو: تۆ ئەگەر وا بكەیت ئەوا چاوەكانت لاواز دەبن وئازاریان پێدەگات، وڕۆحت شەكەت وماندوو دەبێت؛ بۆیە هەركەسێك بەدرێژایی ڕۆژەكانی ساڵ بەڕۆژوو بێت ئەوا لەڕاستیدا ڕۆژووی نەگرتووە وبۆی حسێب ناكرێت، وپاداشتی دەستناكەوێت چونكە سەرپێچی كردووە، وسوودی وەرنەگرت لە ڕۆژوو نەگرتن چونكە خۆی گرتەوە لە خواردن وخواردنەوە. پاشان ڕێنمونی كرد بۆ ڕۆژووگرتنی سێ ڕۆژ لە هەموو مانگێكدا؛ چونكە پاداشتی ڕۆژووگرتنی یەك ڕۆژ؛ وەكو پاداشتی ڕۆژووگرتنی دە ڕۆژە، وئەمیش كەمترین بڕی چەندجاربوونی پاداشتی كردەوە چاكەكانە. عبد الله ووتی: من لەوە زیاتر دەتوانم. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: كەواتە وەكو داود -علیه السلام- ڕۆژوو بگرە، ئەمیش باشترین جۆری ڕۆژووگرتنە، ئەو ڕۆژ نە ڕۆژێك بەڕۆژوو دەبوو، وئەگەر بگەیشتایە بە دوژمن؛ ڕای نەدەكرد، چونكە شێوازی ڕۆژووگرتنی نەدەبووە هۆی لاوازبوونی لاشەی.
لە نوعمانی کوڕی بەشیرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: دایكی -بە سەرناوی- كچی رەواحە داوای لە باوكی كرد كە هەندێك پارە وسامان بدات بە كوڕەكەی وەكو دیاری، بەڵام ئەو بە گومان بوو بۆ ماوەی ساڵێك پاشان بڕیاری دا، (كچی رەواحە) ووتی: من ڕازی نیم (لەسەر ئەم بەخشینە) هەتاوەکو پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- شاهێدی دەدات لەسەر ئەمەی كە وەكو دیاری بەخشیووتە بە كوڕەكەم، باوکم (بەشیر) دەستی گرتم ولەو كاتەدا كوڕەمنداڵێك بووم، هات بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، دایكی ئەم كوڕە، كچی رەواحە، هیوادارە كە شاهێدی بدەیت لەسەر ئەوەی وەكو دیاری بەخیشوومە بە كوڕەكەی، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەی بەشیر، ئایا منداڵی ترت هەیە جگە لە ئەم؟»، ووتی: بەڵێ، فەرمووی: «ئایا بە هەموویان وەكو ئەم دیاریەت پێبەخشیوون؟»، ووتی: نەخێر، فەرمووی: «كەواتا من مەکە بە شاهێد؛ چونکە من شاهێدی نادەم لەسەر ستەمکردن». ولە گێڕانەوەی (مسلم)دا: «یەکێکی تر بکە بە شاهێد لەسەر ئەمە».
متفق عليه، وله ألفاظ عديدةنوعمانی كوڕی بەشیر -ڕەزای خوایان لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە دایكی بە ناوی عەمرەی كچی ڕەواحە -ڕەزای خوای لێبێت- داوای لە باوكی كرد كە هەندێك لە سامانەكەی وەكو دیاری ببەخشێت بە كوڕەكەی (بە نوعمان)، بەڵام باوكی بە گومان بوو وبۆ ماوەی ساڵێك دوای خست، پاشان بڕیاری دا كە وەڵامی داواكەی بداتەوە ودیاری ببەخشێت بە نوعمانی كوڕی، عەمرە ووتی: ڕازی نابم هەتاوەكو پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- شاهێدی دەدات لەسەر ئەوەی بە كوڕەكەمت بەخشیووە، باوكم دەستی گرتم ولەو كاتەدا من كوڕەمنداڵێكی بچۆكەلە بووم، هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، دایكی ئەم كوڕە؛ كچی ڕەواحە پێی خۆش بوو شاهێدی بدەیت لەسەر ئەوەی وەكو دیاری بەخشیوومە بە كوڕەكەی، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەی بەشیر، منداڵی ترت هەیە جگە لە ئەم؟ ووتی: بەڵێ. فەرمووی: ئایا وەكو ئەم دیاریەت بەخشیووە بە هەموو ئەوانی تر؟ ووتی: نەخێر فەرمووی: كەواتا من مەكە بە شاهێد، چونكە من شاهێدی لەسەر ستەم نادەم. ولە گێڕانەوەی (مسلم)دا هاتووە؛ بە سەرزەنشتێكەوە پێی فەرموو: بەڵكو خەڵكی تر بكە بە شاهێد لەسەر ئەم ستەمە.
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک سەردانی نەخۆشێک بکات کە هێشتا کاتی سەرەمەرگی نەهاتبێت، ولە لای نەخۆشەکە حەوت جار بڵێت: (أَسْأَلُ اللَّهَ الْعَظِيمَ رَبَّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ أَنْ يَشْفِيَكَ)^، ئەوا خواى گەورە شیفای دەدات لەو نەخۆشییە». ^(واتە: داوا لە خودای مەزن دەکەم، پەروەردگاری عەرشی مەزن، شیفات بدات)
(أبو داود والترمذي وأحمد) ڕیوایەتیان كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە هەرمسوڵمانێك سەردانی مسوڵمانێكی تر بكات لەكاتی نەخۆش بوونیدا بەمەرجێك كاتی مردنی نەهاتبێت، پاشان نزا بۆ نەخۆشەكە بكات وبڵێت: (أَسْأَلُ اللَّهَ الْعَظِيمَ : داوا لە خودای مەزن دەکەم)؛ كە مەزنە لە زاتی وسیفەتەكانی وكردەوەكانی، (رَبَّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ أَنْ يَشْفِيَكَ: پەروەردگاری عەرشی مەزن، شیفات بدات)، وحەوت جار ئەم نزایەی بۆ بكات؛ ئەوا خوای گەورە شیفای بۆ دەنێرێت لەو نەخۆشیە.