





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هاتە نێو مزگەوتەوە، ولە پاشان پیاوێک هاتە نێو مزگەوتەوە ونوێژی کرد، -ودواتر سەلامی لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد، ئەویش وەڵامی دایەوە وپێی فەرموو: «بگەڕێوە نوێژەکە ئەنجام بدەرەوە (دووبارەی بکەرەوە)، چونکە لە ڕاستیدا تۆ نوێژت ئەنجام نەدا»، پیاوەکە چوو ونوێژی کرد وەکو جاری پێشوو، ودیسانەوە هاتەوە وسەلامی کرد وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- جارێکی تر پێی فەرموو: «بگەڕێوە نوێژەکە ئەنجام بدەرەوە (دووبارەی بکەرەوە)، چونکە لە ڕاستیدا تۆ نوێژت ئەنجام نەدا»؛ سێ جار، پیاوەكە ووتی: سوێند بە ئەوەی کە تۆی بە هەق ناردووە ناتوانم لەوە باشتر ئەنجام بدەم، فێرم بکە، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەگەر هەستایت بۆ نوێژکردن تەکبیر بکە (بڵێ: الله أکبر)، وپاشان ئەوەندەی بۆت دەگونجێت قورئان بخوێنە، پاشان بڕۆ بەرەو ڕکوع بردن هەتاوەکو دڵنیا وهێور دەبیت (لەم حاڵەتەدا)، پاشان هەستەرەوە هەتاوەکو بە ڕێکی دەوەستیت، پاشان بەرەو سوجدە بردن بڕۆ هەتاوەکو دڵنیا وهێور دەبیت (لەم حاڵەتەدا)، وپاشان هەستەرەوە هەتاوەکو دادەنیشیت بە دڵنیایی وهێوریەوە، وهەموو نوێژەکە بەم شێوەیە ئەنجام بدە».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چووە نێو مزگەوتەوە، لە پاش ئەو پیاوێك چووە ژوورەوە وبە پەلە دوو ڕكات نوێژی كرد، ولە وەستان وڕكوع وسوجدەدا دڵنیا وهێور نەبوو، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چاودێری دەكرد لەكاتی نوێژ كردنیدا، هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە كاتێكدا ئەو لە گۆشەیەكی مزگەوتەكە دانیشتبوو وسەلامی لێكرد، وئەویش وەڵامی سەلامەكەی دایەوە، وپێی فەرموو: بگەڕێوە نوێژەكەت دووبارە بكەرەوە؛ چونكە لە ڕاستیدا تۆ نوێژت نەكرد. گەڕایەوە وبە پەلە نوێژی كرد هەروەكو پێشووتر، پاشان هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وسەلامی لێكرد، دیسانەوە پێی فەرموو: بگەڕێوە ونوێژ بكە؛ چونكە لە ڕاستیدا تۆ نوێژت نەكردووە، وئەمەی سێ جار ئەنجامدا. پیاوەكە ووتی: سوێند بە ئەوەی بە هەق تۆی ناردووە، لەمە چاكتر نازانم بۆیە فێرم بكە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: ئەگەر هەستایت بۆ نوێژكردن تەكبیرەی ئیحرام بكە -بڵێ: الله أكبر-، پاشان سورەتی -الفاتحة- (-سورەتی- ئوم ئەلقورئان:دایكی قورئان) بخوێنە وپاشان هەر ئایەت وسورەتێك دەتەوێت بیخوێنە بە ویستی الله، پاشان بە دڵنیاییەوە ڕكوع ببە وناو لەپەكانت لەسەر ئەژنۆكانت دابنێ، وپشتت ڕاست درێژ بكەرەوە وڕێك ببەرەوە لە كاتی ڕكوع بردندا، پاشان سەرت بەرز بكەرەوە وپشتت ڕێك بوەستێنە بۆئەوەی ئێسكەكان بگەڕێنەوە بۆ نێو جومگەكان وبە ڕێكی دەوەستیت، پاشان سوجدە ببە هەتاوەكو دڵنیا دەبیتەوە لە كاتی سوجدەدا ئەمیش بەوەی نێوچەوان ولووت ودەستەكان وئەژنۆكان وسەرە پەنجەكانی پێت لەسەر زەوی بن، پاشان سەرت بەرز بكەرەوە هەتاوەكو بە هێوری ودڵنیایی دادەنیشیت لە نێوان سوجدەكاندا، پاشان هەموو ئەمانە ئەنجام بدە لە هەموو ڕكاتێكی نوێژەكەتدا.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر بەندەى مسوڵمان -یان ئیماندار- دەستنوێژ بگرێت ودەموچاوی بشوات؛ ئەوا هەموو گوناهەکان کە بە چاوی سەیری کردووە لەگەڵ ئاوەکەدا لە دەموچاویەوە دەردەچن -یان (تەنانەت دەردەچن) لەگەڵ کۆتا دڵۆپەی ئاویشدا-، وئەگەر دەستەکانى بشوات؛ ئەوا هەموو گوناهەکان کە بە دەستەکانى (بە دەستلێدان) کردوویەتی لە دەستیەوە دەردەچن لەگەڵ ئاوەکەدا -یان (تەنانەت دەردەچن) لەگەڵ کۆتا دڵۆپەی ئاویشدا-، وئەگەر پێیەکانى بشوات؛ ئەوا هەموو گوناهەکان کە بە پێیەکانى (بە ڕۆیشتن بۆ شوێنی خراپ) کردوویەتی لە پێیەکانیەوە دەردەچن لەگەڵ ئاوەکەدا -یان (تەنانەت دەردەچن) لەگەڵ کۆتا دڵۆپەی ئاویشدا-، کاتێک تەواو دەبێت (لە دەستنوێژگرتن) ئەوا پاکبووەتەوە لە هەموو گوناهەکان».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە مسوڵمان یان ئیماندار ئەگەر دەستنوێژ بگرێت وڕووی بشوات لە كاتی دەستنوێژدا؛ ئەوا هەموو گوناهێكی بچووك لە چاوەكانیەوە دەردەچن لە گەڵ ئەو ئاوەی دێتە خوارەوە لە پاش شۆردنی ڕووی یان لەگەڵ كۆتا دڵۆپەی ئاو، ئەگەر دەستەكانی بشوات؛ لە دەستەكانیەوە هەموو گوناهێكی بچووك دەردەچن كە بە دەستەكانی كردوویەتی لە گەڵ ئەو ئاوەی دێتە خوارەوە یان لەگەڵ كۆتا دڵۆپەی ئاو، ئەگەر پێیەكانی بشوات؛ لە پێیەكانیەوە هەموو گوناهێكی بچووك دەردەچن كە بە پێیەكانی چووە بۆی لە گەڵ ئەو ئاوەی دێتە خوارەوە یان لەگەڵ كۆتا دڵۆپەی ئاو، هەتاوەكو دەردەچێت بە پاكبوونەوە لە هەموو گوناهە بچووكەكان لە پاش تەواوبوونی دەستنوێژەكە.
لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزایان خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فێری ئیستیخارەی دەکردین لە هەموو کاروبارێکماندا هەروەکو فێرکردنی سورەتێک لە قورئان»، ودەیفەرموو: «ئەگەر هەریەکێکتان نیازی ئەنجامدانى کارێکی هەبوو، ئەوا با دوو ڕکات جگە لە فەرز -دوو ڕکاتی سونەت- ئەنجام بدات، وپاشان بڵێت: (اللهم إني أَسْتَخِيرُكَ بِعِلْمِكَ، وأَسْتَقْدِرُكَ بِقُدْرَتِكَ، وأَسْأَلُكَ من فَضلك العظيم، فإنك تَقْدِرُ ولا أَقْدِرُ، وتعلمُ ولا أعلمُ، وأنت عَلَّامُ الغُيُوبِ. اللهم إن كنتَ تعلم أن هذا الأمر خيرٌ لي في ديني ومَعَاشِي وعَاقِبَةِ أَمْرِي)^، یان فەرمووی: (عَاجِلِ أَمْرِي وآجِلِهِ، فاقْدُرْهُ لي ويَسِّرْهُ لي، ثم بَارِكْ لي فيه. وإن كنت تعلمُ أن هذا الأمر شرٌّ لي في ديني ومَعَاشِي وعَاقِبَةِ أَمْرِي)^^، یان فەرمووی: (عَاجِلِ أَمْرِي وآجِلِهِ؛ فاصْرِفْهُ عَنِّي، واصْرِفْنِي عنه، واقْدُرْ لِيَ الخيرَ حيث كان، ثم أَرْضِنِي به)~، و فەرمووی: «پاشان ناوی پێویستیەکەى دەڵێت». ^(خودایە من داواى ڕێنیشاندانت لێدەكەم -بۆ خێر وچاكە- بە زانستى خۆت، و داواى هێز وتوانات لێدەكەم بە هێز وتواناى خۆت، وداوات لێ دەكەم لە فەزڵى هەرە گەورەى خۆت، چونكە تۆ توانات بەسەر هەموو شتێكدا هەیە ومن توانام بەسەریدا نییە، وتۆ زانستى ڕەها وبێ سنورت لە لایە كە من لام نییە ونازانم، وتۆ زانا وشارەزاى بە پەنهانی ونهێنیەكان، پەروەردگارا ئەگەر دەزانیت ئەم كارە خێرى تێدایە بۆ دین وژین ودواڕۆژم)، ^^(وبۆ ئێستا وداهاتووم؛ ئەوا بیسازێنە وئاسانى بكە بۆم وپاشان فەڕ وبەرەكەتى تێبكە بۆم، وئەگەر ئەم كارە شەڕ وخراپەیە بۆ دین وژین وگوزەران ودواڕۆژم)، ~(وبۆ ئێستا وداهاتووم؛ ئەوا دوورى بخەرەوە لێم ومنیش لەو دووربخەرەوە وخێرم بۆ بڕیار بدە لە هەرشوێنێكدا بێت، پاشان ڕازیم بكە پێی)
(البخاري) ڕیوایەتی كردووەئەگەر مسوڵمان بیەوێت كارێك بكات كە نازانێت شێوازە دروستەكەی كامەیە؛ ئەوا ڕێگەپێدراوە نوێژی ئیستیخارە بكات، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هاوەڵانی فێری نوێژی ئیستیخارە دەكرد هەروەكو چۆن فێری سورەتێكی قورئانی دەكردن، دوو ڕكات نوێژ دەكات -نوێژی سونەت نەك فەرز-، پاشان نزا دەكات ودەڵێت: (اللهم إني أَسْتَخِيرُكَ:خودایە من داواى ڕێنیشاندانت لێدەكەم -بۆ خێر وچاكە-)؛ داوات لێدەكەم سەركەوتووم بكەیت بۆ بژاردنی خێرترینیان لە نێوان دوو بژاردەدا، وداوات لێدەكەم (بِعِلْمِكَ:بە زانستی خۆت)؛ كە فراوانە ودەوری هەموو شتێكی داوە، (وأَسْتَقْدِرُكَ:و داواى هێز وتوانات لێدەكەم)؛ هێز وتوانام پێببەخشیت چونكە هیچ هێز وتوانایەكم نییە مەگەر ئەوەی تۆ پێمی دەبەخشیت، (بِقُدْرَتِكَ:بە هێز وتوانای خۆت)؛ كە زاڵە بەسەر هەموو شتێكدا وهیچ شتێك لە ژێر دەسەڵات وتوانای تۆ دەرناچێت، (وأَسْأَلُكَ من فَضلك:داوات لێدەكەم لە فەزڵی خۆت)؛ وچاكەكاریت، (العظيم:كە فرە مەزنە)؛ وفراوانە؛ چونكە بەخشینت فەزڵێكە لە لایەن تۆوە، وهیچ یەكێك مافی بەسەر تۆوە نییە لە هیچ نیعمەتێكدا، (فإنك تَقْدِرُ:چونكە تۆ توانات هەیە)؛ بەسەر هەموو شتێكدا ومن لاواز وبێ دەسەڵاتم، (ولا أَقْدِرُ:ومن ناتوانم)؛ هیچ شتێك بكەم مەگەر بە یارمەتی تۆ، (و)؛ تۆ، (تعلمُ:دەزانیت)؛ بە زانستی گشتگیری خۆت كە دەوری ناخ وڕووكەشی هەموو شتێكی داوە، وهەموو خێر وشەڕێك دەزانیت، (و)؛ من، (لا أعلمُ:نازانم)؛ هیچ شتێك مەگەر بە سەرخستن وهیدایەتی تۆ نەبێت، (وأنت عَلَّامُ الغُيُوبِ:وتۆ زانا وشارەزاى بە پەنهانی ونهێنیەكان -بە غەیب)؛ تۆ خاوەنی زانستی ڕەها، ودەسەڵاتی چەسپاویت، وهیچ یەكێك ناتوانێت خاوەنی شتێك بێت لەمانە مەگەر ئەوە نەبێت كە تۆ لە قەدەردا بۆیت نووسیوە وتوانات پێداوە خاوەنی بێت. پاشان مسوڵمان داوا لە پەروەردگاری دەكات ودەپاڕێتەوە، وناوی شتە داواكراوەكەی دەهێنێت ودەڵێت: (اللهم:خودایە)؛ كارەكەم بە تۆ سپارد، ئەگەر (إن كنتَ تعلم:دەزانیت)؛ لە زانستی خۆتدا كە ئەم شتە، (ويسمي حاجته:وناوی پێویستیەكەی دەڵێـت)؛ وەكو كڕینی خانوویەك، یان كڕینی ئۆتۆمبێلێك، یان هاوسەرگیری لەگەڵ ئافرەتێك یان هەرشتێكی تر. ئەگەر ئەم شتە لە زانستی تۆدا هاتبێت كە (خيرٌ لي في ديني:خێری تێدایە بۆ ئاینم)؛ كە بڕبڕەی پشتی وپارێزەری هەموو شتێكمە، (ومَعَاشِي:ولە ژیانم)؛ ولە دونیام، (وعَاقِبَةِ أَمْرِي:وبۆ دوا ڕۆژم)؛ وسەرەنجامی هەموو كارێكم، یان فەرمووی: (في عَاجِلِ أَمْرِي وآجِلِهِ:بۆ ئێستا وداهاتووم)؛ لە دونیا وقیامەتدا، (فاقْدُرْهُ:ئەوا بیسازێنە)؛ وئامادەی بكە وجێبەجێ بێت، (لي:بۆ من)، (ويَسِّرْهُ لي:وئاسانی بكەم بۆم)، (ثم بَارِكْ:پاشان بەرەكەت وپیرۆزی)؛ وزۆری خێر، (لي فيه:ببەخشە پێم تێیدا)، (وإن كنت تعلمُ:وئەگەر دەزانیت)؛ ئەی الله، (أن هذا الأمر:كە ئەم شتە)؛ كە داوای ئیستیخارە وبژاردنم لە تۆ كردووە تێیدا، (شرٌّ لي في ديني ومَعَاشِي وعَاقِبَةِ أَمْرِي -أو قال:- في عَاجِلِ أَمْرِي وآجِلِهِ؛ فاصْرِفْهُ عَنِّي، واصْرِفْنِي عنه، واقْدُرْ لِيَ الخيرَ حيث كان، ثم أَرْضِنِي به:شەڕ وخراپەیە بۆ دین وژین وگوزەران ودواڕۆژم -يان فەرمووی:- وبۆ ئێستا وداهاتووم؛ ئەوا دوورى بخەرەوە لێم ومنیش لەو دووربخەرەوە وخێرم بۆ بڕیار بدە لە هەرشوێنیكدا بێت، پاشان ڕازیم بكە پێی)؛ وڕازیم بكە بە هەموو قەزا وقەدەرێكت لەوەی پێم خۆشە ولەوەیشی كە پێم ناخۆشە.
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک ڕازی بێت بەوەى (الله) پەروەردگاری بێت، ئیسلام ئاینی بێت، وموحەمەد پێغەمبەری بێت؛ ئەوا چوونە بەهەشت بۆ ئەو کەسە مسۆگەر دەبێت»، ئەبو سەعید زۆر بەلایەوە سەیر بوو، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، دووبارەی بکەرەوە، ئەویش فەرموودەکەى دووبارە کردەوە، پاشان -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «كردەوەیەك هەیە خودا بەهۆیەوە سەد پلە بەندە بەرزدەکاتەوە لە بەهەشتدا، وماوەى نێوان هەردوو پلەیەک وەکو (ماوەى دووری) نێوان ئاسمان وزەوییە»، ووتی: ئەو کردەوەیە چییە ئەى پێغەمبەری خودا؟ ئەویش فەرمووی: «جیهاد کردن لە پێناو خواى گەورە، جیهاد کردن لە پێناو خواى گەورە».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی بە ئەبو سەعیدی خودری -ڕەزای خوای لێبێت-: هەركەسێك باوەڕ بهێنێت بە الله وڕازی بێت بەوەی پەروەردگار وپەرستراو وپادشا وگەورە وفەرمانداری بێت، وڕازی بێت بەوەی ئیسلام ئاینی بێت وملكەچی هەموو فەرمان ونەهیەكانی بێت، وڕازی بێت بەوەی موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- پێغەمبەری بێت وباوەڕ بهێنێت بە هەموو ئەوەی پێی نێردراوە وگەیاندوویەتی؛ ئەوا چوونە بەهەشت بۆ ئەم كەسە مسۆگەر كراوە، ئەبو سەعیدی خودری -ڕەزای خوای لێبێت- ئەمەی بەلاوە سەیر بوو، ووتی: ئەم قسانەم بۆ دووبارە بكەرەوە ئەی پێغەمبەری خودا، ئەویش دووبارەی كردەوە، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: سیفەت وكردەوەیەكی تر هەیە كە خوای گەورە بەهۆیەوە سەد پلە بەندە بەرز دەكاتەوە لە بەهەشتدا، ولە نێوان دوو پلەدا وەكو دووری نێوان ئاسمان وزەوییە، ئەبو سەعید ووتی: ئەو كردەوەیە چییە ئەی پێغەمبەری خودا؟ ئەویش فەرمووی: جیهاد كردن لە پێناو خوای گەورە، جیهاد كردن لە پێناو خوای گەورە.
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو: «هەركەسێك ڕۆژێک لە پێناو خوای گەورە بە ڕۆژوو بێت؛ ئەوا خوای گەورە ڕووی دوور دەخاتەوە لە دۆزەخ بە ئەندازەی حەفتا ساڵ».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە هەركەسێك ڕۆژێك بەڕۆژوو بێت لەكاتی جیهاد كردنیدا، هەروەها ووتراوە: ڕۆژی جیهاد كردن وڕۆژەكانی تریش دەگرێتەوە؛ كە بە دڵسۆزیەوە وبە هیوای پاداشتی الله بێت، ئەوا خوای گەورە بە فەزڵی خۆی دووری دەخاتە نێوان ئەو كەسە ودۆزەخ بە ئەندازەی حەفتا ساڵ.
لە سەھلی کوڕی سەعدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبــەری خـودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بەردەوام خەڵکی لەسەر خێرن؛ ئەگەر پەلە بکەن لە ڕۆژوو شکاندن».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە خەڵكی بەردەوام لەسەر خێرن ئەگەر دەستبەجێ ڕۆژوو بشكێنن پاش ئەوەی خۆر ئاوا دەبێت؛ چونكە ئەمە شوێنكەوتنی سوننەتە و وەستانە لە سنورەكەیدا.
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «ئێمە زەكاتی سەرفیترەمان دەبەخشی كاتێك پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەنێوماندا بوو، لەجیاتی هەموو بچووك وگەورەیەك، وئازاد وبەندەیەك، صاعێك (چوار مشت) لە خواردن، یان صاعێك لە کەشک، یان صاعێك لە جۆ، یان صاعێك لە خورما، یان صاعێك لە مێوژ، بەردەوام بەم شێوەیە دەمانبەخشی هەتاوەكو موعاویە گەیشتە لامان بۆ حەج یان عومرە كردن، قسەی بۆ خەڵكی كرد لەسەر مینبەر، لەو شتانەی باسی كرد بۆ خەڵكی ووتی: پێم وایە دوو مشت لە گەنمی شام یەكسانە بە صاعێك لە خورما، بۆیە خەڵكی ئەمەیان جێبەجێكرد، بەڵام من هەر بەردەوام بەو شێوەیە دەیبەخشم كە پێشتر دەمبەخشی هەتاوەكو بمێنم».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریلە سەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وجێنشینە ڕێنموێنیكراوەكان لە پاش ئەو؛ مسوڵمانان زەكاتی سەرفیترەیان دەردەكرد، لەجیاتی بچووك وگەورە بە كێشی صاعێك (چوار مشت) لە خواردن. خواردنەكانیان بریتی بوو: لە گەنم وجۆ ومێوژ وكەشك وخورما. صاعێك چوار مشت، وگوێل بریتیە لە پڕ بە هەردوو دەستی پیاوێكی مامناوەند كاتێك دەستەكانی پێكەوە دەلكێنێت. كاتێك موعاویە -ڕەزای خوای لێبێت- هات بۆ مەدینە وئەو جێنشین بوو، لەو كاتەدا گەنمی شام زۆر بوو، وتاری دا فەرمووی: پێم وایە دوو مشت لە گەنمی شام (نیو صاع)، یەكسانە بە صاعێك لە خورما، بۆیە خەڵكی شوێنی ئەم بۆچوونە كەوتن. ئەبو سەعیدی خودری -ڕەزای خوای لێبێت- ووتی: من هەتا بمێنم هەر بەو شێوەیە دەریدەكەم كە لە سەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەرمدەكرد.
لە زەیدی کوڕی سابتەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پارشێومان کرد لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، پاشان هەستا بۆ نوێژ کردن. ئەنەس دەڵێت: ووتم بەزەید: ماوەی نێوان بانگدان وپارشێو چەندێک بوو؟ ووتی: بە گوێرەی خوێندنی پەنجا ئایەت».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریهەندێك لە هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت- پارشێویان كرد لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەستا بۆ ئەنجامدانی نوێژی بەیانی. ئەنەس ووتی بە زەیدی كوڕی سابت -ڕەزای خوایان لێبێت-: ماوەی نێوان بانگدان وتەواو كردنی پارشێو چەندێك بوو؟ زەید -ڕەزای خوای لێبێت- ووتی: هێندەی ماوەی خوێندنی پەنجا ئایەتی مامناوەند، نە ئایەتە درێژ ونە ئایەتە كورتەكان، ونە بە خوێندنەوەی خێرا ونە بە خوێندنەوەی هێواش.
لە عائیشەوە دایكی ئیمانداران وخێزانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم ڕەزای خوای لێبێت دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە دە شەوی کۆتایی ڕەمەزان ئیعتیکافی دەکرد، هەتاوەكو وەفاتی كرد، پاشان خێزانەکانی لە پاش ئەو ئیعتیکافیان دەکرد».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریدایكی ئیمانداران عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەردەوام بوو لەسەر ئیعتیكاف كردن* لە دەی كۆتایی مانگی ڕەمەزان، ئەمیش بۆ بەدەستهێنانی پاداشتی شەوی قەدەر، وبەم شێوەیە بەردەوام بوو هەتاوەكو وەفاتی كرد، ولە پاش ئەو خێزانەكانی بەردەوام بوون لەسەر ئیعتیكاف كردن -ڕەزای خوایان لێبێت-. *(ئیعتیكاف: واتە مانەوە لە مزگەوت و بەجێنەهێشتنی بۆ ئەنجامدانی پەرستن)