Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way






























Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی دەکاتەوە کە دۆزەخ دەوردراوە بەو شتانەى نەفسی مرۆڤ ئارەزووی دەکات لە کردەوە حەرامکراوەکان یان کەمتەرخەمی لە واجبەکان؛ هەرکەسێک شوێن هەوا وئارەزووی نەفسی بکەوێت ئەوا شایستەى چوونە دۆزەخە، وبەهەشت دەوردراوە بەو شتانەى کە نەفس حەزی پێناکات؛ وەکو پەیڕەوکردنی فەرمانپێکراوەکان و وازهێنان لە حەرامکراوەکان وئارامگرتن لەسەر ئەمە، ئەگەر گوێڕایەڵ بێت وجیهادی نەفسی بکات ئەوا شایستەى چوونە بەهەشتە.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی هەندێک مافەکانی مسوڵمان دەکات لەسەر برای مسوڵمانی، مافى یەکەم: وەڵامدانەوەى سەلامکردنی هەرکەسێک کەسەلامت لێ دەکات مافى دووەم: سەردانیکردنی نەخۆش ودڵدانەوەى. مافى سێیەم: شوێنکەوتنی جەنازە لەماڵەوە بۆ شوێنی نوێژکردن لەسەری وپاشان هەتاوەکو دەخرێتە گۆڕەوە مافى چوارەم: وەڵامدانەوەى بانگهێشت کردنت بۆ خواردنی نانی هاوسەرگیری وهور خواردنێکی تربێت. مافى پێنجەم: وەڵامدانەوەی ئەو کەسەی کە دەپژمێت ودەڵێت: (الحمد لله) واتە: (حەمد وستایش بۆ الله)، پێی بڵێیت: (یرحمک الله) واتە: (خواى گەورە ڕەحمت پێبکات)، پاشان ئەوەى پژمی دەڵێت: (يهديكم الله ويصلح بالكم) واتە: (خودا هیدایەتتان بدات وکاروبارتان باش بکات).
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزای ڕەحمەتی کردووە بۆ هەرکەسێک ئاسان وبەخشندە وسەخی بێت لەکاتی فرۆشتندا؛ بۆیە توند نابێت لەسەر کڕیار لە نرخدا وبە ڕەوشتی جوان مامەڵەى لەگەڵ دەکات، ئاسان وسەخی وبەخشندەیە ئەگەر بکڕێت؛ بۆیە شتومەکەکە بە بێ بەها سەیر ناکات ونرخەکەى کەم ناکاتەوە، ئاسان وبەخشندە وسەخیە ئەگەر داواى قەرزەکەى بکات؛ بۆیە توند نابێت لەسەر هەژار، بەڵکو بە نەرمونیانی داواى قەزرەکەى دەکات، وئەوەى نیەتی ماوەی زیاتری پێ دەدات یان قەرزەکەى لەسەر کەم دەکاتەوە وخێرترین ئەوەیە لێی خۆش بێت.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات پیاوێک بە قەرزپێدان مامەڵەى لەگەڵ خەڵکی دەکرد، یان بە نرخ وەرگرتنی دواخراو شتی پێیان دەفرۆشت، وبە ئەو کوڕەى دەووت کە لەلای کاری دەکرد وقەرزەکانى خەڵکی بۆی وەردەگرتەوە: ئەگەر چویت بۆ لای قەرزدارێک وئەوەندەى نەبوو قەرزەکەى پێبداتەوە بەهۆی نەبوونی: (ئەوا چاوپۆشی لێبکە)؛ ئەمیش بە ماوەپێدانى زیاتر وزۆر نەکردن لێی بۆ دانەوەى قەرزەکە، یان بە قبوڵکردنی ئەوەى هەیەتی ئەگەرچیش کەموکورتی تێدا بێت، وئەمیش بەهیوای ئەوەى خواى گەورە لەبەرامبەر ئەم کردەوەیە لە گوناهەکانى خۆش بێت، کاتێک پیاوەکە مرد ؛ خواى گەورە لە گوناهەکانى خۆش بوو.
واتای فەرموودەکە: ئەوەی لە ماڵەکەی یان شارەکەی دەربچێت بۆ فێربوون وگەڕان بە دوای زانستی شەرعی ئەوا حوکمی وەکو حوکمی ئەو کەسە وایە کە لە پێناو خوادا جیهاد دەکات هەتا دەگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە، چونکە وەکو کەسی موجاهید هەوڵدەدات ئاینی خودا زیندوو بکاتەوە وشەیتان زەلیل ونەفسی خۆی ماندوو بکات بۆ کاری چاکە.
پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- فەرمان بە سێ شت دەکات: یەکەم: لە خودا ترسان (تەقواداری)؛ ئەمیش بە ئەنجامدانی واجبەكان، و دووركەوتنەوە لە حەرامکراوەکان، لە هەموو شوێن و کات و حاڵەتێکدا، لە نهێنی و ئاشکرادا، و لە خۆشی و ناخۆشیدا و جگە لەمانەیش. دووەم: ئەگەر خراپەیەکت كرد؛ ئەوا لە پاشی چاکەیەک بکە وەكو نوێژ و خێر و چاکەکاری و گەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی و تەوبە و جگە لەمانەیش، چونکە ئەم چاكەیە خراپەكە دەسڕێتەوە. سێیەم: بە ڕەوشتی جوان مامەڵە لەگەڵ خەڵکیدا بکە، لە زەردەخەنەکردن بە ڕوویاندا، و نەرم و نیانی و بەخشینی چاکە، و دووركەتنەوە و وازهێنان لە ئازاردان.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوەمان بۆ ڕووندەکاتەوە ئەگەر دوو مسوڵمان ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە بە شمشێرەکانیان، و هەریەکەیان مەبەستی لەناوبردنی بەرامبەر بێت؛ ئەوا بکوژ لە دۆزەخە بەهۆی ئەوەى هەستاوە بە کوشتنی برا مسوڵمانەکەی. وهاوەڵان سەبارەت بە کوژراوەکە بەلایانەوە ڕوون نەبوو: بۆچی ئەویش لەدۆزەخدایە؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێیانی ڕاگەیاند کە ئەویش لە دۆزەخە چونکە پێداگیر بوو ومەبەستی کوشتنی براکەى بوو، وئەوەى ڕێگر بوو لەمە دەستپێشخەری براکەى بوو لە کوشتنی.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی دەکاتەوە کە هەموو کردەوەکان بەپێی نیەت بەهەند وەردەگیرێت، وئەم حوکمە گشتیە لە هەموو کردەوەکان (پەرستەکان ومامەڵەکان)، هەرکەسێک بەکردەوەکەى تەنها مەبەستی سوودوەرگرتن بێت ؛ تەنها ئەو سوودەى دەستکەوێت وپاداشت نادرێتەوە، وئەوەى مەبەستی بە کردەوەى نزیکبوونەوە بێت لە خواى گەورە ؛ ئەوا پەروەردگار پاداشتی دەداتەوە ئەگەرچیش کارێکی ئاسایی بێت وەکو خواردن وخواردنەوە. پاشان -صلى اللە علیە وسلم- نمونەیەکی هێنایەوە بۆئەوەى کاریگەری نیەت ڕوون بکاتەوە لەسەر کردەوەکان ئەگەرچیش لەڕووکەشدا کردەوەکان یەکسان دیارن، ڕوونیکردەوە هەرکەسێک بە کۆچکردنی ودوورکەوتنەوە لە نیشتمانى مەبەستی ڕەزامەندی پەروەردگاری بێت؛ ئەوا کۆچکردنەکەى شەرعیە وقبوڵکراوە وپاداشت دەدرێتەوە لەسەر ڕاستگۆیی نیەتی، وئەوەى بە کۆچکردنەکەى مەبەستی سودێکی دونیایی بێت لە پارە یان ناوبانگ یان بازرگانی یان ژن یان هتد ؛ ئەوا لە کۆچکردنەکەى تەنها ئەو سوودە وەردەگرێت کە لە نیەتیدا بووە، وهیچ پاداشتێکی دەستناکەوێت.
یەکێک لە هاوەڵان -ڕەزاى خواى لێبێت- داواى کرد لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی بکات بۆ شتێک سوودی بۆی هەبێت، ئەویش فەرمانیپێکرد کە توڕە نەبێت، وئەمیش ماناى ئەوەیە دوور بکەوێتەوە لەو هۆکارانەى دەبنە هۆی توڕەبوونی، وپێویستە زاڵ بێت بەسەر نەفسیدا ئەگەر تووشی توڕەیی بوو بەشێوەیەک توڕەییەکەى کوشتن ولێدان وجوێندانی وهتد لە شتە ناڕەواکانی لەگەڵدا نەبێت. وپیاوەکە چەند جارێ داواى وەسیەت وڕێنموێنی کرد، و پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەم ئامۆژگاریە زیاتر هیچی تری پێنەووت: (توڕە مەبە).