Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way






























Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاریمان دەکات بۆئەوەى تەنها پشت بەخواى گەورە ببەستین -عز وجل- بۆ هێنانی سوود ولابردنی زیان لەبابەتی ئاینی ودونیایی، چونکە ئەوەى دەبەخشێت وسوود دەگەیەنێت وزیانت توش دەکات تەنها الله یە -سبحانە وتعالى- بەپێی حیکمەتی خۆی، ودەبێت ئێمە ئەو هۆکارانە جێبەجێ بکەین کە دەبنە هۆی هێنانى سوود ودوورخستنەوەى زیان لەگەڵ پشت بەستن بە الله، هەرکاتێک بەم شێوەیە بووین ئەوا خواى گەورە ڕزقمان پێدەبەخشێت هەروەکو چۆن ڕزق دەبەخشیت بە باڵندەکان بەیانیان بە برسێتیەوە لە شوێنی خۆیان دەردەچن، پاشان ئێوارە بەسکی تێرەوە دەگەڕێنەوە، وئەم کردارە لەلایەن باڵندەوە جۆرێکە لە بەکارهێنانى هۆکارەکان کە هەوڵدەدات بۆ بەدەستهێنانى ڕزق بەبێ تەمەڵی ودواکەوتن.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆمان دەگێڕێتەوە لە پەروەردگاریەوە کە بەندەیەک تاوانێکی کرد، و ووتی: ئەی پەروەردگار لە تاوانەکەم خۆش بە، خوای گەورەی بەرز وپیرۆز فەرمووی: بەندەکەم تاوانێکی کرد وزانی کە پەروەردگارێکی هەیە کە لە تاوان خۆش دەبێت وبەندە دادەپۆشێت، یان سزای دەدات لە سەر تاوانەکە، ئەوا من لەو بەندەیەم خۆشبووم. پاشان -بەندەکە- جارێکی تر تاوانی کرد، ووتی: ئەی پەروەردگار لە تاوانەکەم خۆش بە، خوای گەورەی بەرز وپیرۆز فەرمووی: بەندەکەم تاوانێکی کرد وزانی کە پەروەردگارێکی هەیە کە لە تاوان خۆش دەبێت وبەندە دادەپۆشێت، یان سزای دەدات لە سەر تاوانەکە، ئەوا من لەو بەندەیەم خۆشبووم. پاشان -بەندەکە- جارێکی تر تاوانی کرد، ووتی: ئەی پەروەردگار لە تاوانەکەم خۆش بە، خوای گەورەی بەرز وپیرۆز فەرمووی: بەندەکەم تاوانێکی کرد وزانی کە پەروەردگارێکی هەیە کە لە تاوان خۆش دەبێت وبەندە دادەپۆشێت، یان سزای دەدات لە سەر تاوانەکە، ئەوا من لەو بەندەیەم خۆشبووم، هەرچیەکی دەوێت با بیکات هەتا ئەو کاتەى بەردەوامە لەسەر تەوبەکردن وپەشیمانی وپێداگیری لەسەر نەگەڕانەوە بۆ تاوانەکە ؛ بەڵام بەهۆی لاوازى نەفسی دیسانەوە تووشی دەبێت، ئەگەر بەردەوام بوو لەسەر ئەم حاڵەتە ودەستبەجێ تەوبەی کرد وداواى لێخۆشبوونی کرد، ئەوا منیش لێی خۆش دەبم، وتەوبەکردن دەبێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەى هەمو تاوانەکانى پێشوو.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە ئەوانەى بەدادپەروەری حوکم دەکەن وبڕیار دەدەن لەنێو ئەو خەڵکەى لەژێر دەستیاندان وفەرمانڕەواییان دەکەن یان لە ماڵ وخێزانیان، ئەوا ئەم دادپەروەرانە لە شوێنی بەرز دادەنیشن لەڕۆژی قیامەتدا کە لە نور وڕۆشنایی دروستکراوە وەکو ڕێزلێنانێک لێیان. وئەم مینبەرانە لەلای ڕاستی پەروەردگاری میهرەبانن -سبحانە وتعالى-، وهەردوو دەستی پەروەردگار ڕاستن.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت ئەو كەسەی بێبەشكراوە لە نەرمونیانی ؛ ئەوا سەركەوتوویی پێنەبەخشراوە لە بابەتەكانی ئاین ودونیادا لەو شتانەی لە ژێر ڕكێفی خۆیدایە بۆ خۆی، ولەو شتانەیشی لەژێر ڕكێفی ئەودایە لەگەڵ خەڵكی، ئەوەی بەم شێوەیە بێت ئەوا لە هەموو خێرێك بێبەشكراوە.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەقیقەتی غەیبەتکردنی حەرامکراو ڕووندەکاتەوە، ئەمیش بریتیە لە : باسکردنی مسوڵمانێک بەشێوەیەک ئەگەر بیبیستێـت پێی ناخۆش دەبێت، ئەگەر باسکردنی سیفەتە ڕەوشتی یان لاشەییەکانى بێت، وەکو: کوێر وفێڵ ودرۆزن وهتد لە وەسفەکانى سەرزەنشتکردن، ئەگەرچیش ئەو سیفەتەی تێدا هەبێت. بەڵام ئەگەر ئەو سیفەتەى تێدا نەبێت ؛ ئەمە گەورەترە لە تاوانى غەیبەتکردن، کە پێی دەووترێت: بوهتان، واتا: درۆ هەڵواسین بۆ کەسێک لەکاتێکدا ئەو سیفەتەى تێدا نەبێت.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کەسانێک لەپوچەڵدا ماڵ وسامانى مسوڵمانان بەکاردەهێنن، وبە ناهەق وەریدەگرن، ئەمیش مانایەکی گشتیە سەبارەت بە سامانەکان لەڕوانگەى کۆکردنەوەیان و بەدەستهێنانیان لەڕێگایەکەوە کە حەڵاڵ نەبێت، وهەروەها خەرج نەکردنی لە شوێنە دروستەکانى، ئەمیش هەموو سامانەکان دەگرێتەوە لەماڵی هەتیو و وەقف ونکۆڵی لە سپاردەکان و بردنی سامانێک بێ ئەوەى شایستە بێت لە سامانە گشتیەکان. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیکردەوە کە پاداشتی ئەوان دۆزەخە لەڕۆژی قیامەتدا.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی دەكات وهۆشداری دەدات لەهەندێك لەو شتانەی كە دەبنە هۆی ناكۆكی ودوژمنایەتی لەنێو مسوڵمانان، لەوانەش: (گومانی خراپ): ئەمیش تۆمەت كردنی كەسێكە لە دڵدا بەبێ هیچ بەڵگەیەك، وڕوونیكردەوە كە ئەمە درۆترین قسە ولێكدانەوەیە. (گەڕان بەدوای هەڵە وكەموكورتی خەڵكی) ؛ ئینجا بە چاو یان بە گوێ بێت. (سیخوڕی كردن): ئەمیش بریتیە لە گەڕان بەدوای ئەو شتانەی شاراوەن و بەئاسانی نادۆزرێنەوە، زۆرجار لەچوارچێوەیەكی خراپدا ئەم دەستەواژەیە بەكاردەهێنرێت. (حەسوودی): ئەمیش بریتیە لە حەز نەكردن بەوەی خەڵكانێك خودا نیعمەتی پێیان بەخشیووە. (پشت لەیەكتر كردن): بریتیە لە دووركەوتنەوەی مسوڵمانان لە یەكتر، وسەلام لە یەكتر ناكەن وهەورەها سەردانی یەكتر ناكەن. (ڕق لێبوونەوە): بریتیە لە كینە ودەربڕینی ڕق لە مسوڵمان بۆ ئازاردانی، وڕووگرژی وخراپ مامەڵە کردن لەگەڵیدا لەكاتی گەیشتن پێی. پاشان ڕستەیەكی گشتگیری فەرموو كە بەهۆیەوە حاڵ وپەیوەندی نێوان مسوڵمانان چاك دەبێت، فەرمووی: (ئەی بەندەكانی الله ؛ ببن بە برای یەكتر)، برایەتی پەیوەندی نێوان مسوڵمانان چاك دەكات ویەكگرتوو دەبن، وخۆشەویستی وتەبایی لەنێوانیان زیاد دەكات.
هیچ مرۆڤێک دوور نییە لە تاوانکردن، چونکە مرۆڤ لە سەر لاوازی دروستکراوە بەوەی کە بە زۆری ملکەچ نابن بۆ فەرمانەکانی پەروەردگاریان وخۆیان لا نادەن لە نەهی لێکراوەکان، بۆیە خوای گەورە دەرگای تەوبە کردنی بەردەوام کراوەیە بۆ تەوبەکاران، وبۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: باشترین تاوانکاران وهەڵەکاران ئەوانەن کە زۆر تەوبە دەکەن.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە چاکەکاری وسوود گەیاندن بەخەڵکی لە قسە وکردەوە ؛ هەمووی خێر وچاکەیە، و لەسەر ئەنجامدانى پاداشت هەیە.