





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە پەروەردگاریەوە دەیگڕێتەوە -تَبَارَكَ وَتَعَالَى-؛ کە (پەروەردگار) دەفەرموێت: «الله چاكەكان وخراپەكانی نووسیوە، پاشان ڕوونی كردۆتەوە، هەركەسێك نیازی چاكەیەكی هەبێت وئەنجامی نەدات؛ ئەوا الله لەلای خۆی یەك چاكەی تەواوی بۆ دەنووسێت، وئەوەی نیازی لەسەر هەبێت وئەنجامی بدات؛ ئەوا الله لەلای خۆی دە چاكەی بۆ دەنووسێت هەتاوەكو حەوت سەد هێندە هەتاوەكو چەندەهای زیاتر، وئەوەی نیازی لەسەر كردنی خراپەیەك هەبێت ونەیكات؛ ئەوا الله لەلای خۆی یەك چاكەی تەواوی بۆ دەنووسێت، وئەوەی نیازی لەسەر هەبێت وبیكات؛ ئەوا الله یەك خراپەی لەسەر دەنووسێت».
رواه البخاري ومسلم في صحيحيهما بهذه الحروفپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە خواى گەورە بڕیاری قەدەری دا لەسەر چاکە وخراپە پاشان چۆنیەتی نووسینیانی ڕوونکردەوە بۆ ئەو دوو فریشتەی سپێردراوی نوسینی کردەوەی خەڵکین هەرکەسێک مەبەست و خواستی لەسەر کردنی چاکەیەک بێت ونەیکات ؛ یەک چاکەى بۆ دەنووسرێت، وئەگەر بیکات بە دە هێندە بۆی دەنووسرێت هەتاوەکو حەوت سەد هێندە وزیاتریش، و زیادکردنەکە بەپێی ئەوەى لەدڵی بەندەدایە لە دڵسۆزی وسوود گەیاندن وهتد. وهەرکەسێک مەبەست و خواستی لەسەر کردنی خراپەیەک بێت ونەیکات لەپێناو خواى گەورە؛ چاکەیەکی بۆ دەنووسرێت، وە ئەگەر نەیکات بەهۆی نەبونی دەرفەتێک؛ ئەوا هیچی بۆ نانووسرێت، وئەگەر نەیکات بەهۆی بێ تواناییەوە بەڵام نیەتی وابوو کە بیکات ؛ ئەوا نیەتەکەى لەسەری دەنووسرێت، وئەگەر خراپەکە بکات ؛ یەک خراپەى لەسەر دەنووسرێت.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: «خواى گەورە دەفەرموێت: ئەوەى دژایەتی دۆستێكی من بکات؛ ئەوا من جەنگی لە دژ ڕادەگەیەنم، وبەندەکەم بە هیچ شتێک لە من نزیک نابێتەوە کە خۆشەویست بێـت لە لام هێندەی نزیکبوونەوەى لێم بە ئەنجامدانى فەریزەکان، وبەندەکەم بەردەوام لێم نزیک دەبێتەوە بە ئەنجامدانى سوننەتەكان هەتاوەکو خۆشم دەوێت، ئەگەر خۆشم بوێت دەبمە پارێزەری بیستن وبینین ودەست وقاچی، وئەگەر داوا بکات پێی دەبەخشم، وئەگەر داوای پەنا بکات پەنای دەدەم».
(البخاري) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆمان دەگێڕێـتەوە لە فەرموودەیەكی قودسیدا كە خودای گەورە -عز وجل- فەرموویەتی: ئەوەی ئازاری دۆستێكی -وەلیەكی- من بدات وتوڕەی بكات وڕقی لێبێت ئەوا من دژایەتیكردنی ڕادەگەیەنم. دۆستی -وەلی- خوای گەورە: بریتیە لە ئیمانداری تەقوادار، هەتا بەندە ئیمان وتەقوای زیاتر بێت ئەوا دۆستایەتی خودای گەورە بۆی زیاتر دەبێت. وبەندە بە هیچ شتێک لە پەروەردگاری نزیك نابێتەوە کە خۆشەویست بێـت لە لای پەروەردگاری ؛ هێندەی نزیکبوونەوە لێی بە ئەنجامدانی فەرزکراوەکان، ئەمیش ئەنجامدانی پەرستنەكان ودووركەوتنەوە لە حەرامكراوەكان دەگرێتەوە، ومسوڵمان بەردەوام نزیک دەبێتەوە لە پەروەردگاری بە ئەنجامدانی سوننەتەكان لەگەڵ فەرزەكان ؛ هەتاوەكو خوای گەورە خۆشی دەوێت. ئەگەر الله خۆشی بوێت؛ ئەوا ڕێنموێنی دەكات لە چوار ئەندامیدا: ڕێنموێنی دەكات لە بیستنیدا، بۆیە تەنها ئەو شتانە دەبیستێت كە خوای گەورە لێی ڕازیە. وڕێنموێنی دەكات لە بینینیدا، بۆیە تەنها سەیری ئەو شتانە دەكات كە خوای گەورە پێی خۆشە سەیری بكات وپێی ڕازیە. وڕێنموێنی دەكات لە دەستیدا، بۆیە تەنها ئەو كردەوانە دەكات بەدەستی كە خوای گەورە پێی ڕازیە. وڕێنموێنی دەكات لە پێیدا، بۆیە تەنها بۆ ئەو شوێنانە دەڕوات كە خوای گەورە لێی ڕازیە، وتەنها بۆ خێر وچاكە هەوڵدەدات. لەگەڵ ئەمانەیشدا ئەگەر داوای هەرشتێك لە خوای گەورە بكات ؛ پێی دەبەخشێت، نزاكانی وەڵام دەدرێتەوە، وئەگەر پەنا بە الله بگرێت وداوای پاراستنی لێبكات؛ ئەوا الله -سبحانه وتعالی- دەیپارێزێت وپەنای دەدات لەو شتەی لێی دەترسێت.
لە ئەبی موحەممەد عبداللە کوڕی عەمر کوڕی عاس -ڕەزاى خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هیچ یەکێک لە ئێوە باوەڕ ناهێنێت (بە تەواوی) هەتاوەکو هەوا وئارەزووی بە پێی ئەو ئایینە دەبێت کە پێی هاتووم».
رويناه في كتاب الحجة بإسناد صحيحپێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- ڕوونی کردۆتەوە کە مرۆڤ نابێتە باوەڕدارێکی کامڵ هەتاوەكو خۆشەویستییەکەی شوێنکەوتەی ئەوە دەبێت کە پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- پێی هاتووە؛ لە فەرمان و نەهی لێكراوەكان و جگە لە ئەوانیش، ئەوەی کە فەرمانی پێکردووە؛ خۆشیدەوێت، وئەوەی كە نەهی لێكردووە؛ ڕقی لێیەتی.
لە عبد اللەی كوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک ئەم چوار (سیفەتەی) تێدا بێت ئەوا مونافیقە (دووڕووە)، وهەرکەسێک یەکێک لەم سیفەتانەى تێدا بێت ئەوا سیفەتێکی مونافیقێتی تێدایە هەتاوەکو وازی لێدەهێنێت: ئەگەر قسە بکات ؛ درۆ دەکات، وئەگەر بەڵێن بدات ؛ دەیشکێنێت، وئەگەر تووشی ناکۆکی بێت ؛ دەمشڕ وبەدكارە، وئەگەر پەیمان بدات ؛ ستەم وخیانەت دەکات».
رواه البخاري ومسلمپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداریداوە سەبارەت بە چوار سیفەت كە ئەگەر لە مسوڵماندا هەبن ئەوا زۆر بە مونافیقەكان -دووڕووەكان- دەچێت-؛ بەهۆی ئەم سیفەت وڕەوشتانەوە، وئەمیش ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە ئەم سیفەتانەیان پێوە دیار وسیمایەكی دیارە لە ڕەوشت وهەڵسوكەوتیان؛ نەك ئەوانەی جاروبار تووشی یەكێك یان هەندێك لەم سیفەتانە دەبن، ئەم سیفەتانەیش بریتین لە: یەكەم: ئەگەر قسە بكات بەئەنقەست درۆ دەكات ولە قسەكانیدا ڕاستگۆ نییە. دووەم: ئەگەر پەیمان بدات ئەوا وەفادار نابێت، وستەم لە هاوڕێكەی دەكات. سێیەم: ئەگەر بەڵێنێك بدات جێبەجێی ناكات ودەیشكێنێت. چوارەم: ئەگەر ناكۆك بێت وتووشی پێكدادان بێت لەگەڵ كەسێكدا ئەوا زۆر دەمشڕ وبەدكارە، ولە هەق وڕاستی لادەدات، ولە وەڵامدا فێڵباز وچەواشەكارە، وقسەكانی پڕە لە درۆ وپوچەڵی. نیفاق -دووڕوویی- بریتیە لە دەرخستنی پێچەوانەی ئەو شتەی لە ناخیدا دەیشارێتەوە، وئەم مانایە بوونی هەیە لە خاوەنی ئەم سیفەت وڕەوشتە ناشیرینانە، ودووڕووییەكەی دەرهەق بە ئەوانەیە كە قسەیان لەگەڵدا دەكات، وپەیمانیان پێدەدات، وسپاردە لەلای جێدەهێڵن، وناكۆكە لەگەڵیان، وبەڵێنیان پێدەدات، نەك مەبەست ئەوە بێت مونافیقە بەو مانایەی ئیسلام ئاشكرا دەكات وكوفر دەشارێتەوە، هەركەسێك ئەم سیفەتانەی تێدا بێت؛ ئەوا سیفەتێك لە سیفەتەكانی دووڕوویی تێدایە هەتاوەكو وازی لێدەهێنێت.
لە ئەبی هوڕەیڕەوە کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «سوێند بە ئەوەی کە نەفسی موحەممەدى بە دەستە، هیچ کەسێک نییە لەم ئومەتە لە جولەکەیەک یان نەسڕانیەک سەبارەت بە من ببیسێت، پاشان بمرێت لە سەر باوەڕ نەهێنان بەو پەیامەی کە من پێی نێردراوم؛ ئەوا لە ئەهلی دۆزەخە».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سوێند دەخوات كە هەركەسێك لەم ئومەتە* سەبارەت بە ئەو ببیستێت، ئینجا جولەكە یان گاوڕ یان هەریەكێكی تر كە پەیامی پێغەمبەری پێدەگات -صلى اللە علیە وسلم-، پاشان بمرێت وباوەڕ نەهێنێت بە پەیامی ئیسلام ؛ ئەوا لە ئەهلی دۆزەخە و بەهەتاهەتایی تێیدا دەمێنێتەوە. *(ئومەت: لێرەدا مەبەست لێی ئومەتی بانگەوازە هەروەكو زانایان فەرموویانە، چونكە ئومەت دوو جۆرە: ئومەتی بانگەواز وئومەتی وەڵامدانەوە، ئومەتی بانگەواز هەموو خەڵكی سەر زەوی دەگرێتەوە، وئومەتی وەڵامدانەوە تەنها مەبەست لێی ئومەتی ئیسلامە كە باوەڕیان بە هەموو پێغەمبەران هێناوە)
لە عائیشە وعبد الله کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێن: كاتێك پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- تووشی نەخۆشیە سەختەكە بوو ؛ پارچە قوماشێكی دا بەسەر ڕوویدا، ئەگەر تووشی هەناسە تەنگی بووایە ؛ لەسەر ڕووی لایدەدا، لەسەر ئەم حاڵەتە ؛ فەرمووی: «نەفرەت ولەعنەتی خوای گەورە لە سەر جولەکە وگاورەکان، گۆڕی پێغەمبەرەکانیان کرد بە مزگەوت» ؛ هۆشداری دەدا لە ئەم كارەیان.
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریعائیشە وعبداللەی كوڕی عەباس -ڕەزایان خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكەن كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- كاتێك لە كۆتا ساتەكانی ژیانیدا بوو ؛ پارچە قوماشێكی لەسەر ڕووی دادەنا، ئەگەر هەناسەی توند بووایە بەهۆی سەرەمەرگ ؛ لەسەر ڕووی لایدەدا. كاتێك لەم حاڵە سەختەدا بوو فەرمووی: نەفرەت ولەعنەتی خوای گەورە لە سەر جولەکە وگاورەکان و لەڕەحمەتی خۆی دووریان بخاتەوە، ئەمیش بەهۆی ئەوەی مزگەوتیان لەسەر گۆڕی پێغەمبەرەکانیان دروست دەكرد. ئەگەر بابەتەكە زۆر ترسناك نەبووایە ؛ لەم حاڵەتە سەختەدا باسی نەدەكرد، وهەروەها نەهی كردووە لە ئومەتەكەی ئەو كردەوەیە بكەن ؛ چونكە خۆشوبهاندنە بە جولەكە وگاوڕەكان، وهەروەها هۆكارە بۆ شیرك وهاوبەش بڕیاردان بۆ خوای گەورە -عز وجل-.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خودایە گۆڕەکەم نەکرێت بە بتێک -کە بپەرسترێت-، خوای گەورە نەفرەتی کردووە لە کەسانێک گۆڕی پێغەمبەرەکانیان کرد بە مزگەوت».
(أحمد) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پاڕایەوە لە پەروەردگاری بەوەى گۆڕەکەى وەکو بتی لێ نەیەت کە خەڵکی بیپەرستێت و بەمەزنی دابنرێت، وڕووی لێبکرێت بە سوجدە بردن، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەى کرد کە خواى گەورە توڕە بووە لە کەسانێک ولە ڕەحمەتی خۆی دووری خستەوە چونکە گۆڕی پێغەمبەرەکانیان کرد بە مزگەوت -شوێنی پەرستن- ودیواریان لەسەر دروستکرد، چونکە کردنی گۆڕی پێغەمبەران وپیاوچاکان بە مزگەوت هۆکارە بۆ پەرستنیان وباوەڕبوون پێیان.
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «گەورەیی پاداشت لە گەڵ گەورەیی بەڵایە (تاقیکردنەوەیە)، وخوای گەورە ئەگەر کەسانێکی خۆش بوێت تاقییان دەکاتەوە ئەوەی ڕازی بێت ئەوا ڕازی بوون هەیە لە سەری (لە لایەن خوداوە)، وئەوەی توڕە بێت وناڕازی بێت ئەوا توڕە بوون وناڕازی بوون هەیە لە سەری (لە لایەن خوداوە)».
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵمان پێدەدات لەم فەرموودەیەدا کە ئیماندار تووشی هەندێک لە بەڵا وناخۆشیەکان دەبێت لە نەفسی خۆی وماڵی وجگە لەمانەش، وخوای گەورە پاداشتی دەداتەوە لە سەر ئەو ناخۆشیانەی کە بەسەریدا هاتووە ئەگەر ئارام وسەبر بگرێت، هەرچەندە بەڵا وکارەساتەکە گەورەتر بێت ئەوا پاداشتەکە گەورەترە لە لایەن خوداوە، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی کردەوە کە بەڵا وناخۆشیەکان نیشانەی خۆشەویستی خودایە بۆ ئیماندار، وقەزا وقەدەری خوای گەورە ڕوودەدن وخۆی لێ لادانیان مەحاڵە، بەڵام ئەوەی ئارام بگرێت وڕازی بێت، ئەوا خوای گەورە پاداشتی دەداتەوە بەوەی کە ڕازی دەبێت لەو بەندەیەی وئەمەش باشترین پاداشتە، وئەوەی توڕە وبێزار بێت وڕقی لە قەزا وقەدەری خودا بێت ئەوا خوای گەورە لێی توڕە دەبێت وئەم توڕەبوونەی خودا خراپترین سزایە بۆ ئەو بەندەیە.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: الله فەرموویەتی:من لە هەموو هاوبەش دانانێک بێ پێویستم ، ئەگەر هەر کەسێک کردەوەیەک ئەنجام بدات وکەسێک بکاتە هاوبەشی من ئەوا من واز لەو کەسە وکردەوەکەی دێنم بە هۆی ئەو هاوبەشدانانەوە کە بۆ من بڕیاری داوە».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرموودەیەک دەگێڕێتەوە لە پەروەردگاری بەرز وشکۆدارەوە -کە بە فەرموودەی قودسی ناسراوە- کە خوای گەورە واز دێنێت وبەریئە لەو کردەوەی کە کەسێک کراوە بە هاوبەشی ئەو تیایدا بەهۆی ڕیا یان شتێکی ترەوە، چونکە خوای گەورە پاک وپیرۆزە و دەوڵەمەند وبێ پێویستە لە هەموو شتێک، وئەگەر مرۆڤ کردەوەیەک بکات لە پەرستنەکان وبۆ جگە لە خواى گەورە بێت ؛ ئەوا خواى گەورە وازی لێدێنێت وکردەوەکەى قبوڵ ناکات وڕەتی دەکاتەوە، بۆیە واجبە کردەوەکان بە دڵسۆزی وئیخلاصەوە بۆ خواى گەورە بن -سبحانه وتعالى- چونکە خواى گەورە هیچ کردەوەیەک قبوڵ ناکات مەگەر ئەوانەی بەتەواوى دڵسۆزیەوە بۆ ئەو ئەنجامدراون.