





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە جوندوبی کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەر-صلى اللە علیە وسلم- بوو پێنج (شەو) پێش ئەوەى بمرێت فەرمووی: « من بەڕائەتی خۆم دەکەم لای خوای باڵادەست کە کەسێک بکەم بە خەلیلی خۆم^، خوای گەورە منی کردووە بە خەلیلی خۆی هەروەکو چۆن ئیبراهیمی کرد بە خەلیلی خۆی، ئەگەر کەسێکم بکردایە بە خەلیلی خۆم لە ئومەتەکەمدا ئەوا ئەبو بەکرم دەکرد بە خەلیلی خۆم، ئەوانەی پێش ئێوە گۆڕی پێغەمبەرەکانیان دەکرد بە مزگەوت، ئێوە گۆڕستانەکان نەکەن بە مزگەوت، من نەهیتان لێ دەکەم لە ئەو کارە». ^(خەلیل: واتە ئەوپەڕی پلەی خۆشەویستی)
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێش مردنی باسی پلەی خۆی دەکات لای خوای گەورە -سبحانه وتعالى-، کە گەیشتووەتە بەرزترین پلەکانی خۆشەویستی، هەروەکو چۆن پێغەمبەر ئیبراهیم -علیه السلام- گەیشت بە ئەو پلەیە، وڕەتی کردەوە لەوەی کە هیچ خەلیلێکی هەبێت جگە لە خوای گەورە، چونکە دڵی پڕ بووە لە خۆشەویستی خوای گەورە وبە گەورەدانانی وناسینی، بۆیە دڵی شوێنی کەسێکی تری تیا نابێتەوە جگە لە الله، ئەگەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کەسێکی بکردایە بە خەلیلی خۆی لە خەڵکیدا ئەوا ئەبوبەکری سدیقی دەکرد بە خەلیلی خۆی -ڕەزای خوای لێبێت-، پاشان هۆشداری داوە سەبارەت بە تێپەڕاندنی سنووری ڕێگەپێدراو لە خۆشویستن چونکە جولەکە ونەسڕانیەکان تووشی ئەم زیادەڕەویە بوون سەبارەت بە گۆڕی پێغەمبەران وپیاوچاکانیان هەتا وایان لێهات بیانکەنە پەرستراو وهاوبەش بۆ خوای گەورە، و لەسەر گۆڕەکانیان دیوار ومزگەوت وشوێنی پەرستنیان دروستدەکرد، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە ئومەتەکەی کە ئەو کارە بکەن.
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خوای گەورە غیرەت دەکات، وئیماندار غیرەت دەكات، غیرەتی خوای گەورە ئەوەیە کە ئیماندار کردەوەیەك بكات کە خودا حەرامی کردووە لە سەری».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە خوای گەورە غیرەت دەكات وڕقی دەبێتەوە، هەروەكو چۆن ئیماندار غیرەت دەكات وڕقی دەبێتەوە، وهۆكاری غیرەتی خوای گەورە ئەوەیە ئیماندار حەرامێك دەكات كە خوای گەورە قەدەغەی كردووە لەسەری ؛ وەكو زینا ونێربازی ودزی ومەی خواردن وهتد لە تاوانە پیس وقێزەوەنەكان.
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە گوێی لە پیاوێک بوو ووتی: نەخێر سوێند بە کەعبە، ئیبن عومەر ووتی: نابێت سوێند بخورێت بە جگە لە الله، چونکە من گوێم لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بوو کە دەیفەرموو : «ئەوەی سوێند بە جگە لە خوای گەورە بخوات ئەوا کوفر یان شیرکی کردووە».
(أبو داود والترمذي وأحمد) ڕیوایەتیان كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات هەرکەسێک سوێند بخوات بە جگە لە خواى گەورە وناو وسیفەتەکانى ئەوا کوفری کردووە بە خوا وهاوەڵی بۆ بڕیار داوە؛ چونکە سوێند خواردن بەمەزندانانى سوێند پێخوراوە، و بەمەزندانان تەنها مافى خواى گەورەیە ؛ بۆیە دەبێت مرۆڤ بەتەنها سوێند بە خواى گەورە وناو وسیفەتەکانى بخوات، وئەم سوێند خواردنە بە جگە لە الله شیرکی بچووکە؛ بەڵام ئەگەر سوێندخۆر ئەوەندە سوێندپێخوراو بەمەزن دابنێت وەکو بەمەزندانانى الله یان زیاتر ؛ ئەوا لەم حاڵەتەدا دەبێتە شیرکی گەورە.
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «قورسترین نوێژ لەسەر دووڕووەکان نوێژی عیشا ونوێژی بەیانیە، جا ئەگەر بیانزانیایە ئەو دوو نوێژە چەندێک خێر وفەزڵی گەورەیان تێدایە ؛ ھەر بە گاگۆڵکێ بۆی دەھاتن، وام نیاز کرد کە فەرمان بکەم بە نوێژکردن وقامەت بکرێت، پاشان فەرمان بکەم بەکەسێک نوێژ بۆ خەڵکی بکات، دواتر خۆم لەگەڵ چەند پیاوێکدا چەند کۆڵە دارێکی سوتەمەنی ببەین ؛ بۆ سەر ئەو پیاوانەی کە ئامادەی نوێژی کۆمەڵ (جەماعەت) نابن، وماڵەکانیان بەسەریاندا بسوتێنم».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی حاڵی مونافیقەكانمان بۆ دەكات لە تەمەڵەییان لەئامادەبوونی نوێژەكان، بەتایبەتی نوێژی بەیانی وعیشا، وئەوان ئەگەر بیانزانیایە چی پاداشتێكی گەورە هەیە لەسەر ئامادەبوونی نوێژی بەكۆمەڵ لەگەڵ مسوڵماناندا ؛ ئەوا بۆی دەهاتن ئەگەر بە گاگۆڵكێش بووایە لەسەر دەست وئەژنۆكان وەكو منداڵ. وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وا نیازی کرد کە فەرمان بکات بەقامەت كردن بۆ نوێژ، وفەرمان بە كەسێك بكات بۆ پێشنوێژكردن بۆ خەڵكی، دواتر ئەو بڕوات لەگەڵ چەند پیاوێکدا بە چەند کۆڵەدارێکی سوتەمەنی ؛ بۆ سەر ئەو پیاوانەی کە ئامادەی نوێژی کۆمەڵ (جەماعەت) نابن، وماڵەکانیان بەسەریاندا بسوتێنێت ؛ ئەمیش بەهۆی گەورەیی ئەو تاوانەی كردوویانە، -بەڵام ئەمەی نەكرد- چونكە ماڵەكان منداڵ وئافرەت وكەسر تری تێدایە لەوانەی بیانوویان هەیە ؛ وهیچ تاوانێكیان نەكردووە.
لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «خراپترینی خەڵکی ئەوانەن کە زیندوون کاتێک قیامەت ڕوودەدات، وئەوانەیش کە گۆڕەکان دەکەن بە مزگەوت -شوێنی پەرستن-».
(أحمد) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە خراپترینی نێو خەڵكی دوو چینن: ئەوانەی زیندوون كاتێك قیامەت ڕوودەدات، وئەوانەیش كە لای گۆڕەكان دەكەن بە شوێنی پەرستن، ونوێژ لەلای یان لەبەرامبەریان دەكەن.
لە مەحمودی کوڕی لەبیدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەو شتەی (تاوانەی) کە زۆر لەسەرتان دەترسم بیكەن: شیرکی بچووکە»، ووتیان: شیركی بچووك چییە، ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: «ڕیا (ڕوپامایی)، لەڕۆژی قیامەتدا كاتێك خەڵكی لەسەر كردەوەكانیان پاداشت دەدرێنەوە ؛ خوای گەورە -عز وجل- پێیان دەفەرموێت: بڕۆن بۆ لای ئەوانەی ڕیابازیتان بۆیان دەكرد لە دونیادا، بڕوانن ئایا پاداشتتان دەستدەكەوێت لەلای ئەوان؟».
(أحمد) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات ئەو شتەی زۆر دەترسێت ئومەتەكەی تووشی ببن: شیركی بچووكە ئەمیش بریتیە لە ڕیا -ڕوپامایی-؛ پێناسەكەی ئەوەیە كەسێك كردەوەی چاك دەكات بۆئەوەی خەڵكی بیبینن. پاشان باسی سزای ڕیابازەكانی كرد لە ڕۆژی قیامەتدا، پێیان دەووترێت: بڕۆن بۆ لای ئەوانەی كردەوەتان بۆیان دەكرد، بڕوانن ئایا پاداشتتان دەدەنەوە لەسەر ئەو كردەوانە؟!
لە عەدی کوڕی حاتەمەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: کە بیستوویەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم ئایەتەی خوێندووەتەوە: {اتَّخَذُوا أَحْبَارَهُمْ وَرُهْبَانَهُمْ أَرْبَابًا مِنْ دُونِ اللَّهِ وَالْمَسِيحَ ابْنَ مَرْيَمَ وَمَا أُمِرُوا إِلاَّ لِيَعْبُدُوا إِلَهًا وَاحِدًا لا إِلَهَ إِلاَّ هُوَ سُبْحَانَهُ عَمَّا يُشْرِكُونَ} واته: {زانا و ڕاهیبەکانیان (دیندارەکانیان) کردووە بە پەروەردگار لە جیاتی خوا ھەروەھا مەسیحی کوڕی مەریەمیش (یان کردوە بە خوا) لە کاتێکدا فەرمانیان پێ نەدراوە بێجگە لەوەی کە یەک خوا بپەرستن کە ھیچ پەرستراوێک ڕاست نیە بێجگە لە ئەو زاتە، پاک و بێگەردی بۆ ئەو (خودا) یەی لەوەی دەیکەنە ھاوبەشی}. (عەدی دەڵێت) منیش وتم: ئێمە نایان پەرستین، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئایا ئەو شتانەی کە ئەوان حەرامی دەکەن لە کاتێکدا خودا حەڵاڵی کردووە، ئێوە حەرامی ناکەن لە سەر خۆتان؟ ئایا ئەو شتانەی کە ئەوان حەڵاڵی دەکەن لە کاتێکدا خودا حەرامی کردووە، ئێوە حەڵاڵی ناکەن لە سەر خۆتان؟» (عەدی دەڵێت) وتم : بەڵێ. -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەوە پەرستنیانە».
تورموذی گێڕاویەتیەوەکاتێک ئەم هاوەڵە بەڕێزە خوێندنەوە وتیلاوەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ی بیست بۆ ئەم ئایەتە کە باسی جولەکە ونەسڕانیەکانی تێدایە کە ئەوان زانا وڕاهیبەکانیان کردووە بە (خودا) بۆ خۆیان کە هەندێک شتیان بۆ لە شەرعدا دادەنێن کە پێچەوانەی شەریعەتی خوای گەورەیە وئەمانیش گوێڕایەڵیان دەکەن لەو گۆڕانکارییە لە شەریعەتدا، ئەم هاوەڵە لە واتاکەی دڵنیا نەبوو چونکە گومانی وابوو پەرستن تەنها بریتیە لە سوجدە وکردارەکانی تر، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆی ڕوون کردەوە کە گوێڕایەڵی زانا وڕاهیبەکان (دیندارەکان) لە حەرامکردنی حەڵاڵ وحەڵاڵکردنی حەرامدا پەرستنە وپێچەوانەی حوکمی خوای گەورە وپێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-.
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- موعازی نارد بۆ یەمەن، پێی فەرموو: «تۆ دەچیت بۆ لای کەسانێک لە ئەهلی کتێب (گاورەکان) با یەکەم شت کە بانگەوازی بۆ دەکەیت بریتی بێت لە شاهێدی دان بە (لا إله إلا الله ومحمد رسول الله) واته: (شاهێدی دان بەوەی هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە جگە لە خودا -الله- وموحەمەد پێغەمبەری خودایە)، ئەگەر لەوەدا گوێڕایەڵ بوون پێیان ڕابگەیەنە کە خودا پێنج فەرزی لە سەریان داناوە لە هەموو ڕۆژ وشەوێکدا، ئەگەر لەوەدا گوێڕایەڵ بوون پێیان ڕابگەیەنە کە خوای گەورە (زەکات) ی لە سەریان فەرز کردووە لە دەوڵەمەندەکانیان وەردەگیرێت ودەدرێت بە هەژارەکان، ئەگەر لەوەدا گوێڕایەڵ بوون ئاگادار بە لە باشترین وچاکترینی ماڵەکانیان نەبەیت، وئاگاداری نزای ستەملێکراو بە چونکە لە نێوان ئەو وخوادا هیچ پەردەیەک نییە».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریکاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- موعازی کوڕی جەبەلی نارد بۆ یەمەن -ڕەزاى خواى لێبێت- وەکو بانگخواز ومامۆستا، بۆی ڕوونکردەوە کە ئەو دەڕوات بۆ لای خەڵکانێک گاوڕن؛ بۆئەوەى ئامادە بێت بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵیان، پاشان بۆئەوەى بە گرنگترین بابەتەکان دەستپێبکات لە بانگەوازیدا، سەرەتا بانگیان دەکات بۆ ڕاستکردنەوەی بیروباوەڕیان ؛ ئەمیش بەوەى شایەتمان بهێنن (لا إله إلا الله و محمد رسول الله)؛ چونکە ئەگەر شایەتمان بهێنن دێنە نێو ئاینی ئیسلامەوە، ئەگەر لەمەدا گوێڕایەڵ بوون ئەوا فەرمانى نوێژکردنیان پێدەکرێت؛ چونکە گەورەترین واجبە لەپاش تەوحید -یەک خوا پەرستی-، ئەگەر نوێژیان کرد ئەوا فەرمان بە دەوڵەمەندەکانیان دەکرێت زەکاتی ماڵ وسامانیان بدەن بە هەژارەکان، پاشان ئاگاداری کردەوە وەرگرتنی باشترین سامانی دەوڵەمەندەکان چونکە ئەوەى واجبە بریتیە لە وەرگرتنی مامناوەندی سەروەت وسامان لە کاتی زەکاتداندا پاشان ئامۆژگاری کرد بە دوورکەوتنە لە ستەمکردن؛ بۆئەوەى ستەملێکراو نزای لەسەر نەکات، بەدڵنیاییەوە نزاکەى وەڵام دەدرێتەوە.
لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرا سەبارەت بە (النُّشْرَةِ (نوشرة) - پوچەڵکردنەوەی سیحرێک بە سیحرکردنێکی تر)؟»، فەرمووی: «ئەوە لە کردەوەی شەیتانە».
ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرا سەبارەت بە چارەسەرکردن بۆ کەسێک سیحری لێکرا بێت بە ڕێگایەک کە ئەهلی جاهیلیەت ئەنجامیان دەدا، ئەویش بریتی بوو: لە هەڵوەشاندنەوەی سیحر بە سیحر کردنێکی تر، حوکمی ئەمە چییە؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەڵامی دایەوە بەوەی: کە ئەمە لە کردەوەی شەیتانە یان لە لایەن شەیتانەوە جێبەجێدەکرێت، چونکە ئەمیش جۆرێکە لە سیحرکردن وبەکارهێنانی ڕێگاکانی شەیتانە وئەم کارە شیرکە وحەرامە. بەڵام جۆرێک لە (نوشرە - النُّشْرَةِ) هەیە کە دروستە ئەویش بریتیە لە پوچەڵکردنەوەی سیحر بە ڕوقیەی شەرعی یان بە گەڕان بە دوای سیحرەکە وهەڵوەشاندنەوەی بە دەست لەگەڵ خوێندنی قورئان یان پوچەڵکردنەوەی بە دەرمانە ڕێگا پێدراوەکان.