





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئەبی دەردائەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر بەندە نەفرەت (لەعنەت) لە شتێک بکات؛ ئەوا نەفرەتەکە بەرەو ئاسمان دەڕوات، ودەرگاکانى ئاسمان دژی دەوەستن ودادەخرێن، پاشان بەرەو زەوی دەگەڕێتەوە، ودەرگاکانی زەوی دژی دادەخرێن، پاشان بەرەو لای ڕاست وچەپ دەڕوات، وئەگەر شوێنێک نەدۆزێتەوە کە بۆی بڕوات؛ ئەوا تووشی ئەو کەسە دەبێت کە نەفرەتی لێکراوە ئەگەر شایەنی ئەوە بێت، ئەگەر نا؛ ئەوا بۆ ئەو کەسە دەگەڕێتەوە کە نەفرەتەکەى کردووە (وتووە)».
ئیبنوداود گێڕاویەتیەوەئەگەر بەندە نەفرەت (لەعنەت) لە شتێک بکات بە زمانى، ئەوا نەفرەتەکەى بەرەو ئاسمان بەرز دەبێتەوە، بەڵام دەرگاکانى ئاسمان دژی ئەم نەفرەتە دادەخرێن، بۆیە نەفرەتەکە بەرەو زەوی دەگەڕێتەوە، ودەرگاکانى زەویش دژی ئەم نەفرەتە دادەخرێن بۆیە ناچێنە نێو زەوییەوە، پاشان بە لای ڕاست وچەپدا دەڕوات، ئەگەر هیچ ڕێگا وشوێنێکی نەدۆزیەوە، ئەوا بەرەو ئەو کەسە یان شتە دەچێت کە نەفرەتی لێکراوە، ئەگەر کەسەکە یان شتەکە شایەنی ئەو نەفرەتە بێت ئەوا تووشی دەبێت، ئەگەر نا ئەو نەفرەتە بۆ ئەو کەسە دەگەڕێتەوە کە نەفرەتەکەى کردووە.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خوای گەورە چەند فریشتەیەکی تایبەتى هەیە کە کاریان ئەوەیە بە ڕێگاوباندا دەسووڕێنەوە وبە شوێن ئەھلى زیکردا* دەگەڕێن، جا ھەركاتێک ببینن کە كۆمەڵێک یادى خودا دەکەن وكۆڕى زیكریان دابەستووە، بانگی یەكتر دەکەن وبەیەكتر دەڵێن: وەرن بۆ لای کارى خۆتانەوە، ئەمە ئەوەیە كە بۆی دەگەڕێن. ھەموویان بە دەوری کۆڕی زیکرەکە کۆ دەبنەوە وهەتا ئاسمانى خوار وبە باڵ دەخولێنەوە بە دەورياندا، ئینجا پەروەردگاريان لێیان دەپرسێت (ھەرچەندە خۆی باشتر حاڵەكە دەزانێت) ودەفەرموێت: ئەم بەندانەی من چی دەڵێن؟ فریشتەکان دەفەرموون: (سبحان اللە) دەکەن وتۆ بە پاك وپيرۆز وبێخەوش دەزانن، و(اللە أكبر) دەكەن وخودای خۆیان بە گەورەتر لە هەموو کەس وشتێک دادەنێن، و(الحمد لله) دەکەن وسوپاسى تۆ دەکەن وتۆ بە مەزن دادەنێن و وەسف وستایشی تۆ دەکەن. خودا دەفەرموێت: ئايا ئەمانە منيان بینیووە؟ فریشتەکان دەفەرموون: نا والله تۆیان نەبینیووە، ئینجا خودا دەفەرموێت: ئەی ئەگەر من ببینن چۆن؟ فریشتەکان دەفەرموون: ئەگەر بتبینن باشتر بەندایەتی دەکەن وباشتر سوپاس وحەمد ستایشت دەکەن وزیاتر باسى گەورەییت دەكەن وزیاتر تەسبيحاتت دەکەن. خودا دەفەرموێت: ئەی باشە داوای چی لە من دەكەن؟ فریشتەکان دەفەرموون: داوای بەهەشت لە تۆ دەكەن. خودا دەفەرموێت: ئایا بەهەشتیان بینیووە؟ فریشتەکان دەفەرموون: نە والله، ئەی خودایە! نەیان بینیووە. خودا فەرموێت: ئەی ئەگەر بیبینن چۆن؟ فریشتەکان دەفەرموون: ئەگەر بیبینن ئەوا باشتر سوور دەبن لەسەرى وباشتر هەوڵی بۆ دەدەن وزیاتر حەزى لێدەكەن. خودا دەفەرموێت: ئەی لە چى دەترسن وداوای پەناگرتن وخۆپاراستن لێ دەکەن؟ فریشتەکان دەفەرموون: لە ئاگر (دۆزەخ) دەترسن وپەنا بە خودا دەگرن لێى. خودا دەفەرموێت: ئایا ئاگریان (دۆزەخیان) بینیووە؟ فریشتەکان دەفەرموون: نە والله، نەیان بینیووە، خودا دەفەرموێت: ئەی ئەگەر بیبینن چۆن؟ فریشتەکان دەفەرموون: ئەگەر بیبینن زیاتر لێی ڕادەکەن (خۆیانی لێ دەرباز دەکەن) وزیاتر لێی دەترسن. خودا دەفەرموێت: دەی ئێوە شاهێد بن؛ ئەوا من لێیان خۆش بووم، ئینجا فریشتەیەک لە فریشتەکان دەفەرموێت: كەسێکیان لەنێودایە لە ئەوان نییە، بۆ زیکر ویادی خودا نەھاتبوو بەڵکو بۆ پێویستیەکی خۆی هاتبوو؟ خودا دەفەرموێت: كۆمەڵ وكۆڕى ئاوا، هاونیشینیان لەبەر خاترى ئەوان لە بەدبەختى ڕزگارى دەبێت وبەهۆى ئەوانەوە ئەویش خۆش بەخت دەبێت». *(مەبەست ئەهلی زیکر ئەوانەیە کە باسی خواى گەورە دەکەن یان باسی ئیسلام وخێر وچاکە دەکەن). ولە گێڕانەوەیەکی تردا: لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خوای گەورە چەند فریشتەیەکی تایبەتى هەیە کە کاریان ئەوەیە بە ڕێگاوباندا دەسووڕێنەوە وبە دوای دانیشتن وکۆڕەکانى زیکرکردن* دەگەڕێن، جا ھەركاتێک دانیشتن وکۆڕێکی زیکر ببینن ئەوا دادەنیشتن لەگەڵیان ودەوریان دەدەن هەتا باڵەکانیان بۆشاییەکان پڕ دەکاتەوە هەتا ئاسمانی دونیا، ئەگەر خەڵکانی دانیشتنی زیکرەکە جیا ببنەوە، ئەوا فریشتەکانیش بەرز دەبنەوە بەرەو ئاسمان، خودا -عز وجل- (ھەرچەندە خۆی باشتر حاڵەكە دەزانێت) پرسیاریان لێدەکات: لە کوێوە هاتن؟ فریشتەکان دەفەرموون: لە لای هەندێک لە بەندەکانی تۆ بووین لە خەڵکی سەر زەوی: تەسبیحات دەکەن (واتە: دەڵێن سبحان اللە) کە بە مانای ئەوە دێت: تۆ بە پاك وپيرۆز وبێخەوش دەزانن، وتەکبیرات دەکەن (واتە دەڵێن اللە أكبر) کە بە مانای ئەوە دێت: خودای خۆیان بە گەورەتر لە هەموو کەس وشتێک دادەنێن، وتەحمیدات دەکەن (دەڵێن: الحمد لله) کە بە مانى ئەوە دێت: حەمد وسوپاسى تۆ دەکەن و وەسف وستایشی تۆ دەکەن، تەهلیلات دەکەن (دەڵێن: ﻻ إله إﻻ الله) کە بە مانای ئەوە دێت دان بەوە دەنێن کە هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بیت جگە لە الله، وداوا دەکەن ولە تۆ دەپاڕێنەوە. خودا دەفەرموێت: ئایا داواى چی لە من دەکەن؟ فریشتەکان دەفەرموون: داوای بەهەشت لە تۆ دەكەن. خودا دەفەرموێت: ئایا بەهەشتەکەى منیان بینیووە؟ فریشتەکان دەفەرموون: نە والله، ئەی پەروەردگار! (نەیان بینیووە). خودا فەرموێت: ئەی ئەگەر بەهەشتەکەم بیبینن چۆن؟ فریشتەکان دەفەرموون: داواى پەناگرتن وپاراستنیان لە تۆ دەکەن. خودا دەفەرموێت: داواى پەناگرتن وپاراستنیان لە چی دەکەن؟ فریشتەکان دەفەرموون: لە ئاگری دۆزەخت دەترسن ئەی پەروەردگار. خودا دەفەرموێت: ئایا دۆزەخەکەى منیان بینیووە؟ فریشتەکان دەفەرموون: نەخێر، خودا دەفەرموێت: ئەی ئەگەر دۆزەخەکەم بیبینن چۆن؟ فریشتەکان دەفەرموون: داواى لێخۆشبوون لە تۆ دەکەن (ئیستیغفار دەکەن). خودا دەفەرموێت: لێیان خۆش بووم، وئەوەى داواى دەکەن پێیانم بەخشی، وپەنام دان وپاراستیانم لەوەى داواى پەناگرتن وخۆپاراستنیان لێی دەکرد. فریشتەکان دەفەرموون: فڵان بەندەیەکی گوناهکارە، تەنها لەوێوە تێپەڕی ولەگەڵیان دانیشت. خودا دەفەرموێت: لە ئەویش خۆش بووم، كۆمەڵ وکەسانی ئاوا، هاونیشینیان لەبەر خاترى ئەوان لە بەدبەختى ڕزگارى دەبێت وبەهۆى ئەوانەوە ئەویش خۆش بەخت دەبێت». *(کۆڕ ودانیشتنەکانی زیکرکردن: مەبەست ئەو شوێنانەیە کە باسی خودا وئیسلام وخێر وچاکەى تێدا دەکرێت)
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریئەم فەرموودەیە جۆرێک لە جۆرەکانى بە مەزندانانى کۆڕەکانى دانیشتن بۆ زیکردن ویادی خواى گەورە دەگێڕێتەوە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (خوای گەورە چەند فریشتەیەکی تایبەتى هەیە کە کاریان ئەوەیە بە ڕێگاوباندا دەسووڕێنەوە وبە شوێن ئەھلى زیکردا* دەگەڕێن): واتا خواى گەورە کۆمەڵەیەک لە فریشتەی تایبەتکردووە جگە لەوانەى کە مرۆڤەکان دەپارێزن وکردەوەکان دەنووسن؛ ئەمانە کۆمەڵێکن دەگەڕێن بە سەر زەویدا، بە ناو ڕێگا ومزگەوت وماڵی مسوڵماناندا بە دواى کۆڕ ودانیشتنی زیکر ویادکردنی خواى گەورە دەگەڕێن، سەردانیان دەکەن وئامادە دەبن وگوێ لەوانە دەگرن کە باسی زیکر ویادی خواى گەورە دەکەن، وا ديارە ئەمە زیاتر مەبەست لێی ئەو کۆبوونەوانەیە کە یادی خودای تێدا دەکرێت بە حەمد وسوپاسکردن وتەسبیحات وتەهلیلات وتەکبیرات وخوێندنەوەى قورئان بەڵام نەک هەمووی بە یەک دەنگ وەکو هاوشێوەى چەند گروپێک لە سۆفیەکان، بەڵکو هەر یەک لە لای خۆیەوە لە دانیشتنەکەدا زیکر ویادی خودا دەکات لەو دانیشتنەی کە باسی خودا وئاینی ئیسلام دەکرێت. (جا ھەركاتێک ببینن کە كۆمەڵێک یادى خودا دەکەن وكۆڕى زیكریان دابەستووە، بانگی یەكتر دەکەن وبەیەكتر دەڵێن: وەرن بۆ لای کارى خۆتانەوە، ئەمە ئەوەیە كە بۆی دەگەڕێن): واتا فریشتەکان بانگی یەکتر دەکەن ودەڵێن: وەرن بۆ لای ئەو شتەى بە دوایدا دەگەڕان بۆیە بچن بەرەو لای ئەو خەڵکی یادی خودا دەکەن وگوێیان لێبگرن. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە وەسفی ئەو فریشتانەى کە لە کۆڕ ودانیشتنەکانى زیکرکردن ئامادە دەبن دەفەرموێت: (ھەموویان بە دەوری کۆڕی زیکرەکە کۆ دەبنەوە): واتا دەوریان دەدەن هەروەکو چۆن بازنگ دەوری دەست دەدات. (وهەتا ئاسمانى خوار وبە باڵ دەخولێنەوە بە دەورياندا): واتا بە دەوریاندا کۆدەبنەوە وبەرزدەبنەوە هەتا دەگەنە ئاسمان. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی گفتوگۆی نێوان خواى گەورەی شکۆدار وفریشتە بەڕێزەکان دەکات: (ئینجا پەروەردگاريان لێیان دەپرسێت -ھەرچەندە خۆی باشتر حاڵەكە دەزانێت-): هەرچەندە خودا لەوان زاناترە سەبارەت بە حاڵی ئەو کەسانەى زیکر دەکەن، ئەمیش بۆ ئەوەیە وەسف وشانازیان پێوە بکات لە لای فریشتەکان. (ودەرفەرموێت: ئەم بەندانەی من چی دەڵێن؟ فریشتەکان دەفەرموون: (سبحان اللە) دەکەن وتۆ بە پاك وپيرۆز وبێخەوش دەزانن، و(اللە أكبر) دەكەن وخودای خۆیان بە گەورەتر لە هەموو کەس وشتێک دادەنێن، و(الحمد لله) دەکەن وسوپاسى تۆ دەکەن وتۆ بە مەزن دادەنێن و وەسف وستایشی تۆ دەکەن): واتا دەڵێن/ سبحان الله والحمد لله وﻻ إله إﻻ الله والله أکبر، وبە مەزندانان واتا دەڵێن/ ﻻ إله إﻻ الله وئەمیش بە مەزندانانى خواى گەورەیە لە تەوحیدی پەرستندا (توحید الألوهیة). (خودا دەفەرموێت: ئايا ئەمانە منيان بینیووە؟ فریشتەکان دەفەرموون: نا والله تۆیان نەبینیووە، ئینجا خودا دەفەرموێت: ئەی ئەگەر من ببینن چۆن؟ فریشتەکان دەفەرموون: ئەگەر بتبینن باشتر بەندایەتی دەکەن وباشتر سوپاس وحەمد ستایشت دەکەن وزیاتر باسى گەورەییت دەكەن وزیاتر تەسبيحاتت دەکەن): چونکە هەوڵ وکۆشش لە پەرستندا بە پێی زانست وعیلمە. (خودا دەفەرموێت: ئەی باشە داوای چی لە من دەكەن؟ فریشتەکان دەفەرموون: داوای بەهەشت لە تۆ دەكەن): واتا یادی تۆ دەکەن وتۆ دەپەرستن بە هیوای ئەوەى بیانکەیتە بەهەشتەوە. (خودا دەفەرموێت: ئایا بەهەشتیان بینیووە؟ فریشتەکان دەفەرموون: نە والله، ئەی خودایە! نەیان بینیووە. خودا فەرموێت: ئەی ئەگەر بیبینن چۆن؟ فریشتەکان دەفەرموون: ئەگەر بیبینن ئەوا باشتر سوور دەبن لەسەرى وباشتر هەوڵی بۆ دەدەن وزیاتر حەزى لێدەكەن): واتا زیاتر هەوڵ بۆ چوونە بەهەشت دەدەن وکردەوەى چاک زۆرتر ئەنجامدەدەن چونکە بیستن سەبارەت بە شتێک وەکو بینینی نییە. (خودا دەفەرموێت: ئەی لە چى دەترسن وداوای پەناگرتن وخۆپاراستن لێ دەکەن؟) واتا داوا لە خودا دەکەن لە چی شتێک بیانپارێزێت کە لێی دەترسن. (فریشتەکان دەفەرموون: لە ئاگر (دۆزەخ) دەترسن وپەنا بە خودا دەگرن لێى): واتا یادی خودا دەکەن ودەیپەرستن لە ترسی چوونە دۆزەخ، ولە خودا دەپاڕێنەوە وداواى لێدەکەن بۆ ئەوەى بیانپارێزێت لە چوونە دۆزەخ. (خودا دەفەرموێت: ئایا ئاگریان -دۆزەخیان- بینیووە؟ فریشتەکان دەفەرموون: نە والله، نەیان بینیووە، خودا دەفەرموێت: ئەی ئەگەر بیبینن چۆن؟ فریشتەکان دەفەرموون: ئەگەر بیبینن زیاتر لێی ڕادەکەن -خۆیانی لێ دەرباز دەکەن- وزیاتر لێی دەترسن): واتا زیاتر کۆشش دەکەن بۆ ئەنجامدانى کردەوەى چاک کە هۆکارن بۆ ڕزگاربوون لە دۆزەخ. (خودا دەفەرموێت: دەی ئێوە شاهێد بن؛ ئەوا من لێیان خۆش بووم): واتا لە تاوانەکانیان خۆش بووم. (ئینجا فریشتەیەک لە فریشتەکان دەفەرموێت: كەسێکیان لەنێودایە لە ئەوان نییە، بۆ زیکر ویادی خودا نەھاتبوو بەڵکو بۆ پێویستیەکی خۆی هاتبوو؟): واتا لە نێو ئەم کۆمەڵەی کە یادی خودا دەکەن کەسێکیان لەنێودایە لە ئەوان نییە بەڵام بۆ جێبەجێکردنی پێویستیەکی خۆی هاتووە ودانیشتووە لەگەڵیان، ئایا خواى گەورە لە ئەویش خۆش دەبێت؟. (خودا دەفەرموێت: كۆمەڵ وكۆڕى ئاوا، هاونیشینیان لەبەر خاترى ئەوان لە بەدبەختى ڕزگارى دەبێت وبەهۆى ئەوانەوە ئەویش خۆش بەخت دەبێت). *(مەبەست ئەهلی زیکر ئەوانەیە کە باسی خواى گەورە دەکەن یان باسی ئیسلام وخێر وچاکە دەکەن).
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: خودا دەفەرموێت: «ئەگەر بەندەکەم ویستی خراپەیەک بکات؛ ئەوا لەسەری مەینووسن هەتا ئەنجامی دەدات، ئەگەر ئەنجامیدا ئەوا وەکو خۆی بینووسن، وئەگەر لە پێناو من وازى لێهێنا؛ ئەوا چاکەیەکی بۆ بنووسن، وئەگەر ویستی چاکەیەک ئەنجامبدات بەڵام ئەنجامی نەدا؛ ئەوا چاکەیەکی بۆ بنووسن، وئەگەر کردەوەکە چاکەکەى ئەنجامدا؛ ئەوا دە چاکەی بۆ بنووسن هەتا حەوت سەد هێندە».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریئەم فەرمانە لە لایەن خواى گەورەوەیە بۆ فریشتەکان ئەوانەى کە سپێردراون بە بژاردنی کردەوەکانى مرۆڤ ونووسینیان، وئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر فەزڵی خوای گەورە بەسەر مرۆڤەکانەوە، ولێخۆشبوون لێیان بەهۆی کەموکورتیانەوە. دەفەرموێت: (ئەگەر بەندەکەم ویستی خراپەیەک بکات؛ ئەوا لەسەری مەینووسن هەتا ئەنجامی دەدات): وکردەوە لێرەدا لەوەیە مەبەست لە کردەوەى دڵ وئەندامەکان بێت، وئەمیش واتاى ئاشکرایە؛ چونکە بەڵگە هاتووە لەسەر ئەوەى کە کردەوەى دڵ لەوەیە مرۆڤ لێپرسینەوەى لێبکرێـت لەسەر ئەنجامدانى، وبە پێی کردەوە پاداشت بە چاکە یان خراپە دەدرێتەوە، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَمَن يُرِدْ فِيهِ بِإِلْحَادٍ بِظُلْمٍ نُذِقْهُ مِنْ عَذَابٍ أَلِيمٍ}واتە: {وھەرکەسێک بیەوێت لەوێ (لە مزگەوتی حەرام) مەیلی لە ھەق لادان زوڵم وستەم بکات ئەوا پێی دەچێژین لە سزاری ئازاردەر}، ولە فەرموودەیەکی سەحیح هاتووە: («إذا التقى المسلمان بسيفهما فالقاتل والمقتول في النار» ، قالوا: هذا القاتل، فما بال المقتول؟ قال: «إنه كان حريصاً على قتل أخيه») واتە: (ئەگەر دوو مسوڵمان ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە بە شمشێرەکانیان ئەوا بکوژ وکوژراو لە دۆزەخدان. ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا ئەوا زانیمان سەبارەت بە بکوژەکە، ئەی بۆچی کوژراوەکە دەچێتە دۆزەخەوە؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «چونکە ئەو سوور بوو ومەبەستی کوشتنی هاوەڵەکەی بوو»). ئەم دەقانە وهاوشێوەکانى دەگونجێن بۆ ئەوەى بەڵگەى گشتی تایبەت بکرێت. (ئەگەر بەندەکەم ویستی خراپەیەک بکات؛ ئەوا لەسەری مەینووسن هەتا ئەنجامی دەدات): ئەم تێگەیشتنە پێچەوانەى ئەم دەقەیە نییە کە کردەوەکان نانووسرێت هەتا ئەنجامدەدرێن، چونکە نیەت وپێداگیر بوون لەسەر ئەنجامدانى کردەوەیەک لە دڵدا لە خۆیدا کردەوەیە. (ئەگەر ئەنجامیدا ئەوا وەکو خۆی بینووسن): واتا یەک خراپە بنووسن، خواى گەورە دەفەرموێت: {مَن جَاء بِالْحَسَنَةِ فَلَهُ عَشْرُ أَمْثَالِهَا وَمَن جَاء بِالسَّيِّئَةِ فَلاَ يُجْزَى إِلاَّ مِثْلَهَا وَهُمْ لاَ يُظْلَمُونَ} واتە: {ھەرکەسێک چاکە بکات ئەوە (لەڕۆژی دواییدا) دە ھێندەی چاکەکەی پاداشتی بۆ ھەیە، وھەرکەسێک خراپە بکات ئەوە تۆڵەی لێ ناسێنرێت تەنھا بەوێنەی خۆی نەبێت وئەوانە ستەمیان لێناکرێت}، وهەروەها دەفەرموێت: {مَنْ عَمِلَ سَيِّئَةً فَلا يُجْزَى إِلاَّ مِثْلَهَا وَمَنْ عَمِلَ صَالِحًا مِّن ذَكَرٍ أَوْ أُنثَى وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَأُوْلَئِكَ يَدْخُلُونَ الْجَنَّةَ يُرْزَقُونَ فِيهَا بِغَيْرِ حِسَابٍ}.} واتە: {ھەرکەسێك کاری خراپەی کردبێت ھەر بە ئەندازەی خراپەکەی سزا دەدرێت، ھەرکەسێکیش چاکەی کردبێت ئافرەت بێت یان پیاو (بەو مەرجەی) باوەڕدار بێت؛ ئا ئەوانە دەچنە بەھەشتەوە لەوێدا بەبێ ژمارە وبڕ ڕزق وڕۆزییان پێدەدرێت}. (وئەگەر لە پێناو من وازى لێهێنا؛ ئەوا چاکەیەکی بۆ بنووسن): وازهێنان لە ئەنجامدانى کردەوەکە بەستراوە بەوەى کە لە پێناو خواى گەورە وازی لێبهێنێت، واتە: لە ترسی خودا، ولە ترسی سزای خودا، و بەهۆی شەرمکردن لە خودا، بەڵام ئەگەر وازی لێهێنا بەهۆی نەتوانین، یان لە ترسی خەڵکی، یان بەهۆی هەر هۆیەکی ترەوە، ئەوا لێرەدا هیچ چاکەیەکی بۆ نانووسرێت، بەڵکو لەوەیە خراپەکەی بۆ بنووسرێت. (وئەگەر ویستی چاکەیەک ئەنجامبدات بەڵام ئەنجامی نەدا؛ ئەوا چاکەیەکی بۆ بنووسن، وئەگەر کردەوەکە چاکەکەى ئەنجامدا ئەوا دە چاکەی بۆ بنووسن هەتا حەوت سەد هێندە): ئەمیش فەزڵی خواى گەورە وبەخشندەیە بەسەر بەندەکانیەوە کە بەردەوام مینەتی هەیە بەسەریانەوە، حەمد وسوپاس بۆ ئەو زاتە مەزنە، ئایا چی ڕێزگرتن وبەخشینێک هەیە لەمە زیاتر، تەنها بە ویستن وپێداگیر بوون لەسەر ئەنجامدانى چاکە خواى گەورە بە چاکەیەک دەینووسێت، وئەگەر چاکەکە ئەنجامبدات ئەوا دە هێندەی بۆ دەنووسێت هەتا حەوت سەد هێندە. لەم فەرموودەیەدا، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە خواى گەورەوە دەیگێڕێتەوە کە پەروەردگار دەفەرموێت: (خواى گەورە دەفەرموێت: ئەگەر بەندەکەم ویستی)، وئەم وتانە لە شەریعەتی خودان کە پەیمانی پاداشتی بۆ بەندەکانى تێیدا باسکراوە، وفەزڵ ومینەتی خۆی باسدەکات بەسەریانەوە، وئەم فەرموودەیە قورئان نییە، بەڵکو پێیان دەووترێت: فەرموودەی قودسی، ودروستکراو نین (مەخڵوق نین)، چونکە وتەکانى خواى گەورە دروستکراو نین (مەخڵوق نین).
لە ئەبی سەعیدی خودری وئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بانگکارێک بانگ دەکات: هەتاهەتایە لەش ساغ دەبن وهەرگیز نەخۆش نابن، وهەتاهەتایە دەژین وهەرگیز نامرن، وهەتاهەتایە گەنج دەبن وهەرگیز پیر نابن، هەتاهەتایە ئاسوودە دەبن وهەرگیز ناڕەحەت نابن» ئاماژە بۆی -ئەم ئایەتە- كە خوای گەورە -عز وجل- دەفەرموێت: ﴿وَنُودُوا أَنْ تِلْكُمُ الْجَنَّةُ أُورِثْتُمُوهَا بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ﴾ [الأعراف: 43] واتە: ﴿وه بانگیان لێ ئهكرێ ئا ئهمه ئهو بهههشتهیه كه ئێوه بوون به میراتگری و تیایدا ئهمێننهوه بههۆی ئهو كردهوه چاكانهی كه خۆتان كردووتانه﴾.
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە خەڵكی بەهەشت كاتێك لە نێو نیعمەتەكانی بەهەشتدا چێژ وەردەگرن؛ بانگكارێك بانگیان دەكات ودەڵێت: هەمیشە لەش ساغ دەبن وهەرگیز تووشی كەمترین نەخۆشیش نابن لە بەهەشتدا، وبە زیندوویی تێیدا دەمێننەوە وهەرگیز نامرن ئەگەرچیش مردنەكە خەوتن بێت كە مردنی بچووكە، وهەردەم گەنجن وهەرگیز پیر نابن، وبەردەوام لەنێو نیعمەتدان بۆیە هەرگیز خەفەتبار وناڕەحەت نابن، ئاماژە بۆی ئەم ئایەتەیە كە خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿وَنُودُوا أَنْ تِلْكُمُ الْجَنَّةُ أُورِثْتُمُوهَا بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ﴾ [الأعراف: 43] واتە: ﴿وه بانگیان لێ ئهكرێ ئا ئهمه ئهو بهههشتهیه كه ئێوه بوون به میراتگری و تیایدا ئهمێننهوه بههۆی ئهو كردهوه چاكانهی كه خۆتان كردووتانه﴾.
لە سوهەیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر خەڵکی بەهەشت بچنە بەهەشتەوە، خواى گەورە -تبارك وتعالى- دەفەرموێت: «ئایا حەز دەکەن شتی زیاترتان پێببەخشم؟» دەڵێن: ئایا ڕوومانت سپی وگەش نەکرد؟ ئایا ئێمەت نەکردە بەهەشتەوە وڕزگارت نەکردین لە دۆزەخ؟ خواى گەورە پەردە لادەدات، هیچ شتێک لەوانەى پێیان بەخشراوە وەکو بینینی پەروەردگار -عز وجل- لە لایان خۆشەویست نابێت».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە ئەگەر خەڵكی بەهەشت بچنە بەهەشتەوە، ئەوا خوای گەورە -تبارك وتعالی- پێیان دەفەرموێت: ئایا دەتانەوێت شتی زیاترتان پێببەخشم؟ خەڵكی بەهەشت دەڵێت: ئایا ڕوومانت سپی وگەش نەکرد؟ ئایا ئێمەت نەکردە بەهەشتەوە وڕزگارت نەکردین لە دۆزەخ؟ خوای گەورە پەردە لادەبات وبەرزی دەكاتەوە؛ پەردەكەی لە نور وڕۆشناییە، بۆیە هیچ شتێک لەوانەى پێیان بەخشراوە وەکو بینینی پەروەردگار -عز وجل- لە لایان خۆشەویست نابێت.
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خەڵکی بەهەشت سەیری دانیشتوانى ژوورە بڵندەکانى سەرەوەیان دەکەن؛ هەروەکو چۆن ئێوە سەیری ئەستێرەیەکی درەوشاوە دەکەن کە لە ئاسۆی ڕۆژهەڵات یان ڕۆژئاوای ئاسماندایە، وئەمیش بەهۆی فەزڵ وپلە بەرزی هەندێکیان بەسەر ئەوانى ترەوە». ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا ئەو شوێنە بڵندایە پلەی پێغەمبەرەکانە وکەسی تر پێیان ناگات جگە لە ئەوان نەبێت؟، فەرمووی: «نەخێر، سوێند بە ئەو زاتەی نەفسی منی بەدەستە، پیاوانێکن باوەڕ وئیمانیان هێنا بە الله وباوەڕ وئیمانیان هێنا بە پێغەمبەران».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریئەهلی بەهەشت (خەڵکی بەهەشت) پلە وفەزڵیان جیاوازە ئەمیش بە پێی فەزڵ وچاکەکاری وئیمانیان، بەشێوەیەک کە ئەوانەى لە پلە هەرە بەرزەکانن ئەوانەى خوارەوە دەیانبینن وەکو بینینی ئەستێرە.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «شوێنێکی بەهەشت بە ئەندازەی کەوانەیەک* خێرترە لەوەى خۆر بەسەریدا هەڵدێت یان ئاوا دەبێت (مەبەست ئەم ژیانی دونیایە)». *(کەوانەیەک: مەبەست کەوانەى تیر هاویشتنە کە لەوەیە نیو مەتر یان کەمتر بگرێت)
بوخاری گێڕاویەتیەوەئەم فەرموودەیەدا باسی مەزنی پاداشتی ئیمانداری تێدایە لە بەهەشتدا، وبێنرخی وکەمی ئەم دونیایە ڕووندەکاتەوە، وئەم شوێنەى بەهەشت کە بە ئەندازەی کەوانەیەکی تیر هاویشتنە کە لەوەیە نیو مەتر کەمتریش بگرێت لەسەر زەوی؛ خێترە لە هەموو ئەوەى لە دونیا هەیە بە هەموو خۆشی وڕابواردنەکانیەوە، ئەمیش بەهۆی ئەوەیە کە بەهەشت بەنرخە وبەردەوامە وبۆ هەتاهەتایی دەمێنێتەوە، بەڵام ئەم ژیانی دونیایە بۆ ماوەیەکی کاتیە نامێنێت و لەناو دەچێت، خواى گەورە داواى چوونە بەهەشتت لێدەکەین وبمانکەیت لە ئەهل وخەڵکی بەهەشت.
لە موعاویەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «ئەگەر بە دواى هەڵە وکەموکورتی مسوڵمانان بگەڕێیت؛ ئەوا وایان لێدەکەیت خراپەکار بن، یان نزیکە لەوەى کە وایان لێبکەیت خراپەکار بن».
ئیبنوداود گێڕاویەتیەوەئەگەر شوێنی هەڵە وعەیبی مسوڵمانان بکەویت وجاسوسی وسیخوڕی بەسەر حاڵەت وژیانیانەوە بکەیت وبە دواى کەموکورتی وتاوان وعەیبەکانیانەوە بیت لە کاتێکدا ئەوان دەیشارنەوە ودەری ناخەن وتۆ بێیت ئاشکرای بکەیت وئابڕوویان ببەیت، ئەوا لێرەدا تۆ پەردەی داپۆشینت لەسەریان لادا بۆیە ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەى حەیا وشەرمیان کەم ببێتەوە یان نەمێنێت، ئەمیش وا دەکات کە بە ئاشکرا تاوان وهەڵە بکەن لە پاش ئەوەى دەریان نەدەخست وکەس پێیانی نەدەزانى جگە لە الله -سبحانه وتعالى-.
لە ئەبی خیراشەوە حەدرەدی ئەسلەمیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەى قسە دابڕێت لەگەڵ براکەیدا (هەجری بکات) بۆ ماوەی ساڵێک؛ ئەوا ئەمە وەکو خوێن ڕشتنی وایە».
ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەهەرکەسێک هەجری برای بکات وقسەی لەگەڵدا دابڕێت بە بێ هیچ ئامانجێکی شەرعی وبەردەوام بێت لەسەر ئەم قسەدابڕانە (هەجرە) هەتا دەگاتە ساڵێک ئەوا لێرەدا سزا بۆ ئەم کەسە واجب دەبێت، هەروەکو چۆن خوێن ڕشتن هۆکاری سزایە بەو پێیەى دادوەر بڕیاری لەسەر دەدات، ئەمیش بۆ دوورخستنەوەى زیانی وهەڕەشەیەک بۆ تاوانباران، بەڵام ئەگەر ئەم قسەدابڕانە (هەجرە) بۆ ئامانجێکی شەرعی بوو وەکو هەجرکردنی ئەهلی بیدعە وفاسقەکان ئەوا پێویستە لێرەدا هەجرەکە بەردەوام بێت مەگەر بگەڕێنەوە بۆ سەر هەق وتەوبە بکەن.