





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئەبانی كوڕی عوسمانەوە دەڵێت: گوێم لە عوسمانى کوڕی عەفان بوو -ڕەزای خوای لێبێت- کە دەیووت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بووە -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو: «هەربەندەیەک -لە ئێوارەیەدا- سێ جار بڵێت: (بِسْمِ اللَّهِ الَّذِي لَا يَضُرُّ مَعَ اسْمِهِ شَيْءٌ، فِي الْأَرْضِ، وَلَا فِي السَّمَاءِ، وَهُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ)^، ئەوا بەڵای لەناكاو تووشی نابێت هەتاوەكو بەیانی بەسەردا دێت، وئەوەی سێ جار بیخوێنێت لە بەیانیدا، تووشی بەڵای لەناكاو نابێت هەتاوەكو ئێوارەی بەسەردا دێت»، ئەوەی فەرموودەكە دەگێڕێتەوە دەڵێت: ئەبانی كوڕی عوسمان تووشی شەلەل بوو، وئەو پیاوەی فەرموودەكەی لێوە بیست -بە سەرسوڕمانەوە- سەیری دەكرد، ئەویش -ئەبان- ووتی: بۆچی وا سەیرم دەكەیت؟ والله درۆم نەكردووە بەناوی عوسمانەوە، وعوسمانیش درۆی نەكردووە بەناوی پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم-، بەڵام ئەو ڕۆژەی تووشی هاتم؛ توڕەم بووم و لەبیرم چوو بیخوێنم. ^(واتە: بەناوى خودا [پەنا دەگرم بە ناوى پیرۆزی خودا کە (الله) )یە] کە بە پەناگرتن بەم ناوە پیرۆزە هیچ شتێک ناتوانێت زیان بگەیەنێت نە لە زەوی ونە لە ئاسماندا، خودا بیسەرە (السمیع)ە و زانایە (العلیم)ە)
(أبو داود والترمذي والنسائي -له الكبرى- وابن ماجه وأحمد) ڕیوایەتیان كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە هەركەسێك لە بەیانی هەموو ڕۆژێك لەپاش دەرچوونی خۆر وئێوارەی هەموو شەوێك پێش ئاوابوونی خۆر، سێ جار بڵێت: (بِسْمِ اللَّهِ:بەناوی خودا)؛ داوای یارمەتی وپاراستن لە خوای گەورە دەكەم لە هەموو زیانبەخشێك، (الَّذِي لَا يَضُرُّ مَعَ اسْمِهِ شَيْءٌ:کە بە پەناگرتن بەم ناوە پیرۆزە هیچ شتێک ناتوانێت زیان بگەیەنێت)؛ بە هێنانی ناوی ئەو هیچ شتێك ناتوانێت زیان بگەیەنێت هەرچەندە گەورە بێت، (فِي الْأَرْضِ:نە لە زەوی)؛ وئەوەیشی لێی دەردەچێت لە بەڵا وكارەساتەكان، (وَلَا فِي السَّمَاءِ:ونە لە ئاسماندا)؛ وئەوەی لێیەوە دادەبەزێت، (وَهُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ:وخودا بیسەر وزانایە)؛ بیسەری قسەكانمانە وزانا وشارەزایە بە حاڵمان. هەركەسێك ئەم زیكرە بڵێت لەكاتی هاتنی ئێوارەدا؛ ئەوا تووشی هیچ بەڵایەكی لەناكاو نابێت هەتاوەكو بەیانی بەسەردا دێت، وهەركەسێك ئەم زیكرە بڵێت لەكاتی هاتنی بەیانیدا؛ ئەوا تووشی هیچ بەڵایەكی لەناكاو نابێت هەتاوەكو ئێوارەی بەسەردا دێت. گێڕەرەوەی فەرموودەكە (ئەبانی كوڕی عوسمان) تووشی شەلەل بوو؛ ئەمیش نەخۆشیەكە كە تێیدا مرۆڤ ناتوانێت ڕكێف بكات بە بەشێك لە لاشەی یان بریتیە لە لاربوونەوەی تەنیشتێكی لاشە، ئەو پیاوەی فەرموودەكەی لێوە بیست بە سەرسوڕمانەوە سەیری ئەبانی دەكرد! ئەبان بە پیاوەكەی ووت: بۆچی وا سەیرم دەكەیت؟! والله درۆم نەكردووە بەناوی عوسمانەوە، وعوسمان درۆی نەكردووە بەناوی پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم-، بەڵام ئەو ڕۆژەی تووشی بووم؛ قەدەری خوا وابوو كە ئەو ڕۆژە ئەو نزایەم نەخوێند، چونكە زۆر توڕە بووم و لەبیرم چوو ئەو وشانە بڵێم.
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، کەسێکمان ئەگەر بگات بە براکەی یان هاوڕێکەى ئایا خۆی بۆ بچەمێنێتەوە (وەکو ڕێز لێگرتنێک)؟ فەرمووی: «نەخێر»، پیاوەکە ووتی: باوەشی پیا بکات وماچی بکات؟ فەرمووی: «نەخێر»، پیاوەکە ووتی: ئایا دەستی بگرێت وتەوقەی لەگەڵدا بکات؟ فەرمووی: «بەڵێ».
تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرا سەبارەت بە خۆ چەماندنەوە وەکو ڕێزگرتنێک لە کاتی گەیشتن بە برای مسوڵمان، فەرمووی: نابێت خۆی بچەمێنێتەوە، پرسیارکار ووتی: ئایا باوەشی پیا بکات وماچی بکات بەڵام خۆی بۆ نەچەمێنێتەوە؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: نەخێر، پرسیارکار ووتی: ئایا تەوقەی لەگەڵدا بکات، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: بەڵێ. ئەمە لە کاتی گەیشتن بە یەکتر ئەگەر ڕۆژانە بە یەکتر بگەن ولە یەک شاردا بن، بەڵام هەروەکو لە فەرموودەی تردا هاتووە دروستە باوەشکردن ودەست لە ملکردنی برای مسوڵمان ئەگەر لە سەفەر گەڕابێتەوە، بەڵام ماچکردن هیچ بەڵگەیەکی لەسەر نەهاتووە وکارێکی باش نییە هەرچەندە زۆریش باوە لە نێوان مسوڵماناندا وزیانی خراپیشی هەیە لە ڕووی تەندروستیەوە.
لە سەعدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئەعرابیەک هات بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، ووتی: قسەیەکم فێر بکە کە بیڵێم، فەرمووی: «بڵێ: (لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، اللهُ أَكْبَرُ كَبِيرًا، وَالْحَمْدُ لِلَّهِ كَثِيرًا، سُبْحَانَ اللهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ، لَا حَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إِلَّا بِاللهِ الْعَزِيزِ الْحَكِيمِ)^، ئەعرابیەکە ووتی: ئەم قسانە -زیکرانە- بۆ پەروەردگارمە، ئەی بۆ خۆم چی بڵێم؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بڵێ: (اللهُمَّ اغْفِرْ لِي وَارْحَمْنِي وَاهْدِنِي وَارْزُقْنِي)^^». ^(واتە: هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بە هەق وڕاستی جگە لە الله وهیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە، خودا گەورەترین وشکۆدارترینە، حەمد وسوپاسی زۆر بۆ الله، پاک وبێگەردە ودوورە لە هەموو کەموکورتیەک پەروەردگاری هەموو جیهانیان، هیچ هێز وتوانایەکمان نیە مەگەر هێز وتوانا ویارمەتیەک لە لایەن خوداوە پێمان ببەخشرێت، خودا شکۆدارە -العزیز-ە، ودانایە -الحکیم-ە)، ^^(واتە: خودایە، لێم خۆش بە وڕەحمم پێبکە وهیدایەتم بدە وڕزقم بدە).
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپیاوێكی دەشتەكی پرسیاری لە پێغەمبەری خودا كرد -صلى اللە علیە وسلم- بۆئەوەی زیكرێكی فێر بكات وئەویش بەردەوام بیڵێت، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: بڵێ: (لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ : هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بە هەق وڕاستی جگە لە الله وهیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە) : سەرەتا بە شاهێدی دان بە تەوحید -بە یەك خوا پەرستی- دەستیپێكرد. (اللهُ أَكْبَرُ كَبِيرًا : خودا گەورەترین وشکۆدارترینە): واتا : خوای گەورە لە هەموو كەسێك وشتێك مەزنترە. (وَالْحَمْدُ لِلَّهِ كَثِيرًا : حەمد وسوپاسی زۆر بۆ الله) : واتا: حەمد وستایشی زۆر بۆ الله لەسەر سیفەت وكردەوەكانی، ونیعمەتەكانی كە لە ژماردن نایەت. (سُبْحَانَ اللهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ : پاک وبێگەردە ودوورە لە هەموو کەموکورتیەک پەروەردگاری هەموو جیهانیان) : واتا: الله پاك وبێگەردە لە هەموو عەیب وكەموكورتیەك. (لَا حَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إِلَّا بِاللهِ الْعَزِيزِ الْحَكِيمِ : هیچ هێز وتوانایەکمان نیە مەگەر هێز وتوانا ویارمەتیەک لە لایەن خوداوە پێمان ببەخشرێت، خودا شکۆدارە ودانایە) : واتا: هیچ حاڵێك ناگۆڕێت بۆ حاڵێكی تر مەگەر بە یارمەتی وسەرخستنی الله نەبێت. پیاوەكە ووتی: ئەم وشانە بۆ پەروەردگارمە بۆ یادكردنی و بەمەزندانانی، ئەی بۆ نەفسی خۆم چی بڵێم؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: بڵێ: (اللهُمَّ اغْفِرْ لِي : خودایە، لێم خۆش بە) : بە سڕینەوەی گوناهەكان وداپۆشینیان. (وَارْحَمْنِي : وڕەحمم پێبکە): بەوەی سوود وبەرژەوەندییە دونیایی وئاینیەكانم پێ ببەخشیت. (وَاهْدِنِي : وهیدایەتم بدە): ڕێنموێنیم بكە بۆ چاكترین حاڵ و بۆ سەر ڕێبازی ڕاست. (وَارْزُقْنِي : وڕزقم بدە): لە سامانی حەڵاڵ وتەندروستی باش وهەموو خێر وسەلامەتیەك.
لە شەکەل کوڕی حومەیدەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: «ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، نزایەکم فێر بکە، فەرمووی: بڵێ: (اللهم إني أعوذ بك من شر سمعي، ومن شر بصري، ومن شر لساني، ومن شر قلبي، ومن شر منيي)، واتە: (خودایە، من پەنا بە تۆ دەگرم: لە شەڕی بیستنم ولە شەڕی بینینم ولە شەڕی زمانم ولە شەڕی دڵم ولە شەڕی مەنیم)».
تورموذی گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەلەم فەرموودەیەدا شەکەل کوڕی حومەید -ڕەزاى خواى لێبێت- دەچێت بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆ داواکردنی خێری دونیا ودواڕۆژ، ئەو نە داواى چێژێکی کاتی فەوتاو وکاتی دونیای کرد لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ونە دواى چنگێک پارەی کرد، ونە داواى بڕێک خواردنی کرد، بەڵام چوو داواى نزای کرد، دەیەوێت پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزایەکی فێر بکات کە سوودی هەبێت بۆ دینداری وبۆ دونیاشی، ئەمەیە هەقیقەتی هاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- کە داوای فەزڵ وڕازی بوون لە خواى گەورە دەکەن، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی کرد بۆ ئەم نزا مەزنە، پێی فەرموو بڵێ: (اللهم إني، واتە: خودایە من): پاڕانەوە وداواکردنە لە خواى گەورە -سبحانه وتعالى- بە ناوێک کە هەموو ناوە جوانەکانى خودای لە خۆ گرتووە (الله). (أعوذ بك من شر سمعي، واتە: من پەنا بە تۆ دەگرم لە شەڕی بیستنم): پەنا: واتا داواى پاراستنم لە تۆ دەکەم ئەی خودا لە شەڕ وخراپەی بیستنم، ئەمیش بیستن وگوێگرتن بۆ حەرامکراوەکان دەگرێتەوە وەکو بیستنی: شاهێدی وقسەی درۆ، وقسەی کوفر وبوهتان، وگاڵتەکردن بە ئیسلام وهەموو حەرامکراوەکانى تر کە پەیوەندی بە بیستنەوە هەیە. (ومن شر بصري، واتە: ولە شەڕی بینینم): ئەمیش بینینی حەرامکراوەکان دەگرێتەوە وەکو: سەیرکردنی فلیمە ڕووتەکان، ودیمەنە قێزەوەنەکان. (ومن شر لساني، واتە: ولە شەڕی زمانم): واتە لە هەموو قسەیەکی حەرام کە لە دەمەوە دەردەچێت وەکو شاهێدی دانی درۆ، وجوێندان، ونەفرەت کردن، وگاڵتەکردن بە ئیسلام ومسوڵمانان، یان قسەکردن لە شتێکدا کە پەیوەندی بە تۆوە نەبێت، یان وازهێنان لە قسەکردن لە شتێک کە پەیوەندی بە تۆوە هەبێت. (ومن شر قلبي، ولە شەڕی دڵم) : ئەمیش ئەوە دەگرێتەوە کە مرۆڤ دڵی پڕ بکات لە جگە لە یادی خودا -سبحانه وتعالى-، یان ئەوەتا پەنا بباتە جگە لە خواى گەورە لە پەرستنەکانى دڵدا وەکو ڕەجا وتکا کردن وترس، وبە مەزندانان، یان واز لە تایبەتکردنی پەرستنەکانی دڵ بهێنێت کە دەبێت تەنها بۆ الله بێت -سبحانه وتعالى-. (ومن شر منيي، واتە: لە شەڕی منیم): مەنی ئەو ئاوە سپیە لینجەیە کە پاش جیماع کردن دەردەچێت کە بۆنێکی هەیە، ولێرەدا مەبەست ئەوەیە پەنا دەگرم لە شەڕی دامێنم (عورەتم) بەوەى شەهوەتم لە شتێکدا دامرکێنمەوە کە خودا حەرامی کردبێت، یان ببێتە هۆی ئەوەى تووشی ئەنجامدانى پێشەکیەکانى زینا بم وەکو: نەزەر کردن ودەست بەرکەوتن وڕێکردن وپێداگیر بوون، وهاوشێوەى ئەمانە، ئەم نزا پیرۆزە هۆکارە بۆ پاراستنی ئەندامەکان کە نیعمەتن لە لایەن خواى گەورە -سبحانه وتعالى-، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لێرەدا فەرمانى پێکرد کە پەنا بە خودا بگرێت لە شەڕی ئەم نیعمەتانە، وفەرمانى پێنەکرد کە پەنا بە خودا بگرێت لە شەڕی نیعمەتەکە وەکو ئەوەی بڵێت: (أعوذ بالله من سمعي، واتە: خودایە پەنا بە تۆ دەگرم لە بیستنم)، چونکە بەهۆی ئەم نیعمەتانەوە خودا دەپەرستین، بۆیە ئەم نیعمەتانە شەڕی ڕەها نین هەتاوەکو پەنا بگرین لێیان بەڵام پەنا بە خودا دەگرین لەو شەڕ وخراپانەى کە بەهۆیانەوە دەکرێت، وپاراستنیان بەو شێوەیە دەبێت کە دەبێت بزانرێت بۆچی خودا دروستی کردوون، وتاوانیان پێ ئەنجام نەدرێت، و بەهۆیانەوە خراپە بڵاو نەکرێتەوە، چونکە بەندە بەرپرسیارە لە ڕۆژی قیامەتدا بەرامبەر ئەم نیعمەتانە، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَلَا تَقْفُ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ إِنَّ السَّمْعَ وَالْبَصَرَ وَالْفُؤَادَ كُلُّ أُولَئِكَ كَانَ عَنْهُ مَسْئُولًا} [الإسراء: 36] {وشوێن شتێک مەکەوە کە زانیاریت دەربارەی نییە، بەڕاستی گوێ وچاو ودڵ ھەموو ئەوانە (خاوەنەکانیان) بەرپرسیارن لێیان}.
لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک هێندەی کێشی گەردیلەک خۆبەگەورەزانین لە ناو دڵیدا هەبێت ناچێتە بەهەشتەوە»، پیاوێک ووتی: کەسێک حەز دەکات جلەکەی ڕێکوپێک بێت، ونەعلەکەى ڕێکوپێک بێت؟ فەرمووی: «خواى گەورە جوانە، وجوانیشی خۆشدەوێت، خۆبەگەورەزانین: بریتیە لە ڕەتدانەوەى هەق وبە کەمزانینی خەڵکی (بە چاوی سووک سەیرکردنی خەڵکی)».
موسلیم گێڕاویەتیەوەئەم فەرموودەیە لەوانەیە کە هەڕەشەی تێدایە وپێویستی بە وردەکاری وشیکردنەوە هەیە بە پێی بەڵگە شەرعیەکان، ئەگەر (خۆبەگەوزانین) لە دڵدا بەرامبەر هەق وڕق لێبوون بێت لە ئیسلام، ئەوا ئەم کەسە کافرە وبە هەتاهەتایە لە دۆزەخدا دەبێت وناچێتە بەهەشتەوە، چونکە خواى گەورە دەفەرموێت: {ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمۡ كَرِهُواْ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ فَأَحۡبَطَ أَعۡمَٰلَهُمۡ}[محمد: 9]، واتە: {ئەو تۆڵەیان لەبەر ئەوەیە کە بێگومان ئەوانە ڕقیان لەو قورئانە بوو کە خودا ناردوویەتیە خوارەوە، بۆیە خوادش کردەوەکانیانی پووچەڵ کردەوە}. بەڵام ئەگەر (خۆبەگەورەزانین) بەرامبەر خەڵکی بێت وفیز زل بێت لە کاتی گەیشتن پێیاندا، بەڵام خۆبەگەورەزان نەبێت بەرامبەر پەرستنی خودا وملکەچ بوون بۆ ئیسلام؛ ئەوا لێرەدا ئەم هەڕەشەی دەیگرێتەوە وناچێتە بەهەشتەوە لەگەڵ ئەو کۆمەڵەی کە لە سەرەتادا دەچنە بەهەشتەوە، وکاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەم فەرموودەیەی کرد؛ پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، پیاوێک حەز دەکات جلوبەرگی جوان بێت ونەعلەکەى جوان بێت، ئایا ئەمیش لە خۆبەگەورەزانینە؟ فەرمووی: (خودا جوانە، وجوانیشی خۆشدەوێت)، خودا جوانە لە زاتی مەزنی خۆیدا، وجوانە لە کردەوەکانیدا، وجوانە لە سیفاتەکانیدا، وهەرشتێک لە لایەن خوداوە بێت جوانە. کاتێک دەفەرموێت: (جوانیشی خۆشدەوێت): واتا خۆجوانکردنی پێخۆشە کە مرۆڤ حەز بکات جل وپێڵاو ونەعل ولاشەی جوان بێت کە ببێتە هۆی ئەوەى خەڵکی خۆشیان بوێت، بە پێچەوانەى ناشیرینی وناڕێکی کە مرۆڤ قژی وجلەکانى ناشیرین وناڕێک بێت.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە بیسەر نەبوو بۆ شتێک هێندەی بیستن بۆ پێغەمبەرێک بە دەنگێکی خۆش وئاوازەوە قورئان بخوێنێت بە ئاشکرایی وڕوونی».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریئەم فەرموودەیە ئامۆژگاری دەکات بە خۆشکردنی دەنگ بە شێوەیەکی ئاشکرا لە کاتی خوێندنی قورئان جا لە ناو نوێژدا بێت یان دەرەوەى نوێژ بە ئاوازێکی غەمبارانەوە، وقورئان پێویستی بە هیچ سەرچاوەیەکی تر نییە بۆ ئەوەى دەوڵەمەندی بکات چونکە قورئان ئەحکام وشێوازى خوێندنی تایبەت بە خۆی هەیە کە ئاشکرایە لای ئەوانەى شارەزان لە زانستەکانى قورئانی پیرۆز، لێرەدا خوێندنەوەى قورئان بە تەرتیل وئاواز ودەنگی خۆشەوە مانای ئەوە نییە کە وەکو ئاوازەکانى گۆرانی ومۆسیقا بخوێندرێت بەڵکو مەبەست لێی ئەوە بە دەنگێک خۆش بخوێندرێت جیا لە خوێندنەوەکانى تر.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک پرسیاری لێبکرێت سەبارەت بە زانستێک بەڵام نەیڵێت وبیشارێتەوە؛ ئەوا لە ڕۆژی قیامەتدا لغاوێکی ئاگرین دەکرێتە سەر دەمی».
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەئەم فەرموودەیە هەڕەشەیەکی توندی تێدایە سەبارەت بە شاردنەوەى زانستی شەرعی، وهەرکەسێک پرسیارێکی لێبکرێت سەبارەت بە زانستێک کە پرسیارکار پێویستی پێی بێت لە کاروباری ئاینەکەیدا، وئەرکە لەسەر ئەو کەسەی پرسیاری لێدەکرێت وەڵام بداتەوە ئەگەر بە تەواوى سەبارەت بەو مەسەلە شارەزا بێت وزانستی هەبێت، ئەگەر وەڵامەکە ڕوون نەکاتەوە و وەڵام نەداتەوە، ئەوا خواى گەورە سزای دەدات لە ڕۆژی قیامەتدا ئەویش بەوەى لغاوێکی ئاگرین بکرێتە سەر دەمی؛ ئەمیش وەکو سزایەک بۆی بەهۆی شاردنەوەى زانست وبێدەنگ بوونەوە، وپاداشت دانەوە لە ڕەگەزی کردەوەکانەوە، ئەم هەڕەشەیە بۆ کەسێکە ئەگەر بزانێت پرسیارکار بۆ داواکردنی ڕێنموێنی وئامۆژگاری پرسیار دەکات، بەڵام ئەگەر خاوەن زانستەکە بزانێت کەسی پرسیاکار تەنها بۆ تاقیکردنەوە وکات بە فیڕۆدان وئارەزووی نەفسی پرسیار دەکات نەک بۆ ئەوەى ڕێنموێنی وەربگرێت وفێر بێت؛ ئەوا لێرەدا خاوەن زانستەکە بژاردەی وەڵام دانەوە یان وەڵام نەدانەوەى هەیە بە پێی لێکدانەوەى خۆی، وئەم هەڕەشەیە نایگرێتەوە کە لەم فەرموودەیدا باسکراوە.
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی سوێند بخوات ولە سوێندەکەیدا بڵێت: سوێند بە لات وعوزا؛ ئەوا با لە پاش ئەوە بڵێت: ( لا إله إلا اللە )، وئەوەى بە هاوڕێکەى بڵێت: وەرە با قومار بکەین؛ ئەوا دەبێت خێرێک بکات».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداری دەدات سەبارەت بە سوێند خواردن بە جگە لە الله؛ چونكە ئیماندار تەنها سوێند بە الله دەخوات، وپێمان ڕادەگەیەنێت هەركەسێك سوێند بە جگە لە الله بخوات وەكو سوێند خواردن بە لات وعوزا -كە دوو بت بوون دەپەرستران لە سەردەمی جاهیلیەت (لە پێش ئیسلام)- یان سوێند خواردن بە شتێكی تر؛ ئەوا واجبە دەستبەجێ بڵێت: (لا إله إلا الله)، وئەمە كەفارەتی سوێند خواردنە بە جگە لە الله. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەو كەسەی بە هاوڕێكەی بڵێت: وەرە با قومار بكەین، (قومار: ئەوەیە دوو كەس یان زیاتر كێبڕكێ بكەن لەسەر شتێك وئەوەی بردیەوە پارەی كۆكراوەكەی نێوانیان دەباتەوە، ولەوەیە هەریەكێكیان تووشی دۆڕان یان بردنەوە بێت)، ئەوەی ئەم قسەیە بكات؛ واجبە شتێك بكاتە خێر وەكو كەفارەتێك بۆ بانگەشە كردنەكەی.
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نزیکە لەوەى کە خێرترین موڵکی مسوڵمان کۆمەڵێک مەڕوماڵات بێت کە بیانبات بەرەو بنی شاخەکان وشوێنەکانى باران بارین؛ بۆ ئەوەى خۆی وئاینداریەکەى (دیندارییەکەی) دەرباز بکات لە فیتنە وتاقیکردنەوەکان».
بوخاری گێڕاویەتیەوەفەرموودەکە فەزڵی خۆدوورخستنەوەى تێدایە لە ڕۆژانی فیتنە وتاقیکردنەوەدا مەگەر مرۆڤ یەکێک بێت لەوانەى کە تواناى لابردنی فیتنەکانى هەبێت، ئەوا لێرەدا پێویستە هەوڵبدات لایان بدات جا لەوەیە فەرزی عەین بێت (لەسەری واجب بێت) یان فەرزی کیفایەت بێت (ئەگەر کۆمەڵێک پێی هەستان وئەنجامیاندا ئەوا واجبی جێبەجیکردنی ئەم ئەرکە لەسەر ئەم کەسە نامێنێت) ئەمیش بە پێی حاڵەت وشوێن، بەڵام ئەگەر رۆژانی فیتنە وتاقیکردنەوە نەبێت ئەوا زانایان ناکۆکن سەبارەت بە خۆدرووخستنەوە وتێکەڵ بوون لەگەڵ خەڵکی، کامیان باشترە؟ وئەوەى هەڵبژێردراوە: تێکەڵ بوون باشترە بۆ کەسێک کە ئەگەر زۆرینەى گومانی ئەوە بێت کە تووشی تاوان وگوناهەکان نابێت. (بۆ ئەوەى خۆی وئاینداریەکەى -دیندارییەکەی- دەرباز بکات لە فیتنە وتاقیکردنەوەکان): واتا خۆی دەرباز دەکات لە ترسی ئەوەى دینداریەکەى تووشی فیتنە بێت یان دینداریەکەى لاواز بێت و وەکو پێویست دینداری نەکات، بۆیە داواکراوە کە مرۆڤ کۆچ بکات لە وڵاتە کافرەکانە بۆ وڵاتی مسوڵمانان (لە خاکی کوفرەوە بەرەو خاکی ئیسلام)، ولە وڵاتێکی کە تاوان وفاسقێتی وخراپەکاری تێیدا بڵاوە بەرەو وڵاتێک کە زۆرینەى خەڵکەکەى پابەندن ولەسەر ڕێگای ڕاستن (لەسەر ئیستیقامەتن)، ئەمیش دەگۆڕێت بە پێی گۆڕینی کات وخەڵکەکان.