





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەى حەسەن وحوسەینی خۆش بوێت؛ ئەوا منی خۆش ویستووە، وئەوەى ڕقی لێیان بێتەوە؛ ئەوا ڕقی لە منە».
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەهەرکەسێک حەسەن وحوسەینی خۆش بوێت کە کچەزای* پێغەمبەرن -صلى اللە علیە وسلم- ئەوا ئەو کەسە پێغەمبەری خۆشویستووە، وئەوەى ڕقی لێیان بێتەوە ئەوا ڕقی لە پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-، وئەمیش بەڵگەیە لەسەر بەرزی پلەوپایەیان. *(کچەزا: بە واتای منداڵی کچ دێت، کە لە زمانى عەرەبیدا پێی دەووترێت -سِبط-)
لە عومەری جومەعیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکاتێک خودا ویستی خێری بۆ بەندەکەوێت بوێت؛ ئەوا بەکاریدەهێنێت پێش ئەوەى بمرێت»، پیاوێک پرسیاری کرد: بەکاریدەهێنێت بە مانای چی دێت؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «خواى گەورە هیدایەتی دەدات بۆ ئەنجامدانى کردەوەى چاک پێش ئەوەى بمرێت، پاشان لەو حاڵەتەیدا ڕۆحی دەکێشێت».
ئەحمەد گێڕاویەتیەوەئەگەر خواى گەورە خێری بۆ بەندەکەی بوێت ئەوا سەرکەوتووی دەکات وهیدایەتی دەدات بۆ ئەنجامدانى کردەوەى چاک پێش مردنی هەتا لەسەر حاڵەتی ئەنجامدانى ئەو کردەوە چاکە دەمرێت، وبۆیە ژیانی لەسەر ئەنجامدانى کردەوەى چاک کۆتایی دێت ودەچێتە بەهەشتەوە.
عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: دوو ئافرەتی پیری جولەکە لە جولەکە پیرەکانی مەدینە هاتن بۆ لام، وبە منیان ووت: ئەهلی گۆڕستانەکان لە گۆڕەکانیاندا سزا دەرێن، ومنیش بە درۆیانم خستەوە، بە باشم نەزانی بە ڕاستیان دابنێم، ودەرچوون، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات وپێیم ووت: ئەی پێغەمبەری خودا، دوو پیر وباسەکەیانم بۆ گێڕایەوە، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ڕاستگۆ بوون، ئەوان سزا دەدرێن بە سزایەک هەموو ئاژەڵەکان گوێیان لێدەبێت»، عائیشە دەڵێت: پاش ئەم ڕووداوە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پاش هەموو نوێژێک پەنای بە خودا دەگرت لە سزای گۆڕ.
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریدوو ئافرەتی پیر لە جولەکەکانى مەدینە هاتن بۆ لای عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت-، وپێیان ووت: مردووەکان لە ناو گۆڕەکانیاندا سزا دەدرێن، وعائیشە بە درۆیانی خستەوە وپێی باش نەبوو قسەکانیان بە ڕاست دابنێت ئەمیش بەهۆی ئەوەى کە جولەکە بە درۆ وفێڵکردنەوە بەناوبانگن، وبە تایبەتی درۆکردن بە ناوى ئاینەوە، بۆیە دەرچوون وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هاتە ژوورەوە وعائیشە ئەو باسەی بۆ گێڕایەوە کە ئافرەتە جولەکەکان باسیان کرد، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەوان ڕاستیان کرد؛ مردووەکان لە ناو گۆڕەکانیاندا سزا دەدرێن بە سزایەک کە ئاژەڵەکان گوێیان لێدەبێت، وعائیشە باسی ئەوە دەکات پاش ئەم باسە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە پاش هەموو نوێژێک پەنای بە خواى گەورە دەگرت لە سزای گۆڕ.
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: لە پێغەمبەرەوە نەمبیستووە -صلى اللە علیە وسلم-، بەڵام زەیدی کوڕی سابت -ڕەزاى خواى لێبێت- بۆمی گێڕاوەتەوە، دەڵێت: کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نێو باخێکی بەنی نەجاڕ بوو، ولە کاتێکدا سواری هێسترەکەی بوو وئێمەش لەگەڵیدا بووین؛ لەناکاو هێسترەکە بەشێوەیەکی هەڕەمەکی جوڵا وەکو ئەوەى ناڕەحەت بووبێت، وخەریک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بکەوێتە خوارەوە لەسەر پشتی هێسترەکە، (پاشان شەش یان پێنج یان چوار گۆڕی بینی) جەریری ئەمە دەڵێت، وپاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «کێ ئەو کەسانە دەناسێت کە لە ناو ئەو گۆڕانەدان؟»، پیاوێک ووتی: من، فەرمووی: ئەوانە کەی مردن؟ پیاوەکە ووتی: لە سەردەمی شیرک وجاهیلیەتدا مردن، پاشان -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەم ئومەتە لە نێو گۆڕەکانیان تاقیدەکرێنەوە، ئەگەر نەبێتە هۆی ئەوەى واز لە گۆڕدانانى یەکتر بهێنن؛ ئەوا داوام لە خودا دەکرد سزای گۆڕ ببیستن بەو شێوەیەی کە من دەیبیستم»، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕووی لێمان کرد، وفەرمووی: «پەنا بە خودا بگرن لە سزای ئاگری دۆزەخ»، (هاوەڵان) ووتیان: پەنا بە خودا دەگرین لە سزای ئاگری دۆزەخ، فەرمووی: «پەنا بە خودا بگرن لە سزای ناو گۆڕ»، ووتیان: پەنا بە خودا دەگرین لە سزای ناو گۆڕ، فەرمووی: «پەنا بە خودا بگرن لە هەموو فیتنەیەک ئەوەى ئاشکرایە وئەوەش کە شاراوەیە»، ووتیان: پەنا بە خودا دەگرین لە هەموو فیتنەیەک ئەوەی ئاشکرایە وئەوەش کە شاراوەیە، فەرمووی: «پەنا بە خودا بگرن لە فیتنە وتاقیکردنەوەی دەجال»، ووتیان: پەنا بە خودا دەگرین لە فیتنە وتاقیکردنەوەى دەجال.
موسلیم گێڕاویەتیەوەزەیدی کوڕی سابت -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوە دەکات کاتێک ئەوان لەگەڵ پێغەمبەری خودا بوون -صلى اللە علیە وسلم- لە باخێکی هۆزی ئەنساڕیەکان، بە ناوى بەنی نەجاڕ، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر پشتی هێسترێکی بوو، ولە ناکاو هێسترەکە ئەملاو ئەولای کرد وبە شێوەیەکی هەڕەمەکی جووڵا، وخەریک بوو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بکەوێت لەسەر پشتی هێسترەکە، ولەو شوێنەدا چوار یان پێنج یان شەش گۆڕ هەبوون، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: کێ ئەو کەسانە دەناسێت کە لە ناو ئەو گۆڕانەدان؟ پیاوێک ووتی: من دەیانناسم، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەگەر دەیانناسی ئایا ئەوانە کەی مردوون؟ پیاوەکە ووتی: لە سەردەمی شیرک وجاهیلیەتدا مردن، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەم ئومەتە لە گۆڕەکانیاندا تاقیدەکرێنەوە، یان ئاسوودە ودڵخۆش دەبن یان سزا دەدرێن لە نێو گۆڕەکانیاندا، وئەگەر لە ترسی ئەوە نەبووایە کە ببێتە هۆی ئەوەى چیتر نەتوانن یەکتری لە گۆڕ دابنێن (یەکتری بنێژن)؛ ئەوا داوام لە خودا دەکرد کە بەو شێوەی من سزای گۆڕ دەبیستم؛ ئێوەش بیبیستن، ئەگەر ئێوە سزای گۆڕ ببیستن ئەوا واز لە گۆڕدانانى یەکتر دەهێنن ئەمیش لە ترسی هاوار وناڵەی مردووەکان کە لەوەیە ببێتە هۆی پەککەوتن وپچڕانی دڵتان، یان لە ترسی ئابڕووچوون بۆ ئەوەى حاڵ وباری خزمەکانتان نەزانن، وپاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕووی لە هاوەڵان کرد وفەرمووی: داوا لە خواى گەورە بکەن -سبحانه وتعالى-؛ بەوەى لە سزای ئاگری دۆزەخ دوورتان بخاتەوە، هاوەڵان ووتیان: پەنا بە خودا دەگرین لە سزای ئاگری دۆزەخ، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: داوا لە خواى گەورە بکەن؛ بەوەى لە سزای گۆڕ دوورتان بخاتەوە، هاوەڵان ووتیان: پەنا بە خودا دەگرین وهانا بۆ ئەوە دەبەین بۆ ئەوەی بمانپارێزێت لە سزای گۆڕ، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: داوا لە خواى گەورە بکەن لە هەموو فیتنە وبەڵا وتاقیکردنەوەیەک دوورتان بخاتەوە ئەوەى ئاشکرایە وڕوونە وئەوەیشی نهێنی وشاراوەیە، هاوەڵان ووتیان: پەنا بە خودا دەگرین لە هەموو فیتنە وتاقیکردنەوەیەکی ئاشکرا ونهێنی، وپاشان -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: داوا لە خودا بکەن بۆ ئەوەى بتانپارێت لە فیتنە وتاقیکردنەوەى مەسیحی دەجال؛ چونکە ئەوە گەورەترین فیتنە وتاقیکردنەوەیە کە دەبێتە هۆی کافربوونی مرۆڤ کە ئەمیش هۆکارە بۆ سزای هەتاهەتایی لە دۆزەخدا، هاوەڵانیش ووتیان: پەنا بە خودا دەگرین لە فیتنە وتاقیکردنەوەى دەجال.
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر یەکێکتان بمرێت شوێنەکەى پێنیشاندەدرێت لە بەیانیان وئێواراندا، ئەگەر خەڵكی بەهەشت بوو؛ ئەوا شوێنەکەى لە بەهەشتدا پێنیشاندەدرێت، ئەگەر خەڵكی دۆزەخ بوو؛ ئەوا شوێنەکەى لە دۆزەخدا پێنیشاندەدرێت، ودەووترێت: ئەمە شوێنی تۆیە (لە ڕۆژی دواییدا کە پێی ناگەیت) هەتا خواى گەورە زیندووت دەکاتەوە لە ڕۆژی قیامەتدا».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕایدەگەیەنێت كە هەر بەندەیەك بمرێت؛ ئەوا شوێن وپلە وپایەی تایبەتی خۆی پێنیشان دەدرێت لە بەهەشت یان لە دۆزەخ؛ لە سەرەتا وكۆتایی ڕۆژدا، شوێنی لە بەهەشتدا دەبێت ئەگەر خەڵكی بەهەشت بێت، وشوێنی لە دۆزەخدا دەبێت ئەگەر خەڵكی دۆزەخ بێت، وپێی دەووترێت: (ئەمە شوێنی تۆیە كە بۆی دەچیت لە ڕۆژی قیامەتدا). پیشاندانیان ئاسوودەییە بۆ ئیمانداران، وئازاردانی كافرەكانە.
لە ئوسامەی کوڕی زەیدەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەستا لەسەر قەڵایەک لە قەڵاکانى مەدینە، وفەرمووی: «ئایا ئەوەى من دەیبینم ئێوە دەیبینن؟»، ووتیان: نەخێر، فەرمووی: «من فیتنە وتاقیکردنەوەکان دەبینم لە نێو ماڵەکانتدا ڕوودەدات ودادەبەزێتە نێو ماڵەکانتان وەکو زۆری بارینی دڵۆپەکانى باران».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە شوێنێکی بەرز لەسەر قەڵایەک لە قەڵاکانى مەدینەوە سەیری کرد وبە هاوەڵانی فەرموو: ئایا ئەوەى من دەیبینم؛ ئێوە دەیبینن؟ من فیتنە وتاقیکردنەوە دەبینم دادەبەزێتە نێو ماڵەکانتان وەکو زۆری بارینی دڵۆپەکانى باران، وئەمیش ئاماژەیە بۆ ئەو جەنگ وفیتنە وتاقیکردنەوانە کە لە مەدینەدا ڕوویدا لە پاش کۆچی دوایی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، لەوانەش: شەهید کردنی عوسمانی کوڕی عەفان -ڕەزاى خواى لێبێت- وجەنگی (الحَرَّة) وجگە لەمانەش.
لە سەهلی کوڕی سەعدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «من وقیامەت وەکو ئەم دووانە نێردراوین»، وئاماژەی بۆ هەردوو پەنجەکەی کرد.
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵدەدات سەبارەت بە نزیکبوونەوەى ڕوودانی قیامەت، پێغەمبەرایەتی ئەو -صلى اللە علیە وسلم- وڕۆژی قیامەت نزیکیان وەکو نزیکی نێوان دوو پەنجەیە وئاماژە بۆ دوو پەنجەی کرد، لە هەندێک گێڕانەوەدا هاتووە: بریتین لە پەنجەی ناوەڕاست وپەنجی شایەتمان. ئەم دوو پەنجە بە بەراورد لەگەڵ پەنجەکانى تر نزیکترن لە یەک وهەریەکیان لە دوای ئەوی تر دێت، وتەنها جیاوازیەکی کەم لە نێوانیاندا هەیە، جیاوازی نێوان ئەم دوو پەنجەیە هێندەی نینۆکێک یان نیو نینۆکە، ولە زمانى کوردیدا پەنجە دووەم کە کورتترە لەوەی ناوەڕاست پێی دەووترێت پەنجەی شایەتمان چونکە کەسێک ئەگەر شایەتمان بدات (واتا بڵێت: أشهد أن ﻻ إله إﻻ الله وأشهد أن محمد رسول الله) ئەم پەنجەیە بەرز دەکاتەوە وهەروەها لە کاتی تەحیاتدا بەرزی دەکاتەوە، ولە زمانى عەرەبیدا بەم پەنجەیە دەووترێت -السبابة- چونکە ئەگەر کەسێک هەڕەشە یان جوێن بە کەسێکی تر بدات ئەم پەنجەیە بەرز دەکاتەوە، وپێشی دەووترێت: -السَّباحة- چونکە مرۆڤ کاتێک ئاماژە بکات بۆ مەزنی خودا بەرزی دەکاتەوە وئاماژە بۆ ئاسمان دەکات، وماناى گشتی ئەم فەرموودەیە ئەوەیە کە کۆتایی هاتنی دونیا نزیکە ودوور نییە.
لە تەمیمی دارییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «ئەم ئاینە دەگاتە هەرشوێنێک کە شەو وڕۆژی پێبگات، وخواى گەورە ئەم ئاینە دەگەیەنێت بە هەموو شوێنێکی نیشتەجێبوو وهەموو شوێنێکی چۆڵ وبیابان، هۆکاری شکۆداربوونی شکۆدارانە یان هۆکاری سەرشۆڕبوونی سەرشۆڕانە، شکۆدارییەک کە خواى گەورە بەهۆی دەستگرتن بە ئیسلامەوە دەیبەخشێت، وسەرشۆڕییەک کە خواى گەورە بەهۆی کوفر وڕەتدانەوەى ئیسلامەوە دەیسەپێنێت». تەمیم دەڵێت: ئەمەم بینی لە نێو ئەندامانى خێزانەکەم، ئەوانەى مسوڵمان بوون تووشی خێر وڕێزداری وشکۆداری بوون، وئەوانەى کافر بوون تووشی سەرشۆڕی وبچووکی وسەرانەدان بوون.
(أحمد) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە ئەم ئاینە بڵاو دەبێتەوە لەسەر هەموو شوێنێكی زەوی، هەرشوێنێك شەو وڕۆژی پێبگات ؛ ئەم ئاینەیش پێی دەگات، هەموو شوێنێك لە شارەكان وگوندەكان ودەشتەكان وبیابانەكان ؛ خوای گەورە ئەم ئاینەی پێدەگەیەنێت، ئەوەی ئەم ئاینە قبوڵ بكات وباوەڕی پێبهێنێت ؛ ئەوا شكۆدار دەبێت بە شكۆداری ئیسلام، وئەوەی ڕەتی بكاتەوە وباوەڕی پێ نەهێنێت ؛ ئەوا زەلیل وڕیسوا دەبێت. پاشان هاوەڵی بەڕێز تەمیمی داری -ڕەزای خوای لێبێت- ڕایگەیاند كە ئەوەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسیكرد لە نێو خزمانیدا ڕوویدا، ئەوەی مسوڵمان بوو ؛ تووشی خێر وڕێزداری وشكۆمەندی بوو، وئەوەی كافر بوو ؛ تووشی زەلیلی وڕیسوایی بوو لەگەڵ ئەو سەرانەیشی دەیدەن بە مسوڵمانان.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «سوێند بە ئەو زاتەی نەفسی منی بەدەستە، سەردەمانێک دێتە سەر خەڵکیدا؛ بکوژ نازانێت بۆچی کوشتنی ئەنجامداوە، وکوژراویش نازانێت لەسەر چی کوژراوە».
موسلیم گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سوێند بە خواى گەورە دەخوات کە سەردەمانێک دێت بەسەر خەڵکیدا بکوژ نازانێت بۆچی خەڵکی دەکوژێت، وئەوەى کوژراوە نازانێت بۆچی کوژراوە وئەمیش بەهۆی زۆربوونی کوشتنەوە.