





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە جەریری کوڕی عبداللەوە دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- مەفرەزەیەکی نارد بۆ سەر هۆزی خەسعەم، خەڵکانێکیان خۆیان پاراست لە کوشتن ئەویش بە سوجدە بردن، بەڵام بەپەلە کوژران. دەڵێت: ئەم هەواڵە گەیشت بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وفەرمانى کرد بە پێدانى نیوەى پارەی خوێنەکە، وفەرمووی: «من بەرپرسیار نیم وبەریئم لە هەرمسوڵمانێک کە لە نێو موشریکەکاندا دەژێت». ووتیان: بۆچی ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: «چونکە هۆکاری ئاگرکردنەوەیان (جەنگ بەرپاکردنیان) جیاوازە».
تورموذی گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- مەفرەزەیەکی لە سوپا نارد بۆ سەر هۆزی خەسعەم چونکە کافر بوون، وهەندێکیان سوجدەیان برد بۆ ئەوەى وا نیشانی بدەن کە موسڵمانن، بەڵام مسوڵمانان بەپەلە کوشتیانیان چونکە وا گومانیان برد کە موشریکن بەهۆی ئەوەى لە نێو موشریکەکاندا مابوونەوە ودەژیان، کاتێک دڵنیا بوون لەوەى کە مسوڵمان بوون؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نیوەى پارەی خوێنەکەیانی (نیوەى پارەی دیەکەیانی) پێیاندا وبە کامڵی پێیانى نەدا چونکە خۆیان هۆکار بوون بۆ ئەوەی بکوژرێن، وشەریعەت مانەوەى لە وڵاتی کافران حەرامکردووە چونکە هۆکاری ئاگرکردنەوەى (جەنگ بەرپاکردنی) مسوڵمان وکافر جیاوازە واتە: (مسوڵمان بۆ ئیسلام توڕە دەبێت وجەنگ دەکات -ئاگر دەکاتەوە-، وکافریش بۆ کوفر توڕە دەبێت وجەنگ دەکات -ئاگر دەکاتەوە-)، ونابێت شوێنی نیشتەجێبوونی بەو شێوەیە نزیک بێت لە کافرەکانەوە ئەگەر ئاگرێک بکاتەوە کافرەکە دەیبینێت، ئەمیش نیشانەى بەریئبوون وخۆ دوورکردنەوەیە لە کوفر وکافرەکان.
لە عومەری کوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «بەدڵنیاییەوە، جولەکەکان ونەسڕانیەکان دەردەکەم لە دورگەی عەرەب هەتاوەکو تەنها مسوڵمانان تێیدا دەمێننەوە».
موسلیم گێڕاویەتیەوەعومەر -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سوور وپێداگیر بووە لەسەر دەرکردنی جولەکە ونەسڕانیەکان لە دورگەی عەرەبی، بۆ ئەوەى دوو ئاین نەمێنێتەوە لەم دورگەیەدا، وبۆ ئەوەى تەنها تاکە ئاینی یەک خودا پەرستی (ئیسلام) بمێنێتەوە لە دورگەی عەرەبی چونکە شوێنی بنچینەى بڵاوبوونەوە ودەستپێکردنی ئیسلامە بۆیە دەبێت بپارێزرێت، وبۆ ئەوەى هیچ دروشم ونیشانەیەکی شیرکی تێدا نەمێنێتەوە، وتێکەڵ بوون لەگەڵ موشریکەکان شەڕ وزیانی بە دواوەیە، وترسی خۆچواندنی تێدایە بە ئەوان، وترسی بە باشدانانى بیروباوەڕ وپەرستن ومامەڵە پوچەڵ وخراپەکانیان هەیە، وترسی حەزکردن بە خۆچواندن پێیان هەیە لە لایەن مسوڵمانی ئاساییەوە کە درک وتێگەیشتنی وەکو پێویست نییە، بۆیە پێویستە مسوڵمانان جیا بکرێنەوە و وڵاتیان سەربەخۆ وجیاواز بێت، ودوور بن لە تێکەڵبوون لەگەڵ موشریکەکان، وبۆیە پێویستە جولەکە ونەسڕانی وشوێنکەوتەی هەر ئاینێکی تر دەربکرێن لە دوورگەی عەرەبی، ودوورگەی عەرەبی تایبەتە بە مسوڵمانان وشوێنی دابەزینی وەحیە (سروشە)، ونابێت بە هیچ شێوە وحاڵەتێک لە حاڵەتەکان جگە لە مسوڵمانان تێیدا بژین.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خوای گەورە نەوەد ونۆ ناوی هەیە، هەرکەسێک لەبەریان بکات دەچێتە بەهەشتەوە».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریئەم فەرموودەیە ئاماژە بەوە دەکات کە نەوەد ونۆ ناوی خوای گەورە هەیە هەرکەسێک لەبەریان بکات وباوەڕی بە ماناکانیان هەبێت وکردەوە بە ئاماژەکانى ئەم ناوانە بکات؛ ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە، ودروستە سوێند خواردن بە هەرناوێک لەم ناوانە، ئەو سوێندخواردنەى کە ئەگەر بشکێندرێت پێویستە کەفارەتەکەى بدرێت سوێند خواردنە بە خودا -سبحانه وتعالى-، یان بە ناوێک لە ناوەکانى: الرحمان والرحیم، یان بە سیفەتێک لە سیفاتەکانى: وەکو ڕووی پیرۆزی خودا -سبحانه وتعالى- ومەزنی وشکۆداری. ئەم فەرموودەیە ئاماژە بەوە ناکات کە خودا تەنها نەوەد ونۆ ناوی هەیە، لە فەرموودەی تردا هاتووە کە ناوەکانى خودا زۆرن تەنها خودا دەزانێت چەندن، بەڵکو ئەم فەرموودەیە ئاماژە بەوە دەکات کە نەوەد ونۆ ناوی خودا هەیە لە قورئان وسونەتدا بە دەق هاتوون وزانایان ولێکۆڵەرەوان بە پێی کۆشییان ئەم ناوانەیان دەرهێناوە لە قورئان وسونەت، لە قورئاندا: الرحمان، الرحیم، الکریم، المجید، ناوى زۆری تر، ولە سونەتدا: الوتر، السيد، الستير، وناوی زۆری تر، ونابێت ناوەکانى خواى گەورە لە سیفات وکردارەکانیەوە دەربهێندرێت.
لە عائیشەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، ئیبن جودعان لە جاهیلیەتدا پەیوەندی خزمایەتی دەگەیاند، وخۆراکی دەبەخشی بە هەژار، ئایا ئەوە سوودی بۆی دەبێت؟ فەرمووی: «سوودی بۆی نابێت، چونکە ئەو ڕۆژێک لە ڕۆژان نەیووت : پەروەردگار لە گوناهەکانم خۆش بە لە ڕۆژی لێپرسینەوە (ڕۆژی قیامەت)».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی کەسێک دەکات بەناوى عبد اللە کوڕی جودعان کە لەسەرکردەکانى قورەیش بوو پیش ئیسلام، ولە کردەوە چاکەکانى: گەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی وچاکەکاری بەرامبەریان، وخۆراک بەخشین بە هەژاران، وهتد لە کارە خێر وچاکەکان کە ئیسلام ئامۆژگاری کردووە بە ئەنجامدانیان، ئەم کردەوانە لە قیامەتدا سوودی پێناگەیەنێت؛ ئەمیش بەهۆی کوفرى بە الله، وڕۆژێک لە ڕۆژان نەی وتووە: خوایە لە گوناهەکانم خۆش بە لە ڕۆژی قیامەت.
لە زەید کوڕی خالید ئەلجوهەنیەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێشنوێژی بۆ کردین لە نوێژی بەیانی لە حودەیبیە پاش ئەوەی شەوەکەى باران باری، کاتێک نوێژەکە تەواو بوو ڕووی لە خەڵکی کرد، فەرمووی: «ئایا دەزانن پەروەردگارتان چی فەرمووە؟»، ووتیان: خودا وپێغەمبەرەکەى باشتر دەزانن، -پێیانی فەرموو کە پەروەردگار- فەرموویەتی: «بەیانی هات بەسەر بەندەکانمدا؛ هەندێکیان ئیمانیان بە من هێنا، وهەندێکیان کافربوون -بێباوەڕبوون بە من-، ئەوەی ووتی: بارانمان بۆ باری بەهۆی فەزڵ وڕەحمەتی الله؛ ئەوەى ئیمانی بە من هێناوە وکافر بووە بە ئەستێرەکان، بەڵام ئەوەى کە ووتی: بارانمان بۆ باری بەهۆی ئەستێرەی فڵان وفڵانەوە؛ ئەوا کافر -بێباوەڕ- بووە بە من وئیمانی هێناوە بە ئەستێرەکان».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی بەیانی لە حودەیبیە کرد -ئەمیش لادێیەکە نزیک مەککە- پاش ئەوەى باران باری لەو شەوەدا، کاتێک سەلامی دایەوە ونوێژەکەى تەواو کرد ڕووی لە خەڵکی کرد، پرسیاری لێیان کرد: ئایا دەزانن پەروەردگارتان -عز وجل- ئەمشەو چی فەموو؟ ووتیان: خودا وپێغەمبەرەکەى دەزانن، فەرمووی: خواى گەورە -سبحانه وتعالى- ڕوونی کردەوە کە خەڵکی لەپاش باران بارین دابەش بوون بەسەر دوو کۆمەڵ: کۆمەڵێک باوەڕیان بە الله هەیە -سبحانه وتعالى-، وکۆمەڵێکی تر کوفریان کرد بە الله -سبحانه وتعالى- ؛ ئەوەى ووتی: بە فەزڵ وڕەحمەتی خواى گەورە بارانمان بۆ باری، هۆکاری باران بارینەکەى گەڕانەوە بۆ دەسەڵاتی خواى گەورە؛ ئەمە باوەڕی هەیە بە الله کە پەروەردگاری گەردوونە و بەڕێوەبەریەتی، وبێباوەڕە بە ئەستێرەکان. بەڵام ئەوەى ووتی: بەهۆی فڵان وفڵان ئەستێرە بارانمان بۆ باری ئەوا کوفری کردووە بە الله، وباوەڕی هەیە بە ئەستێرەکان، وئەمە کوفری بچووکە چونکە هۆکاری باران بارینەکەى گەڕانەوە بۆ ئەستێرەکان؛ واتا باوەڕی وایە خواى گەورە بڕیاری لەسەر هۆکاری شەرعی وقەدەری نەداوە بۆ باران بارین. بەڵام هەرکەسێک پێی وابێت دابەزینی باران وهتد لە ڕووداوەکانى سەر زەوی هۆکارەکەى جوڵانەوەى ئەستێرەکانە لە دەرچوون ونەمانیان و ئەوان بکەری ڕاستەقینەن ودەسەڵاتیان هەیە بەسەریاندا، ئەوا ئەمە کوفرى گەورەیە.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: خەڵکانێک لە هاوەڵانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هاتن، پرسیاریان لێیکرد: هەندێک شت دێت بەسەر نەفسماندا کە زۆر گەورەیە بەلامانەوە دەری ببڕین، فەرمووی: «ئایا بەڕاستی ئەوە ڕوودەدات؟»، ووتیان: بەڵێ، فەرمووی: «ئەوە بەڵگەى دڵسۆزی وپاکی ئیمانە».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەکۆمەڵێک هاتن بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەیان کرد شتێکی گەورە دێت بەسەر نەفسیاندا لە قسە وخەیاڵکردنەوە کە زۆر مەزن وترسناکە بەلایانەوە باسی بکەن ئەمیش بەهۆی ناشیرینی وحەز نەکردنیان لێی، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەمە ئیمانی ڕوون ویەقینە کە هۆکارە بۆ دوورخستنەوەى وەسوەسەى شەیتان لە دڵدا ونکۆڵی کردنتان لەوەى بە زمان بیڵێن وشتێکی گەورەیە لە نەفستاندا، وشەیتان ناتوانێت زاڵ بێت بەسەر دڵتاندا، بەپێچەوانەى ئەوانەى کە شەیتان زاڵ بووە بەسەر دڵیاندا وناتوانێت لەخۆی دووری بخاتەوە.
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزاى خوایان لێبێت- دەڵێت: پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، یەکێکمان هەندێک شت دێت بە خەیاڵیدا -دێـت بە بیر وخەیاڵیدا- ئەگەر ببێتە خەڵوز لەوە خۆشەویستترە لە لای کە باسی بکات، فەرمووی: «الله أكبر، الله أكبر، الحمد لله ؛ کە پیلانەکەى گەیاندووە بە وەسوەسە کردن».
(أبو داود والنسائي -له الكبرى-) ڕیوایەتیان كردووەپیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، کەسی وامان تێدایە هەندێک شت دێت بەخەیاڵیا بەڵام قسەکردن سەبارەتی زۆر گەورە وترسناکە، بە پلەیەک ئەگەر ببێت بە خەڵوز خۆشەویستترە لەلای لەوەى باسی بکات، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ووتی -الله أکبر- دووجار وحەمد وستایشی خواى کرد لەسەر ئەوەى پیلانی شەیتانى کەمکردووەتەوە تەنها بۆ وەسوەسە کردن.
لە ئەبی هوڕەیڕەوە-ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «شەیتان دێت بۆ لای یەکێکتان دەڵێت: کێ ئەو شتەى دروستکردووە، کێ ئەو شتەى دروستکردووە، هەتاوەکو دەڵێت: کێ پەروەردگارتی دروستکردووە؟ ئەگەر گەیشت بەمە با پەنا بە خواى گەورە بکرێـت و واز بهێنێت».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- باسی چارەسەری بەسوود وکاریگەر دەکات بۆ ئەو وەسوەسانەى شەیتان تووشی ئیمانداری دەکات، شەیتان دەڵێت: کێ ئەوەى دروستکردووە؟ کێ ئەوەى دروستکردووە؟ کێ ئاسمانی دروستکردووە؟ وکێ زەوی دروستکردووە؟ ئیماندار وەڵامی دەداتەوە لەڕوانگەى ئاین وفیترەت وئەقڵەوە، بەوەى دەڵێت خواى گەورە هەموو شتێکی دروستکردووە، بەڵام شەیتان لەم سنوورە ناوەستێت لە وەسوەسە کردن، بەڵکو بەردەوام دەبێت هەتاوەکو دەڵێت: کێ پەروەردگارتی دروستکردووە؟ لەم حاڵەتەدا ئیماندار دەبێت ئەم وەسوەسانە دوور بخاتەوە بەسێ ڕێکار: ئیمان هێنان بە الله. وپەناگرتن بە خواى گەورە لە شەیتان. و وەستان وبەردەوام نەبوون لە بیرکردنەوە لە وەسوەسەکانى شەیتان.
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە -هێندەى- چاکەیەک ستەم لە ئیماندار ناکات، بەهۆیەوە پێی دەبەخشێت لە دونیادا و لەسەری پاداشت دەدرێتەوە لە قیامەتدا، وبەڵام کافر پاداشت دەدرێتەوە بەهۆی ئەو چاکانەى کردوویەتی لە پێناو خواى گەورە لە دونیادا، هەتاوەکو ئەگەر بگاتە قیامەت هیچ چاکەیەکی نیە کە بەهۆیەوە پاداشت بدرێتەوە».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەزڵی خواى گەورە لەسەر ئیمانداران ودادپەروەری بەرامبەر کافرەکان ڕوون دەکاتەوە. سەبارەت بە ئیماندار پاداشتی ئەو کردەوە چاکانەى کەم ناکرێتەوە کە کردوویەتی؛ بەڵکو لە دونیادا چاکەى پێدەبەخشرێت بەهۆی گوێڕایەڵی بۆ الله، وهەروەها پاداشت دەدرێتەوە لە قیامەتدا؛ ولەوەیە لە قیامەتدا هەموو پاداشتەکان وەربگرێت ولە دونیادا وەری نەگرێت. وسەبارەت بە کافر ئەوا خواى گەورە لەسەر کردەوە چاکەکانى پاداشتی دەداتەوە لە دونیادا، هەتاوەکو کاتێک دەگاتە قیامەت هیچ پاداشتێک وەرناگرێت؛ چونکە کردەوەى چاک کە سوودی هەیە لە هەردوو دونیادا دەبێت ئەنجامدەرەکەى ئیماندار بێت.