





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئەبی رەمسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ووتی بە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ئەو شتەم پێ نیشان بدە لە پشتت، چونکە من پزیشکم، -صلى الله عليه وسلم- فەرمووی: «خودا پزیشکە، تۆ پیاوێکی نەرمونیانی، پزیشکی ئەو زاتەیە کە خوڵقاندوویەتی (دروستی کردووە)».
ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەئەبی رەمسە -ڕەزای خوای لێبێت- پزیشک بوو، مۆری پێغەمبەرایەتی بینی دەرکەوتبوو لە نێوان شانەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، پێی وابوو پارچەیەکە بەهۆی ماددەکانى ناو پێستەوە دروستبووە یان نەخۆشییەکی پێستیە، بۆیە داواى لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد بۆئەوەی چارەسەری بکات، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەڵامی دایەوە: (خودا پزیشکە): چونکە ئەو لە ڕاستی وهەقیقەتدا چارەسەری نەخۆشەکان دەکات وشیفایان بۆ دەنێرێت، پێی فەرموو: (تۆ پیاوێکی نەرمونیانی): واتا نەرمونیانیت بەرامبەر نەخۆشەکان وئامرازەکان -هۆکارەکان- بەکاردێنیت بۆئەوەی نەخۆشەکە چارەسەر وەربگرێت، لە ڕاستیدا ئەو کەسە پزیشکە کە هەموو زانستێکی هەبێت سەبارەت بە نەخۆشیەکە وچارەسەکەى، وتواناى هەیە شیفا ببەخشێت، وئەویش تەنها خواى گەورەیە.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بەهەشت ودۆزەخ گفتوگۆیان کرد، دۆزەخ ووتی: تایبەتکراوم بە خۆبەگەورە زانەکان، وملهوڕەکان، وبەهەشت ووتی: بۆچی تەنها لاواز وبێبایەخ پێدراوەکان وسادەکان لە خەڵکی؟ خواى گەورە بە بەهەشت فەرمووی: «تۆ ڕەحمەتی منی؛ بەهۆی تۆوە ڕەحمەت دەکەم لە هەرکەسێک بمەوێت لە بەندەکانم، وبە دۆزەخ فەرمووی: «تۆ سزای منی؛ بەهۆی تۆوە سزای هەرکەسێک دەدەم کە بمەوێت لە بەندەکانم، هەریەکێکتان لە ئێوە پڕ دەبێت» (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت): «دۆزەخ پڕ نابێت هەتاوەکو خواى گەورە پێی دادەنێت، دۆزەخ دەڵێت: بەسە، بەسە. لەو کاتەدا پڕ بووە، بەشەکانى دەچنە نێو یەکتردا ونزیک دەبنەوە، خواى گەورە ستەم لە هیچ یەکێک لە بەندەکانى ناکات، وبەهەشت خواى گەورە بوونەوەرى تری بۆ دەخوڵقێنێت».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریدۆزەخ شانازی کرد لە پێش بەهەشت بەوەی ئەو شوێنی تۆڵەسەندنەوەى خواى گەورەیە لە ستەمکار وخۆبەگەورەزان وتاوانبارەکان؛ ئەوانەى سەرپێچی فەرمانەکانى خواى گەورەیان کردووە وپێغەمبەرانیان بە درۆ خستووەتەوە، و بەهەشت سکاڵای کرد بەوەى ئەوانەى دەچنە نێویەوە تەنها لاواز وهەژارەکانن بە زۆری، ئەوانەى ئەهلی بەهەشتن ملکەچی خواى گەورەن وگوێڕایەڵی فەرمانەکانى ئەو زاتە مەزنەن، ئەم گفتوگۆیە هەقیقەت وڕاستییە لە نێوان بەهەشت ودۆزەخدا وخواى گەورە هەست وجیاکردنەوە وئەقڵ ودەربڕینی پێیان بەخشیووە، وخواى گەورە لەسەر ئەنجامدانى هەموو کارێک توانادارە. خواى گەورە بە بەهەشت فەرمووی: (تۆ ڕەحمەتی منی؛ بەهۆی تۆوە ڕەحمەت دەکەم لە هەرکەسێک بمەوێت لە بەندەکانم)، وبە دۆزەخ فەرمووی: تۆ سزای منی؛ بەهۆی تۆوە سزای هەرکەسێک دەدەم کە بمەوێت لە بەندەکانم)، ئەمە حوکمی خواى گەورەیە لە نێوانیان، واتا: خواى گەورە بەهەشتی دروستکردووە بۆئەوەى ڕەحم بکات بەو بەندانەى دەچنە نێویەوە، وئەوانەى فەزڵی خۆی پێیان دەبەخشێت وشیاویان دەکات بۆئەوەى بچنە نێو بەهەشتەوە، بەڵام دۆزەخ خواى گەورە ئامادەى کردووە بۆ ئەوانەى سەرپێچی فەرمانەکانى دەکەن وکوفر وبێباوەڕن بە خواى گەورە وبە پێغەمبەران، خواى گەورە سزایان دەدات، وهەموو ئەمانە موڵکی خواى گەورەن وبەهەر شێوەیەک بیەوێت خۆی بەڕێوەیان دەبات، وخواى گەورە پرسیاری لێناکرێت سەبارەت بە ئەو کردەوانەى ئەنجامی دەدات چونکە ئەو پەروەردگارە بەڵام بوونەوەرەکان لێپرسینەوەیان لێدەکرێت چونکە بەندەن ودروستکراون -مەخڵوقن-، بەڵام کەسێک ناچێتە دۆزەخەوە مەگەر کردەوەکانى وایان لێکردبێت شیاوی چوونە دۆزەخ بێت. پاشان خواى گەورە فەرمووی: (وهەریەکێکتان لە ئێوە پڕ دەبێت): ئەمیش پەیمانە لە لایەن خواى گەورە بەوەى پڕیان بکاتەوە بەو کەسانەى تێیدا دەمێننەوە، وئەم داواکردنە لە لایەن دۆزەخەوە بە ئاشکرایی هاتووە، خواى گەورە دەفەرموێت: {يَوْمَ نَقُولُ لِجَهَنَّمَ هَلِ امْتَلأْتِ وَتَقُولُ هَلْ مِن مَّزِيدٍ} [ق:30] واتە: {ڕۆژێك دەبێت بە دۆزەخ دەڵێین ئایا پڕ بوویت؟ دۆزەخیش دەڵێت: ئایا کەسی تر ھەیە (بیھێنن)؟}، وخواى گەورە سوێندی خواردووە کە دۆزەخ پڕ بکات لە جنۆکەکان وهەموو خەڵکی، بەهەشت ودۆزەخ شوێنی نەوەکانى ئادەم وجنۆکەکانن لە پاش لێپرسینەوەیان، هەرکەسێک باوەڕی بە خواى گەورە هەبێت وبیپەرستێت بە تەنها وبە بێ بڕیاردانی هیچ شەریک وهاوبەشێک لە پەرستنیدا، وباوەڕی بە هەموو پێغەمبەران هەبێت؛ ئەوا سەرەنجامى بەرەو بەهەشتە، وئەوەى سەرپێچی فەرمانەکانى خواى گەورە بکات وکافر وبێباوەڕ بێت ئەوا سەرەنجامی بەرەو دۆزەخە. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (دۆزەخ پڕ نابێت هەتاوەکو خواى گەورە پێی دادەنێت، دۆزەخ دەڵێت: بەسە، بەسە. لەو کاتەدا پڕ بووە، بەشەکانى دەچنە نێو یەکتردا ونزیک دەبنەوە، خواى گەورە ستەم لە هیچ یەکێک لە بەندەکانى ناکات): بۆیە کاتێک دۆزەخ دەچێت بە نێو یەکتردا تەنگ دەبێتەوە لەسەر ئەهلی دۆزەخ، وبۆیە بەمەش پڕ دەبێت وخواى گەورە ستەم لە کەس ناکات، دەبێت باوەڕمان بەوە هەبێت کە خواى گەورە پێی هەیە بە بێ لادانى لە واتا ڕاستەقینەکەی بە بێ پەکخستنی واتاکەى و بە بێ لێکدانەوەى چۆنیەتی و بە بێ چواندنی بە بوونەوەرەکان؛ بەڵکو باوەڕمان بەوە هەیە کە خواى گەورە پێی هەیە وچۆنیەتیەکەى نازانین وتەنها باوەڕمان پێی هەیە ودروست نییە مرۆڤ بیری لێبکاتەوە. پاشان فەرمووی: (وبەهەشت خواى گەورە بوونەوەرى تری بۆ دەخوڵقێنێت): واتا بەهەشت پڕ نابێت بۆیە خواى گەورە بوونەوەرى تری بۆ دروستدەکات بۆئەوەى پڕ بێت، پاش دروستکردنیان بەهەشتیش پڕ دەبێت لە بوونەوەرەکان.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئادەم وموسا گفتوگۆیان کرد، موسا پێی فەرموو: ئەی ئادەم تۆ باوکی ئێمەیت، تووشی بێبەش بوونت کردین وئێمەت دەرکرد لە بەهەشت، ئادەم فەرمووی: ئەی موسا، خواى گەورە فەزڵی پێت بەخشیووە بەهۆی ئەوەى (ڕاستەوخۆ) قسەی لەگەڵ تۆدا کردووە، و(تەوراتی) بە دەستی خۆی بۆ تۆ نووسووە، ئایا لۆمەم دەکەیت لەسەر کارێک؛ لە قەدەری خودا بوو لەسەرم چل ساڵ پێش ئەوەى من دروست بکات؟ ئادەم بەڵگەکەی موسای بەرپەرچدایەوە، ئادەم بەڵگەکەی موسای بەرپەرچدایەوە».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری(ئادەم وموسا گفتوگۆیان کرد): -علیهما السلام- واتا هەریەکێکیان بەڵگەى خۆیان باسکرد بەرامبەر ئەوەى تر، ئەمە لەوەیە لە پاش مردنی موسا بێت، یان لە خەودا بێت، چونکە خەوبینینی پێغەمبەران هەق وڕاستییە و وەحیە، ولەم بابەتانەدا پێویستە مسوڵمان ملکەچ بێت وباوەڕی پێی هەبێت، وناتوانین لەسەر هەقیقەتەکەى بوەستین. (موسا پێی فەرموو: ئەی ئادەم تۆ باوکی ئێمەیت، تووشی بێبەش بوونت کردین وئێمەت دەرکرد لە بەهەشت): واتا هۆکاری ناڕەحەتی وگومڕابوونی ئێمە بوویت بەهۆی گوناهێکەوە کە هۆکاری دەرچوونت بوو لە بەهەشت، پاشان ئێمە تووشی گومڕایی بووین بەهۆی شەیتانەوە. (ئادەم فەرمووی: ئەی موسا، خواى گەورە فەزڵی پێت بەخشیووە بەهۆی ئەوەى -ڕاستەوخۆ- قسەی لەگەڵ تۆدا کردووە): واتا خواى گەورە تۆی هەڵبژاردووە بۆئەوەى قسەکانى ببیستیت، ئەمیش تایبەتکراوە بە موسا لە دونیادا لە نێوان پێغەمبەران، چونکە خواى گەورە قسەی لەگەڵدا کرد بە بێ هیچ ناوەندێک، بەڵکو ڕاستەوخۆ موسا -علیه السلام- گوێی لە وتەکانى خواى گەورە بوو. (و-تەوراتی- بە دەستی خۆی بۆ تۆ نووسووە): واتا بە دەستەکانى خۆی تەوراتی بۆ تۆ نووسیوە، دەبێت باوەڕمان پێی هەبێت بە بێ لێکدانەوەى چۆنێتی وبە بێ چواندن وبە بێ لادانى لە مانا ڕاستەقینەکەى وبە بێ پەکخستنی واتاکەى. (ئایا لۆمەم دەکەیت لەسەر کارێک؛ لە قەدەری خودا بوو لەسەرم چل ساڵ پێش ئەوەى من دروست بکات؟): چۆن لۆمەم دەکەیت لەسەر کارێک کە خواى گەورە لەسەرمی نووسینەوەى لە ڕووتەختە پارێزراوەکەدا -اللوح المحفوظ- ولە پەڕەکانى تەورات وڕووتەختەکانى پێش ئەوەى من دروست بکات بە چل ساڵ. (ئادەم بەڵگەکەی موسای بەرپەرچدایەوە): واتا ئادەم موسا سەرکەوت بەسەر موسا لە بەڵگەکاندا، -صلوات الله وسلامه عليهما- خواى گەورە دەیزانی کە ئادەم لە بەهەشت دەردەچێت ودێتە سەر زەوی چۆن دەکرێت زانستی خواى گەورە سەبارەت بە ئەو ڕەت بکاتەوە، بەڵگەى ئادەم -علیه السلام- سەرکەوت؛ چونکە ئەگەر شتێک لە قەدەردا نووسرا بێت ڕەت ناکرێتەوە، چونکە خواى گەورە بڕیاری لەسەر داوە، وناکرێت خۆی لێ لابدات لە پاش ڕوودانى، وتەنها دەبیت ملکەچ بێت، و لەگەڵ ئەمەشدا ئەم جۆرە بەڵگە هێنانەوە نابێت بەڵگە بۆ ئەو شتانەى کە ڕوویان نەداوە؛ چونکە مرۆڤ فەرمانى پێکراوە بە پەرستنەکان و خۆدوورگرتن لە حەرامکراوەکان، ونازانێت چی لەسەری نووسراوە وڕوودەدات، ئەگەر کارەکە ڕوویدا ونەیتوانى لەسەر خۆی لایبدات ئەوا لێرەدا ملکەچ دەبێت بۆ قەزا وقەدەری خواى گەورە ودەڵێت: (قدر الله وما شاء فعل) واتە: (قەدەری خواى گەورە بوو، وئەوەى ویستی لێی بوو ئەنجامیدا)، وداواى لێخۆشبوون دەکات لە پەروەردگاری ودەگەڕێتەوە لە تاوان وگوناهەکان وتەوبە دەکات. بۆیە ڕوون بوویەوە کە بەڵگەکەى ئادەم سەرکەوت بەسەر بەڵگەى موسادا کاتێک موسا لۆمەى ئادەمی کرد بەهۆی ئەوەى ئەو هۆکار بووە کە نەوەکانى تووشی ناڕەحەتی ببن، وئادەم وەڵامی دایەوە بەوەى کە هەر دەبوو ڕوویبدایە. مسوڵمان کاتێک تووشی ناڕەحەتی دەبێت بەهۆی کردەوەى بەندەکانەوە یان جگە لەمانە دەبێت ئارامگر بێت وملکەچی خواى گەورە بێت، وئەمە نابێتە هۆی ئەوەى لۆمەکردن لەسەر تاوانبار لابچێت وسزا بدرێت، وهەروەها ئەم فەرموودەیە نابێتە بەڵگە بە دەستی تاوانبارەوە بۆئەوەى لەسەر تاوان وگوناهەکان بەردەوام بێت چونکە مرۆڤ نازانێت چی لەسەر نووسراوە لە قەدەردا هەروەکو پێشووتر باسکرا بەڵکو ئەمە بەڵگەیە بۆ کەسێک کە تەوبەى کردبێت وپاشان کەسێک بێت ولۆمەی بکات لەسەر تاوانەکانى لەم حاڵەتەدا دەتوانێت بەم شێوەیە بەرگری لە خۆی بکات.
لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: فەرموودەیەکم پێ ووترا لە پیاوێکەوە کە لە پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم- بیستوویەتی، وشترێکم کڕی، وپاشان شتومەکەکانم لەسەر پشتی دانا، وسەفەرم کرد بە درێژایی مانگێک بۆئەوەى پێی بگەم (بە پیاوەکە بگەم)، هەتاوەکو هاتم بۆ شام و عبداللەی کوڕی ئونەیسم دۆزیەوە، ووتم بە دەرگاوانەکە: پێی بڵێ: جابر لە دەرگایە، ووتی: کوڕی عبداللە؟ ووتم: بەڵێ، دەرچوو وپێی دەنا بەسەر جلەکەیدا -لە خێراییدا- وباوەشی پێمدا کرد، ومنیش باوەشم پێیدا کرد، ووتم: فەرموودەیەکم پێ ڕاگەیەندراوە کە تۆ بیستووتە لە پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە تۆڵەسەندنەوە (یان دیەکان:القِصاص)، ترسام لەوەی بمریت یان بمرم پێش ئەوەى ئەو فەرموودەیە ببیستم، ووتی: گوێم لە پێغەمبەری خودا بووە -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو: «خەڵکی (یان فەرمووی: بەندەکان) حەشر دەکرێن لە ڕۆژی قیامەتدا، بە ڕووتی وخەتەنە نەکراوی وهیچ شتێکیان پێ نییە»، ووتمان: ئایا (بُهْمًا:هیچ شتێکیان پێ نییە) -ماناى- چییە؟ فەرمووی: «هیچ شتومەکێکیان پێ نییە -تەنها خۆیانن-، پاشان بانگیان دەکات بە دەنگێک ئەوەى لە دوور ونزیکە دەیبستێت، دەفەرموێت: (أنَا الملك)* ، (أنا الدَيَّان)**، ونابێت هیچ یەکێک لە ئەهلی دۆزەخ، بچێتە نێو دۆزەخەوە لەکاتێکدا مافی هەبێت بەسەر کەسێک لە ئەهلی بەهەشت؛ هەتاوەکو مافەکەى بۆ وەردەگرمەوە، ونابێت هیچ یەکێک لە ئەهلی بەهەشت، بچێتە نێو بەهەشتەوە لەکاتێکدا مافی هەبێت بەسەر کەسێک لە ئەهلی دۆزەخەوە؛ هەتاوەکو مافەکەى بۆ وەردەگرمەوە، تەنانەت ئەگەر لێدانکیش بێت لە ڕوو»، ووتمان: چۆن ئەوە ڕوودەدات لە کاتێکدا ئێمە بە ڕووتی وخەتەنە نەکراوی وبێ ئەوەى هیچ شتێکمان پێ بێت دێین بۆ لای خواى گەورە؟ فەرمووی: «بە چاکە وخراپەوە -دێن-». *(واتە: من پادشام. المَلِك:ئەلمەلیک؛ ناوێکی خواى گەورەیە)، **(واتە: من ئەلدەیانم. الديان:ئەلدەیان: ناوێکی خواى گەورە واتا بەندەکانى ناچارکردووە بیپەرستن وگوێڕایەڵی بکەن، یان بە واتاى ئەو زاتەى لێیان دەپرسێتەوە وبە دادپەروەی حوکم لە نێوانیان دەکات)
ئەحمەد گێڕاویەتیەوەجابری کوڕی عبداللەی ئەنساڕی باسی ئەوە دەکات کە بیستوویەتی عبداللەی کوڕی ئونەیس فەرموودەیەکی بیستووە لە پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم- کە ئەو (جابر) نەیبیستووە، بۆیە وشترێکی کڕی وشتومەکەکانی لەسەر پشتی دانا، وسەفەری کرد بە درێژایی مانگێک هەتاوەکو گەیشتە شام وچوو بۆ لای عبداللەی کوڕی ئونەیس، بە دەرگاوانەکە ووتی: پێی بڵێ: جابر لە دەرگایە، عبداللەی کوڕی ئونەیس ووتی: کوڕی عبداللە؟ جابر ووتی: بەڵێ، بەپەلە دەرچوو بۆ لای وپێی دەنا بە سەر جلەکەیدا لە خێراییدا، وباوەشیان بەیەکتردا کرد، جابر پێی ووت: دەزانم فەرموودەیەکت بیستووە لە پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە تۆڵەسەندنەوە (یان دیەکان:القِصاص)، ترسام لەوەی بمریت یان بمرم پێش ئەوەى ئەو فەرموودەیە ببیستم، (عبداللە) ووتی: گوێم لە پێغەمبەری خودا بووە -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو: (خەڵکی حەشر دەکرێن لە ڕۆژی قیامەتدا، بە ڕووتی وخەتەنە نەکراوی وهیچ شتێکیان پێ نییە)، ووتمان: ئایا (بُهْمًا:هیچ شتێکیان پێ نییە) -ماناى- چییە؟ فەرموی: (هیچ شتومەکێکیان پێ نییە -تەنها خۆیانن-): واتا خواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا کۆیان دەکاتەوە بۆئەوەى لەسەر کردەوەکانیان لێپرسینەوەیان لێبکات، و لەسەر کردەوەکانیان پاداشتیان بداتەوە، بۆیە بەخەتەنە نەکراوی دێن هەروەکو چۆن کاتێک لەدایکبوون، وهیچ شتومەکێکی دونیایان پێ نییە. پاشان فەرمووی: (پاشان بانگیان دەکات بە دەنگێک): بانگکردن تەنها بەهۆی دەنگەوەیە وتەنها بە دەنگیش دەکرێت وخەڵکی بانگکردن نابیستن ئەگەر بە دەنگ نەبێت بۆیە لێرەدا باسی دەنگ کراوە بۆ جەختکردنەوە لەسەر بانگکردنەکە، وئەمیش لە ئەوپەڕی ڕوونیدایە کە خواى گەورە قسە دەکات بە قسەیەک کە لێی دەبیسترێت، ودەنگی هەیە، بەڵام لە دەنگی بوونەوەرەکان ودروستکراوەکان ناچێت. بۆیە فەرمووی: (ئەوەى لە دوور ونزیکە دەیبستێت): ئەمەش سیفەتێکی دەنگی خواى گەورەیە، بەڵام دەنگی بوونەوەرەکان تەنها کەسە نزیکەکان لێوەى دەیبیستن بە پێی لاوازى وبەهێزی دەنگی بوونەوەرەکە، ودەقی زۆر لەسەر ئەم بابەتە هاتووە، هەروەکو خواى گەورە دەفەرموێت: {وَنَادَاهُمَا رَبُّهُمَا أَلَمْ أَنْهَكُمَا}[الأعراف: 22] واتە: {پەروەردگاریان بانگی ھەردووکیانی کرد ئایا ئەو درەختەم قەدەغە نەکرد لێتان}، {وَنَادَيْنَاهُ مِن جَانِبِ الطُّورِ الأَيْمَنِ وَقَرَّبْنَاهُ نَجِيًّا}[مریم: 52] واتە: {وە ئێمە ئەومان بانگ کرد لەلای ڕاستی کێوی طورەوە وە ئەو(موسا)مان نزیک کردەوە تا قسەی لەگەڵ بکەین}، {وَإِذْ نَادَى رَبُّكَ مُوسَى أَنِ ائْتِ الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ}[الشعراء: 10] واتە: {(باس بکە) ئەو کاتەی پەروەردگارت بانگی موسای کرد کە (بە پێغەمبەری) بڕۆ بۆ لای ئەو گەلە ستەمکارە}. (دەفەرموێت: -أنَا الملك-* ، -أنا الدَيَّان-**): واتا ئەم بانگکردنە هەموو دەیبیستێت دوور ونزیک وەکو یەک، خواى گەورە پادشایە -الملك-ە وموڵک وخاوەندارێتی هەموو شتێک لە ژێر دەستی ئەودایە لە ئاسمانەکان وزەوی وئەوەى لە نێوانیاندایە، وخواى گەورە ناوى -الدیان-ە واتا لێپرسینەوە لە بەندەکان دەکات بە پێی کردەوەکانیان، ئەوەى کردەوەى خێری ئەنجامدا بێت بە باشترین شێوە پاداشتی دەداتەوە، وئەوە کردەوەى خراپی ئەنجامدا بێت بەو شێوەی شایستەیە سزای دەدات، پاشان خواى گەورە دەفەرموێت: (ونابێت هیچ یەکێک لە ئەهلی دۆزەخ، بچێتە نێو دۆزەخەوە لەکاتێکدا مافی هەبێت بەسەر کەسێک لە ئەهلی بەهەشت؛ هەتاوەکو مافەکەى بۆ وەردەگرمەوە، ونابێت هیچ یەکێک لە ئەهلی بەهەشت، بچێتە نێو بەهەشتەوە لەکاتێکدا مافی هەبێت بەسەر کەسێک لە ئەهلی دۆزەخەوە؛ هەتاوەکو مافەکەى بۆ وەردەگرمەوە، تەنانەت ئەگەر لێدانکیش بێت لە ڕوو): واتا خواى گەورە بە دادپەروەری حوکم وفەرمانڕەوایی لە نێوان بەندەکان دەکات، وئەو هەقەى ستەملێکراو هەیە لە لای ستەمکار لێی وەردەگرێتەوە، بۆیە هیچ یەکێک لە ئەهلی دۆزەخ ناچێتە دۆزەخەوە ئەگەر مافی هەبێت بەسەر کەسێکەوە لە ئەهلی بەهەشت؛ هەتاوەکو مافەکەى بۆ وەردەگرێتەوە، وئەمیش لە ئەوپەڕی کامڵی دادپەروەری خواى گەورەیە -سبحانه وتعالى- چونکە کافر وستەمکار هەرچەندە دەچنە نێو دۆزەخەوە بەڵام ستەمیان لێناکرێت، ئەگەر مافیان هەبێت بەسەر کەسێک لە ئەهلی بەهەشت مافەکەى بۆ وەردەگیرێتەوە، وبە هەمان شێوە بۆ ئەهلی بەهەشت، هاوەڵان ووتیان بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- : چۆن خەڵکی مافەکانیان وەردەگرنەوە لە کاتێکدا هیچ شتومەکێکی دونیایان پێ نییە؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (بە چاکەکان وخراپەکان) واتا مافەکان وەردەگیرێتەوە بەوەى ستەملێکراو لە کردەوە چاکەکانى ستەمکار دەبات؛ ئەگەر ستەمکارەکە چاکەى نەما ئەوا خراپەکانى ستەملێکراوەکە دەهێنرێت ودەکرێتە سەر خراپەکانى ستەمکارەکە وپاشان فڕێ دەدرێتە نێو دۆزەخەوە، هەروەکو لە فەرموودەیەکدا هاتووە. *(واتە: من پادشام. المَلِك:ئەلمەلیک؛ ناوێکی خواى گەورەیە)، **(واتە: من ئەلدەیانم. الديان:ئەلدەیان: ناوێکی خواى گەورە واتا بەندەکانى ناچارکردووە بیپەرستن وگوێڕایەڵی بکەن، یان بە واتاى ئەو زاتەى لێیان دەپرسێتەوە وبە دادپەروەی حوکم لە نێوانیان دەکات)
لە ئوم شەریکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیکرد بە کوشتنی مارمێلەکەکان، وفەرمووی: «فووی دەکرد (بەسەر ئەو ئاگرەی کە) ئیبراهیم (فڕێدرایە نێویەوە)».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیکردووە بە کوشتنی مارمێلەکەکان، وفەرمووی: (فووی دەکرد -بەسەر ئەو ئاگرەی کە- ئیبراهیم -فڕێدرایە نێویەوە-) بۆئەوەى ئاگرەکە زیاتر بێت؛ ئەمیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى زۆر ڕقی لە مرۆڤی یەک خودا پەرست ودڵسۆزە بۆ خواى گەورە، هەرشتێک فەرمانکرا بێت بە کوشتنی؛ خواردنی دروست نییە.
لە ئوسەید کوری ئوسەیدی تابیعی، لە ئافرەتێک لەوانەى بەیعەتیاندا بە (پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەڵێت): «لەو شتانەى پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وەسیەتی سەبارەت کردین: سەرپێچی فەرمانەکانى نەکەین لە هەر چاکەیەکدا، وچڕنووک لە دەموچاومان نەدەین، وهاوار نەکەین -بۆ دەربڕینی ناڕەزایی-، وجلەکانمان نەدڕین، وقژمان پەرش وبڵاو نەکەینەوە».
ئیبنوداود گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پەیمانى وەردەگرت لە هاوەڵە ئافرەتەکان؛ بەوەى سەرپێچی فەرمانەکانى نەکەن؛ ولەوانەش لە کاتی ناخۆشی وکارەساتدا: چڕنووک لە دەموچاویان نەدەن ولە خۆیان نەدەن، وهاوار نەکەن ودەنگیان بەرز نەکەنەوە -بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر قەزا وقەدەری خواى گەورە- چونکە ئەمە نیاحەیە ولە شەریعەتدا نەهی لێکراوە، وجلەکانیان نەدڕن، وقژیان پەرش وبڵاو نەکەنەوە، چونکە ئافرەتان زۆرجار لە کاتی ناخۆشی ومردنی کەسێکی نزیکیان ئەمە دەکەن، ئەمانە هەمووی نەهی لێکراوە وحەرامە لە شەریعەتدا.
لە عومەری کوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: هەندێک سەبی^ هێنرا بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، ئافرەتێک لە سەبیەکان مەمكەكانی پڕی شیر بوو ودەگەڕا، ومنداڵێکی دۆزیەوە لە نێو سەبیەکان وگرتی، ولكاندی بە سكی وشیری پێیدا، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «پێتان وایە ئەمە منداڵەكەی فڕێ بداتە نێو ئاگرەوە؟»، ووتمان: نەخێر، هەتاوەكو لە توانایدا بێت كە فڕێی نەدات، فەرمووی: «خواى گەورە بەڕەحمترە بەرامبەر بە بەندەکانى زیاتر لە ئەم دایکە بەرامبەر منداڵەکەى». ^(سەبی: واتە ئەو ئافرەتانە ومنداڵەکانیان کە بەشدارن لە جەنگدا دژ بە مسوڵمانان ولە پاش جەنگەکە وەکو دیل گیران)
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریهەندێک دیل لە هەوازینەوە هێنران بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، ئافرەتێک لە نێویان بە دوای منداڵەكەیدا دەگەڕا، بۆئەوەی منداڵەكەی بدۆزێتەوە وبیگرێت وبە شیری زۆری مەمكەكانی شیری پێبدات، كاتێك لە نێو دیلەكان منداڵەكەی دۆزیەوە وگرتی، ولكاندی بە سكی وشیری پێدا، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە هاوەڵانی فەرموو: پێتان وایە ئەم ئافرەتە منداڵەكەی فڕێ بداتە نێو دۆزەخەوە؟ ووتمان: نەخێر، بە ویستی خۆی هەرگیز فڕێی نادات. فەرمووی: خواى گەورە بەڕەحمترە بەرامبەر بە بەندە مسوڵمانەکانى زیاتر لە ئەم دایکە بەرامبەر بە منداڵەکەى.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کاتێک پیاوێک لە ڕێگایەکدا دەڕۆیشت زۆر تینووی بوو، بیرێکی دۆزیەوە ودابەزیە نێوی وئاوی خواردەوە، پاشان دەرچوو، بینی سەگێک هەناسەبڕکێیەتی؛ قوڕی دەخوارد بەهۆی تینوێتیەوە، پیاوەکە ووتی: ئەم سەگە تووشی تینوێتیەک بووە وەکو ئەوەى تووشی من بوو، بۆیە (پیاوەکە) دابەزیە نێو بیرەکە، وخوفەکەى* پڕ کرد لە ئاو وبە دەمی هەڵیگرت هەتاوەکو بەرز بووەوە، وئاوی دا بە سەگەکە، خواى گەورە بەهۆی ئەم کردەوەیە سوپاسی کرد، ولێی خۆش بوو». ولە گێڕانەوەیەکدا: «خواى گەورە بەهۆی ئەم کردەوەیە سوپاسی کرد، ولێی خۆش بوو، وکردیە بەهەشتەوە». ولە گێڕانەوەیەکدا: «كاتێک سەگێک سووڕی دەخوارد بە دەوری بیرێکدا خەریک تینوێتی بیکوژێت، زیناکەرێک لە زیناکەرەکانى بەنی ئیسرائیل (سەگەکەى) بینی؛ پێڵاوەکە داکەند وپڕی کرد لە ئاو ودای بە سەگەکە بۆئەوەى بیخواتەوە؛ بەهۆی ئەمەوە (خواى گەورە) لێی خۆش بوو». *(خوف: وەکو گۆرەوى وایە لە پێست دروستدەکرێت)
بوخاری گێڕاویەتیەوە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریکاتێک پیاوێک لە سەفەرێکدا بەسەر ڕێگایەکدا دەڕۆیشت، زۆر تینووی بوو، بیرێکی دۆزیەوە ودابەزیە نێوی وئاوی خواردەوە، وتینوێتی نەما، کاتێک دەرچوو بینی سەگێک خۆڵی تەڕ دەخوات بەهۆی زۆری تینوێتیەوە؛ ئەمیش بۆئەوەى تەڕیەکانى نێو قوڕەکە بخواتەوە، پیاوەکە ووتی: والله ئەم سەگە تووشی تینوێتی بووە وەکو ئەوەى تووشی من بوو، پاشان پیاوەکە دابەزیە نێو بیرەکە، وخوفەکەى* پڕ کرد لە ئاو وبە دەمی هەڵیگرت هەتاوەکو بەرز بووەوە، وبە دەستەکانى دەهاتە سەرەوە، هەتاوەکو هاتە سەرەوەى بیرەکە، ئاوی دا بە سەگەکە، خواى گەورە بەهۆی ئەم کردەوەیە سوپاسی کرد، ولێی خۆش بوو وکردیە بەهەشتەوە. وکاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم فەرموودەیەی باسکرد بۆ هاوەڵان، پرسیاریان لێی کرد، ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا ئێمە پاداشتمان دەستدەکەوێت بەهۆی ئاودان بە ئاژەڵەکان؟ فەرمووی: (في كل كبدٍ رطبةٍ أجر) واتە: (لە -لابردنی تینوێتی- هەموو بوونەوەرێکی خاوەن جگەر پاداشت هەیە)، چونکە جگەری تەڕ ئەگەر ئاو نەبێت وشک دەبێتەوە وئاژەڵەکە دەمرێت. ولە گێڕانەوەیەکدا: ئافرەتێکی زیناکەر لە بەنی ئیسرائیل سەگێکی بینی، بە دەوری بیرێکدا سووڕی دەخواردەوە لە تینوێتیدا، بەڵام نەیدەیتوانى بگاتە ئاوەکە؛ بۆیە خوفەکەى داکەند وئاوی دا بە سەگەکە؛ بەهۆی ئەم کردەوەیە خواى گەورە لێی خۆش بوو. *(خوف: وەکو گۆرەوى وایە لە پێست دروستدەکرێت)
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کاتێک کافر (بێباوەڕ) چاکەیەک دەکات؛ ڕزقێکی پێدەبەخشرێت لەم دونیایەدا، بەڵام ئیماندار خواى گەورە چاکەکانی بۆ دەپارێزێت (بۆئەوەى پاداشتی بداتەوە) لە قیامەتدا، وڕزقی پێدەبەخشێت لە دونیادا بەهۆی گوێڕایەڵبوونی». ولە گێڕانەوەیەکدا: «خواى گەورە ستەم ناکات لە ئیماندار (تەنانەت) هێندەى یەک چاکەیش بێت، بەهۆیەوە لە دونیادا (ڕزقی) پێدەبەخشرێت، ولە قیامەتدا بەهۆیەوە پاداشتی دەدرێتەوە، بەڵام کافر (بێباوەڕ) ئەگەر چاکەیەک بکات ڕزقی پێدەبەخشرێت ئەگەر لە پێناو خواى گەورە ئەنجامیدا بێت، هەتاوەکو ئەگەر بگات بە قیامەت، هیچ چاکەیەکی نییە بۆئەوەى لەسەری پاداشت بدرێتەوە».
موسلیم گێڕاویەتیەوەکاتێک کافر (بێباوەڕ) چاکەیەک دەکات؛ خواى گەورە ڕزقێکی پێدەبەخشێت لەم دونیایەدا، بەڵام ئیماندار ئەگەر چاکە وپەرستنێک ئەنجامبدات ئەوا خواى گەورە چاکەکانی بۆ دەپارێزێت بۆئەوەى پاداشتی بداتەوە لە قیامەتدا، وڕزقی پێدەبەخشێت لە دونیادا بەهۆی گوێڕایەڵبوونی. لە گێڕانەوەی دووەمدا: خواى گەورە پاداشتی ئیماندار دەداتەوە لە دونیادا بەهۆی کردەوەکانى، وهەروەها لە قیامەتیش پاداشتی دەداتەوە، بەڵام کافر تەنها لە دونیادا پاداشت دەدرێتەوە ولە قیامەتدا پاداشت نادرێتەوە چونکە لەسەر کوفر وشیرک وبێباوەڕی مردووە هیچ چاکەیەکی نییە بۆئەوەى خواى گەورە لەسەری پاداشتی بداتەوە. وزانایان یەکدەنگن سەبارەت بەوەى ئەگەر کافر لەسەر کوفر وشیرک وبێباوەڕی بمرێت ئەوا لە قیامەتدا بە هیچ شێوەیەک پاداشت نادرێتەوە لەسەر چاکەیەک ئەگەرچیش مەبەستی نزیکبوونەوە بێت لە خوای گەورە، چونکە مەرجی پاداشت دانەوە لە قیامەتدا؛ مردنە لەسەر مسوڵمانێتی وئیمان، ولەم فەرموودەیەدا باسی ئەوە کراوە کە تەنها لە دونیادا ڕزقی پێدەبەخشرێت بەهۆی ئەو چاکانەى لە پێناو خواى گەورە ئەنجامیداوە، لەو کردەوانەى کە زۆر جار نیەتی چاکەى لەگەڵدایە وەکو گەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی وخێرکردن وڕزگارکردنی بەندە ومیواندرێتی وئاسانکاری کاری خێر وچاکە بۆ خەڵکی وبەو شێوەیە. بەڵام کافر ئەگەر مسوڵمان بێت ئەوا لە قیامەتدا پاداشت دەدرێتەوە لەسەر ئەم کارانە ئەگەرچیش لەکاتى کافربوونی ئەنجامی دابێت بەهۆی فەرموودەى: (أسلمت على ما أسلفت من خير) واتە: (مسوڵمان بوویت لەگەڵ ئەو چاکانەش کە لە پێشووتردا ئەنجامتدا -بۆت دەنووسرێت-).