





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «زوبەیر کوڕی پورمە، وپشتیوانی (حەواری) منە لە نێو ئومەتەکەم».
ئەحمەد گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی ئەوە دەدات کە زوبەیری کوڕی عەوام -ڕەزای خواى لێبێت- کە کوڕی پوریەتی، کوڕی سەفیەی کچی عەبدولموتەڵیبە -ڕەزای خوای لێبێت-؛ پشتیوانی ئەوە (حەواری ئەوە) لە نێو شوێنکەوتووانى لە ئەم ئومەتەدا.
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر یەکێکتان بانگهێشت کرا بۆ وەلیمە*؛ دەبێت ئامادە بێت». *(وەلیمە: ئەو خواردنەیە بەهۆی هاوسەرگیریەوە ئامادە دەکرێت وخەڵکی داوەت دەکرێت)
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریشيكردنەوەى فەرموودەکە: ئەگەر مسوڵمان بانگهێشت کرا بۆ ئەو خواردنەى بەهۆی هاوسەرگیرییەوە ئامادە دەکرێت کە پێی دەووترێت وەلیمە* -ئەگەر پێش یان پاش گواستنەوە بێت-؛ ئەوا دەبێت مسوڵمان وەڵامی ئەم بانگهێشتەى برای مسوڵمانی بداتەوە بۆئەوەى دڵخۆش بێت وبەشدار بێت لەم ڕۆژە خۆشەی ژیانی براکەیدا، وزۆرینەى زانایان دەڵێن: وەڵامدانەوەى ئەم داوەتکردنە واجبە چونکە لە فەرموودەى تردا هاتووە، ئەو کەسەی وەڵامی ئەم بانگهێشتە بۆ وەلیمە ناداتەوە کەسێکە سەرپێچی فەرمانى خواى گەورە وپێغەمبەری کردووە -صلى اللە علیە وسلم، وئەم جۆرە هەڕەشەیە دەکرێت ئەگەر کارەکە وازهێنان بێت لە واجبێک. *(وەلیمە: ئەو خواردنەیە بەهۆی هاوسەرگیریەوە ئامادە دەکرێت وخەڵکی داوەت دەکرێت)
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «خراپترین خواردن خواردنی ئەو وەلیمەیەیە* کە دەوڵەمەندەکانى بۆ بانگهێشت دەکرێت، و واز لە هەژارەکان دەهێندرێت (داوەت ناکرێن)، وهەرکەسێک داوەتکردنەکە (داوەتکردنی وەلیمەکە) وەڵام نەداتەوە (ئامادە نەبێت)؛ ئەوا سەرپێچی فەرمانى خودا وپێغەمبەرەکەى کردووە -صلى اللە علیە وسلم-». *(وەلیمە: ئەو خواردنەیە بەهۆی هاوسەرگیریەوە ئامادە دەکرێت وخەڵکی داوەت دەکرێت)
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریئەمە وتەى ئەبی هورەیرەیە -ڕەزای خوای لێبێت-، وهەروەها حوکمی (رفع:بەرزکردنەوە)ی هەیە بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؛ واتا وەکو ئەوە وایە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەمە وتانەى فەرموو بێت، خراپترین خواردن خواردنی ئەو وەلیمەیەیە* کە تەنها تایبەت دەکرێت بۆ بانگهێشت کردنی دەوڵەمەندەکان وهەژارەکان داوەت ناکرێن، ومەبەست لە بانگهێشت کردنی دەوڵەمەندەکان بۆ ڕیا وناوبانگ وناودەرکردنە، بەهۆی ئەمانەوە بووە خراپترین خواردن وداوەتی کردن، بەڵام ئەگەر داوەت کردنەکە هەردوو کۆمەڵەکە بگرێتەوە؛ ئەوا خراپە وشەڕى ئەم داوەتکردنە نامێنێت، بەڵام بنچینە ئەوەیە کە وەلیمە ڕێگەپێدراوە لە شەریعەتدا ئەمیش بۆ سوپاسکردنی خواى گەورەیە لەسەر نیعمەتی هاوسەرگیری، پاشان فەرموودەکە ئاماژە بە ئەوە دەکات کە هەرکەسێک داوەتکردنەکە (داوەتکردنی وەلیمە) وەڵام نەداتەوە وئامادە نەبێت بە بێ هیچ عوزرێک؛ ئەوا سەرپێچی فەرمانى خودا وپێغەمبەرەکەى کردووە -صلى اللە علیە وسلم-، چونکە فەرمانکردن بە وەڵامدانەوەى هاتووە وهەروەها ئامادەبوونی ئەم داوەتکردنە گەلێک سوود وبەرژەوەندی تێدایە بۆ مسوڵمانان. *(وەلیمە: ئەو خواردنەیە بەهۆی هاوسەرگیریەوە ئامادە دەکرێت وخەڵکی داوەت دەکرێت)
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر یەکێکتان داوەت کرا؛ با وەڵام بداتەوە، ئەگەر بەڕۆژوو بوو؛ با نزای بۆ بکات (بۆ داوەتکارەکە)، وئەگەر بەڕۆژوو نەبوو؛ با بخوات».
موسلیم گێڕاویەتیەوەئەگەر مسوڵمان داوەت بکرێت بۆ خواردنی هاوسەرگیری (وەلیمە) دەبێت وەڵامی داوەتکردنەکە بداتەوە ئەمیش بۆئەوەى دڵی براکەى نەشکێت وبەشدار بێت لەم خۆشیەیدا، ئەگەر بەڕۆژوو بوو ؛ ڕۆژوویەکی فەرز وەکو قەزا کردنەوە یان نەزر ئەوا ئامادەى ئەم داوەتکردنە دەبێت بەڵام لە خواردنەکە ناخوات ونزایان بۆ دەکات بە خێر وبەرەکەت، وئەگەر ڕۆژوویەکی سونەت بوو ئەگەر ویستی ڕۆژووەکەى دەشکێنێت و لەگەڵ خاوەن داوەتیکردنە بەشداری وەلیمەکە دەبێت وئەگەر ویستی لە ڕۆژووگرتن بەردەوام دەبێت، بەڵام پێویستە حاڵی خۆی لە ڕۆژووگرتن بە خاوەن داوەتیەکە بڵێت بۆئەوەى تووشی خەجاڵەت بوونی نەکات، بەڵام بەهەر حاڵ دەبێت ئامادە بێت ئەگەر بەڕۆژوو بێت یان بەڕۆژوو نەبێت.
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بەرەکەت وپیرۆزی دادەبەزێتە نێو ناوەڕاستی خواردن، بۆیە لە لێوارەکانیەوە بیخۆن، ولە ناوەڕاستیەوە مەیخۆن».
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە - دارەمی گێڕاویەتیەوەئەم فەرموودەیە ئادابێک لە ئادابەکانى خواردن ڕووندەکاتەوە لەسەر دەوریەکی گەورە یان بچووک بێت، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیکردووە بە خواردن لە لێوارەکانى دەوریەکەوە -قاپەکەوە-، ونابێت لە ناوەڕاستیەوە خواردن بخوات؛ چونکە بەرەکەت وپیرۆزی دادەبەزێتە نێو ناوەڕاستی خواردن، ولە بەرەکەتی خواردن ئەوەیە: - خواردنێکی کەم بەشێکی خەڵکانێکی زۆر بکات. - بەردەوامی خواردنەکە؛ ئەگەر هەندێک لە خواردنەکە نەخورا بێت ئەوا بە پاکی دەمێنێتەوە چونکە دەستی لێنەدراوە، بۆیە ئەوانەى لە پاشدا دێن دەتوانن بیخۆن وسوودی لێوەربگرن، بەڵام ئەگەر لە ناوەڕاستەوە خواردن دەستپێبکات؛ ئەگەر کەسێک لە پاشی بێت ناتوانێت بیخوات چونکە تێکەڵ بووە بەسەریەکدا ولەوەیە نەفسی حەزی لێنەکات، بۆیە خواردنەکە فڕێدەدرێت ئەگەرچیش زۆر بێت.
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە کۆتا نەخۆشیدا کە تێیدا کۆچی دواییکرد؛ پرسیاری دەکرد ودەیفەرموو: «من لە کوێ دەبم سبەینێ؟، من لە کوێ دەبم سبەینێ؟»، مەبەستی ئەو ڕۆژە بوو کە لە لای عائیشە دەمێنێتەوە، بۆیە خێزانەکانى ڕوخسەتیان پێیدا لە هەر شوێنێک بێت کە خۆی دەیەوێت، لە ماڵی عائیشە مایەوە؛ هەتاوەکو لە لای ئەو کۆچی دواییکرد، عائیشە دەڵێت: لەو ڕۆژەدا کۆچی دواییکرد کە لای من مایەوە لە ماڵەکەمدا، وخواى گەورە ڕۆحی کێشا وسەری لە نێوان سینگ وگەردنم بوو، وئاوی دەمی تێکەڵ بە ئاوی دەمی من بوو، پاشان ووتی: عبد الرحمان کوڕی ئەبی بەکر هاتە ژوورەوە وسیواکی پێبوو وبەکاریدەهێنا، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سەیری (عبد الرحمان)ی کرد، پێیم ووت: ئەو سیواکەم پێبدە ئەی عبد الرحمان، ئەویش پێمی دا، کۆتاییەکەیم بڕی وجاویم -بە دەمم-، پاشان دام بە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەویش سیواکی پێیکرد، لەکاتێکدا پاڵی دابووەوە لەسەر سینگم».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریعائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی کۆتا ڕۆژەکانى ژیانی پێغەمبەری خودا دەکات -صلى اللە علیە وسلم-، لە کۆتا نەخۆشیدا کە تێیدا کۆچی دواییکرد؛ پرسیاری دەکرد ودەیفەرموو: (من لە کوێ دەبم سبەینێ؟ من لە کوێ دەبم سبەینێ؟): مەبەست لەم پرسیارکردنە داواکردن بوو بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لە خێزانەکانى بۆئەوەى لە لای عائیشە بمێنێتەوە، بۆیە تێگەیشتن وڕوخسەتیان پێیدا، بۆیە لە لای ئەو مایەوە هەتاوەکو کۆچی دواییکرد، وعائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوە دەکات؛ ئەو کاتەى کۆچی دواییکرد لە ماڵی ئەو بوو، وخواى گەورە کاتێک ڕۆحی کێشا سەری لە نێوان سینگ وگەردنی عائیشە بوو، وئاوی دەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تێکەڵ بە ئاوی دەمی بوو بەهۆی سیواک کردنەوە، عبد الرحمان کوڕی ئەبی بەکر -ڕەزاى خوایان لێبێت- برای عائیشە هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کاتێک لە سەرەمەرگدا بوو وعبد الرحمان سیواکێکی تەڕی پێبوو، کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سیواکەکەى عبد الرحمانى بینی؛ تەماشای دەکرد وەکو ئەوە وابێت ئەویش حەز بە سیواک کردن بکات، بۆیە عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- تێگەیشت وسیواکی براکەى هێنا، وکۆتاییەکەی بڕی بۆئەوەی کۆتاییەکی نوێی لێ دروست بکات وجاوی بە دەمی ونەرمی کرد، پاشان دای بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەویش سیواکی پێیکرد، وبەردەوام عائیشە حەسوودی پێدەبرا چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کاتێک کۆچی دواییکرد سەری لەسەر سینگی ئەو بوو.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر یەکێکتان خزمەتکارەکەى خواردنەکەى بۆی هێنا، ئەگەر داواى لێنەکرد بۆئەوەی (خزمەتکارەکەى) لەگەڵیدا دابنیشێت، ئەوا با پاروویەک یان دووانی پێبدات، چونکە (خواردنەکە) ئەو ئامادەى کردبوو».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریشیکردنەوەى فەرموودەکە: خزمەتکار یان بەندە ئەگەر خواردنێکی ئامادەکرد بۆ گەورەکەى، لە چاکەکاری وجوانی مامەڵە وجوامێری ئەوەیە گەورەکە بەشی خزمەتکارەکەى بدات لەم خواردنەوە وبێبەشی نەکات لەکاتێکدا ماندوو بووە لە ئامادەکردنی وهێناویەتی، بۆیە لە جوامێری وڕێزگرتن وجوانی مامەڵە کردن نییە ئەگەر خزمەتکار هیچ شتێک لەم خواردنە نەخوات، بەڵکو بەشی دەدات بۆئەوەى ڕازی بێت ودڵی نەشکێت وهەست بکات بەوەى ڕێزی لێگیراوە بەهۆی ئەم کردەوەیەوە.
لە عبد الله کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئافرەتێک سزا درا بەهۆی پشیلەیەکەوە؛ بەستیەوە هەتاوەکو مرد، فڕێدرایە نێو دۆزەخەوە، نە خواردن ونە خواردنەوەى پێیدا کاتێک بەستیەوە، ونە وازى لێی هێنا بۆئەوەى لە مێرووەکانى سەر زەوی بخوات».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەم فەرموودەیەدا باسی ئەوە دەکات کە ئافرەتێک چووە نێو دۆزەخەوە -پەنا بە خواى گەورە-، وهۆکارەکەش ئەوە بوو کە پشیلەیەکی بەستەوە -بەندی کرد- هەتاوەکو مرد، نە خواردن ونە خواردنەوەى پێیدا کاتێک بەستیەوە، ونە وازى لێی هێنا بۆئەوەى ڕزقێکی بۆ خۆی دەستبکەوێت ولە مێرووەکانى سەر زەوی بخوات. ئەگەر ئەمە هەڕەشە وسزا بێت لەسەر کەسێک بەم شێوەیە مامەڵە بکات لەگەڵ ئاژەڵەکان کە هیچ لێپرسینەوە وئەرکێکی شەرعییان لەسەر نییە ولە ڕۆژی قیامەتدا دەبنە خۆڵ، ئەی چی سەبارەت بە کەسێک ئەگەر ئازاری مرۆڤی بێ تاوان بدات، یان ئازاری مسوڵمانان بدات، یان ئازاری کەسە نزیکەکانی بدات لەوانەى بەرپرسیارە لەسەریان لە: خێزان، ومنداڵ، وخزمەتکار وجگە لەمانە ؟!!
لە عەمرو کوڕی شوعەیب، لە باوکیەوە، لە باپیریەوە، کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «سەرکێشترین وملهوڕترینی خەڵکی لای خواى گەورە -عز وجل- کەسێکە (یەکێکی تر) بکوژێت لە حەرەمی پیرۆزی خواى گەورە (لە حەرەمی مەککەدا)، یان یەکێکی تری بکوژێت جگە لە بکوژە (ڕاستەقینەکە)، یان کەسێک بکوژێت بەهۆی دوژمنایەتی نەفامیەوە (جاهیلیەوە)».
ئیبنو حیبان گێڕاویەتیەوە - بوخاری گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەشیکردنەوەى فەرموودەکە: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە سەرکێشترین وملهوڕترینی خەڵکی لای خواى گەورە -عز وجل- سێ کۆمەڵن لە خەڵکی: 1- کەسێکە (یەکێکی تر) بکوژێت کە خوێن پارێزراوە وحەرامە هێرشکردنە سەری لە حەرەمی پیرۆزی خواى گەورە؛ مەبەست لە مەککەیە، چونکە کوشتنی نەفسێک کە خواى گەورە حەرامی کردووە بکوژرێت لە گەورەترینی تاوانەکانە لە پاش هاوەڵ بڕیاڕدان بۆ خواى گەورە، وتاوانێکی گەورەترە ئەگەر لە حەرەمی پیرۆزی خودا لە مەککە ئەم تاوانە بکرێت؛ خواى گەورە دەفەرموێت: {وَمَن يُرِدْ فِيهِ بِإِلْحَادٍۭ بِظُلْمٍ نُّذِقْهُ مِنْ عَذَابٍ أَلِيمٍ} [الحج: 25] واتە: {وھەرکەسێک بیەوێت لەوێ (لە مزگەوتی حەرام) مەیلی لە ھەق لادان وزوڵم وستەم بکات پێی دەچێژین سزای ئازاردەر}، وهەروەها پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (إن دماءكم، وأعراضكم، وأموالكم عليكم حرام، كحرمة شهركم هذا، في بلدكم هذا) [رواه مسلم] واتە: (خوێنتان، وشەرەفتان -کەسایەتی وناوبانگتان-، وماڵ وسامانتان؛حەرامن لەسەر یەکتر، وەکو حەرامبوونی ئەم مانگەتان، لە ئەم شارەتاندا). 2- کەسێک یەکێکی تری بکوژێت جگە لە بکوژە ڕاستەقینەکە، چونکە خواى گەورە دەفەرموێت: {ولا تَزِرُ وَازِرَةٌ وِزْرَ أخرى} [الأنعام: 164] واتە: {و ھەرکەسێک ھەر گوناھـ وخراپەیەک بکات تەنھا لەسەر خۆیەتی وھیچ کەسێکی گوناھکار گوناھی تاوانبارێکی تر ھەڵناگرێت}، ئەمیش بەوە دەبێت کەسێکی تر بکوژێت جگە لە بکوژی ڕاستەقینە، یان کەسێکی تر لەگەڵیدا بکوژێت، لە شەریعەتدا تۆڵەسەندەوە (القصاص) فەرمانڕەوا (حاکمی شەرعی) جێبەجێی دەکات ونابێت تاکەکان سنوورە شەرعییەکان (حەددەکان) جێبەجێ بکەن. 3- کەسێک یەکێکی تر بکوژێت بەهۆی دوژمنایەتی نەفامیەوە (جاهیلیەوە) کە ئاینی ئیسلام هاتووە ئەو جۆرە نەفامی وجاهیلیەى لەناوبردووە وپوچەڵی کردووەتەوە. بۆیە زیادەڕەوی کردن لە کوشتن بەهۆی ئەم سێ حاڵەتەوە نەریتێکی نەفامی وجاهیلی بوو لە پێش ئیسلامدا؛ خواى گەورە نەهی لێکرد وحەرامیانی کرد، بەڵام زانایان دەڵێن ئەم حاڵەتانە ناگرێتەوە: ئەگەر کەسێک یەکێکی تر بکوژێت بەهۆی بەرگری کردنی لە نەفسی خۆی؛ ئەگەر بە کوشتن نەبێت ڕزگاری نابێت، یان کەسێک تاوانێک بکات لە حەرەمی پیرۆزی مەککەدا کە کوشتنی حەڵاڵ دەکات بۆیە لێرەدا کوشتنی حەڵاڵ دەبێت وەکو تۆڵەسەندنەوە (القصاص) بە کوشتنی کەسێک یەکێکی تری بەئەنقەست کوشتبێت، بۆئەوەى حەرەمی پیرۆزی مەککە نەبێتە شوێنێک تاوانبارانی تێدا پارێزراو بێت.