Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way






























Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
ئیبن عومەر -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەستا پاش ئەوەی ماعزی كوڕی مالكی ئەسلمەمی ڕەجم كرد -ڕەزای خوای لێبێت- لەسەر زینا كردن، وتاری دا وفەرمووی: دوور بكەونەوە لەو گوناهە پیس وبێزراو وقێزەونانەی كە خوای گەورە نەهی لێ کردون، وهەركەسێك تووشی شتێكیان بوو؛ ئەوا دوو شتی لەسەر واجبە: یەكەم: خۆی دابپۆشێت چونكە خوای گەورە دایپۆشیووە وتاوانەكەی بۆ كەس باس نەكات. دووەم: دەستبەجێ تەوبە بكات وبگەڕێتەوە بۆ لای الله وپێداگیر نەبێت لەسەر كردنی تاوانەكە، ئەوەی تاوانەكەی بۆمان دەربخات ئەوا حوكمی خوای گەورەی بەسەردا جێبەجێ دەكەین كە لە قورئاندا هاتووە سەبارەت بەو تاوانە.
پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم لە مزگەوتەكەیدا ئیعتیكافی دەكرد لە نێو خێمەیەكدا؛ بۆ نزیکبوونەوە لە الله، و بیستی كە هاوەڵانی بە دەنگێکی زۆر بەرز قورئان دەخوێننەوە و بەهۆی ئەمەوە ئازاری یەكتر دەدەن. پەردەکەی خێمەكەی لادا، و سەرزەنشتی ئەوانەی کرد کە ئەو کارە دەكەن، و فەرمووی: هەمووتان بە خوێندنەوەی قورئان؛ لە پەروەردگارتان دەپاڕێنەوە، بۆیە ئازاری یەكتر مەدەن، و با هیچ کەسێک دەنگی بەسەر ئەوی تردا بەرز نەکاتەوە لەكاتی خوێندنەوەی قورئاندا یان لە نوێژدا.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنیمان دەكات بۆ پۆشینی ئەو جلانەی ڕەنگیان سپیە، هەروەها مردووەكانمان لەنێویدا كفن بكەین؛ چونكە لە چاكترین وخێرترین جل وپۆشاكە.
پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- لە گەشتێکدا بوو بۆ جەنگێك و هاوەڵانی لەگەڵدا بوو لە موهاجیر و ئەنساڕەكان -ڕەزای خوایان لێبێت-، پیاوێک لە موهاجیرەکان بە دەستی خۆی لە پشتی پیاوێکی دا لە ئەنساڕەكان. ئەنساڕیەکە ووتی: بە هانامەوە بێن ئەی ئەنساڕەکان! و موهاجیرەکە ووتی: بە هانامەوە بێن ئەی موهاجیرەکان! پێغەمبەریش -صلى الله عليه وسلم- گوێی لێیان بوو، فەرمووی: ئەوە چییە؟ ووتیان: پیاوێک لە موهاجیرەکان بە دەستی خۆی لە پشتی پیاوێکی دا لە ئەنساڕەكان، ئەنساڕیەکە ووتی: بە هانامەوە بێن ئەی ئەنساڕەکان، و موهاجیرەکە ووتی: بە هانامەوە بێن ئەی موهاجیرەکان. پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- فەرمووی: واز بێنن لەم خووە نەفامی و جاهیلیە، چونکە بێزراو و ناشیرین و ئازاردەرە، ئەویش ئەوە بوو ئەگەر پیاوێك دوژمنەکەی زاڵ بووایە بەسەریدا؛ بانگی هۆزەكەی دەکرد و ئەوانیش دەستبەجێ دەهاتن بۆ سەرخستنی، ئینجا ئەگەر ستەمکار بووایە یان ستەملێکراو؛ ئەمیش بەهۆی نەفامی و دەمارگیریانەوە. جابر دەڵێت: كاتێك پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- هات بۆ مەدینە ئەنساڕەكان زۆرتر بوون لە موهاجیرەكان، پاشان ژمارەی موهاجیرەكان زیادی كرد. سەرۆکی دووڕووەکان؛ عبد الله ی کوڕی ئوبەی کوڕی سەلول، ووتی: ئایا کار گەیشتووەتە ئەم ڕادەیە؟! سوێند بە خودا ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ مەدینە، ئەوا بەهێزەکان (مەبەستی خۆی و ئەوانەیە كە لەگەڵیدا بوون) لاوازەکان لە مەدینە دەردەكەن (مەبەستی پێغەمبەرە -صلى الله عليه وسلم- و ئەوانەی لەگەڵیدا بوون). عومەری کوڕی خەتاب -ڕەزای خوای لێبێت- ووتی: ڕێگەم بدە ئەی پێغەمبەری خودا؛ بدەم لە گەردنی ئەم دووڕووە، پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- فەرمووی: وازی لێبێنە، با خەڵکی نەڵێن موحەممەد شوێنکەوتووانی خۆی دەکوژێت؛ تەنانەت ئەگەر لە ڕواڵەتیشدا بێت چونكە خەڵكی لە ڕواڵەتدا وا تێدەگەن.
عبداللەی كوڕی مەسعود -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر حەسیرێكی بچووك خەوتبوو كە لە ڕووەكێك چنرا بوو، پاشان هەستا لە خەو وشوێنەواری حەسیرەكە بە پێستەكانی لاتەنیشتیەوە دیاربوو، ووتمان: ئەی پێغەمبەری خودا، دەتوانین دۆشەكێكی نەرمت بۆ دروست بكەین باشترە لەوەی لەسەر ئەم حەسیرە زبرە بخەویت، بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: هیچ خۆشەویست وتەبا نیم لەگەڵ دونیا هەتاوەكو هیوام پێی هەبێت، نمونەی من ومانەوە لە دونیا وەكو نمونەی سوارێكە لە ژێر سێبەری دارێك دەحەوێتەوە پاشان هەڵدەستێت وبەجێی دەهێڵێت.
دایكی ئیمانداران عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- دەیگێڕێتەوە بۆمان كە خانەوادەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دوو ژەم خواردنیان لە یەك ڕۆژدا نەخواردووە؛ ئەگەر بیشیان خواردایە ئەوا ژەمێكیان بریتی بوو لە خورما.
دایکی باوەڕداران عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- دەیگێڕێتەوە کە خانەوادەی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- لەوەتەی هاتوونەتە مەدینە؛ سێ ڕۆژ لەسەریەک تێر خۆراكێكیان نەخواردووە كە لە گەنم دروستكرابێت، هەتاوەکو پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- وەفاتی کرد.
دایکی باوەڕداران عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- هەواڵیداوە کە ئەو جێگایەی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- لەسەری دەخەوت، لە پێستی خۆشەكراو دروست کرابوو، و پڕ بوو لە ڕیشاڵی دارخورما، هەروەها سەرینەکەیشی کە پشتی پێوە دەنا؛ لە هەمان شت دروستكرا بوو.
پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- وەفاتی کرد، و لە پاش خۆی نە درهەمێکی زیو و نە دینارێکی زێڕی بەجێهێشت، نە کۆیلەیەک و نە كەنیزەیەك، و نە مەڕێك و نە وشترێك و نە هیچ شتێک لە پارە و سامانی؛ بەجێهێشت، جگە لە ماینە سپییەکەی کە سواری دەبوو، و چەکەکەی کە هەڵیدەگرت، و زەوییەک کە لە کاتی تەندروست باشیدا ڕایگرتبوو بۆ ڕێبواران.