Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way






























Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- باسی ئەم فەرموودە قودسیە دەکات، ئەگەر کەسێک تاقیبکرێتەوە بە مردنی کەسێکی نزیکی جا چ منداڵ، یان برا، یان مام، یان باوک، یان دایک، یان هاوڕێ بێت وپاشان ئەم کەسە ئارام بگرێت وداوای پاداشت بکات لە خوای گەورە ئەوا خوای گەورە بەهەشت وەکو پاداشت دەبەخشێتە ئەم کەسە.
پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- لەم فەرموودەدا نەهی دەکات لە نزا کردن لە سەر نەفس ومنداڵ وماڵ (پارە)، چونکە نزا کردن کردەوەیەکی مەزنە، لەوەیە خوای گەورە وەڵامی بداتەوە، ئەگەر ئەو نزایە لەو کاتە بێت کە نزاکانی تێدا وەڵامدەدرێتەوە؛ بۆیە ئەمەیش دەبێتە هۆی زیان بۆ سەر نەفس ومنداڵ وماڵی نزاکارەکە.
پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- هەواڵی ئەوە دەدات کە نزای بەندە وەڵامدەدرێتەوە ئەگەر نزا نەکات بە ئەنجامدانی تاوانێک یان پچڕینی پەیوەندی خزمایەتی، وئەگەر پەلەیش نەکات لە وەڵامدانەوەی نزاکانی، ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا؛ ئەو پەلەکردنە چییە کە ڕێگرە لە وەڵامدانەوەی نزاکان، فەرمووی: دەڵێت: نزام کرد ونزام کرد، وزۆر نزاکانم دووبارە کردەوە، بەڵام وەڵامم نەدرایەوە، بۆیە لەمەدا پەلە دەکات و وازدەهێنێت لە نزا کردن.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە پەروەردگار -سبحانه وتعالی- نزیكترینە لە بەندەوە لە سێ یەکی كۆتایی شەو؛ بۆیە ئەی بەندەی ئیماندار ئەگەر ڕێنموێنی كرایت وتوانیت لە ڕیزی كەسە خواپەرستە نوێژخوێنە تەوبەكارە یادكارەكان بە لەم كاتەدا، چونكە ئەمە بابەتێكە پێویستە بەندە بەهەلی بزانێت وتیایدا كۆشش بكات بۆ پەرستنی الله.
پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- باسی خۆشەویستی جیهاد وکۆچکردنی بۆی کرد لە پێناو خواى گەورە، وئەم پیاوە دایک وباوکی لە پاش خۆش جێهێشتبوو کە بە دوایدا دەگریان، (یبکیان) [رواه أبي داود]، واتە: (دەگریان) لە ترسی ئەوەى شەهید بکرێت، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- پرسیاری لێی کرد: ئایا هیچ کام لە دایک وباوکت زیندوون؟، ووتی: بەڵێ، بەڵکو هەردووکیان (زیندوون)، فەرمووی: «وداوای پاداشت لە خوای گەورە دەکەیت؟»، ووتی: بەڵێ، فەرمووی: «بگەڕێوە بۆ لای دایک وباوکت باوکت وهاوەڵی چاک بە بۆیان (چاکەکار بە بەرامبەریان)»، ولە ریوایەتێکی تردا فەرمووی: (ارجع عليهما فأضحكهما كما أبكيتهم) [رواه أبو داود]، واته: (بگەڕێوە بۆ لایان با پێبکەنن هەروەکو چۆن گریان بە هۆی تۆوە). پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- داواى لێکرد کە بگەڕێتەوە بۆ جێبەجێکردنی مافێک کە واجبترە، ئەویش چاک هاوەڵ بوونە لەگەڵ دایک وباوک، وئەمە لە جیهادی نەفسە چونکە خزمەتکردن ڕازی کردن وگوێڕایەڵی کردنی ئەوانی تێدایە لە چاکەدا، هەروەکو لە ریوایەتەکەى (مسلم)دا هاتووە: (ففیهما فجاهد)، واته: (جیهاد وتێکۆشان بکە ئەویش بە خزمەتکردنی ئەوان). لە فەرموودەیەکی تردا هاتووە کە چاکەکاری بەرامبەر دایک وباوک باشترە لە جیهاد کردن لە پێناو خواى گەورە، (جاء رجل إلى رسول الله -صلى الله عليه وسلم- فسأله عن أفضل الأعمال فقال: "الصلاة" قال: ثم مه: قال: "الجهاد" قال: فإن لي والدين، فقال: "برك بوالديك خير)[أخرجه ابن حبان]، واته: (پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری باشترین کردەوەکانى کرد، ئەویش فەرمووی: -نوێژکردن-، پیاوەکە ووتی: پاش ئەوە چی؟ فەرمووی: -جیهاد کردن-، پیاوەکە ووتی: دایک وباوکم ماون، فەرمووی: چاکەکاری بەرامبەر دایک وباوکت خێر وچاکەیە)، ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لە سەر ئەوەى چاکەکاری بەرامبەر دایک وباوک باشترە لە جیهاد کردن، جگە لە جیهادی فەرزی عەین نەبێت، لێرەدا پێش دەخرێت چونکە واجبە لە سەر هەموو کەسێک کە ئەم جیهادە ئەنجامبدات ئەگەر داوای لێکرا.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چەند شێوەیەك لە مەسرەف کردنی ڕوونكردەوە، وڕیزبەندیانی كرد بەپێی واجبترینیان لەسەر مرۆڤ ئەگەر كەڵەكە بوون ونەزانرا باشتر وایە لە كامیان خەرج بكرێت، سەرەتا لە گرنگترینەوە دەستیپێكرد: فەرمووی ئەو پارەیەی زۆرترین پاداشتی لەسەرە ؛ ئەوەیانە كە مسوڵمان خەرجی دەكات بۆ ئەوانەی واجبە خەرجیان لەسەر بكات وەكو خێزان ومنداڵ، پاشان خەرجیكردن لەسەر ئەو ئاژەڵ وكەرەستانەی ئامادە دەكرێت بۆ جیهاد كردن لە پێناو خوای گەورە، پاشان خەرجیكردن بۆ ئەو هاوڕێیانەی كە لە حاڵەتی خۆئامادەكردنن بۆ جیهاد كردن لە پێناو خوای گەورە.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە خەو بینینی خۆش وئاسوودە بەخش لە خوداوەیە، وڕێنموێنی كردووە بۆ حەمد وستایشكردنی الله لەسەر بینینی، وباسی بكات بۆ ئەوانەی خۆشی دەوێت، وئەگەر لە خەوندا شتێكی بینی كە پێی ناخۆشە یان پێی دڵتەنگ دەبێت ئەوا ئەمە لە شەیتانەوەیە؛ با پەنا بە خوای گەورە بگرێت لە شەڕ وخراپەی ئەو خەونە، وبۆ كەسی باس نەكات؛ ئەگەر بەم شێوەیە ڕەفتار بكات ئەوا زیانی پێناگەیەنێت، ئەوەی باسكرا خوای گەورە كردوویەتی بە هۆكار بۆ سەلامەتبوون لەو ناخۆشی وزیانانەی كە لەوەیە بەهۆی ئەو خەونەوە تووشی بێت.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حاڵ وکاروباری ئیمانداری بەلاوە سەیرە ؛ ئەمیش لەڕوانگەی بە باش وبە چاكدانان، بەهۆی ئەوەی هەموو حاڵەتەكانی هەر خێرە بۆی، ئەمیش تەنها بۆ ئیماندارە، ئەگەر تووشی خۆشگوزەرانی بێت؛ سوپاسی خودا دەکات وئەم سوپاسگوزاریە دەبێتە هۆی بەدەستهێنانی پاداشت، وئەگەر تووشی زیان بێت ؛ بەهیوای پاداشتی الله یە، ئەمیش هەر هۆكارە بۆ بەدەستهێنانی پاداشت بەهۆی ئارامگرتنەوە، بۆیە ئەو پاداشت بەدەست دەهێنێت لەهەموو حاڵەتێكدا.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بپژمیایە: یەكەم: دەستی یان جلەكانی لەسەر دەمی دادەنا ؛ بۆئەوەی لە دەمی یان لە لوتیەوە شتێك دەرنەچێت كە ئازاری كەسی دانیشتوو بدات. دووەم: دەنگی نزم دەكردەوە وبەرزی نەدەكردەوە.