





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە عبدالرحمانی كوڕی ئەبی لەیلاوە دەڵێت: ئەوان لەلای حوزەیفە بوون، حوزەیفە داوای ئاوی كرد ومەجوسیەك ئاوی بۆ هێنا، كاتێك (حوزەیفە) پەرداخەكەی گرت ودەستبەجێ فڕەی دا ووتی: ئەگەر جارێك یان دووجاری تر نەهیم لە ئەمە نەکردایە !! -دەیویست بڵێت: ئەمەم ئەنجام نەدەدا-، وگوێم لە پێغەمبەری خودا بووە -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو: «ئاوریشم ودیباج مەپۆشن، ولە پەرداخ ودەوری زێڕ وزیودا مەخۆن ومەخۆنەوە، ئەوانە بۆ ئەوانە لە دونیادا، ولە دواڕۆژیشدا بۆ ئێمەیە».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە پیاوان ئاوریشم بپۆشن بە هەموو جۆرەكانیەوە. هەروەها نەهی كردووە پیاوان وئافرەتان لە پەرداخ ودەوری ئاڵتون وزیو بخۆن وبخۆنەوە. فەرمووی ئەوانە بەتایبەتی بۆ ئیماندارانن لە قیامەتدا؛ چونكە ئەوان خۆیان بەدوور گرت لێی لە دونیادا وەكو گوێڕایەڵیەك بۆ خوای گەورە، و كافرەكان بێبەش دەكرێن لە قیامەتدا؛ چونكە چێژیان لە خۆشیە حەرامەكان وەرگرت لە دونیادا، وسەرپێچی فەرمانی خوای گەورەیان كرد.
لە عومەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی ئاوریشم (حەریر) بپۆشێت لە دونیادا ئەوا لە قیامەتدا نایپۆشێت».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوەمان بۆ ڕووندەكاتەوە هەركەسێك لە پیاوان ئاوریشم بپۆشێت لە دونیادا ئەوا لە قیامەتدا نایپۆشێت وەك سزایەك بۆی ؛ ئەگەر تەوبەی لێنەكات.
لە ئەبی سەعیدی خودرییەوە دەڵێت: «موعاویە چووە لای کۆڕ وکۆمەڵێک لە مزگەوتێک، ووتی: ئایا چی وای لە ئێوە کردووە کۆببنەوە؟ ئەوانیش ووتیان: دانیشتووین بۆئەوەی یادی خوای گەورە بكەین، ئەویش (موعاویە) ووتی: بڵێن سوێند بە خودا تەنها ئەمە هۆکاری دانیشتنی ئێمەیە؟ ووتیان: والله تەنها ئەمە هۆکاری دانیشتنی ئێمەیە، (موعاویە) ووتی: من ئێوەم سوێند نەدا بۆ ڕەواندنەوەی تۆمەتێک لەسەرتان، هیچ کەسێک نییە وەکو من فەرموودەی کەم گێڕا بێتەوە لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەرەڕای نزیکیم لێیەوە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەرچوو بۆ لای هەندێک لە هاوەڵانی کە دانیشتبوون، فەرمووی: «چی شتێک هۆکاری دانیشتنی ئێوەیە؟». ووتیان: دانیشتووین زیکر ویادی خوای گەورە دەكەین وسوپاس وحەمدی دەکەین لەسەر ئەوەی کە هیدایەتی ئێمەی داوە بۆ ئاینی ئیسلام، ونیعمەتی پێمان بەخشیووە، فەرمووی: «بڵێن سوێند بە خودا تەنها ئەمە هۆکاری دانیشتنی ئێمەیە؟»، ووتیان: والله تەنها ئەمە هۆکاری دانیشتنی ئێمەیە، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «من ئێوەم سوێند نەدا بۆ ڕەواندنەوەی تۆمەتێک لەسەرتان، بەڵام جبریل پێمی ڕاگەیاند کە خودای گەورە شانازی بە ئێوەوە دەکات لە لای فریشتەکان».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەموعاویە -ڕەزای خوای لێبێت- چووە لای کۆڕێک لەنێو مزگەوت، پرسیاری لێیان كرد بەهۆی چی بەم شێوەیە دانیشتوون، ووتیان: دانیشتووین زیکر ویادی خوای گەورە دەكەین، موعاویە -ڕەزای خوای لێبێت- داوای لێیان كرد كە سوێند بخۆن لەسەر ئەوەی تەنها بۆ یادی خوای گەورە دانیشتوون وكۆبوونەتەوە، ئەوانیش سوێندیان خوارد، پاشان پێیانی ووت: من داوای سوێند خواردنم لێتان نەكرد بۆ ڕەواندنەوەی تۆمەتێک لە سەرتان، دواتر نزیكی پەیوەندی خزمایەتی خۆی لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- باس کرد بۆیان، وهیچ كەسێك هێندەی ئەو لێی نزیك نەبووە ؛ چونكە ئوم حەبیبەی خوشكی خێزانی پێغەمبەر بوو -صلى اللە علیە وسلم-، هەروەها ئەو لە نووسەرانی وەحی بوو، لەگەڵ ئەمەیشدا ژمارەیەكی كەم لە فەرموودەی گێڕاوەتەوە، دووا جار فەرمووی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕۆژێكیان لە ماڵەكەی دەرچوو، وبینی ئەوان لە نێو مزگەوت دانیشتوون ویادی خوای گەورە وسوپاسی دەكەن لەسەر هیدایەتدانیان بۆ ئیسلام، وئەو نیعمەتانەی پێیانی بەخشیووە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- داوای لێیان كرد كە سوێند بخۆن وەكو داواكردنی موعاویە لە هاوەڵان -ڕەزای خوای لێبێت-، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆكاری پرسیار كردنەكە وداواكردنی سوێند خواردنی ڕوونكردەوە؛ ئەویش ئەوەیە: جبریل -علیه السلام- هات بۆ لای پێی ووت خوای گەورە -عز وجل- لەلای فریشتەكان شانازیان پێوە دەكات وستایشیان دەكات، وفەزڵیان باسدەكات وكردەوە چاكەكانیان پیشان دەدات.
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە عومەری کوڕی خەتاب -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «ئەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ئایا یەکێک لە ئێمە بخەوێت بە لەشگرانیەوە؟ فەرمووی: بەڵێ، ئەگەر یەکێکتان دەستنوێژی گرت ئەوا با بخەوێت».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریعومەری کوڕی خەتاب -ڕەزای خوای لێبێت- پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد: ئەگەر کەسێک لە سەرەتای شەو تووشی لەشگرانی بوو، بەهۆی چوون بۆ لای خێزانەکەی ئەگەرچیش مەنی دەرنەچووبێت یان تووشی لەشگرانی بوو، ئایا دەبێت بە لەشگرانیەوە بخەوێت؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕووخسەتی پێیان دا بە خەوتن بە لەشگرانیەوە؛ بەڵام بە مەرجێک کە دەستنوێژ بگرێت بۆ ئەوەی لەم دەستنوێژشکانە گەورە(الحدث الأكبر)ە کەم بکاتەوە بە دەستنوێژگرتن ولە پاش ئەمەوە ئاساییە کە بخەوێت بە لەشگرانیەوە.
لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەر بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو: «ئەگەر پیاو بچێتە ماڵەوە، وناوی خودا بهێنێت لە کاتی چوونە ژوورەوەی ولەکاتی خواردنی، ئەوا شەیتان دەڵێت (بە هاوڕێکانی): ئیمڕۆ هیچ شوێنێکی خەوتن وهیچ خواردنێکتان بۆ نییە، وئەگەر بچێتە ژوورەوە وناوی خودا نەهێنێت، شەیتان (پێیان) دەڵێت: شوێنی خەوتن وخواردنتان بۆ هەیە».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیكردووە بە یادكردنی خوای گەورە لەكاتی ویستی چوونە نێو ماڵ، وپێش خواردن، ئەگەر یادی خوای گەورە بكات بە ووتنی: (بسم الله) ؛ لەكاتی چوونە نێو ماڵ و لەكاتی دەستپێكردنی خواردن، شەیتان بە هاوڕێكانی دەڵێت: ئیمڕۆ هیچ شوێنێکی خەوتن وهیچ خواردنێکتان بۆ نییە لەم ماڵەدا، چونكە خاوەنەكەی خۆی پاراستووە لە شەیتان بە یادی خوای گەورە -سبحانه وتعالی-. بەڵام ئەگەر پیاو یادی خوای گەورە نەكات لەكاتی چوونە نێو ماڵ و لەكاتی خواردن، شەیتان بە هاوڕێكانی دەڵێت: شوێنی خەوتن وخواردنتان بۆ هەیە لەم ماڵەدا.
ئەبو بەکری سدیق -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «ڕێز بگرن وگرنگی بدەن بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەویش بە ڕێزگرتن وگرنگیدان بە ئەهلی بەیت [بنەماڵە وخێزانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-]».
بوخاری گێڕاویەتیەوەلەم وتەی ئەبو بەکری سدیق -ڕەزای خوای لێبێت- بەڵگەیە لە سەر ئەوەی کە هاوەڵان مافی ئەهلی بەیتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- یان زانیوە وگرنگییان پێیان داوە وڕێزیان لێیان گرتووە، بۆیە ئەوەی لە ئەهلی بەیت بێت ولە سەر ڕێبازی ڕاست بێت کە شوێنکەوتەی سونەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بێت؛ ئەوا دوو مافی هەیە: مافی ئیسلام ومافی نزیک بوونی لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ولەم وتەیەیشدا دەردەکەوێت کە ئەبو بەکر وهەموو هاوەڵانیش ئەهلی بەیتیان خۆش دەویست وئامۆژگاری خەڵکیان دەکرد کە چاک بن بەرامبەریان.
لە عیمرانی کوڕی حوصەینەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «شەرم کردن هیچ شتێک ناهێنێت جگە لە خێر نەبێت». ولە ریوایەتێکدا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «شەرم کردن خێرە هەمووی». یان فەرمووی: «شەرم کردن هەمووی خێرە».
موسلیم گێڕاویەتیەوە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریشەرم کردن سیفەتێکە کە وا لە مرۆڤ دەکات ئەو کردەوانە ئەنجامبدات کە جوانی دەکات ودەیڕازێنێتەوە، و واز لەو شتانە بهێنێت کە ناشیرین وپیسی دەکات، بۆیە شەرم کردن تەنها خێر دەهێنێتە سەر ڕێگا، وهۆکاری فەرموودەکە ئەوەیە: کە پیاوێک ئامۆژگاری براکەی دەکرد سەبارەت بە شەرم کردن، نەهی لێی دەکرد لە شەرم کردنی، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم وتەیەی فەرموو.
لە ئەبی موساوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نمونەی هاوڕێی باش وهاوڕێی خراپ وەك میسك فرۆش وخۆشکاری كورەی ئاسن وایە، میسك فرۆش: یان هەندێكت پێدەدات (وەكو دیاری)، یان لێی دەكڕیت، ویان بۆنێكی خۆشت بەسەردا دێت، وخۆشکاری كورەی ئاسن: یان جلەكانت دەسوتێنێت، ویان بۆنێكی ناخۆشت بەسەردا دێت».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نمونەی دوو جۆر لە خەڵكی باسكرد: جۆری یەكەم: هاوڕێی چاك ؛ كە ڕێنموێنی دەكات بۆ لای خوای گەورە وئەو شتانەی ڕەزامەندی پەروەردگاری تێدایە، ویارمەتیدەرە لە گوێڕایەڵیكردنی پەروەردگار، نمونەی ئەم كەسە وەكو فرۆشیاری میسك وایە، یان هەندێكت پێدەدات، یان ئەوەتا لێی دەكڕیت، یان بۆنی خۆشی بەسەرتا دێت. جۆری دووەم: هاوڕێی خراپ ؛ كە مرۆڤ دوور دەخاتەوە لە ڕێبازی الله، ویارمەتیدەرە لەسەر كردنی گوناهەكان، وكردەوەی خراپ وناشیرینی لێوە دەبینیت، وتووشی سەرزەنشتی دەبیت بەهۆی هاوڕێیەتی ودانیشتن لەگەڵی نمونەی ئەم كەسە وەكو ئەو ئاسنگەرە وایە كە فوو دەكات بە كورەدا ؛ یان ئەوەتا جلەكەت دەسوتێنێت بەهۆی پرژی ئاگرەكە، یان ئەوەتا بەهۆی نزیكبوونت لێی بۆنی پیس وناخۆش دێت بەسەرتدا.
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت-دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- زۆرجار دەیووت: «يَا مُقَلِّبَ القُلُوبِ ثَبِّتْ قَلْبِي عَلَى دِينِكَ»، واتە: «ئەی ئەو زاتەی کە دڵەکان هەڵدەگێڕیتەوە دڵم جێگیر بکە لە سەر ئاینەکەت»، منیش ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، باوەڕمان بە تۆ هێنا وبە ئەوەی تۆ هێناوتە، ئایا لەسەر ئێمە دەترسیت؟ فەرمووی: «بەڵێ، دڵەكان لە نێوان دوو پەنجەن لە پەنجەكانی الله ئەویش هەڵیاندەگێڕێتەوە بە ویستی خۆی».
(الترمذي وأحمد) ڕیوایەتیان كردووەزۆرترین نزای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بریتی بوو لە داواكردن لە خوای گەورە بۆئەوەی جێگیر ودامەزراوی بكات لەسەر ئاین وپەرستن، ودوور بكەوێتەوە لە لادان وگومڕایی، ئەنەس -ڕەزای خوای لێبێت- پێی سەیر بوو كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زۆر ئەم نزایە دەكات، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو كە دڵەكان لە نێوان دوو پەنجەن لە پەنجەكانی الله بەو شێوەیەی بیەوێت هەڵیان دەگێڕێتەوە، دڵ شوێنی ئیمان وكوفرە، ودڵ لە زمانی عەرەبیدا پێی دەووترێت: (قلب) كە لە زمانەوانیدا بەواتای (هەڵگێڕانەوە) دێت، چونكە زۆر هەڵدەگەڕێتەوە لە شتێكەوە بۆ شتێكی تر، ودڵی نەوەی ئادەم هەڵگێڕانەوەی زیاترە لە هەڵگێڕانەوەی ئاو لە ناو مەنجەڵدا كاتێك دەكوڵێت، بۆیە ئەوەی خودا بیەوێت ؛ دڵی دادەمەزرێنێت لەسەر هیدایەت وجێگیری دەكات لەسەر ئاین، وئەوەی بیەوێت دڵی دوور دەخاتەوە لە هیدایەت وبەرەو لادان وگومڕایی دەڕوات.