





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە سوهەیلەوە دەڵێت: ئەبو ساڵح فەرمانى پێمان دەکرد، ئەگەر یەکێکمان بیەوێت بخەوێت ئەوا با لەسەر لای ڕاستی پاڵبکەوێت، وپاشان بڵێت: «(اللهم ربَّ السماواتِ وربَّ الأرض وربَّ العرش العظيم، ربَّنا وربِّ كلِّ شيء، فالقَ الحَبِّ والنَّوى، ومُنْزِلَ التوراة والإنجيل والفُرقان، أعوذ بك من شرِّ كل شيء أنت آخذٌ بناصيتِه، اللهم أنت الأولُ فليس قبلك شيء، وأنت الآخرُ فليس بعدك شيء، وأنت الظاهرُ فليس فوقك شيء، وأنت الباطن فليس دونك شيء، اقضِ عنَّا الدِّينَ، وأغنِنا من الفقر)*»، ئەمەى دەگێڕایەوە لە ئەبو هوریرەوە ئەویش لە پێغەمبەرەوە -صلى الله عليه وسلم-. *(واتە: ئەی خودای پەروەردگاری ئاسمانەکان وپەروەردگاری عەرشی مەزن، پەروەردگاری ئێمە وپەروەردگاری هەموو شتێک، داقڵیشێنەری تۆ وناوکەکان، دابەزێنەری تەورات وئینجیل وقورئان، پەنا بە تۆ دەگرم لە زیانی هەرشتێک کە جڵەو ودەسەڵاتی بە دەستی تۆیە. خودایە، هەر تۆ یەکەمینیت هیچ شتێکت لە پێش تۆوە نییە وهەر تۆش کۆتایەمینی هیچ شتێک لە دوای تۆوە نییە، هەر تۆ بەرز ومەزنیت، هیچ شتێک لە سەرووی تۆوە نییە، هەر تۆ نزیکیت وهیچ شتێک لە تۆ زیاتر نزیک نییە لە بوونەوەرەکان -یان- هەر پەنهانیت تەنها تۆ ئاگاداری نهێنیەکانی خەڵکیت، هیچ شتێک لە تۆ شاراوە نییە، قەرزاریمان لەسەر هەڵگرە و لە دەست هەژاری ڕزگارمان بکە)
موسلیم گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- فەرمانى بە هاوەڵانی دەکرد، ئەگەر یەکێکیان بیەوێت بخەوێت با لای ڕاستی لەسەر جێگاکە دابنێت پاشان بڵێت: (اللهم ربَّ السماواتِ وربَّ الأرض وربَّ العرش العظيم:ئەی خودای پەروەردگاری ئاسمانەکان وپەروەردگاری عەرشی مەزن): واتا ئەی خودای پەروەردگار وخوڵقێنەر وخاوەنداری ئاسمانەکان زەوی، پەروەردگاری عەرشی مەزن، خوڵقێنەری هەموو بوونەوەرەکان وخاوەنداریان وبەڕێوبەری ژیانیان، پەروەردگاری هەموو شتێک. (فالقَ الحَبِّ والنَّوى: داقڵیشێنەری تۆ وناوکەکان): واتا ئەی ئەو زاتەى تۆو وناوکەکانت لەتکردووە ولە نێویانەوە بەرووبوومی جۆراوجۆر دەرچوون، لێرەدا ئەم دووانە باسکراوە چونکە فەزڵیان زۆرە وهەورەها بە زۆری لە خاکی عەرەبدا هەن. (ومُنْزِلَ التوراة والإنجيل والفُرقان: دابەزێنەری تەورات وئینجیل وقورئان): واتا ئەی ئەو زاتەی تەوراتت بۆ سەر موسا -صلى الله علیه وسلم- وئینجیل بۆ سەر عیسا -صلى الله علیه وسلم- وقورئانت بۆ سەر موحەمەد -صلى الله عليه وسلم- دابەزاند. (أعوذ بك من شرِّ كل شيء أنت آخذٌ بناصيتِه:پەنا بە تۆ دەگرم لە زیانی هەرشتێک کە جڵەو ودەسەڵاتی بە دەستی تۆیە): واتا داواى پاراستنم لە تۆ دەکەم لە شەڕ وزیانی هەموو بوونەوەرەکان؛ چونکە هەموویان لە ژێر دەسەڵات وهێز وبەڕێوەبردنی تۆدان. (اللهم أنت الأولُ فليس قبلك شيء، وأنت الآخرُ فليس بعدك شيء، وأنت الظاهرُ فليس فوقك شيء، وأنت الباطن فليس دونك شيء:خودایە، هەر تۆ یەکەمینیت هیچ شتێکت لە پێش تۆوە نییە وهەر تۆش کۆتایەمینی هیچ شتێک لە دوای تۆوە نییە، هەر تۆ بەرز ومەزنیت، هیچ شتێک لە سەرووی تۆوە نییە، هەر تۆ نزیکیت وهیچ شتێک لە تۆ زیاتر نزیک نییە لە بوونەوەرەکان -یان- هەر پەنهانیت تەنها تۆ ئاگاداری نهێنیەکانی خەڵکیت، هیچ شتێک لە تۆ شاراوە نییە): پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ئەم چوار ناوەى خواى گەورە بەشێوەیەکی زۆر جوان ڕوونکردووەتەوە: 1- الأول: بەڵگەیە لەسەر ئەوەى هەموو شتێک وکەسێک جگە لە خواى گەورە دروستکراون وبوونیان نەبووە ڕۆژێک لە ڕۆژان، ئەمیش وا لە بەندە دەکات کە هەست بە فەزڵی خواى گەورە بکات بەسەریەوە لە نیعمەتە ئاینی ودونیاییەکان؛ چونکە هۆکار وسەرەنجام هەمووی خودا بەخشیوویەتی. 2- الآخر: بەڵگەیە لەسەر ئەوەى لە کۆتاییدا تەنها خواى گەورە دەمێنیتەوە، ولە قیامەتدا جگە لە ئەو زاتە هەموو بوونەوەرەکان دەمرن -جگە لەوانەى خواى گەورە بیەوێت نەمرن-، وهەروەها لە ناوەکانى خودا (الصمد)ە ئەمیش واتا هەموو بوونەوەرەکان بۆ لای ئەو دەگەڕێنەوە ودەیپەرستن ولێی دەپارێنەوە ولێی دەترسن. 3- الظاهر: ئەمیش بەڵگەیە لەسەر مەزنی سیفەتەکانى خواى گەورە، وسیفەتی هەر کەسێک یان شتێک هیچ نییە ئەگەر بەروارد بکرێت بە سیفەتەکانى خودای مەزن، وهەروەها بەڵگەیە لەسەر ئەوەى خواى گەورە لە سەرەوەى هەموو بوونەوەرەکانە بە بەرزبوونەوەیەکی ڕاستەقینە. 4- الباطن: ماناى ئەوە دەگەیەنێت شتە شاراوەکان ونهێنی ویژدانەکان و هەموو شتە وردەکان لای خواى گەورە ئاشکرایە وکەس ناتوانێت لێی بشارێتەوە، هەروەها ئاماژەیە بۆ نزیکی خواى گەورە، وئەم دوو ناوە: (الظاهر والباطن) دژی یەکتر نین؛ چونکە هیچ شتێک وەکو خواى گەورە نییە لە وەسف وسیفەتەکانیدا، بۆیە ئەو بەرزە سەرەڕای نزیکبوونى، ونزیکە سەرەڕای بەرزبوونەوەى. (اقضِ عنَّا الدِّينَ، وأغنِنا من الفقر:قەرزاریمان لەسەر هەڵگرە و لە دەست هەژاری ڕزگارمان بکە): پاشان داواى لە خواى گەورە کرد کە قەرزاری لەسەر لابدات وهەژار وپێویست نەبێت.
لە ئوسامەی کوڕی زەیدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: کوڕی کچەکەى پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- بەرزکرایەوە لە کاتی مردنیدا، چاوەکانی پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- پڕبوو لە فرمێسک، سەعد پێی ووت: ئەمە چییە ئەی پێغەمبەری خودا ؟! ئەویش فەرمووی: «ئەمە ڕەحمەت وبەزەییەکە خواى گەورە دەیکاتە نێو دڵی بەندەکانی، خواى گەورە ڕەحم دەکات بەو بەندانەی کە بە ڕەحم وبەزەیین (بەرامبەر خەڵکی)».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریئوسامەى کوڕی زەید -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە یەک لە کچەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کەسێکی نارد بۆ ئەوەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە لای ئامادە بێت چونکە کوڕەکەى خەریکە دەمرێت، ولە گێڕانەوەیەکی تردا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی پێگەیشت وپێی فەرموو: (فەرمانى پێبکە؛ ئارام بگرێت وداواى پاداشت بکات، خودا ئەوەى بیباتەوە موڵکی خۆیەتی وئەوەیشی بیبەخشێت هەر موڵکی خۆیەتی، وهەموو شتێک لە لای ئەو کۆتایی وئەجەلێکی دیاریکراوی هەیە)، وفەرمانى بە نێردراوەکە کرد کە ئەم وشانە بە کچەکەى -دایکی منداڵەکە- بڵێت، (ئارام بگرێـت): لەسەر ئەم کارەساتە. (وداوای پاداشت بکات): بەهۆی ئەم ئارامگرتنە داواى پاداشت لە خودا بکە؛ چونکە خەڵک هەیە ئارام دەگرێت بەڵام داواى پاداشت ناکات، بەڵام ئەگەر ئارام بگرێت وداواى پاداشت بکات ئەوا پاداشتی دەدرێتەوە. (خودا ئەوەى بیباتەوە موڵکی خۆیەتی وئەوەیشی بیبەخشێت هەر موڵکی خۆیەتی): بەڕاستی ئەمە ڕستەیەکی زۆر مەزنە؛ هەموو شتێک موڵکی خودایە بۆیە ئەگەر شتێکت لێ بسێنێتەوە ئەوا موڵکی خۆیەتی، چۆن توڕە دەبیت وناڕازی دەبیت لەسەر ئەوەى شتێکت لێ بسێنێتەوە لەکاتێکدا موڵکی خۆیەتی؟ بۆیە سونەتە ئەگەر مرۆڤ ناخۆشیەکی بەسەردا هات بڵێت: - إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ - واتا: -ئێمە موڵکی خوداین، وهەر بۆ لای خودا دەگەڕێینەوە- بۆیە خودا هەرشتێک بهێنێت بەسەرماندا ئەوا ویستی خۆیەتی، ئەوەى خودا دەیبەخشێت موڵکی ئێمە نییە، بەڵکو هەمووی موڵکی خودایە، ومرۆڤ ناتوانێت بە ویستی خۆی ئەوەى خودا پێی بەخشیووە بەکاریبهێنێت چونکە لەڕاستیدا مرۆڤ موڵکی ئەو شتە نییە ودەبێت بەو شێوەیە بەکاریبهێنێت کە خودا ڕێگەى پێداوە، بۆیە ئەگەر ئەوەى موڵکی خودا بێت وبیبەخشێت چۆن دەبێت مرۆڤ ناڕەحەت ودڵتەنگ بێت کاتێک بەخشینەکە بۆ لای خۆی دەباتەوە؟ وچۆن دەبێت توڕە وناڕازی ببین لەکاتێک کە پادشا موڵکی خۆی بۆ لای خۆی بباتەوە -سبحانه وتعالى-؟ ئەمە پێچەوانەى ئەقڵ ودەقە!. وفەرمووی: (وهەموو شتێک لە لای ئەو کۆتایی وئەجەلێکی دیاریکراوی هەیە): ئەگەر لەم بابەتەش دڵنیا بوویت لەگەڵ ئەوەى پێشووتردا ئەوا ڕازی دەبیت، وئەم ڕستەیە ماناى ئەوەیە کە مرۆڤ ناتوانێت ئەوەى نووسراوە بیگۆڕێت نە بە پێشخستن ونە بە دواخستن، هەروەکو خواى گەورە دەفەرموێت: {لِكُلِّ أُمَّةٍ أَجَلٌ إِذَا جَاءَ أَجَلُهُمْ فَلا يَسْتَأْخِرُونَ سَاعَةً وَلا يَسْتَقْدِمُون} [یونس: 49] واتە: {بۆ ھەموو گەل و نەتەوەیەک کاتێکی دیاری کراو ھەیە ئەگەر کاتەکەیان ھات ئەوا نە ساتێک دوا دەکەون ونە پێشیش دەکەون}، ئەگەر شتێک لە قەدەردا بڕیاری لەسەر درا بێت ئەوا مرۆڤ ناتوانێت پێشی بخات ودواى بخات، بۆیە توڕە بوون وناڕازی بوون هیچ سوودێکی نییە چونکە هیچ شتێک ناگۆڕێت وتەنها زیانی دەبێت، ئەم ڕستانە گەیشت بە کچەکەى بەڵام ئەو داوای کرد کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەپەلە ئامادەبێت بێت چونکە زۆری نەماوە کە کوڕەکەى بمرێت، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- هەستا لەگەڵ کۆمەڵێک لە هاوەڵان وگەیشتە لای، وکوڕەکە بەرزکرایەوە بۆ باوەشی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وتووشی هەناسە بڕکێ هاتبوو، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- گریا وبە چاوەکانیدا فرمێسک هاتە خوارەوە، سەعدی کوڕی عوبادە -کە سەرۆکی هۆزی خەزرەجە- پێی وابوو کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ناڕازییە بۆیە گریا، بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (ئەمە ڕەحمەتە) واتا گریا وەکو ڕەحمەتێک بەرامبەر ئەم منداڵە نەک بەهۆی ناڕازی بوون لەسەر قەزا وقەدەری خودا، وپاشان فەرمووی: (وخواى گەورە ڕەحم بەو بەندانە دەکات کە بە ڕەحم وبە بەزەیین بەرامبەر بە خەڵکی) وئەمیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى گریان ئاساییە بۆ کەسێک کە تووشی ناخۆشی هاتبێت بەڵام بە بێ ئەوەى ببێتە هۆی نیاحە ودەنگ بەرزکردنەوە دەربڕینی ناڕازی.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کاتێک پیاوێک بەسەر ڕێگایەکدا ڕێی دەکرد؛ لقێک (داری) دڕکی بینی لەسەر ڕێگاکەدا، و لەسەر ڕێگاکە لایدا؛ بۆیە خواى گەورە سوپاسی کرد ولێی خۆشبوو».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە پیاوێك كاتێك ڕێی دەكرد بە لای لقە دارێكی دڕكدا تێپەڕی لەسەر ڕێگا وئازاری مسوڵمانانی دەدا، ئەم پیاوە دارەكەی دوورخستەوە و لەسەر ڕێگاكە لایبرد، بۆیە خوای گەورە لەسەر ئەم كارە سوپاسی كرد ولێی خۆش بوو.
لە عبداللە کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «وابەستە وخولیای كێڵگە وكشتوكاڵ مەبن نەوەكو ببێتە هۆی ئەوەى هەموو هیوا وئاواتێكتان بۆ دونیا بێت».
(الترمذي وأحمد) ڕیوایەتیان كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە لەوەی مرۆڤ بەپەرۆش بێت لەسەر بەدەستهێنانی سامان وكێڵگە وبێستان؛ چونكە ئەمانە هۆكارن بۆ هیوابوون بە دونیا ودڵ ئارام بوون بۆی وپشتكردن لە قیامەت.
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێـت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چەند هێڵێکی کێشا، فەرمووی: ئەمە مرۆڤە وئەمەیش کۆتایی ژیانێتی (ئەجەلێتی)، کاتێک لەسەر ئەو حاڵەیە (لەسەر هیوای گەیشتنە بە ئامانجەکانی) هێڵە نزیکەکە دێتە پێشی (ئەجەل دێتە پێشی ودەمرێت)». ولە ئیبن مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هێڵێکی چوارگۆشەی کێشا، وهێڵێکی لە ناوەڕاستدا کێشا لە دەرەوەى (چوارگۆشەکە)، وچەند هێڵێکی بچووکی (بە هەردوو ئاراستەدا) کێشا لەسەر ئەو هێڵەى لە ناوەڕاستی چوارگۆشەکەدایە، فەرموو: «ئەمە مرۆڤە، وئەمیش ئەجەلێتی دەورەی داوە، ئەمەیشی لە دەرەوەیە (هێڵەکەى ناوەڕاست کە بەرەو دەرەوە چووە) هیواکانێتی، وئەم هێڵە بچووکانەش ناڕەحەتی وتاقیکردنەوەکانن، ئەگەر لە یەکێکیان دەربچێت ئەوى تریان دەیگرێت، ئەگەر لە یەکێکی تریان دەربچێت ئەوی تریان دەیگرێت».
بوخاری گێڕاویەتیەوەهەردوو فەرموودەکە: نمونەى هیوای مرۆڤ وئەجەلی وئەو ناخۆشی وتاقیکردنەوانەى تووشی دەبێت لەخۆدەگرێت، ومردنی لە سەرەنجامى یەکێک لەوانەیە، ئەگەر سەلامەت بوو لەمانە ئەوا لە کاتی هاتنی ئەجەلی دەمرێت، وئەم هێڵانە تاقیکردنەوە وناخۆشییەکانن ئەگەر لە یەکێکیان سەلامەت بێت لە ئەوی تر سەلامەت نابێت، وئەگەر لە هەموو ڕزگاری ببێت وتووشی هیچ نەخۆشی وتاقیکردنەوەیەک نەبێت لە نەفس وخێزان وسامانیدا ئەوا لە ناکاو مردێت بۆی دێت، سەرەنجام ئەوەى بەهۆی هۆکارەکان نەمرێت بەهۆی ئەجەلەوە دەمرێـت، کاتێک مرۆڤ لە نێو ئەو ناڕەحەتی تاقیکردنەوانەیە (تووشی هێڵە نزیکەکە) دەبێت ئەویش بریتیە لە ئەجەل ومردن. ئەم فەرموودەیە ڕێنموێنی مسوڵمان دەکات بۆئەوەى هیوای کورت بێت بەم ژیانەوە وهەموو خولیا وهەوڵدانێکی بۆ ئەم ژیانە نەبێت، ودەبێت مرۆڤ بەردەوام خۆی ئامادە بکات بۆ مردن ئەمیش بە ئەنجامدانى کردەوە چاکەکان وخۆ دوورگرتن لە کردەوە خراپەکان.
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خراپترین درۆ ئەوەیە کە پیاو بانگەشەی بینینی شتێک بکات لەکاتێکدا نەیبینیووە».
بوخاری گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەکاتەوە کە خراپترین درۆ ئەوەیە کە مرۆڤ بانگەشەی بینینی شتێک بکات لە کاتی خەودا یان لە کاتی بەئاگابوونیدا لەکاتێکدا درۆ دەکات لەم بانگەشەیە، درۆ کردن لە خەوبینیندا خراپترە لە درۆکردن لە کاتی بەئاگابووندا، چونکە ئەو خەوەى مرۆڤ دەیبینێت وباشە وپێی ئاسوودە دەبێت لە لایەن خواى گەورەیە، ئەگەر بە درۆوە بڵێت خەوێکی باشی بینیووە ئەوا درۆکردنە بەناوی خواى گەورە، بەڵام خەوی ناخۆش لە شەیتانەوەیە، وقسەی نەفسە؛ وئەمیش حەرامکراوە، بەشێوەیەکی گشتی نەهی کراوە لە درۆ کردن بۆ بانگەشەکردنی بینینی شتێک کە ڕاست نییە ولە هەقیقەتدا ڕووی نەداوە.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «گونجاو نییە بۆ کەسی ڕاستگۆ کە نەفرەتلێکەر* بێت». *(نەفرەتلێکەر: مەبەست ئەو کەسەیە زۆر نەفرەت ولەعنەت لە خەڵکی وهەموو شتێک دەکات)
موسلیم گێڕاویەتیەوەزۆر نەفرەت ولەعنەت کردن پێچەوانەى پلەى ڕاستگۆییە، ئەمیش پلەیەکە لە پاش پلەى پێغەمبەرایەتیەوە، ڕاستگۆیی لە بەرزترین پلەکانە کە دەکرێت ئیماندار پێی بگات لە لای خواى گەورە، ولە هۆکارەکانى بە دەستهێنانى ئەم پلەیە خۆدوورخستنەوە لە جوێندان ونەفرەت کردن.
لە سەمورەی کوڕی جوندوبەوە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نەفرەت لە یەکتر مەکەن، (بە شێوەیەک) داوا بکەن نەفرەت وتوڕەیی خوا (لەسەر کەسێک بێت)، ونە (بە نزاکردن بە) چوونە نێو دۆزەخ».
تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەئەم فەرموودەیە نەهی دەکات لە ئیمانداران بەوەى نزا بکەن لەسەر یەکتر بە جۆرەکانى نزا کردن، ئەوانیش بە نەفرەت لێکردن وتوڕەیی بوونی خواى گەورە وچوونە نێو دۆزەخ، ئەمیش مەزنی نزا کردن وئەم جۆرە نزایانەش دەردەخات لە لای خواى گەورە.
لە عیمرانی کوڕی حوصەینەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: کاتێک پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە سەفەرێکیدا بوو، وئافرەتێک لە ئەنساڕەکان لەسەر پشتی وشترێک بوو، وشترەکە بێزاری کرد؛ بۆیە ئافرەتەکەش نەفرەتی لێیکرد (لەعنەتی لێیکرد)، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەمەی بیست وفەرمووی: «ئەوەى لەسەر پشتیەتی لای ببەن وبەرەڵای بکەن؛ چونکە نەفرەتلێکراوە»، عیمران دەڵێت: وەکو ئەوە وایە ئێستا بیبینم (وشترەکە) لە نێو خەڵکیدا دەڕوات وکەس نایەوێت.
موسلیم گێڕاویەتیەوەلە سەفەرێکی بە کۆمەڵدا؛ وئافرەتێک لە ئەنساڕەکان لەسەر پشتی وشترێک بوو، وشترەکە ماندوو بوو وئەمیش ئافرەتەکەى بێزاری کرد؛ بۆیە ووتی: نەفرەتت (لەعنەتت) لێبێت، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەمەی بیست وفەرمانیکرد هەرشتێک یان کەسێک لەسەر پشتیەتی لای ببەن وبەرەڵای بکەن؛ چونکە نەفرەتلێکراوە. عیمران -ڕەزای خواى لیبێت- دەڵێت: وشترەکەم بینی لە نێو خەڵکیدا ڕێی دەکرد وکەس نەیدەویست؛ چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیکرد بەرەڵا بکرێت و وازی لێبهێنن.